2 394
订阅者
+124 小时
+137 天
+4330 天
帖子存档
2 393
+2
هاوتەریب لەگەڵ ڕاگەیاندنی ترەمپ سەبارەت بە کۆتاییهاتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران، وێنە مانگە دەستکردەکان ئاشکرای دەکەن کە هەردوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی - "لینکن" و "بۆش" - لە دوریی ٢٢٠ بۆ ٢٥٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئێرانن. ئەمە نزیکترین مەودایە تا ئێستا گەیشتبێتنە ئەو کەناراوە؛ واتە ئێستا ئەوان لە مەودای موشەکە ئێرانییەکاندا جێگیر بوون.
ئەمە دەکرێت ئاماژە بێت بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی نزیکی گەمارۆی ئەمریکی بۆ سەر گەروی هورمز.
2 393
پێشهاتێکی نوێ !
تورکیا ئەمڕۆ بڕیاری فرۆشتنی سەرجەم ئێس-٤٠٠ەکەی خۆی ئیماراتی عەرەبی ڕادەگەیاند؛ دیارە ئەم هەنگاوە بە مەبەستی هەڵگرتنی ئەو ڕێگرییانەیە کە لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-٣٥ بە تورکیا دانرابوون.
2 393
لەدوای ئەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا رێکەوتنیان کردووە لەسەر ئاستی هاوبەشیپێکردنی زانیاری هەواڵگری و ئیسرائیل بە ترەمپی راگەیاندووە کە ئێران پلانی تیرۆرکردنی ترەمپی هەیە، ترەمپ باسی لە کۆتاییهاتنی رێکەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران کردووە.
کەس هەیە پێی وابێت ئێران توانای تیرۆرکردنی ترەمپی هەبێت؟ یان ئەوەتا ئیسرائیل خۆیەتی و هەرەشەیەکی ناراستەوخۆی لە ترەمپ کردووە؟
2 393
عزەتوڵا زەرغامی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەزای ئەلیکترۆنی ئێران: بە دەوڵەتانی کەنداو بڵێن بیرە نەوتەکانیان دابخەن ئەگەرنا ئێران دەیانسوتێنێت.
2 393
میدیای ئیسرائیڵ: چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا کوێت و بەحرەین هێرشی هاوبەشی بۆمبڕێژکراویان بۆ سەر ئێران ئەنجامدا.
2 393
سەرەڕای ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئێستا باس لە بوونی تەقینەوە و بۆردومان لە ئێران دەکەن، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی جەختی کردەوە: سوپای ئەمریکا لە ئێستادا هیچ هێرشێکی بۆ سەر ئەو وڵاتە ئەنجام نەداوە (ئاکسیۆس)
