1 023
订阅者
-124 小时
-47 天
-1130 天
帖子存档
1 023
ھەمیشە بەخۆم ٸەوت بۆچی منیش وەک ھەرکەسێناتوانم ببمەٸەوەی کەٸەمەوێ...بۆچی ناتوانم کەسێکی رێکخراوبم..بۆناتوانم خۆمم خۆشبوێ..؟بۆ..بۆبۆبۆۆ..؟بۆکاتێ ٸەمەوێ شتێک ٸەنجام بەم کۆتاییەکی بەشکست یەت!,بۆچی کاتێ شەوان ٸەخەوم پێویستە چاندان کاتژمێر بیرکەمەوە وسەد جارشوێنەکەم بگۆڕم و خۆم بخڵافێنم ھەتا خەوم لێ ٸەکەوێ!لەکۆتییا گەشتمە ٸەوترۆپکەی کەمن ھەر لەسەرەتاوە بەوشێوەیەبووم کاتێک مناڵبووم لەباتی بڵاوکردنەوەی یاریەکانم وافێرکرابوم دایم پێویستە شتەکان لەشوێنی خۆیانبن وتێکی نەیەم..ھەمیشە واز لەٸارەزوەکانی خۆم بێنم لەژێر ناونیشانی ٸەوەی ڕێزی ٸەوانیتربگرم ولێم نەڕەنجێن وخۆشم بەجەھەنەم...کاتێ ٸەکەوتم وھەڵەم ٸەکرد وای ٸەخواست سەرداخەم وھیچ نەڵێم..سەرەنجامیش بوم بەکەسێکی بەڕوکەش شادی ڕێکی ناو شێواو!
Elaha..
1 023
چاوەڕێی چەرخی ڕۆژگارم چۆن ٸەمسەرو ٸەوسەر ٸەکات..
ٸەوەی حوکمی لەسەریاوم بەکاری خۆی لەگەڵ ٸەکات..
Elaha..
1 023
خۆزگە شتێکیش بووبا کە توانیبای قسەکانی ناخت بۆ بنووسێ, خۆلەناو ٸەو ھەموو تەم و ٸاڵۆزیە ھێزێک نەماوە بۆنووسین..
Elaha..
1 023
ٸاھ و حەسرەت و داخی دڵم
زامێکەو ھەمیشە ٸەمێنێتەوە
زوبانی لاڵ و جەستەی زامدارم
کۆترێکی بێ باڵەو لەسەرما ٸەتلێتەوە
حاڵی دڵ و مێشکی ٸاڵۆزم
گوڵێکی سیسی لاوازەو بەبایەک ٸەڕوتێتەوە
لانە بێبانە ڕووخاوەکەم
ژینمەو ھەرگیز چاکنابێتەوە..
Elaha..
1 023
ٸاھ و حەسرەت و داخی دڵم زامێکەو ھەمیشە ٸەمێنێتەوە زوبانی لاڵ و جەستەی زامدارم کۆترێکی بێ باڵەو لەسەرما ٸەتلێتەوە حاڵی دڵ و مێشکی ٸاڵۆزم گوڵێکی سیسی لاوازەو بەبایەک ٸەڕوتێتەوە لانە بێبانە ڕووخاوەکەم ژینمەو ھەرگیز چاکنابێتەوە..Elaha..
1 023
مرۆڤ چۆن ٸەکرێ ٸەوەنە بێڕەحم بێت لەھەمبەر کەسێک کەتەواوی وجودی خۆی پێبەخشیوە ,ٸەوەنە ڕەق ٸەوەنە سارد بێ ھەست,دەی ٸاخر خۆ ٸەگەر سواڵکەرێکی سەرجادەشبوبام ٸەوە حاڵم نە ٸەبوو, ژیانێکی چەن سەیرە دایم بەدوای شتانێ ڕا ٸەکەین کەھی ٸێمەنیەو نابێ ببێت بەھی ٸێمە..
Elaha..
1 023
ویستم ڕونی کەمەوەو دەستم کرد بەنوسین وەلێ لەکۆتای بیرم کەوتەوە نەتۆو نەھیچ کەس تێناگەن ..بۆیە لێی گەڕێ.
Elaha..
1 023
نغرۆبون,عادەتێکی قۆڕی منە ..مەسەلەن نغرۆبون لەبیرکردنەوەیا تا ٸەوکاتەی ٸەخنکێم..نغرۆبون لەھەستەکانا تا ٸەوکاتەی بێھەست ٸەبم..نغرۆبون لەقوڵی خۆشویستنم..لەوازنەھێنان بەشتەعادەتیی و خوپێوەگیراوەکانم...دەی چاوەڕێی چی؟کەمن ھەموو سوچێکم ژورێکی کلیل دراوە ..چۆن بتوانم ھەڵبێم..؟
Elaha..
1 023
کاتێ ٸەزیزەکانی پێشویان ٸەگەڕێنەوە تۆیان بیرٸەچێتەوە..
2/Aug/2024
لە ٸەرشیفەوە...
ٸەوەش ھەربۆ تۆبوو...
Elaha..
1 023
ھەرکاتێ بیرت کردەوەو وتت بۆ ٸەبێ شایەنی ٸەم نەفرەتەبم ؟..چیم کردوە؟... بیرتبێت بچوکترین زەرەرێک کە لێتیابم ٸەوەبوو منت جیاکردەوە لەخۆم..ھەر بە نموونە ٸەمڕۆ تاقیکردنەوەیەکی قورسم ھەبوو لەبەر تەنگی سەرسینەم و ٸەو شۆکە قورسەی کەپێتیابووم نەمتوانی سەعیبکەم...لەوە گەڕێ لەناو ھۆڵی تاقیکردنەوە کاتێ ھاوڕێکانم سەرگەرمی وەڵام دانەوەبوون من لەخەیاڵ کردن ھیچیترم لەدەس نە ٸەھات کاتێ بەھۆش ھاتمەوە نیوەی کاتەکە ڕۆشبوو..لەوێ بەبیانووی ٸازاری سک و گەدەم خۆم لەپرسیارەکانی ھاوڕێکانم ٸەدزیەوە کە ٸاخۆ بۆ وام...کاتی ھاتنەوەم بۆماڵ دووبارە خەیاڵ منیبردبوو لەگەڵ خۆی تاجێیەک کەبیرم لای ٸەوە نەبوو لە پاسەکە داببەزم و ماڵی خۆمانم ڕەتکردبوو..ببینە ماڵێک تیایا ٸەژیم بیرم نەماوە لەکوێیە..ناچار لەجێیەکی دوورتر دابەزیم و پێ بەپێ لەبەر خۆرەتاوە تاقەت پڕوکێنەکەی نزیک نیوەڕۆ دیسان و دیسان دووبارە لەخۆم ٸەپرسیەوە بۆ..بۆ بۆۆ چۆن...وەلێ نازانم!.
Elaha..
1 023
بە سوتفە لەناو ٸەو پۆستانەی سەیڤم کردبوو ڤیدیۆیەکم کەوتەوە بەرچاو ٸەمەی بیر ھێنامەوە ...
شەوێک کاتێ ھیچ حاڵم باش نەبوو داوام کرد شتێکم بۆ بخوێنێتەوە..ٸاخر دەنگی بۆمن ٸارامی بوو لە جەنجاڵی و ٸازار شکێنبوو بۆ ٸازارەکانم ,ھەڵبەتە چەن مانگێک پێش ٸەوەی دەرگای ڕۆشتنم بۆ بکاتەوە..
ٸەو تێکستەی بۆخوێندمەوە کە ٸەڵێ:-
بۆ قاوەکەت ناخۆیتەوە.. بۆقاوەکەت تەواو ناکەی
ٸەترسی قەرەجێک بێت و بەختێکت بۆ
بگرێتەوەو بە ترسێکەوە پێتبڵێ.. بۆیەک نابن
....
....
ھەمان تێکستی ڤیدیۆکە بوو وەلێ بە دوو دەنگی جیاواز
بیرم لەوە ٸەکردەوە من ھێشتا قاوەکەم تەواو نەکردبوو ,وەلێ زۆر لەمێژ بوو قەرەجەکە گەیشتبوو وەک ٸەوەی کە بە مەبەست بیەوێ لێکمان بکات..و خۆی بەدەستی بەختێکی درۆینەی بۆ گرتمەوەو وتی بۆیەک نابن
..
.
ڕاستی بڵێم خۆشی ٸەیزانی بۆیەک نابین
ٸاخر خۆی قەرەجەکەی ڕاسپاردبوو ...!
1 023
بەھیوام ڕۆژێک ٸەو فرمێسکانەی کەلەچاومان قەتیسبوون و ٸەو ھەنسکانەی بە نیوەی لەقورگمان مانەوە و حەسرەتەکانی ناو سینەمان و ٸارەزوە بێباڵەکانی ڕۆحمان ھەمووی یەک یەک بێنە دەر و بەیەکجاری ڕزگارمان کەن یان ٸەوەتا پێیان ٸەگەین یانیش ٸەمرین..
Elaha..
