ar
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

الذهاب إلى القناة على Telegram

Floweroholic💙🌿

إظهار المزيد
1 023
المشتركون
-124 ساعات
-47 أيام
-1130 أيام
أرشيف المشاركات
لە کۆتاییا ھەموو ڕێگاکان ٸەمان بەنەوە سەر مردن دەسا با میھرەبانبین..💙🌿
لە کۆتاییا ھەموو ڕێگاکان ٸەمان بەنەوە سەر مردن دەسا با میھرەبانبین..💙🌿

ھەمیشە بەخۆم ٸەوت بۆچی منیش وەک ھەرکەسێناتوانم ببمەٸەوەی کەٸەمەوێ...بۆچی ناتوانم کەسێکی رێکخراوبم..بۆناتوانم خۆمم خۆشبوێ..؟بۆ..بۆبۆبۆۆ..؟بۆکاتێ ٸەمەوێ شتێک ٸەنجام بەم کۆتاییەکی بەشکست یەت!,بۆچی کاتێ شەوان ٸەخەوم پێویستە چاندان کاتژمێر بیرکەمەوە وسەد جارشوێنەکەم بگۆڕم و خۆم بخڵافێنم ھەتا خەوم لێ ٸەکەوێ!لەکۆتییا گەشتمە ٸەوترۆپکەی کەمن ھەر لەسەرەتاوە بەوشێوەیەبووم کاتێک مناڵبووم لەباتی بڵاوکردنەوەی یاریەکانم وافێرکرابوم دایم پێویستە شتەکان لەشوێنی خۆیانبن وتێکی نەیەم..ھەمیشە واز لەٸارەزوەکانی خۆم بێنم لەژێر ناونیشانی ٸەوەی ڕێزی ٸەوانیتربگرم ولێم نەڕەنجێن وخۆشم بەجەھەنەم...کاتێ ٸەکەوتم وھەڵەم ٸەکرد وای ٸەخواست سەرداخەم وھیچ نەڵێم..سەرەنجامیش بوم بەکەسێکی بەڕوکەش شادی ڕێکی ناو شێواو! Elaha..

چاوەڕێی چەرخی ڕۆژگارم چۆن ٸەمسەرو ٸەوسەر ٸەکات.. ٸەوەی حوکمی لەسەریاوم بەکاری خۆی لەگەڵ ٸەکات.. Elaha..

خۆزگە شتێکیش بووبا کە توانیبای قسەکانی ناخت بۆ بنووسێ, خۆلەناو ٸەو ھەموو تەم و ٸاڵۆزیە ھێزێک نەماوە بۆنووسین.. Elaha..

ٸاھ و حەسرەت و داخی دڵم زامێکەو ھەمیشە ٸەمێنێتەوە زوبانی لاڵ و جەستەی زامدارم کۆترێکی بێ باڵەو لەسەرما ٸەتلێتەوە حاڵی دڵ و مێشکی ٸاڵۆزم گوڵێکی سیسی لاوازەو بەبایەک ٸەڕوتێتەوە لانە بێبانە ڕووخاوەکەم ژینمەو ھەرگیز چاکنابێتەوە.. Elaha..

ٸاھ و حەسرەت و داخی دڵم زامێکەو ھەمیشە ٸەمێنێتەوە زوبانی لاڵ و جەستەی زامدارم کۆترێکی بێ باڵەو لەسەرما ٸەتلێتەوە حاڵی دڵ و مێشکی ٸاڵۆزم گوڵێکی سیسی لاوازەو بەبایەک ٸەڕوتێتەوە لانە بێبانە ڕووخاوەکەم ژینمەو ھەرگیز چاکنابێتەوە..
Elaha..

ڕۆح بێزارە ٸەم شەو لە خەڵوەت کەی سبەینێ دێ دڵمان بوو لەت لەت Elaha..

بۆ مەگەر قەرارە چەند جاریتر شتەکان دووبارە ببنەوە...؟ Elaha..

مرۆڤ چۆن ٸەکرێ ٸەوەنە بێڕەحم بێت لەھەمبەر کەسێک کەتەواوی وجودی خۆی پێبەخشیوە ,ٸەوەنە ڕەق ٸەوەنە سارد بێ ھەست,دەی ٸاخر خۆ ٸەگەر سواڵکەرێکی سەرجادەشبوبام ٸەوە حاڵم نە ٸەبوو, ژیانێکی چەن سەیرە دایم بەدوای شتانێ ڕا ٸەکەین کەھی ٸێمەنیەو نابێ ببێت بەھی ٸێمە.. Elaha..

تا کۆتایەمین خولەک چاوەڕێم کرد... بەڵام نەھات Elaha..

ویستم ڕونی کەمەوەو دەستم کرد بەنوسین وەلێ لەکۆتای بیرم کەوتەوە نەتۆو نەھیچ کەس تێناگەن ..بۆیە لێی گەڕێ. Elaha..

نغرۆبون,عادەتێکی قۆڕی منە ..مەسەلەن نغرۆبون لەبیرکردنەوەیا تا ٸەوکاتەی ٸەخنکێم..نغرۆبون لەھەستەکانا تا ٸەوکاتەی بێھەست ٸەبم..نغرۆبون لەقوڵی خۆشویستنم..لەوازنەھێنان بەشتەعادەتیی و خوپێوەگیراوەکانم...دەی چاوەڕێی چی؟کەمن ھەموو سوچێکم ژورێکی کلیل دراوە ..چۆن بتوانم ھەڵبێم..؟ Elaha..

کاتێ ٸەزیزەکانی پێشویان ٸەگەڕێنەوە تۆیان بیرٸەچێتەوە.. 2/Aug/2024 لە ٸەرشیفەوە... ٸەوەش ھەربۆ تۆبوو... Elaha..

ٸەوەندە ٸازاری ھەیە, ٸیتر گریانیشم نایە...🌚 Elaha..

لەسەرەوە سێرت ٸەکات.., ٸەرخەیانبە ٸەزیزم بێ خۆیت ناکات. 2:57AM 30/May/2025 Elaha..

ھەبوو نەبوو ھیچ کەس نەبوو جگە خودا کـەس یار نــەبوو Elaha..

ھەرکاتێ بیرت کردەوەو وتت بۆ ٸەبێ شایەنی ٸەم نەفرەتەبم ؟..چیم کردوە؟... بیرتبێت بچوکترین زەرەرێک کە لێتیابم ٸەوەبوو منت جیاکردەوە لەخۆم..ھەر بە نموونە ٸەمڕۆ تاقیکردنەوەیەکی قورسم ھەبوو لەبەر تەنگی سەرسینەم و ٸەو شۆکە قورسەی کەپێتیابووم نەمتوانی سەعیبکەم...لەوە گەڕێ لەناو ھۆڵی تاقیکردنەوە کاتێ ھاوڕێکانم سەرگەرمی وەڵام دانەوەبوون من لەخەیاڵ کردن ھیچیترم لەدەس نە ٸەھات کاتێ بەھۆش ھاتمەوە نیوەی کاتەکە ڕۆشبوو..لەوێ بەبیانووی ٸازاری سک و گەدەم خۆم لەپرسیارەکانی ھاوڕێکانم ٸەدزیەوە کە ٸاخۆ بۆ وام...کاتی ھاتنەوەم بۆماڵ دووبارە خەیاڵ منیبردبوو لەگەڵ خۆی تاجێیەک کەبیرم لای ٸەوە نەبوو لە پاسەکە داببەزم و ماڵی خۆمانم ڕەتکردبوو..ببینە ماڵێک تیایا ٸەژیم بیرم نەماوە لەکوێیە..ناچار لەجێیەکی دوورتر دابەزیم و پێ بەپێ لەبەر خۆرەتاوە تاقەت پڕوکێنەکەی نزیک نیوەڕۆ دیسان و دیسان دووبارە لەخۆم ٸەپرسیەوە بۆ..بۆ بۆۆ چۆن...وەلێ نازانم!. Elaha..

بە سوتفە لەناو ٸەو پۆستانەی سەیڤم کردبوو ڤیدیۆیەکم کەوتەوە بەرچاو ٸەمەی بیر ھێنامەوە ... شەوێک کاتێ ھیچ حاڵم باش نەبوو داوام
بە سوتفە لەناو ٸەو پۆستانەی سەیڤم کردبوو ڤیدیۆیەکم کەوتەوە بەرچاو ٸەمەی بیر ھێنامەوە ... شەوێک کاتێ ھیچ حاڵم باش نەبوو داوام کرد شتێکم بۆ بخوێنێتەوە..ٸاخر دەنگی بۆمن ٸارامی بوو لە جەنجاڵی و ٸازار شکێنبوو بۆ ٸازارەکانم ,ھەڵبەتە چەن مانگێک پێش ٸەوەی دەرگای ڕۆشتنم بۆ بکاتەوە.. ٸەو تێکستەی بۆخوێندمەوە کە ٸەڵێ:- بۆ قاوەکەت ناخۆیتەوە.. بۆقاوەکەت تەواو ناکەی ٸەترسی قەرەجێک بێت و بەختێکت بۆ بگرێتەوەو بە ترسێکەوە پێتبڵێ.. بۆیەک نابن .... .... ھەمان تێکستی ڤیدیۆکە بوو وەلێ بە دوو دەنگی جیاواز بیرم لەوە ٸەکردەوە من ھێشتا قاوەکەم تەواو نەکردبوو ,وەلێ زۆر لەمێژ بوو قەرەجەکە گەیشتبوو وەک ٸەوەی کە بە مەبەست بیەوێ لێکمان بکات..و خۆی بەدەستی بەختێکی درۆینەی بۆ گرتمەوەو وتی بۆیەک نابن .. . ڕاستی بڵێم خۆشی ٸەیزانی بۆیەک نابین ٸاخر خۆی قەرەجەکەی ڕاسپاردبوو ...!

بەھیوام ڕۆژێک ٸەو فرمێسکانەی کەلەچاومان قەتیسبوون و ٸەو ھەنسکانەی بە نیوەی لەقورگمان مانەوە و حەسرەتەکانی ناو سینەمان و ٸارەزوە بێباڵەکانی ڕۆحمان ھەمووی یەک یەک بێنە دەر و بەیەکجاری ڕزگارمان کەن یان ٸەوەتا پێیان ٸەگەین یانیش ٸەمرین.. Elaha..

خۆیان ھۆکاری قوربەسەریتن و دوایش گلەی لەگۆڕانی ڕەنگت ٸەکەن.. Elaha..