| سەلەفی ئوممەت |
前往频道在 Telegram
قَالَ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ :(إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى، فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى دُنْيَا يُصِيبُهَا أَوْ إِلَى امْرَأَةٍ يَنْكِحُهَا فَهِجْرَتُهُ إِلَى مَا هَاجَرَ إِلَيْه) @salafyummat_bot
显示更多2 101
订阅者
-224 小时
-97 天
+230 天
帖子存档
2 101
=
دووەم : (وَتَيَامُنٌ)؛ واتە پاش ئەوەی کە دەستنوێژی بۆ گرت و، بە سیدر شۆردی، هەر لەسەر پشت لای ڕاستی ئاو پێدا بکات لە سەرەوە بۆ خوارەوە، دواتر لای چەپی .
ئینجا بیخاتە سەر لای ڕاست و ئاوی پێدا بکات، دواتر بیخاتە سەر لای چەپ و ئاوی پێدا بکات، واتە بۆ هەردوو حاڵەتەکە لەلای ڕاستەوە دەستپێکات، هەم لە ئاوپێداکردنەکە لەسەر پشت، وە هەم لە خستنەسەر لا .
هەموو ئەمانە جگە لە دەستنوێژەکە بە یەک شۆردن حسابە .
وە ڕێگەپێدراو نییە لەسەر دەم دایبنێت و ئاو بکات بە پشتیدا .
سێیەم : (وَإِمْرَارُ يَدِهِ كُلَّ مَرَّةٍ عَلَى بَطْنِهِ)؛ لە هەر جارێکی شۆردنەکەیدا بە نەرمی دەست بهێنێت بەسەر سکیدا تا ئەوەی تیایدایەتی لە پیسی بێتە دەرەوە .
(فَإِنْ لَمْ يُنْقِ؛ زَادَ حَتَى يُنْقِي)؛ خۆ ئەگەر بە سێ جار شۆردن مردووەکە پاك نەبوویەوە، ئەوە زیاتر ئەشۆردرێت، لەبەر فەرموودەکەی أم عطية رضي الله عنها : (سێ جار بیشۆن، یان پێنج، یان زیاتر ئەگەر پێتان باش بوو) .
وە سوننەتە ژمارەی شۆردنەکانی تاك بێت .
جا ئەگەر نەخۆشەکە پیسی هەر لێ نەبڕا دوای ئەوەندە جار شۆردن، ئەوە دەرچەی داوێنی ئەگیردرێت بە لۆکە ئەگەر توانی پیسیەکە بگرێتەوە، وە ئەگەر لۆکە نەیتوانی ئەوجا بە قوڕ .
(وَكُرِهَ)؛ لە مردووشۆردندا ئەم شتانە مەکروهە :
یەکەم : (اقْتِصَارٌ عَلَى مَرَّةٍ)؛ تەنها یەك جار بشۆردرێت، لەبەر فەرموودەکەی أم عطية رضي الله عنها .
خۆ ئەگەر یەک جار شۆردرا و هیچی لێ دەرنەچوو، دوای ئەوە نەشۆردرایەوە؛ ئەوە شۆرینەکەی دروستە بەڵام مەکروهە .
دووەم : (وَمَاءٌ حَارٌّ)؛ بەکارهێنانی ئاوی گەرم بۆ شۆردنی، چونکە ئاوی گەرم وا ئەکات زووتر جەستەی تێکبچێت .
خۆ ئەگەر پێویستیەك هەبوو؛ بۆ نمونە کەشەکە زۆر سارد بوو، یان پیسیەکی پێوە بوو تەنها بە ئاوی گەرم لائەچوو، ئەوکات دروستە ئاوی گەرمی بۆ بەکاربهێنیت .
سێیەم : (وَخِلَالٌ)؛ پاککردنەوە ددانی بە سیواك، یان فڵچە، مەگەر پێویستیەك هەبێت .
چوارەم : (وَأُشْنَانٌ)؛ أُشْنَان مواددێکی پاککەرەوەیە، وە هاوشێوەکەی بریتیە لە صابون .
(بِلَا حَاجَةٍ)؛ هەموو ئەوانەی پێشوو مەکروهە ئەگەر پێویستەك نەبوو .
پێنجەم : (وَتَسْرِيحُ شَعْرِهِ)؛ داهێنانی قژی، چونکە سەرئەکێشێت بۆ لێبوونەوەی مووەکانی .
لە إبراهیم ـەوە کە عائشة رضي الله عنها بەلای کەسانێکدا تێپەڕی کە قژی مردوویەکیان دائەهێنا، ئەویش ڕێگری لێ کردن و فەرمووی : (بۆچی قژی مردووەکەتان شانە ئەکەن؟!) .
📚 مصنف عبدالرزاق : (٦٢٣٢)
📚 #أخصر_المختصرات : (٤١)
@Fiqh_SU
@salafyummat
2 101
=
- أم سُلَيم ـی دایکی أنس بن مالك رضي الله عنهما ئەڵێت : رسول الله ﷺ فەرمووی : (کاتێك ئافرەتێك وەفاتی کرد و ویستیان بیشۆن، ئەوە با بە سکی دەست پێ بکات، با بە نەرمی دەست بهێنێت بە سکیدا ئەگەر دووگیان نەبوو) .
📚 السنن الکبری : (٦٧٦٤)
وە لەو کاتەشدا بە زۆری ئاو ئەکات بە شوێنەکەیدا، بۆ ئەوە ئەگەر شتێك هاتە دەرەوە مردووشۆر و هاوکارانی هەراسان نەکات و یەکسەر بڕوات .
وە ئەگەر لەو شوێنەشدا بۆنێکی خۆشی توند دابنرێت ئەوە باشە .
٤ - (ثُمَّ يَلُفُّ عَلَى يَدِهِ خِرْقَةً فَيُنَجِّيهِ بِهَا)؛ پاشان مردووشۆر پەڕۆیەك ئەپێچێت لە دەستی و مردووەکەی پێ پاك ئەکاتەوە، واتە عەورەتی پێش و پاشی .
وە هەیە لە زانایان ئەوەی هەڵبژاردووە دوو یان زیاتر بەکارئەهێنێت، بۆ نمونە دانەیەك بۆ عەورەتی پێش، دانەیەکیش بۆ دوا، ئەوی تریش بۆ ئەوەی ماوەتەوە لە جەستەی .
٥ - (وَحَرُمَ مَسُّ عَوْرَةِ مَنْ لَهُ سَبْعُ سِنِينَ)؛ حەرامە دەست دان لە عەورەتی ئەو کەسەی تەمەنی لە حەوت ساڵ زیاترە، لەبەر فەرموودەکەی پێشووی أبو سعید الخدري رضي الله عنه، چونکە کە تەماشاکردن حەرام بوو ئەوە دەستلێدانی لەپێشترە حەرام بێت .
وە رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (شکاندنی ئێسکی مردوو وەکو شکاندنیەتی بە زیندوویی) .
📚 سنن ابن ماجه : (١٦١٦)
وە ئاساییە بە داپۆشەرێك دەستی لێ بدات بۆ پێویستیەك .
وە دەستدان لە عەورەتی خوار حەوت ساڵ بەبێ داپۆشەر بۆ پێویستیەك ئاساییە، چونکە عەورەتەکەی حوکمی نییە .
٦ - (ثُمَّ يُدْخِلُ إِصْبَعَيْهِ وَعَلَيْهِمَا خِرْقَةٌ مَبْلُولَةٌ فِي فَمِهِ، فَيَمْسَحُ أَسْنَانَهُ، وَفِي مَنْخِرَيْهِ فَيُنَظِّفُهُمَا بِلَا إِدْخَالِ مَاءٍ)؛ پاشان پەڕۆیەك ئەپێچێت لە پەنجەی شایەتومان و ناوەڕاستی، ئەمە بۆ پاراستنی دەست لە پیسی و ڕێزگرتن لە مردووەکە، وە تەڕی ئەکات، پەنجەکانی ئەکاتە دەمیەوە و ددانەکانی بۆ ئەسڕێت، وە لوتی بۆ پاك ئەکاتەوە بەبێ ئەوەی ئاویان تێ وەربدات .
- أم عطية رضي الله عنها ئەگێڕێتەوە کە رسول الله ﷺ پێی فەرموون لە کاتی شۆردنی کچەکەیدا : (دەست پێ بکەن بەلای ڕاستی، وە شوێنەکانی دەستنوێژی) .
📚 صحيح مسلم : (٩٣٩)
ئاو لە دەم و لوت وەردان بە مەبەستی پاککردنەوەیان بەشێکە لە دەستنوێژ، جا پاککردنەوەیان بە پەڕۆ لەجێی ئەوەی دەستنوێژە .
- (ثُمَّ يُوَضِّئُهُ : پاشان دەستنوێژی بۆ ئەگرێت) .
- (وَيَغْسِلُ رَأْسَهُ وَلِحْيَتَهُ بِرَغْوَةِ السِّدْرِ، وَبَدَنَهُ بِثُفْلِهِ : وە قژ و ڕیشی ئەشوات بە بەشی سەرەوەی سیدر، وە لاشەشی بە خڵتەکەی) .
- (ثُمَّ يُفِيضُ عَلَيْهِ المَاءَ : پاشان ئاو ئەکات پیایدا) .
- (وَسُنَّ : وە بە سوننەت گیراوە) .
- (تَثْلِيثٌ : سێبارەکردنەوە) .
- (وَتَيَامُنٌ : وە دەست پێکردن لەلای ڕاستەوە) .
- (وَإِمْرَارُ يَدِهِ كُلَّ مَرَّةٍ عَلَى بَطْنِهِ : وە پێداهێنانی دەستی بەسەر سکیدا لە هەموو جارێكدا) .
- (فَإِنْ لَمْ يُنْقِ؛ زَادَ حَتَى يُنْقِي : خۆ ئەگەر پاك نەبوویەوە، ئەوە زیادی ئەکات هەتا پاك ئەبێتەوە) .
- (وَكُرِهَ : وە بە مەکروهـ دانراوە) .
- (اقْتِصَارٌ عَلَى مَرَّةٍ : ئەنجامدانی تەنها بۆ یەك جار) .
- (وَمَاءٌ حَارٌّ، وَخِلَالٌ، وَأُشْنَانٌ؛ بِلَا حَاجَةٍ : وە ئاوی گەرم، وە پاککردنەوەی ددان، وە بەکارهێنانی أشنان؛ بەبێ پێویستی) .
- (وَتَسْرِيحُ شَعْرِهِ : وە داهێنانی قژی) .
ـــــــــــــ
٧ - (ثُمَّ يُوَضِّئُهُ)؛ دواتر دەستنوێژێکی تەواوی بۆ ئەگرێت، لەبەر فەرموودەکەی پێشووی أم عطية رضي الله عنها .
٨ - (وَيَغْسِلُ رَأْسَهُ وَلِحْيَتَهُ بِرَغْوَةِ السِّدْرِ، وَبَدَنَهُ بِثُفْلِهِ)؛ سیدر هاڕدراوی گەڵای داری النَّبق ـە، ئەکرێتە ناو ئاو، جا خڵتەی گەڵاكە ئەنیشێتە بەشی خوارەوەی و پێی ئەوترێت الثُّفل، وە بەشی سەرەوەی کە ڕەنگی گەڵاکەی گرتووە و کەفی هەیە پێی ئەوترێت رَغوة .
- أم عطية رضي الله عنها ئەگێڕێتەوە کە رسول الله ﷺ پێی فەرموون لە کاتی شۆردنی کچەکەیدا : (سێ جار بیشۆن، یان پێنج، یان زیاتر ئەگەر پێتان باش بوو؛ بە ئاو و سیدر) .
📚 صحيح البخاري : (١٢٥٣)
رَغوة بەکارئەهێندرێت بۆ شۆردنی قژ و ڕیش لەبەر ئەوەی خڵتەی پێوە نییە تا بنووسێت بە قژ و ڕیشەکەوە، چونکە دواتر لێکردنەوەی خڵتەکە بە قژ و ڕیشیەوە قورسە .
وە ثُّفل ـەکەی بەکارئەهێندرێت بۆ شۆردنی ئەوەی ماوەتەوە لە جەستەی، وە ئەو خڵتەیەی هەیەتی کاتێك ئاوی پێدا کرا لائەچێت .
٩ - (ثُمَّ يُفِيضُ عَلَيْهِ المَاءَ)؛ پاش ئەوەی کە سیدر شۆردی بە ئاو هەموو جەستەی ئەشوات .
(وَسُنَّ)؛ سوننەتە لە شۆردنی مردوودا :
یەکەم : (تَثْلِيثٌ)؛ سێ جار شۆردن، لەبەر فەرموودەکەی أم عطية رضي الله عنها، وە یەک جاری بەسە .
لە شۆردنی یەکەمدا دەستنوێژی بۆ ئەگرێت، وە ئەگەر دوای دەستنوێژەکە پیسیەکی لێوە هاتە دەرەوە ئەوە واجبە دووبارە دەستنوێژی بۆ بگیردرێتەوە .
=
2 101
(فَصْلٌ : بەشێك)
- (وَإِذَا أَخَذَ فِي غَسْلِهِ : کاتێك دەستی کرد بە شۆردنی) .
- (سَتَرَ عَوْرَتَهُ : عەورەتی دائەپۆشێت) .
- (وَسُنَّ سَتْرُ كُلِّهِ عَنِ العُيُونِ : وە بە سوننەت گیراوە تەواوی - جەستەی - دابپۆشرێت لە چاوان) .
- (وَكُرِهَ حُضُورُ غَيْرِ مُعِينٍ : وە بە مکروهـ دانراوە ئامادەبوونی کەسێك کە هاوکار نییە) .
- (ثُمَّ نَوَى، وَسَمَّى، وَهُمَا كَفِي غُسْلِ حَيٍّ : پاشان نیەت ئەهێنێت و بسم الله ئەکات، وە ئەو دووانەش بە هەمان شێوەی ناو غوسل دەرکردنی زیندوویەکن) .
- (ثُمَّ يَرْفَعُ رَأْسَ غَيْرِ حَامِلٍ إِلَى قُرْبِ جُلُوسٍ، وَيَعْصِرُ بَطْنَهُ بِرِفْقٍ، وَيُكْثِرُ المَاءَ حِينَئِذٍ : پاشان سەری جگە لە دووگیانێك بەرز ئەکاتەوە تا نزیك دانیشتن، وە پەستان ئەخاتە سەر سکی بە نەرمی، وە لەوکاتەدا ئاوی زۆر پێدا ئەکات) .
- (ثُمَّ يَلُفُّ عَلَى يَدِهِ خِرْقَةً فَيُنَجِّيهِ بِهَا : پاشان پەڕۆیەك ئەپێچێت لە دەستی و خاوێنی ئەکاتەوە پێی) .
- (وَحَرُمَ مَسُّ عَوْرَةِ مَنْ لَهُ سَبْعُ سِنِينَ : وە حەرامە دەستدان لە عەورەتی ئەو کەسەی حەوت ساڵ تەمەنی هەیە) .
- (ثُمَّ يُدْخِلُ إِصْبَعَيْهِ وَعَلَيْهِمَا خِرْقَةٌ مَبْلُولَةٌ فِي فَمِهِ، فَيَمْسَحُ أَسْنَانَهُ، وَفِي مَنْخِرَيْهِ فَيُنَظِّفُهُمَا بِلَا إِدْخَالِ مَاءٍ : پاشان بە پەڕۆیەکی لێپێچراوی تەڕەوە پەنجەکانی ئەکاتە ناو دەمی، ددانەکانی ئەسڕێت، وە ئەیکاتە ناو کونەلوتی بەبێ کردنەناوەوەی ئاو) .
ـــــــــــ
: شۆردن و، کفن کردن و، نوێژلەسەرکردن و، هەڵگرتن و ناشتنی مردوو فەرزی کیفایەتە، لەبەر فەرمایشتی رسول الله ﷺ : (بیشۆرن بە ئاو و سیدر، وە کفنی بکەن لە دوو پۆشاکەکەیدا) .
📚 صحیح البخاري : (١٢٦٥)
پێنج مەرج هەیە بۆ دروستی شۆردنەکە، دووانی بۆ ئاوەکەیە، ئەوانیش بریتین لە : پاککەرەوەیی و ڕێگەپێدراوی .
وە سیانیش بۆ مردوو شۆرەکەیە، ئەوانیش بریتین لە : موسوڵمانیەتی و، ئاوەز و جیاکردنەوە .
(وَإِذَا أَخَذَ فِي غَسْلِهِ)؛ مردووشۆر کاتێك دەستی کرد بە شۆردنی ئەم کارانە ئەکات :
١ - (سَتَرَ عَوْرَتَهُ، وَسُنَّ سَتْرُ كُلِّهِ عَنِ العُيُونِ)؛ واجبە عەورەتی مردووەكە دابپۆشێت، چونکە حورمەتی مردوو وەکو حورمەتیەتی کاتێك زیندووە، ئەمە بۆ سەرو حەوت ساڵان .
- أبو سعید الخدري رضي الله عنه بە مرفوع ـی ئەیگێڕێتەوە : (پیاو تەماشای عەورەتی پیاو نەکات، وە ئافرەتیش تەماشای عەورەتی ئافرەت نەکات) .
📚 صحيح مسلم : (٣٣٨)
بۆ خوار حەوت ساڵی لەبەر ئەوەی عەورەتەکەی حوکمی نییە ئەوە ڕێگەپێدراوە بە ڕووتیش بشۆردرێت .
وە سوننەتە لە شوێنێکی داخراودا بیشۆرێت، وەکو خێمە و ژوور، تا لەچاوی خەڵکی گشتی بەدوور بێت، چونکە لەوانەیە لە جەستەیدا عەیب و عارێکی هەبێت لە ژیانیدا دایپۆشیبێت حەزی نەکردبێت کەس بیبینێت .
(وَكُرِهَ حُضُورُ غَيْرِ مُعِينٍ)؛ وە بە مەکروهـ دانراوە کەسێك ئامادە بێت لە شوێنی مردوو شۆردنەکەدا تەنها ئەوانە نەبن کە یارمەتی مردوو شۆرەکە ئەدەن، بۆ نمونە ئاو ئەکەن بە دەستیدا .
چونکە لەوانەیە شتێكی نەخوازراوی لێ دەربکەوێت، وە هیچ پێویستیش نییە خەڵکی لەو شوێنەدا بن، چونکە پێشتر وترا کە سوننەتە لەکاتی شۆردن لەچاوی خەڵکی بەدوور بێت .
لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك لە زانایان ئەوەیان هەڵبژاردووە کە وەلیەکەی ئەتوانێت ئامادە بێت .
٢ - (ثُمَّ نَوَى، وَسَمَّى، وَهُمَا كَفِي غُسْلِ حَيٍّ)؛ شۆردنی مردوو پاککردنەوەیەکی تعبدي ـیە، واتە وەکو شۆردنی ئاسایی نییە، بەڵکو وەکو غوسل دەرکردن وایە، مادەم وایە ئەبێت کەسەکە نیەتی هەبێت و لە سەرەتادا بڵێت بسم الله .
لەم حاڵەتەدا مردووەکە ناتوانێت نیەت بهێنێت، هەربۆیە مردووشۆرەكە لەجیاتی ئەو نیەت ئەهێنێت، پاشان هەر مردووشۆرەکە ئەڵێت بسم الله .
وە حوکمی نیەتهێنان و وتنی بسم الله لە مردووشۆردندا هەمان حوکمی غوسل دەرکردنە کاتێك کەسێکی زیندوو جێبەجێی ئەکات، هەربۆیە نیەت مەرجە و بەبێ ئەوە شۆردنەکە دروست نییە .
وە وتنی بسم الله واجب ـە ئەگەر کەسەکە بیری بوو، وە ئەگەر بیری نەبوو لەسەری لائەچێت .
٣ - (ثُمَّ يَرْفَعُ رَأْسَ غَيْرِ حَامِلٍ إِلَى قُرْبِ جُلُوسٍ، وَيَعْصِرُ بَطْنَهُ بِرِفْقٍ، وَيُكْثِرُ المَاءَ حِينَئِذٍ)؛ پاشان مردووشۆر سەری مردووەکە بەرز ئەکاتەوە تا نزیك شێوازی دانیشتن، بەشێوەیەك وەکو کەسێك وابێت لە باوەشی کەسێکی تردایە، جگە لە ئافرەتێکی دووگیان، چونکە ئەکرێت ئازار بە منداڵەکەی سکی بگات .
ئینجا بە نەرمی دەست بهێنرێت بە سکیدا بە پەستانەوە، بە نەرمی چونکە مردوو لە حاڵەتی بەزەیی پێداهاتنەوەیە، وە دەست بهێنرێت بەسکیدا بە پەستانەوە تا ئەوەی لەناویدایەتی لە پیسایی بێتە دەرەوە .
=
2 101
=
بۆ خوێ کردن لە برینەکەشیاندا ئەم ڕیوایەتە باس ئەکەین :
- حَدثنَا أَبُو مُسلم حَدثنِي أبي قَالَ : وَسَأَلت نعيما قلت : يَسُرك أَنَّك شهِدت صفّين؟
قَالَ : (لَا) .
قلت : فَقَالُوا لَك لابد أَن تكون مَعَ أحد الْفَرِيقَيْنِ .
قَالَ : (فان كَانَ لَا بُد فَمَعَ عَليّ) .
- أبو مسلم بۆی گێڕاینەوە : باوکم بۆی گێڕامەوە وتی : پرسیارم کرد لە نعیم بن حماد : پێت خۆش ئەبوو بەشداریت بکردایە لە صفين؟
وتی : (نەخێر) .
وتم : ئەگەر بڵێن هەر ئەبێت لەگەڵ یەکێك لە دوو کۆمەڵەکەدا بیت؟
وتی : (ئەگەر وابێت ئەوکات لەگەڵ علي بن أبي طالب) .
📚 الثقات للعجلي : (١٨٥٨)
نووسەری کتێبی الفتن نعیم بن حماد رحمه الله خۆی ئەڵێت ئەگەر بەزۆر بڵێن هەر ئەبێت بڕۆیتە لای لایەنێك ئەوە ئەچمە لای علي .
لە کۆتاییدا ئێمە زیاتر باسی ئەم بابەتە ناکەین إن شاء الله مەگەر پێویست بکات، وە پێمان وایە زانایانی سەلەف رحمهم الله شارەزاتر بوون لە ئێمە بەوەی هاوەڵان و تابیعین و ئەوانەی پاشیان لەسەر چی کۆبوونەتەوە، وە ئەسڵەن زانستی کەمی ئێمە بەراورد ناکرێت بە زانست و تەقوای ئەوان، جا هەرکەسێکیش پێی وایە ئەو شارەزاترە لەو دەیان زانایەی سەلەف کە ئیجماع نقڵ ئەکەن ئەوە بەڕاستی ئێمە داوای لێخۆشبوون لە الله عز وجل ئەکەین کە ڕەددمان داوەتەوە و کاتی خۆمان پێوە کوشتووە، چونکە ئەو کەسە بانگەشەی شوێنکەوتە ڕاستەقینەکانی سەلەف رحمهم الله ئەکات واز لە دەیان ئیجماع بهێنن بەهۆی ئەثەرێکەوە کە خۆی لێی تێنەگەیشتووە بە هەڵە بەڵگەی پێ هێناوەتەوە .
@salafyummat
2 101
▫️مشتێك لە خەرمانی گومانی ڕەتکەرەوەکانی ئیجماعی سەلەف لەوەدا کە ئیمامی علي رضي الله عنه چوارەم خەلیفەی ڕاشیدە
(مَا يُذْكَرُ فِي مُلْكِ بَنِي أُمَيَّةَ، وَتَسْمِيَةُ أَسْمَائِهِمْ بَعْدَ عُمَرَ رَضيَ اللهُ عَنه : ئەوەی باس ئەکرێت لە دەسەڵاتداری بني أمية، وە ناوهێنانیان لەپاش عمر رضي الله عنه)
٢٩٦ - حَدَّثَنَا ابْنُ عُلَيَّةَ، عَنْ أَيُّوبَ، عَنِ ابْنِ عَوْنٍ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ سِيرِينَ، عَنْ عُقْبَةَ بْنِ أَوْسٍ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو رضي الله عنهما قَالَ : (بَعْدَ عُمَرَ ابْنُ عَفَّانَ، ثُمَّ مُعَاوِيَةُ وَابْنُهُ) .
📚 الفتن لنعیم بن حماد
وەكو لە سەرەبابەتەکەوە دیارە نعیم بن حماد شێخی ئیمامی البخاري رحمهما الله ئەو ئەثەرانە ئەهێنێت کە باسی خەلیفەکانی بني أمية ـی تێدایە، وە لە پاش عمر ـەوە رضي الله عنه ناویان ئەهێنێت .
جا عبدالله بن عمرو رضي الله عنهما ئەفەرمووێت : (پاش عمر؛ عثمان ـە، وە پاش ئەویش معاویة و یزید ـی کوڕی) .
واتە لەو کەسانەی لە تیرەی بني أمية خەلیفە بوون یەکەمیان ئیمامی عثمان رضي الله عنه بوو، دواتر ئیمامی معاویة رضي الله عنه، پاشان یزید ـی کوڕی .
کەسانێك کە موخالەفەی ئیجماعی سەلەف ئەکەن لەو بابەتەدا و، تازە بە تازە دوای ئەم هەموو ئیجماعە خەبەریان بووەتەوە و پێیان وایە کە سەلەف رحمهم الله یان چەواشەکار بوون یاخود نەزان؛ ئەڵێن : (ئێوە ئەڵێن دوای ئیمامی عثمان علي خەلیفەیە، لە ئەثەرەکەدا ئەڵێت پاش ئیمامی عثمان ئیمامی معاویة ـیە!؟) .
لەڕاستیدا کەسێك لە ئیجماعی ڕوونی سەلەف لابدات هەر ئەمە و خراپتر لەمەی لێ چاوەڕێ ئەکرێت .
ئێمەی شوێنکەوتەی ڕاستەقینەی سەلەف پێمان وایە حەق لە ئیجماعی سەلەفدایە، وە سەلەف رحمهم الله کە ئیجماع نقڵ ئەکەن نە نەزان بوون نە چەواشەکار، وە هەرکاتێك ئێمە بۆ هاشوهوشی ئەملاولا لە ئیجماعێکی سەلەف رحمهم الله لابدەین؛ ئەوە وردە وردە لە ئیجماعەکانی تریش لائەدەین .
وە پێمان وایە ئەوانەی کە ئیجماعیان نقڵ کردووە شارەزاتر بوون بە ئێمە بە هاوەڵان رضي الله عنهم و تابیعیەکان و ئەوانەی دواتریش لەسەر چ عەقیدەیەك کۆبوونەتەوە .
پاشان دێینەوە بۆ سەر قسەکردن لەسەر ئەثەرەکە، وە مشتێك لە خەرمانی گومانەکانیان پیشان ئەدەین بۆ ئەوەی شوێنکەوتە ڕاستەقینەکانی سەلەف رحمهم الله تعالی گومانەکانی تریشیانی لەسەر قیاس بکەن .
بني أمية تیرەیەكن لە هۆزی قوڕەیش، وە چەندین تیرەی دیکەش هەیە لە هۆزی قوڕەیش .
ئیمامی أبو بکر رضي الله عنه التیمي ـیە، نەسەبەکەی بەم شێوەیەیە : عبدالله بن عثمان بن عامر بن عمرو بن كعب بن سعد بن تيم بن مرة .
جا دراوەتە پاڵ (تيم) ـی باپیرە گەورەی و پێی ئەوترێت التیمي، وە قوڕەیشیە .
ئیمامی عمر رضي الله عنه العدوي ـیە، نەسەبەکەی بەم شێوەیەیە : عمر بن الخطاب بن نفيل بن عبدالعزي بن رياح بن عبدالله بن قرط بن رزاح بن عدي بن كعب بن لؤي .
جا دراوەتە پاڵ (عدي) باپیرە گەورەی و پێی ئەوترێت العدوي، وە قوڕەیشیە .
ئیمامی عثمان رضي الله عنه الأموي ـیە، نەسەبەکەی بەم شێوەیەیە : عثمان بن عفان بن أبي العاص بن أمية بن عبدشمس بن عبدمناف بن قصي بن كلاب بن مرة بن كعب بن لؤي .
جا دراوەتە پاڵ (أمية) ـی باپیرە گەورەی و پێی ئەوترێت الأموي، وە قوڕەیشیە .
ئیمامی علي رضي الله عنه الهاشمي ـیە، نەسەبەکەی بەم شێوەیەیە : علي بن أبي طالب بن عبدالمطلب بن هاشم بن عبدمناف بن قصي بن كلاب بن مرة بن كعب بن لؤي .
جا دراوەتە پاڵ (هاشم) ـی باپیرە گەورەی و پێی ئەوترێت الهاشمي، وە قوڕەیشیە .
جا وەکو دیارە نعیم بن حماد (٢٢٨ هـ) رحمه الله ئەڵێت : (ئەوەی باس ئەکرێت لە دەسەڵاتداری بني أمية، وە ناوهێنانیان لەپاش عمر رضي الله عنه) .
واتە ئەو ئەثەرانەی ئەیهێنم باسی ئەو خەلیفەیانەی تێدایە کە لە بني أمية بوون دوای ئیمامی عمر رضي الله عنه .
شتەکە زۆر ڕوونە ئەڵێت (بني أمية)، ئیمامی عثمان و معاویة رضي الله عنهما و یزید هەرسێکیان الأموي ـن، ئیمامی علي رضي الله عنه الهاشمي ـیە خۆ الأموي نییە تا ناوی بهێندرێت، ئەسڵەن ناوی ئیمامی علي رضي الله عنه ـی تێدا بێت هەڵەیە چونکە لە بني أمية نییە .
وەکو ئەوە وایە من بێم بڵێم باسی ئەو زانایانە ئەکەم کە قوڕەیشی بوون، ناوی ئیمامەکانی الشافعي و الحمیدي ئەهێنم کە قوڕەیشی بوون، دواتر کەسێکی تر لەولاوە بێت وبڵێت : (دیارە تۆ أبو عبید القاسم بن سلام ـت پێ زانا نییە وا ناوی ناهێنیت؟!) .
کاکە أبو عبید القاسم بن سلام ڕۆمیە، هیچ پەیوەندی نییە بە قوڕەیشەوە، منیش وتوومە باسی زانا قوڕەیشیەکان ئەکەم .
=
2 101
=
- ابن أبي حاتم الرازي رحمهما الله (٣٢٧ هـ) ئەڵێت : سألت أبي وأبا زرعة رحمهما الله عن مذاهب أهل السنة في أصول الدين، وما أدركا عليه العلماء في جميع الأمصار، وما يعتقدان من ذلك؟
فقالا : (أدركنا العلماء في جميع الأمصار؛ حجازًا، وعراقا، ومصر، وشاما، ويمنا، فكان من مذهبهم :
وخير هذه الأمة بعد نبيها ﷺ : أبو بكر الصديق، ثم عُمر بن الخطاب الفاروق، ثم عثمان بن عفان، ثم علي بن أبي طالب، رضي الله عنهم .
وهم الخلفاء الراشدون المهديون رضي الله عنهم) .
واتە : (پرسیارم کرد لە باوکم (٢٧٧ هـ) و أبو زرعة (٢٦٤ هـ) رحمهما الله دەربارەی بۆچوونەکانی ئەهلی سوننە لە ئەسڵ و بنچینەکانی دین، وە ئەوەی بە زانایان گەیشتوون لەسەری لە هەموو ناوچە و وڵاتان، وە ئەوەی کە باوەڕیان پێیەتی لەوە .
ئەوانیش وتیان : (گەیشتین بە زانایان لە تەواوی ناوچەکان؛ حیجاز - مەککە و مەدینە - و، عێراق و، میسڕ و، شام و یەمەن، جا مەذهەبیان بریتی بوو لە :
٤ - باشترینی ئەم ئوممەتە پاش پێغەمبەرەکەی ﷺ : أبو بکر الصديق ـە، پاشان عمر بن الخطاب ـی الفاروق، دواتر عثمان بن عفان، پاشان علي بن أبي طالب رضي الله عنهم .
وە ئەوانیش خەلیفە ڕاشیدە هیدایەتدراوەکانن رضي الله عنهم) .
📚 عقیدة الرازیین : (٤)
- أبو بکر الآجري الحنبلي (٣٦٠ هـ) ئەڵێت : (ومذهبنا أنا نقول في الخلافة والتفضيل : بأبي بكر، وعمر، وعثمان وعلي رضي الله عنهم .
هذا طريق أهل العلم) .
واتە : (مەذهەب ـمان ئەوەیە دەربارەی خەلافەت و التفضیل بڵێین : أبو بکر، پاشان عمر، پاشان عثمان، دواتر علي رضي الله عنهم .
وە هەر ئەمەش ڕێبازی زانایانە) .
📚 عقیدة الآجري : (٧٧)
- ابن أبي زید القیرواني المالکي (٣٨٦ هـ) ئەڵێت : (وأفضل الصَّحَابةِ الخلفاء الراشدون المهديون : أبو بكر، ثم عمر، ثم عثمان، ثم علي رضي الله عنهم) .
واتە : (وە باشترینی هاوەڵان خەلیفە ڕاشیدەکانن : أبو بکر، دواتر عمر، پاشان عثمان، دواتر علي رضي الله عنهم) .
📚 عقيدة ابن أبي زید : (٣٧)
- ابن بطة العكبري الحنبلي (٣٨٧ هـ) ئەڵێت : (ثم الإيمان والمعرفة بأن خير الخلق وأفضلهم وأعظمهم منزلة عند الله عز وجل على بعد النَّبيِّين والمرسلين وأحقهم بخلافة رسول الله ﷺ :
أبو بكر الصِّدِّيقُ رضي الله عنه؛ عبد الله بن عثمان . . . ثم على هذا النَّعَتِ والصفة من بعدهم : أبو الحسن علي بن أبي طالب رضي الله عنه) .
واتە : (پاشان باوەڕهێنان و زانینی ئەوەی باشترینی دروستکراوان و، بە پێگەترین و گەورەترینیان لەلای الله عز وجل لە پاش پێغەمبەران؛ وە لەپێشترینیان بە خەلافەتی رسول الله ﷺ :
أبو بکر الصديق ـە، عبدالله بن عثمان . . . پاشان هەر لەسەر ئەم وەسفە لە پاشیان؛ علي بن أبي طالب ـە رضي الله عنه) .
📚 ابن بطة العكبري : (٧٦)
- الدارمي (٢٨٠ هـ) ئەڵێت : (ئەوەی ئەیەوێت شاز بێت و لابدات لە حەق شوێن وتەی شازی زانایان ئەکەوێت، وە خۆی ئەنووسێنێت بە هەڵەکانیانەوە .
وە ئەو کەسەش کە لە نەفسیدا حەق پێش ئەخات شوێن وتەی ناسراو و بەناوبانگی جەماعەتەکەیان ئەکەوێت، وە لەگەڵ زۆربەیاندا هەڵئەسووڕێت .
ئەمە دوو نیشانەی ڕوونە بەڵگەی پێ ئەهێندرێتەوە دەربارەی شوێنکەوتەیی پیاو، یان داهێنان و بیدعەچی بوونی) .
📚 النقض
یەکێك لە مەبەست و حیکمەتەکانی هەبوون و شوێنکەوتنی ئیجماع ئەوەیە کە ئەگەر لە هەر شوێنێکی تر وتەیەکی خیلافی ئەو ئیجماعە هەبێت ئەوە وەرناگیرێت، بەڵکو گەڕانەوە بۆ ئەوەیە کە زانایانی ئەهلی سوننە رحمهم الله ئیجماعیان لەسەری نقڵ کردووە .
@salafyummat
2 101
▫️نقڵکردنی ئیجماع لەلایەن زانایانەوە کە ئیمامی علي رضي الله عنه چوارەم خەلیفەیە
ئیجماعی ئەهلی سوننە جێگیر بووە لەسەر ئەوەی ئیمامی علي رضي الله عنه چوارەم خەلیفەی ڕاشیدە هیدایەتدراوەکانە، وە چەندین ئیجماعیان لەسەری نقڵ کردووە، ئەمەش بەشێك لەو ئیجماعانە :
- حرب بن إسماعيل الكرماني رحمه الله (٢٨٠ هـ) ئەڵێت : (هذا مذهب أئمة العلم، وأصحاب الأثر، وأهل السنة المتمسكين بعروقها المعروفين بها، المقتدى بهم فيها من لدن أصحاب النَّبي ﷺ إلى يومنا هذا .
وأدركت مَن أدركت مِن علماء أهل العراق والحجاز والشام وغيرهم عليها، فمن خالف شيئًا من هذه المذاهب، أو طعن فيها، أو عاب قائلها، فهو مخالفٌ، مبتدعٌ، خارجٌ من الجماعة، زائل عن منهج السنة وسبيل الحق .
وهو مذهب أحمد وإسحاق بن إبراهيم بن مخلد، وعبد الله بن الزبير الحميدي، وسعيد بن منصور، وغيرهم ممن جالسنا وأخذنا عنهم العلم، فكان من قولهم : . . .
وخير هذه الأمة بعد النبي ﷺ أبو بكر، وخيرهم بعد أبي بكر عمر، وخيرهم بعد عمر عثمان .
وقال قوم من أهل العلم وأهل السنة : وخيرهم بعد عثمان علي، ووقف قوم على عثمان .
وهم خلفاء راشدون مهديون) .
واتە : (ئەمە بیروباوەڕ و بۆچوونی ئەو پێشەوایانەی زانست و، هاوەڵانی ئەثەر و، ئەهلی سوننەیەیە کە دەستیان بە ڕەگەکانیەوە گرتووە و پێوەی ناسراون، شوێپێیان هەڵئەگیردرێت تیایدا هەر لە هاوەڵانی پێغەمبەرەوە ﷺ هەتا ئەم ڕۆژەی ئێستامان .
وە گەیشتم بە زانایانی ئەهلی عێراق و حیجاز و شام و جگە لەوان لەسەری، جا هەرکەسێك موخالەفەی شتێك لەم بیروباوەڕانە بکات، یان تانەی لێبدات، یاخود ئەوەی کە ئەیڵێت عەیبداری بکات، ئەوە موخالیف و بیدعەچی و دەرچوو لە جەماعەت، لایداوە لە مەنهەجی سوننە و ڕێبازی ڕاست .
وە ئەوە مەذهەبی أحمد بن حنبل و، إسحاق بن راهویه و، عبدالله بن الزبیر الحمیدي و، سعید بن منصور و جگە لەوانە کە دانیشتووین لەلایان و زانستمان لێیان وەرگرتووە، جا لە وتەکانیان بریتی بوو لە : . . .
باشترینی ئەم ئوممەتە پاش پێغەمبەر ﷺ أبوبکر ـە، وە باشترینیان پاش أبوبکر عمر ـە، وە باشترینیان دوای عمر عثمان ـە .
وە کۆمەڵەیەك لە زانایان و ئەهلی سوننە وتیان : وە باشترینیان پاش عثمان علي ـیە، وە کەسانێك لە عثمان ـدا وەستان .
وە ئەوان خەلیفە ڕاشیدە هیدایەتدراوەکانن) .
📚 کتاب السنة حرب الکرماني
- الطبري رحمه الله (٣١٠ هـ) ئەڵێت : (حَدَّثَني مُحَمَّدُ بْنُ عُمَارَةَ الْأَسَدِيُّ، حَدَّثَنَا عُبَيْدُ اللَّهِ بْنُ مُوسَى، حَدَّثَنَا حَشْرَجُ بْنُ نُبَاتَةَ، حَدَّثَنِي سَعِيدُ بْنُ جَمْهَانَ، عَنْ سَفِينَةَ، مَوْلَى رَسُولِ اللَّهِ ﷺ : (الْخِلَافَةُ فِي أُمَّتِي ثَلَاثُونَ سَنَةً، ثُمَّ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ مُلْكٌ) .
قَالَ لِي سَفِينَةُ : أَمْسِكْ؛ خِلَافَةُ أَبِي بَكْرٍ سَنَتَانِ، وَخِلَافَةُ عُمَرَ عَشْرٌ، وَخِلَافَةُ عُثْمَانَ اثْنَتَا عَشْرَةَ، وَخِلَافَةُ عَلِيٍّ سِتٌّ، فَنَظَرْتُ فَوَجَدْتُهَا ثَلَاثُونَ سَنَةً .
واتە : (لە سفینة ـی مولی ـی رسول الله ـەوە رضي الله عنه کە رسول الله ﷺ فەرموویەتی : (لە ئوممەتەکەی مندا خەلافەت سی ساڵە، دوای ئەوە پاشایەتیە) .
سفینة پێی وتم : بگرە، خەلافەتی أبو بکر دوو ساڵ، وە خەلافەتی عمر دە، وە خەلافەتی عثمان دوازدە، وە خەلافەتی علي شەش، بینیمەوە کە سی ساڵە .
📚 صريح السنة : (١٨)
- أبو عبدالله الزبیري الشافعي رحمه الله (٣١٨ هـ) ئەڵێت : (خيرُ هذه الأمة بعد نبيها ﷺ : أبو بكر الصديق، ثم عُمر الفاروق، ثم عثمان ذو النورين، ثم علي المرتضى رضوان الله عليهم .
وهم الخلفاء الراشدون المهديون بعد رسول الله ﷺ) .
واتە : (باشترینی ئەم ئوممەتە لە پاش پێغەمبەرەکەی ﷺ : أبو بکر الصديق ـە، پاشان عمر الفاروق، دواتر عثمان ذو النورین، پاشان علي المرتضي رضوان الله علیهم .
وە ئەوان خەلیفە ڕاشیدە هیدایەتدراوەکانن پاشن رسول الله ﷺ) .
📚 عقیدة أبي عبدالله الزبیري الشافعي : (١٠٣)
=
2 101
=
(وَيَجِبُ فِي نَحْوِ؛ تَفْرِيقِ وَصِيَّتِهِ، وَقَضَاءِ دَيْنِهِ)؛ وە واجبە پەلە بکرێت لە بەجێگەیاندنی وەسیەتەکەیدا، وە لە گێڕانەوەی قەرزەکەیدا .
- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (نەفسی ئیماندار بەستراوە بە قەرزەکەیەوە هەتا ئەدرێتەوە لەبری) .
📚 جامع الترمذي : (١٠٨٧)
ثوبان رضي الله عنه بە مرفوع ـی ئەیگێڕێتەوە : (ئەوەی ڕۆحی دەربچێت لە جەستەی و ئەستۆپاك بێت لە سێ شت ئەوە ئەڕواتە بەهەشتەوە؛ کیبر، وە قەرز، وە دزی لە دەستکەوتی جەنگ) .
📚 جامع الترمذي : (٢٤١٢)
سوننەتە پێش نوێژ لەسەرکردنی قەرزەکەی بدرێتەوە، چونکە کاتێك هاوەڵێك رضي الله عنه بە قەرزداری وەفاتی کرد رسول الله ﷺ نوێژی لەسەر نەکرد و فەرمووی بە هاوەڵان رضي الله عنهم نوێژ لەسەر هاوەڵەکەتان بکەن .
خۆ ئەگەر لەوکاتەدا کەسی مردوو پارەی تەواوی نەبوو بۆ دانەوەی قەرزەکە، وە سوننەتە کەسانێك لە میراتگران و خزمانی ئەو ئەرکە بگرنە ئەستۆ، ئەویش بە پێدانی پارەکە لەوێ، یاخود پەیمان بدات دواتر بیداتێ .
📚 #أخصر_المختصرات : (٤٠)
@Fiqh_SU
@salafyummat
2 101
=
- (وَإِذَا مَاتَ : وە کاتێك وەفاتی کرد) .
- (تَغْمِيضُ عَيْنَيْهِ : - سوننەتە - داخستنی چاوەکانی) .
- (وَشَدُّ لَحْيَيْهِ : وە بەستنی چەناکەی) .
- (وَتَلْيِينُ مَفَاصِلِهِ : وە نەرم کردنەوەی جومگەکانی) .
- (وَخَلْعُ ثِيَابِهِ : وە داکەندنی جلەکانی) .
- (وَسَتْرُهُ بِثَوْبٍ : وە داپۆشینی بە پۆشاکێك) .
- (وَوَضْعُ حَدِيدَةٍ أَوْ نَحْوِهَا عَلَى بَطْنِهِ : وە دانانی پارچە ئاسنێك و نزیك لێی لەسەر سکی) .
- (وَجَعْلُهُ عَلَى سَرِيرِ غُسْلِهِ مُتَوَجِّهاً مُنْحَدِراً نَحْوَ رِجْلَيْهِ : وە دانانی لەسەر شوێنی شۆردنەکەی بە ڕووکردنە قیبلە و لارکردنەوەی بە ئاڕاستەی پێیەکانی) .
- (وَإِسْرَاعُ تَجْهِيزِهِ : وە پەلەکردن لە ئامادەکردنی) .
- (وَيَجِبُ فِي نَحْوِ تَفْرِيقِ وَصِيَّتِهِ، وَقَضَاءِ دَيْنِهِ : وە واجبە ئەبێت - پەلەکردن - لە هاوشێوەی دابەشکردنی وەسیەتەکەی و گێڕانەوەی قەرزەکەی) .
ـــــــــــ
(وَإِذَا مَاتَ)؛ کاتێك وەفاتی کرد سوننەتە :
یەکەم : (تَغْمِيضُ عَيْنَيْهِ)؛ داخستنی چاوەکانی،
- أم سلمة رضي الله عنها ئەڵێت : رسول الله ﷺ هاتە لای أبو سلمة رضي الله عنه و چاوەکانی کرابوونەوە، ئەویش چاوەکانی داخستن، پاشان فەرمووی : (کاتێک ڕۆح کێشرا چاو شوێنی ئەکەوێت) .
📚 صحیح مسلم : (٩٢٠)
بۆ ئەوەی ئەگەر چاوی زۆر کرابوونەوە یان دەرپۆقیبوو گومانی خراپی پێ نەبردرێت .
دووەم : (وَشَدُّ لَحْيَيْهِ)؛ وە بەستنەوەی چەناکەی بە سەریەوە بە پەتێك، بۆ ئەوەی لەکاتی شۆردندا ئاو نەچێتە دەمیەوە .
گێڕدراوەتەوە لە عمر رضي الله عنه کاتێك کەوتە سەرەمەرگ بە کوڕێکی فەرموو : (لێم نزیك ببەرەوە، کاتێك بینیت ڕۆحم دەرچووە لەپی دەستی ڕاستت لەسەر ناوچاوم دابنێ، وە چەپیشت لە ژێر چەناکەم، وە چاوەکانم دابخە) .
📚 المغني : (٣٦٥/٣)
سێیەم : (وَتَلْيِينُ مَفَاصِلِهِ)؛ وە جوڵاندنی جومگەکانی، بۆ نمونە قاچی ئەبرێتەوە لای ڕانی، وە ڕانی بۆ لای سکی، وە دەستەکانی بۆ لای شانی، وە پەنجەکانی بۆ ناو لەپی دەستی و ئەگەڕێنرێنەوە بۆ شوێنی خۆیان .
بۆ ئەوەی جومگەکانی ڕەق نەبێت و بۆ کاتی شۆردن ئاسان هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێت .
خۆ ئەگەر درەنگ پێی گەیشتن و ڕەق بووبوو ئەوە وازی لێ ئەهێندرێت .
چوارەم : (وَخَلْعُ ثِيَابِهِ)؛ جلەکانی لاببردرێت و ئامادە بکرێت بۆ شۆردن، وە بۆ ئەوەی بەهۆی پۆشاکەکەیەوە پلەی گەرمی بەرز نەبێتەوە و زووتر جەستەی بگۆڕێت .
- عائشة رضي الله عنها ئەفەرمووێت : (کاتێك ویستیان پێغەمبەر ﷺ بشۆن وتیان : والله نازانین ئاخۆ جلەکانی رسول الله ﷺ لاببەین لەبەری وەك چۆن جلی مردووەکانمان لائەبەین؟ یاخود بیشۆین بە جلەکانیەوە؟) .
📚 سنن أبي داود : (٣١٤١)
پێنجەم : (وَسَتْرُهُ بِثَوْبٍ)؛ وە داپۆشینی بە پارچە قورماشێك .
- عائشة رضي الله عنها ئەفەرمووێت : (پێغەمبەر ﷺ کاتێک وەفاتی کرد داپۆشرا بە پارچە پۆشاکێکی چوارگۆشە) .
📚 صحيح البخاري : (٥٨١٤)
شەشەم : (وَوَضْعُ حَدِيدَةٍ أَوْ نَحْوِهَا عَلَى بَطْنِهِ)؛ وە پارچە ئاسنێك یاخود شتێكی قورس لەسەر سکی دابنرێت بۆ ئەوەی سکی نەئاوڵسێت و بەو هۆیەوە دیمەنێکی ناشرینی هەبێت .
- أنس بن مالك رضي الله عنه کاتێك مەولایەکی وەفاتی کرد فەرمووی : (پارچە ئاسنێك لەسەر سکی دابهێن) .
📚 السنن الکبری : (٦٦١٠)
حەوتەم : (وَجَعْلُهُ عَلَى سَرِيرِ غُسْلِهِ)؛ سوننەتە لەسەر شوێنێکی بەرز بشۆردرێت نەوەك لەسەر زەوی .
هەشتەم : (مُتَوَجِّهاً)؛ وە سوننەتە لەسەر لای ڕاست دابنرێت و ڕووی بکرێتە قیبلە، وەك چۆن سوننەتە بۆ خەو کە مردنی بچووکە لەسەر لای ڕاست بخەوێت بە هەمان شێوە بۆ مردنی گەورە سوننەتە بخرێتە سەر لای ڕاست گەر بوار هەبوو .
- عبید بن عمیر ئەگێڕێتەوە لە باوکیەوە رضي الله عنه بە مرفوع ـی : (کەعبە قیبلەتانە بە زیندوویی و مردوویی) .
📚 سنن أبي داود : (٢٨٧٥)
وە کاتێك عمر رضي الله عنه گەیشتە سەرەمەرگ فەرمووی : (کاتێك مردم ڕووم بکەنە قیبلە) .
📚 مصنف ابن أبي شيبة : (١٠٨٧٠)
نۆیەم : (مُنْحَدِراً نَحْوَ رِجْلَيْهِ)؛ سوننەتە سەری بەرزتر بێت لە پێیەکانی، واتە لەسەر لێژیەك دابنرێت، بۆ ئەوەی کە شۆردرا ڕاستەوخۆ ئاوەکە بڕواتە خوارەوە، وە ئەگەر شتێکیشی لێ هاتە دەرەوە هەر بڕواتە خوارەوە .
دەیەم : (وَإِسْرَاعُ تَجْهِيزِهِ)؛ سوننەتە بە گرجوگۆڵی بشۆردرێت و کفن بکرێت و نوێژی لەسەر بکرێت و بنێژرێت .
- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (بە پەلە جەنازە بگەیەنن، ئەگەر چاک بێت ئەوە چاکەیەکە پێشی ئەخەن، وە ئەگەر جگە لەوە بێت ئەوە خراپەیەکە لەسەر شانی خۆتان دایئەنێن) .
📚 صحیح البخاري : (١٣١٥)
خۆ ئەگەر کەسەکە لەناکاو مرد، یاخود شك هەبوو لە مردنی، ئەوە پەلە پەل ناکرێت لە ئامادەکردنیدا، تا ئەگەر نەمردبوو بەهۆش خۆی بێتەوە .
یان ئەگەر لەناکاو مردبوو کەسانی نزیک و خۆشەویستانی بواری ئەوەیان هەبێت بێن بۆ لای، یاخود ئەگەر خەڵکانێکی زۆر هەبوو نوێژی لەسەر بکەن وەکو رسول الله ﷺ .
=
2 101
=
وە بیری بخرێتەوە وەسیەت بکات ئەگەر لەوانەبوو کە خاوەن سامان بوو، وە ئەو ئەمانەت و قەرزەی خەڵکی لەلایەتی بیداتەوە پێش ئەوەی وەفات بکات .
- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (ئەو موسوڵمانەی کە شتێکی هەیە وەسیەتی تیادا بکات مافی ئەوە نییە دوو شەو بنوێت بەبێ ئەوەی وەسیەتەکەی لەلای خۆی نەنووسرابێت) .
📚 صحيح البخاري : (٢٧٣٨)
- (فَإِذَا نُزِلَ بِهِ سُنَّ : کاتێك کەوتە گیانکێشان سوننەتە) .
- (تَعَاهُدُ بَلِّ حَلْقِهِ بِمَاءٍ أَوْ شَرَابٍ : بەردەوام تەڕکردنی قوڕگی بە ئاو یان خواردنەوەیەك) .
- (وَتَنْدِيَةُ شَفَتَيْهِ : وە تەڕکردنی لێوەکانی) .
- (وَتَلْقِينُهُ؛ (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ) مَرَّةً وَلَا يُزَادُ عَلَى ثَلَاثٍ، إِلَّا أَنْ يَتَكَلَّمَ فَيُعَادُ بِرِفْقٍ : وە وای لێ بکرێت بڵێت (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ) یەك جار، وە لە سێ جار زیاتری پێ نەکرێت، مەگەر قسە بکات ئەوکات بە نەرمونیانی پێی دووبارە ئەکرێتەوە) .
- (وَقِرَاءَةُ الفَاتِحَةِ، وَ يس عِنْدَهُ : وە خوێندنەوەی سورەتی الفاتحة و یس لەلای) .
- (وَتَوْجِيهُهُ إِلَى القِبْلَةِ : وە ڕوو کردنە قیبلەی) .
ــــــــــــ
(فَإِذَا نُزِلَ بِهِ سُنَّ)؛ کاتێك کەوتە ئەوەی گیان بکێشرێت ئەم شتانە سوننەتە :
یەکەم : (تَعَاهُدُ بَلِّ حَلْقِهِ بِمَاءٍ أَوْ شَرَابٍ، وَتَنْدِيَةُ شَفَتَيْهِ)؛ بەردەوام یەکێك قوڕگی تەڕ بکات بە ئاو یان شلەیەکی دیکەی وەکو شەربەت و شیر، وە لێوەکانی تەڕ بکرێت بە لۆکە یان پەڕۆ کاتێك وشك بوونەوە .
چونکە لەکاتی سەرەمەرگدا قوڕگی وشک ئەبێتەوە، وە تەڕکردنی قوڕگی لەوکاتەدا ئاسانکاری بۆ ئەکات شایەتومان بهێنێت .
- عائشة رضي الله عنها ئەگێڕێتەوە رسول الله ﷺ لە کاتی سەرەمەرگدا دەستی ئەکردە ناو ئاوەوە و دەموچاوی پێ ئەسڕی، وە ئەیفەرموو : (لا إله إلا الله، بەڕاستی مردن ناڕەحەتیی هەیە) .
📚 صحيح البخاري : (٤٤٤٩)
دووەم : (وَتَلْقِينُهُ؛ (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ) مَرَّةً وَلَا يُزَادُ عَلَى ثَلَاثٍ، إِلَّا أَنْ يَتَكَلَّمَ فَيُعَادُ بِرِفْقٍ)؛ سوننەتە وای لێ بکرێت یەک جار بڵێت (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، وە زیاتر لە سێ جار پێی دووبارە نەکاتەوە نەوەك ئیزعاج بێت پێی .
خۆ ئەگەر نەخۆشەکە خۆی قسەی زیاتری کرد پاش وتنی لَا إِلَهَ إِلَّا الله; ئەوە دووبارە بە نەرمی هەوڵ بدات لەگەڵی تا بڵێتەوە لَا إِلَهَ إِلَّا الله و ئەوە کۆتا قسەی بێت .
- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (وا لە مردووەکانتان بکەن بڵێن لا إله إلا الله) .
📚 صحیح مسلم : (٩١٦)
- معاذ بن جبل رضي الله عنه بە مرفوع ـی ئەیگێڕێتەوە : (ئەوەی کۆتا قسەی لَا إِلَهَ إِلَّا الله بێت ئەڕواتە بەهەشتەوە) .
📚 سنن أبي داود : (٣١١٦)
شێوازی تلقین ـەکە دوو جۆرە :
١) - پێی بڵێیت : بڵێ : (لَا إِلَهَ إِلَّا الله) .
٢) - لەبەردەم خۆیەوە بڵێت (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، تا ئەویش لاسایی بکاتەوە و بیڵێتەوە .
سێیەم : (وَقِرَاءَةُ الفَاتِحَةِ، وَ يس عِنْدَهُ)؛ سوننەتە خوێندنەوەی سورەتی الفاتحة و یس لەسەر ئەو کەسەی لە سەرەمەرگدایە، وە ئەوترێت سورەتی یس دەرچوونی ڕۆح ئاسانتر ئەکات .
- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : ( | یس | بخوێنن لەسەر مردووەکانتان) .
📚 سنن ابن ماجه : (١٤٤٨)
چوارەم : (وَتَوْجِيهُهُ إِلَى القِبْلَةِ)؛ وە سوننەتە ڕووی بکرێتە قیبلە، لەپێشتر ئەوەیە بخرێتە سەر لای ڕاست و ڕووی لە قیبلە بێت، ئەگەر نەتوانرا لەسەر لای چەپ، ئەگەر ئەوەش نەتوانرا ڕێك دابنرێت و ئاڕاستەی پێیەکانی ڕوو لە قیبلە بێت .
- أبي قتادة رضي الله عنه ئەڵێت : کاتێک رسول الله ﷺ گەیشتە مەدینە پرسیاری کرد دەربارەی البراء بن معرور رضي الله عنه .
وتیان : وەفاتی کردووە و وەسیەتی کردووە بە سێیەکی بۆت ئەی رسول الله، وە وەسیەتی کرد کاتێک کەوتە سەرەمەرگ ڕووی بکرێتە قیبلە .
رسول الله ﷺ فەرمووی : (فیترەتی پێکاوە، وە سێیەکەکەیم گەڕاندەوە بۆ منداڵەکەی) .
📚 المستدرك علی الصحیحین : (١٣٥٠)
- عبدالرحمن بن عبدالله بن کعب بن مالك رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (البراء بن معرور یەکەم کەس بوو ڕووی کردە قیبلە بە زیندوویی و مردوویی) .
📚 الطبقات لابن سعد : (٦١٩/٣)
وە کاتێك حذيفة بن الیمان رضي الله عنهما وەفاتی کرد فەرمووی : (ڕووم بکەنە قیبلە) .
ئەوانیش ڕوویان کردە قیبلە .
📚 المحتضرین لابن أبي الدنیا : (٣٠٩)
=
2 101
=
وە چارەسەرکردن بە شتێکی حەرام حەرامە، وەکو خَمر و بەراز .
- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (چارەسەری نەخۆشیەکانتان مەکەن بە حەرام) .
📚 سنن أبي داود : (٣٨٧٤)
وە لەپاڵ چارەسەری پزیشکیدا ئەتوانرێت چارەسەری شەرعیش بەکاربهێندرێت، بۆ نمونە ڕێگەپێدراوە نووسینی قورئان و ذیکر لەسەر پارچە وەرەقەیەک بە زەعفەران یان شتێکی بۆن و تام خۆشی دیکە، دواتر ئاو بکرێت بە پارچە وەرەقەکەدا و نەخۆشەکە لەو ئاوە بخواتەوە .
- عبدالله بن عباس رضي الله عنهما ئەفەرمووێت : (ئەگەر منداڵبوون لەسەر ئافرەت قورس بوو، ئەم دوو ئایەتە و وتەی دیکە ئەنووسرێت لە لاپەڕەیەکدا، پاشان ئەشۆردرێت و لەو ئاوەی پێ ئەدرێت) .
📚 المصنف لابن أبي شیبة : (٢٣٥٠٨)
(اسْتِعْدَادٌ لِلمَوْتِ)؛ خۆئامادەکردن بۆ مردن، بە تۆبەکردن لە تاوانەکان و دانەوەی مافی خەڵکی، وە ئەنجامدانی کاری چاك و وتنی وتەی باش .
الله عز وجل ئەفەرمووێت : | فَمَن كَانَ يَرۡجُواْ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلۡيَعۡمَلۡ عَمَلٗا صَٰلِحٗا وَلَا يُشۡرِكۡ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدَۢا | (الكهْف : ١١٠) .
وە هەندێك زانا ئەوەیان هەڵبژاردووە کە خۆئامادەکردن بۆ مردن واجبە، چونکە تۆبەکردن لە هەر تاوانێك کردوویەتی خۆی واجبە، وە گێڕانەوەی ماف بۆ زوڵم لێکراویش واجبە .
(وإِكْثَارٌ مِنْ ذِكْرِهِ)؛ وە زۆر یادکردی مردن بکرێتەوە، ئەمەش بەوە ئەبێت لە هەموو حاڵەتێکیدا ئەوەی لەبیر بێت کە ئەمرێت، بەم شێوەیە باشتر خۆی ئامادە ئەکات بە ئەنجامدانی کاری چاکە و، دوورکەوتنەوە لە سەرپێچی و شەهەواتەکان .
- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (زۆر یادی لەناوبەری چێژەکان بکەنەوە) .
📚 جامع الترمذي : (٢٣٠٧)
(وَعِيَادَةُ مُسْلِمٍ غَيْرِ مُبْتَدِعٍ)؛ سوننەتە سەردانیکردنی نەخۆشێکی موسوڵمانی سوننی .
- أبو هریرة رضي الله عنه بە مرفوع ـی ئەیگێڕێتەوە : (مافی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان پێنجە؛ وەڵامدانەوەی سەلام، وە سەردانیکردنی نەخۆش، وە شوێنکەوتنی جەنازە، وەڵامدانەوەی بانگهێشت، وە داواکردنی ڕەحمەت بۆ کەسی پژمیو) .
📚 صحيح مسلم : (٢١٦١)
نابێت لەو موسوڵمانانە بێت کە هەجر ئەکرێن، وەکو مورجیئە .
کەسە بیدعەچیە هەجرکراوەکە سەردانی ناکرێت ئەگەر بانگەشەکار بێت بۆ بیدعەکەی یان نا .
وە ئەو کەسەش کە تاوان بە ئاشکرا ئەکات و فاسقە بە ئاشکرا .
وە سەردانی کەسی کافریش ناکرێت، جا کافری ذِّمِّيّ بێت یان جگە لەوە، چونکە سەردانی کردنیان وەك ئەوە وایە هاوشێوەی موسوڵمانەکە ڕێزیان لێ نرابێت .
لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك زانا ئەوەیان هەڵبژاردووە سەردانیکردنی کافری ذِّمِّيّ یان جگە لێی ڕێگەپێدراوە ئەگەر گومان هەبوو کە ئیسلام وەربگرێت .
لەبەر ئەوەی رسول الله ﷺ سەردانی أبو طالب ـی مامی کرد تا بۆ کۆتا جار ئیسلامی بۆ پێشنیار بکات، وە سەردانی ئەو خزمەتکارە منداڵە یەهودیەی کرد کە خزمەتی ئەکرد .
أنس بن مالك رضي الله عنه ئەڵێت : مێردمنداڵێکی یەهودی خزمەتی پێغەمبەری ﷺ ئەکرد، جا نەخۆش کەوت، پێغەمبەریش ﷺ چووە سەردانی، دانیشت لەلای سەری و پێی فەرموو : (موسوڵمان بە) .
ئەویش موسوڵمان بوو .
پێغەمبەریش ﷺ هاتە دەرەوە و فەرمووی : (سوپاس و ستایش بۆ ئەو الله ـیەی کە بەهۆی منەوە ڕزگاری کرد لە جەهەننەم) .
📚 صحيح البخاري : (٥٦٥٧)
وە دەربارەی بیدعەچیەك کە بانگەشەکار نییە و ئومێد هەیە بگەڕێتەوە لە بیدعەکەی، دروستە سەردانی بکرێت بە مەبەستی تۆبەپێکردنی ئەگەر بەرژەوەندی و مەسڵەحەت هەبوو لەوەدا .
وە هەندێك زانا ئەوەیان هەڵبژاردووە سەردانیکردنی نەخۆشی موسوڵمانی سوننی فەرزی کیفایەتە نەوەك تەنها مستحب بێت، چونکە لە فەرموودەکەدا هاتووە : (مافی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان پێنجە)، جا هەر شتێکیش ماف بێت ئەوە واجبە .
وە سوننەتە ڕۆژناڕۆژێک سەردان بکرێت، بۆ ئەوەی نەخۆشەکە هەراسان نەبێت بە زۆری سەردانی کردن، وە پارەیەکی کەمتر سەرف بکات بۆ خزمەتکردنی میوانەکان، یان ئەکرێت نەخۆشەکە پێویستی بە خۆشۆردن یان شتێکی لەوجۆرە بێت بیەوێت هەندێک کاتی تایبەتی هەبێت بۆ خۆی .
سوننەتە هەر لە سەرەتای نەخۆشیەکەیەوە سەردانی بکرێت .
وە لە بەیانیان یان ئێواراندا سەردانی نەخۆشەکە بکرێت، چونکە نیوەڕۆ و شەو کاتی ئیسراحەتە .
وە لە ڕەمەزاندا کاتی سەردانیەکە بە شەوە، بەکورتی ئەبێت لەکاتێکدا سەردانی بکرێت کاتی حەوانەوەی نەبێت .
(وَتَذْكِيرُهُ التَّوْبَةَ، وَالوَصِيَّةَ)؛ وە بە هەمان شێوە سوننەتە یادی تەوبەکردن بخرێتەوە بیری نەخۆشەکە، ئەو زیاتر لە هەرکەسێکی تر پێویستی پێیەتی لەو کاتەدا .
- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (الله تۆبەی بەندە قبووڵ ئەکات هەتا ڕۆحی نەگاتە قوڕقوڕاگەی) .
📚 جامع الترمذي : (٣٥٣٧)
=
2 101
(كِتَابُ الجَنَائِزِ : کتێبی جەنازەكان)
- (تَرْكُ الدَّوَاءِ أَفْضَلُ : وازهێنان لە چارەسەر باشترە) .
- (وسُنَّ : وە بە سوننەت گیراوە) .
- (اسْتِعْدَادٌ لِلمَوْتِ : خۆئامادەکردن بۆ مردن) .
- (وإِكْثَارٌ مِنْ ذِكْرِهِ : وە زۆر یادکردنەوەی) .
- (وَعِيَادَةُ مُسْلِمٍ غَيْرِ مُبْتَدِعٍ : وە سەردانیکردنی موسوڵمانێكی سوننی) .
- (وَتَذْكِيرُهُ التَّوْبَةَ، وَالوَصِيَّةَ : وە هێنانەوەیادی تەوبە و وەسیەت) .
ــــــــــــــ
: الجَنَائِزِ جمع ـی جَنازة و جِنازة ـیە، جَنازة بە مردوو ئەوترێت، وە جِنازة ـش بە دارەمەیت .
(تَرْكُ الدَّوَاءِ أَفْضَلُ)؛ وازهێنان لە چارەسەری پزیشکی باشترە ئەگەرچی دروستە .
- رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (حەفتا هەزار لە ئوممەتەکەم بەبێ لێپرسینەوە و سزا ئەچنە بەهەشتەوە، ئەوانەن کە داوای ڕوقیە ناکەن و، کەوی ناکەن و، الطِّيَرة ناکەن، وە تەوەکول ئەکەن لەسەر پەروەردگاریان) .
📚 صحيح البخاري : (٦٥٤١)
الطِّيَرة بریتیە لە پشت بەستن بە جوڵەی ئاژەڵێکی باڵدار بۆ ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی کارێك، بۆ نمونە کەسێك ئەیەوێت گەشتێك بکات، ئەگەر قەلەڕەشێك ببینێت یان گوێی لە دەنگی کونەپەپو بێت، یاخود باڵندەیەك بەلای چەپیدا بڕوات ئەوە پێی وایە ئەو گەشتە خراپە و لێی ئەکشێتەوە .
لە فەرموودەکەدا هاتووە سیفەتی ئەوانەی کە تەوەکولی تەواوەتیان هەیە بە الله عز وجل و بەبێ حساب و سزا ئەچنە بەهەشتەوە بریتیە لەوەی : (داوای ڕوقیە ناکەن و، کەوی ناکەن) .
کەوی کردن جۆرێکە لە چارەسەری پزیشکی، جا ئەو زانایانەی ئەوەیان هەڵبژاردووە چارەسەرنەکردنی پزیشکی لەپێشترە لەم فەرموودەیەوە وەریان گرتووە، چونکە ئەوکات نەخۆش بەتەواوی پشت ئەبەستێت بە الله عز وجل .
وە بەڵگەیان هێناوەتەوە بەو ئەثەرەی کە تیایدا هاتووە أبو بکر الصديق رضي الله عنهما نەخۆش ئەکەوێت، پێی ئەڵێن ئایا پزیشکت بۆ بانگ نەکەین؟
ئەویش لە وەڵامدا ئەفەرمووێت بینیمی، وە وتی من زۆر بەباشی ئەتوانم ئەوە بکەم کە ئەمەوێت .
مەبەستی لە الله عز وجل ـە .
📚 الطبقات لابن سعد
- عبدالله بن عباس رضي الله عنهما باسوخواسی ئەو ئافرەتە ئەگێڕێتەوە کە تووشی فێ ئەبێت و جلی بەری خۆی لائەبات، جا ئافرەتەکە داوا لە پێغەمبەر ﷺ ئەکات دوعای بۆ بکات، ئەویش ئەفەرمووێت : (ئەگەر بتەوێت ئارام بگرە و بەهەشت بۆ تۆیە، وە ئەگەر ویستت داوات بۆ ئەکەم الله چاکتبکاتەوە) .
وتی : ئارام ئەگرم، بەس من خۆم ڕووت ئەکەمەوە، دوعام بۆ بکە لەلای الله خۆم ڕووت نەکەمەوە .
ئەویش دوعای بۆ کرد .
📚 صحیح مسلم : (٢٥٧٦)
ئەوەی ئەم زانایانە هەڵیان بژاردووە لەپێشترە بۆ کەسێك کە لەخۆی ڕائەبینێت، واتە لەڕووی ئیمانیەوە ئەتوانێت بەرگەی نەخۆشیەكە بگرێت، وە نەخۆشیەکەشی کوشندە نییە .
بەڵام کەسێك کە خۆی ئیمانی لاوازە و نەخۆشکەوتووە لەسەری قورسە چارەسەری پزیشکی بۆ نەکرێت .
لەگەڵ ئەوەدا بەشێك لە زانایان ئەوەیان هەڵبژاردووە کە چارەسەرکردن باشترە، وە بگرە هەندێك جاریش واجبە، بە بەڵگەی :
- أبو هریرة رضي الله عنه بە مرفوع ـی ئەیگێڕێتەوە : (الله هیچ نەخۆشیەکی دانەبەزاندووە ئیللا چارەسەرەکەشی بۆ دابەزاندووە) .
📚 صحيح البخاري : (٥٦٧٨)
چارەسەر بۆ ئەوە دابەزیوە تا بۆ نەخۆشیەکە بەکاربهێندرێت .
- أُسامة بن شَريك رضي الله عنه ئەڵێت : لەلای پێغەمبەر ﷺ بووم، فەرمووی : (ئەی بەندەکانی الله چارەسەری نەخۆشیەکانتان بکەن، چونکە الله هیچ نەخۆشیەکی دانەبەزاندووە ئیللا چارەسەرەکەشی بۆ دابەزاندووە) .
📚 سنن أبي داود : (٣٨٥٥)
لە کۆتاییدا ئەتوانین بڵێین چارەسەر وەرگرتن سێ شێوەی هەیە :
یەکەم : چارەسەرێک زانراوە یان ئەگەری زۆر لەسەر ئەوەیە کە سوود بە نەخۆش ئەگەیەنێت، وە ئەگەر هەیە کەسەکە تووشی لەناوچوون ببێتەوە ئەگەر بەکاری نەهێنێت، چارەسەر وەرگرتن لەوکاتەدا واجبە .
دووەم : وە چارەسەرێک زانراوە یان ئەگەری زۆر لەسەر ئەوەیە کە سوود بە نەخۆش ئەگەیەنێت، وە کەسەکە تووشی لەناوچوون نابێتەوە ئەگەر بەکاری نەهێنێت، لەوکاتەدا وا باشترە بەکاری بهێنێت .
سێیەم : وە جۆرێکی دیکە کە ئەگەر هەیە سوودی پێ بگەیەنێت و ئەگەریش هەیە سوودی پێ نەگەیەنێت; وە نەخۆشەکە بە بەکارنەهێنانی تووشی لەناوچوون نابێت، ئەوکاتە وازهێنان لێی باشترە چونکە ئەوە نزیکترە لە تەوەکول .
=
