2 394
订阅者
无数据24 小时
+117 天
+4530 天
帖子存档
2 394
محەممەد قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا :
ئەمریکا هێشتا تێنەگەیشتوە کە زۆرداری و پێشێلکردنی بەڵێنەکان چیتر بەبێ باج تێپەڕ نابن. بە ڕاشکاوی دەیڵێین: ئەگەر لێ بدەن - لێتان دەدرێتەوە.
بە فیڕۆ دەست و پێ مەکەن و خۆتان ماندو مەکەن، چونکە بەم شێوەیە تەنها زیاتر نوقم دەبن: گەروی هورمز تەنها بەپێی "ڕێکخستنە ئێرانییەکان" دەکرێتەوە - نەک لەژێر هەڕەشەی ئەمریکادا
2 394
لە نێو ئەو ئامانجانەی کە شەوی ڕابردوو ئەمریکا هێرشی کردوەتە سەریان، پردێکی ستراتیژی شەمەندەفەر هەیە کە بۆ گواستنەوەی کاڵا لە نێوان ئێران، چین و ڕوسیا بەکاردێت.
پردەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران و لە ئوستانی گوڵستانە !!!!!!!
2 394
گوتەبێژی یەکگرتوو: پارتی و یەکێتی وەڵامی دەستپێشخەرییەکەیان داوەتەوە و لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی لووتکەی ئەو لایەنانە دەکرێ کە فراکسیۆنیان لە پەرلەمانی کوردستان هەیە، بەمەش میکانیزمی گونجاو بۆ کاراکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دادەنرێت.
2 394
ماڵپەڕی "الحرە" لە زاری سێ سەرچاوەی عێراقی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆتاییەكانی مانگی حوزەیران دوو دیداری جیاوازی لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس ئەنجامداوەو کۆبوونەوەکان گرژییەکی روونی پێوەدیار بووە، بەهۆی پرسی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران و چەکەکانیان لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت .
وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکان کە لەلایەن دوو سەرچاوەی عێراقی نزیک لە سەرۆک وەزیران و سەرچاوەیەکی سیاسی ناو هاوپەیمانی شیعەی دەسەڵاتدار پشتڕاستکراوەتەوە، پەرەسەندنی هەڵوێستی بەغداد بەرامبەر بە هەژموونی سەربازیی ئێران لە عێراق ئاشکرا دەکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی زەیدی هەوڵدەدات پرۆسەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا بچەسپێنێت پێش کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولدا، هاوشانی توندكردنەوەی فشارەکانی ئەمریکا بۆ نەهێشتنی هەژموونی گرووپەكان.
بەگوێرەی ماڵپەری ئەمریكییەكە، زەیدی راستەوخۆ پرسی گرووپە چەکدارەکانی وروژاندووە لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ عراقچی کە لە 28ی حوزەیران سەردانی بەغدادی کردبوو، باسی لە کاریگەری بەردەوامی بوونی چەک لە دەرەوەی دامودەزگاکانی دەوڵەت لەسەر سەروەری عێراق و پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق و شکۆمەندی حکومەتەکەی کردووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە زەیدی و سەرچاوەیەکی دیکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە، سەرۆک وەزیران لە وەزیری دەرەوەی ئێرانی پرسیوە: ئایا رازی دەبن من کۆنتڕۆڵی کاروباری ئەمنی یان سەربازیی ئێوە بکەم؟ دەستوەردان لە کاروبارتان قبوڵ دەکەیت؟ ئایا رێگەم پێدەدەن گرووپی چەکدار دروست بكەم؟.
بەگوێرەی ئەو دوو سەرچاوەیە، عراقچی لە وەڵامدا وتویەتی: بێگومان نەخێر، پاشان زەیدی لە وەڵامدا وتویەتی: کەواتە بۆچی رێگە بەخۆتان دەدەن گرووپە چەکدارەکان بەهێز دەکەن لەسەر حیسابی دەوڵەت؟.
بە گوێرەی سەرچاوەیەک لە نوسینگەکەی سەرۆك وەزیران، لە دیدارێکی ناوخۆییدا کە هەفتەی رابردوو بەڕێوەچووە، زەیدی رایگەیاندووە، عێراق پێویستی بە راوێژکارانی سوپای پاسدارانی ئێران نەماوە، دەبێترڕۆڵی ئەوان کۆتایی پێبێت، هەروەک چۆن رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی دێت.
نزیکەی دوو رۆژ دوای سەردانەکەی عراقچی، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودس بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتووەتە بەغداد.
سێ سەرچاوە كە یەکێکیان لە حەشدی شەعبیە، باسیان لەوە کردووە، قائانی لە کۆشکی حکومی لە ناوچەی سەوزی بەغداد لەگەڵ زەیدی کۆبووەتەوەو بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕە ئەمریكییەكە باسی دەكات، زەیدی لە كۆبونەوەكەدا دەنگی هەڵبڕیوەو و جەختی لەوە کردەوە، پێویستە ئێران پشتیوانی دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە فەرمییەکانی بکات، نەک گرووپە چەکدارەکان لەسەر حیسابی دەوڵەت.
2 394
ماڵپەڕێكی ئەمریكی:
🔻زەیدی بە عراقچی وت؛ ئێوە رازیدەبن من گرووپی چەكدار لە ئێران دروست بكەم؟
🔻بە دەنگێكی بەرز بە قائانی وت؛ ئێران دەبێت پشتیوانی دەوڵەت بكات نە بەهێزكردنی گرووپەكان لەسەر حسابی دەوڵەت
🔻زەیدی وتی؛ وەك چۆن پێویستمان بە هاوپەيمانی نێودەوڵەتی نەماوە پێویستمان بە راوێژكارانی سوپای پاسداران نەماوە
2 394
لە بەرامبەردا ترەمپ دەستی کردووەتەوە بە درۆکردن و دەڵێت ئێستا ئێران پەیوەندی بە ئێمەوە كردووە داوا دەکات رێكبکەوین .
2 394
ئێران دەڵێت تاوەکو بە ئامانج دەگەین بەردەوام دەبین لە هێرشکردن و وەڵامی هەر دەستدرێژیەك دەدەینەوە کە دەکرێتە سەرمان .
2 394
تۆڕی هەواڵی ABC ی ئەمریکی :
لە دەستپێکی جەنگەوە بۆ ئێستا 30 باڵەفڕی MQ-9 لەلایەن ئێران تێکشکينراون .
2 394
ئاژانسی هەواڵی عێراقی:
- د. غادە شەمەری پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەماڵەكەی خۆیدا دەستگیركرا
2 394
ئاژانسی میهری ئێرانی:
- هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگای بوشەهر لە باشووری ئێران، زیانی بە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر نەگەیاندووە.
- بۆردومانەکان دوو وێستگەی كەنار دەریایی و تاوەرێکی چاودێریی هاتوچۆی دەریاییان لە چابەهار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران کردووەتە ئامانج.
2 394
هێزە ئەمنییەکانی عێراق حسێن تالیب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵی دەستگیرکرد
2 394
🔻میدیاکانی ئێران:
یەکە موشەکی و درۆنییەكان لە ماوەی چەند خولەکی داهاتوودا هێرشێكی فراوان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەكە ئەنجامدەدەن.
