ch
Feedback
مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی

前往频道在 Telegram

کەناڵی فەرمی مامۆستا عبدالخالق روناکی لە تێلێگرام

显示更多
2 191
订阅者
+124 小时
-47 天
-630 天
帖子存档
🖐️ مەهێڵە ڕۆژەکەت بەبێ شوێنەوار کۆتایی بێت :. - نوێژی ویتر، - نوێژی چێشتنگاو، - شەو نوێژ، - سونەتی رەواتب، - ڕۆژانە خوێندنەوەی قورئان، - خوێندنی زیکرەکانی بەیانی و ئێوارە، -کەفالەت کردنی منداڵێکی بێ باوک، - خێرکردن ئەگەر یەک هەزاریش بێت، یەکێکیان هەڵبژێرە و بیکە بە خوویەکی ڕۆژانە، وە بیشارەوە لە نێوان خۆت و خودادا، کەمێک کاری بەردەوام باشترە لە زۆرێکی پچڕ پچڕ، باوەڕ بکە دەرگا داخراوەکان بە ڕووتدا دەکرێنەوە،.

🗞ئەم دیاریانە لە پێغەمبەر ﷺ وەربگرە.. دڵت تەنگە..؟ هەست بە قورسیی ڕۆژگار دەکەیت..؟ چی دەبێت ئەگەر ئەمڕۆ دیارییەک لە خۆشەویستترین کەسی لای خوا وەربگریت..؟ دیارییەک کە نهێنیی ئارامیی دڵ و وەڵامدانەوەی نزا و کردنەوەی دەرگا داخراوەکان بێت. ​پێغەمبەری خوا (ﷺ) تەنها پەیوەندی بە عەقڵمانەوە نەکردووە، بەڵکو نەخشەی ژیانێکی پڕ لە بەرەکەت و ئاسوودەیی بۆ کێشاوین. ئەم پێنج دیارییە بکە بە بەرنامەی ڕۆژانە و شەوانەت: ​١. دیاریی ئاشتکردنەوەی دڵەکان سڵاو لە هەموو کەسێک:. ​لەم سەردەمەی کە پەیوەندییەکان سارد بوونەتەوە، بە سڵاوێک میهرەبانی ببەخشەوە. پێغەمبەر (ﷺ) کاتێک پرسیاری لێکرا: چ کردەویەک باشترینە لە ئیسلامدا..؟ فەرمووی: ​«تُطْعِمُ الطَّعَامَ، وَتَقْرَأُ السَّلَامَ عَلَى مَنْ عَرَفْتَ وَمَنْ لَمْ تَعْرِفْ». (متفق عليه). واتە/ "خواردن ببەخشیت و سڵاو بڕێژیت بەسەر ئەوەی دەیناسیت و ئەوەی نایناسیت." ​٢. دیاریی زەکاتی هەموو جەستەت، دوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو: ​بەیانیان کاتێک جەستەت تەندروستە، ٣٦٠ جومگەت پێویستیان بە شوکرانە بژێرییە. دیاریی پێغەمبەر (ﷺ) بۆ ئەمە زۆر ئاسانە: ​«يُصْبِحُ عَلَى كُلِّ سُلَامَى مِنْ أَحَدِكُمْ صَدَقَةٌ... وَيُجْزِئُ مِنْ ذَلِكَ رَكْعَتَانِ يَرْكَعُهُمَا مِنَ الضُّحَى». (رواه مسلم). واتە/ "هەر بەیانییەک لەسەر هەموو جومگەیەکی ئێوە بەخششێک هەیە... دوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو (الضحى) شوێنی هەموو ئەوانە دەگرێتەوە." ​٣. دیاریی پاکبوونەوە لە گوناهەکان ١٠٠ جار تەسبیحاتکردن: ​مێشکت بە هۆکاری جیاواز ماندووە..؟ تەنها چەند خولەکێک لە ڕۆژەکەت تەرخان بکه بۆ پاککردنەوەی نامەی کردەوەکانت، پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: مَنْ قَالَ: سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، فِي يَوْمٍ مِائَةَ مَرَّةٍ، حُطَّتْ خَطَايَاهُ وَإِنْ كَانَتْ مِثْلَ زَبَدِ الْبَحْرِ. (متفق عليه). واتە/ "هەرکەسێک لە ڕۆژێکدا سەد جار بڵێت: (سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ)، هەموو گوناهەکانی دەسڕدرێنەوە، ئەگەرچی بە ئەندازەی کەفی دەریاش بن." ​٤. دیاریی مسۆگەرکردنی بەهەشت، ئایەتی کورسی دوای نوێژ: ​دوای هەر نوێژێکی فەرز، پێش ئەوەی هەڵبستیت، تەنها یەک خولەک بووەستە و بەهەشت بۆ خۆت مسۆگەر بکە، پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: ​«مَنْ قَرَأَ آيَةَ الْكُرْسِيِّ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلَاةٍ مَكْتُوبَةٍ لَمْ يَمْنَعْهُ مِنْ دُخُولِ الْجَنَّةِ إِلَّا أَنْ يَمُوتَ». (رواه النسائي). واتە/ "هەرکەسێک لە دوای هەر نوێژێکی فەرز ئایەتی کورسی بخوێنێت، هیچ شتێک ڕێگری لە چوونە بەهەشتی ناکات مەگەر تەنها مردن." ​٥. دیاریی پاراستنی شەوانە، نوستن بە دەستنوێژەوە: ​کاتێک ڕۆژەکەت بەکۆتا دێت و دەتەوێت ئارام بنویت، ڕوو بکەرە پەروەردگارت تا لە پاراستنی فریشتەکاندا بیت، پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێ: «إِذَا أَتَيْتَ مَضْجَعَكَ، فَتَوَضَّأْ وُضُوءَكَ لِلصَّلَاةِ، ثُمَّ اضْطَجِعْ عَلَى شِقِّكَ الْأَيْمَنِ...» . (متفق عليه). واتە/ " کاتێک چوویە سەر جێگەی خەوتنت، دەستنوێژ بگرە وەک دەستنوێژی نوێژ، پاشان لەسەر لای ڕاستت پاڵبکەوە..." ​ئەم دیارییانە قورس نین، بەڵام قورساییی ترازووی کردەوەکانت لە ڕۆژی دواییدا بە تەواوی دەگۆڕن. لەمڕۆوە هەموویان ئەگەرنا یەکێکیان بکه بە بەشێک لە ژیانت. م.عبدالخالق ڕۆناکی.

🗞️ ماڵەکانتان بە نوێژی سونەت زیندوو بکەنەوە ... ماڵ تەنها شوێنی ژیان و خەوتن و خواردن نییە؛ بەڵکو دەبێت شوێنی یادکردنەوەی خوای گەورە و نوێژ و قورئان بێت. پێغەمبەری خوا ﷺ گرنگییەکی زۆری بەوە داوە کە بەشێک لە نوێژەکانمان لە ماڵەکانماندا بێت، تا ماڵەکانمان بە عیبادەت زیندوو بن و نەبن بە شوێنێکی بێ‌ گیان و ڕوح. 🔸یەکەم/ باشترین نوێژی سونەت لە ماڵە: 🗞️پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: «أَفْضَلُ صَلَاةِ الْمَرْءِ فِي بَيْتِهِ إِلَّا الْمَكْتُوبَةَ» 📚(متفق عليه). واتا: باشترین نوێژی مرۆڤ لە ماڵەکەیدایە، جگە لە نوێژە فەرزەکان. 📜 سوودەکانی: 🔹ماڵ بە عیبادەت زیندوو دەکات. 🔹ڕێگای ڕیا کەم دەکاتەوە و دڵ بۆ نیازپاکی ودلسۆزی بۆ خوا نزیکتر دەکات. 🔹منداڵ و خێزان بە کردەوە فێری نوێژ و عیبادەت دەبن. 🔹ماڵ دەبێتە شوێنی یادکردنەوەی خوای گەورە. 🔸دووەم/ ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان:. 🗞️پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: «اجْعَلُوا مِنْ صَلَاتِكُمْ فِي بُيُوتِكُمْ، وَلَا تَتَّخِذُوهَا قُبُورًا» 📚(متفق عليه). واتا: بەشێک لە نوێژەکانتان لە ماڵەکانتان بکەن و ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان. مەبەستی پێغەمبەر ﷺ ئەوەیە کە ماڵەکان نابێت بە تەواوی بەتاڵ بن لە نوێژ و عیبادەت و یادکردنەوەی خوا. 📜 لەفەرموودەکەوە فێر دەبین: 🔹ماڵێک کە تێیدا نوێژ و قورئان و زیکری خوای تێیدا بکرێ ، ماڵێکی زیندووە بە عیبادەت؛ بۆیە نابێت هەموو عیبادەتەکانمان تەنها لە مزگەوتدا بێت و ماڵەکانمان لە نوێژ و زیکر خاڵی وبەتاڵ بن. 🔸سێیەم/ شەونوێژ وقورئان خوێندن وزیکرکردن لە ماڵ:. لە فەرموودەکەی پێغەمبەر ﷺ ـەوە دەردەکەوێت کە نوێژە سونەتەکان لە ماڵدا فەزیڵەتی تایبەتیان هەیە، بە تایبەتی شەونوێژ و ویتڕ و سوننەتە ڕواتبیەکان. ئەمەش دەرفەتێکی جوانە بۆ ئەوەی خێزانێک بەیەکەوە ماڵەکەیان بە قورئان و نوێژ زیندوو بکەن. 🚨 نموونەیەکی کرداری بۆ خێزان:. کاتێک باوکێک لە ماڵەکەی بڵێت: مزگەوت شوێنی نوێژی جەماعەتە، بەڵام ماڵیش دەبێت بەشێکی هەبێت لە عیبادەت. با سوننەتە ڕواتیبەکانمان لە ماڵەوە بکەین، هەموو شەوێک چەند ئایەتێک لە قورئان بخوێنین، و منداڵەکانمان بە کردار فێری نوێژ و یادکردنەوەی خوا بکەین. ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، منداڵەکە دەبینێت کە باوک و دایک تەنها قسە لە نوێژ ناکەن، بەڵکو خۆشیان نوێژ دەکەن؛ ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لە پەروەردەی منداڵدا هەیە. 🛑 لە کۆتایدا: ماڵەکانتان بە نوێژ زیندوو بکەنەوەو بە قورئان ڕووناکی بکەنەوە و بە زیکرویادی خوا پڕی بکەن؛ چونکە ماڵێک کە تێیدا ناوی خوا و نوێژ و قورئان هەیە، جیاوازە لە ماڵێک کە تەنها دیوار و دەرگا و کەلوپەلە. م.عبدالخالق ڕۆناکی.

🗞️چيت بۆ قيامه‌ت ئاماده‌ كردووه‌ ..؟!! 📜 پياوێك وتى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خواﷺ كه‌ى قيامه‌ته‌ ..؟فه‌رمووى : چيت بۆ قيامه‌ت ئاماده‌ كردووه‌ ..؟ گوتى : شتێكى وا زۆر له‌ نوێژ و ڕۆژوو و سه‌ده‌قه‌م ئاماده‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵام من خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌يم ﷺ خۆش ده‌وێت ، پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمووى : تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دايت كه‌ خۆشت ده‌وێت . 🔹ئه‌نه‌س فه‌رمووى : به‌ هيچ شتێك دڵخۆش نه‌بووين به‌ ئه‌ندازه‌ى دڵخۆشيمان به‌م وته‌يه‌ى پێغه‌مبه‌ر ﷺ  كه‌ فه‌رمووى : تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دايت كه‌ خۆشت ده‌وێت . جا له‌به‌ر ئه‌مه‌ من پێغه‌مبه‌ر ﷺ و ئه‌بو به‌كر و عومه‌رم خۆشده‌وێت ، وه‌ ئومێده‌وارم كه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بم به‌ خۆشه‌ويستيم بۆيان ، ئه‌گه‌ر چى كرده‌وه‌شم نه‌كردبێت وه‌ك كرده‌وه‌كانى ئه‌وان . 📚 صحيح البخاري رقم : (3688) و (6171) و (7153) وصحيح مسلم رقم : (6657) وهو عند غيرهما بألفاظ متعددة .

كەرێك بەدارێكەوە بەسترابوو شەیتان هات و كەرەكەی بەرەلڵا كرد!! كەرەكە چوە ناو باخی هاوسێكەیانەوە كەوتە خواردنی تەڕو ووشك ژنی جوتیاری خاوەن باخ كەرەكەی بینی چەكەكەی دەركردو كەرەكەی كوشت!! كابرای خاوەن كەر گوێی لەدەنگی تەقەكە بوو هات كەبینی كەرەكەی كوژراوە تەقەی لەژنی جوتیارەكە كردوو گوشتی!! جوتیارەكە گەڕایەوە بینی ژنەكەی كوژراوە تووڕە بوو وچەكەكەی هەڵگرت و خاوەنی كەرەكەی كوشت! لەشەیتانیان پرسی : چیت كرد؟!!! شەیتان وتی: هیچ...تەنها كەرەكەم بەرەڵڵا كرد!! ناوەرۆك و مانای چیرۆكەكە ئەوەیە ئەگەر ویستت وڵاتێك وێران بكەیت(كەرەكان بەرەڵلا بكە) ...!!

چ دیمەنێکە ئەو کاتەی پێغەمبەر ﷺ ئەتبینێت و بە سەلاواتەکانت ئەتناسێتەوە سەڵەواتێک بدە بۆدیداری تا بگەیتە دیداری... اللهم صل علی محمد..

🗞خوشکەکەم.. برایەکەم: ڕۆژێكیش دێ خۆڵ دەكەن بەسەر ئێمەشدا.. لەژێر ئەو خاكە هەزار و یەك جارپەشیمانی دەكێشین... بۆ زوو تەوبەم نەكرد، بۆ نوێژەكانم بە جوانی ولەکاتی خۆیدا نەكرد، بۆ تەماشای حەرامم دەکرد، بۆ گوێم لە گۆرانی دەگرت، بۆ شوێن بەرنامەی شەیتان کەوتم، بۆپشتیوانی کەس ولایەنی بێ دین وستەمکارم کرد، بۆ..بۆ...هتتد. بەڵام هیچ لەو قسانە سودی بۆت نابێت... 🗞برایەکەم.. خوشكەکم: ئێستا هەتا زووە بێداروهۆشیاربەوە. مردن حەقە، زیندوبونەوەی دوای مردن حەقە، سوێند بەخوای گەورە پرسیارت لێ دەكرێت، دەی خۆتی بۆ ئامادە بكە، دەست لە تاوان هەڵبگرە، شەرم لەخوای گەورە بكە، كە تۆ خوای گەورە نابینی بێ گومان ئەو تۆ دەبینێ. ✋خوایە تۆ شایەت بە ئەوا من گەیاندم... ئێوەی بەڕێزیش بیگەێنن..

🗞 گەورەترین خەسارەت و زەرەرمەندی و دۆڕان.. ئەگەر لێم بپرسیت: گەورەترین زیان و زەرەرمەندی و خەسارەت چییە..؟ دەڵێم: گەورەترین زیان ئەوە نییە بمریت... چونکە مردن ڕێگاى هەموومانە. بەڵام زەرەرمەندیی ڕاستەقینە ئەوەیە: • خواى گەورە تەمەنێکی درێژت پێ ببەخشێ کەچی نەزانیت بۆ کێ دەژیت، بۆچی دروست کراویت، و بەرەو کوێ هەنگاو دەنێیت. • لە دونیا پارە و سامان زۆر کۆبکەیتەوە، بەڵام بە دڵێکی خراپ و وێرانەوە لێی دەربچیت. • خەڵکی بتناسن، ناوت لەبەر بکەن، و ستایشت بکەن، لە کاتێکدا تۆ بایەخت بەوە نەدابێت کە لە نێوان خۆت و پەروەردگارتدا هەیە. • ماڵێکی جوان بۆ منداڵەکانت دروست بکەی، بەڵام لە دڵیاندا ئیمانێک دروست نەکەیت کە کاتێک لە ناویان نەماویت ڕایانبگرێت و بیانپارێزێت. • سامانێکیان بۆ بەجێبهێڵیت کە لەنێوان خۆیاندا دابەشی بکەن، کەچی ناسینی پەروەردگاریان، و نوێژێک کە بیانپارێزێت، و بەهایەک کە ڕێنوێنییان بکات، و سەرمەشقێکیان تێدا بەجێنەهێڵیت کە لەدوای کۆچکردنت یادت پێ بکەن. • ساڵانێکی درێژ سەرقاڵی مسۆگەرکردنی داهاتوویەک بیت کە بێگومان بەجێی دەهێڵیت و خۆئامادەکردن بۆ داهاتوویەک دوا بخەیت کە ئیتر هیچ جیابوونەوەیەکی لەدوادا نییە. • بگەیتە تەمەنی شەست ساڵی، پاشان حەفتا، پاشان هەشتا، و هەتا کاتی کۆچکردن نزیکتر بێتەوە، زیاتر هۆگری ئەو شتانە بیت کە بەجێیان دەهێڵیت، نەک ئەوەی زیاتر خۆت بۆ دیداری ئەو زاتە ئامادە بکەیت کە پێی دەگەیت. لە هەموو ئەوانەش سەختتر، ئەوەیە خوای گەورە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دەرفەت لەدوای دەرفەت، ئامۆژگاری لەدوای ئامۆژگاریت پێ ببەخشێت و دەرگای گەڕانەوەت جار لەدوای جار بۆ واڵا بکات، کەچی تۆ هەر دوای بخەیت تا ئەو ڕۆژە دێت کە ئیتر دەسەڵاتی هیچ دواخستنێکت تێدا نامێنێت، چونکە پەند و بایەخ تەنها بە درێژیی تەمەن نییە، بەڵکو بەوەیە کە تەمەنەکە بە چی پڕ دەکەیتەوە. ماڵوێرانی و ناخۆشیش ئەوە نییە تۆ دونیا بەجێدەهێڵیت، چونکە هەموومان بەجێیدەهێڵین. بەڵکو ماڵوێرانی ئەوەیە دونیا تۆ بەجێبهێڵیت، پێش ئەوەی توێشووی خۆت بەرەو لای خودا لێی هەڵبگریت.

🗞️ حوکمی لۆمەکردنی ئافرەت دوای مردنی پیاوەکەی کە شوو بکاتەوە... 🔹 پرسیار: لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، یان لە هەندێک کۆمەڵگەدا، کاتێک ئافرەتێک پیاوەکەی دەمرێت و دوای تەواوبوونی عیددەکەی شوو دەکاتەوە، هەندێک کەس لۆمەی دەکەن و توانجی لێدەدەن و دەڵێن: ئەمە عەیبەیە..!! ئایا ئەمە ڕاستە..؟ 🔹وەڵام: نەخێر، ئەمە هەڵەیە. شووکردنەوەی ژن دوای مردنی هاوسەرەکەی، دوای تەواوبوونی عیددەکەی، بە شەرعەوە ڕێگەپێدراوە و عەیب نییە. خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا﴾. واتە: ئەوانەی لە ئێوە دەمرن و ژنانیان بەجێدەهێڵن، ئەو ژنانە چوار مانگ و دە ڕۆژ چاوەڕوان دەبن. (البقرة: 234). کە عیددەکە تەواو بوو، ئەو ژنە مافی ئەوەی هەیە ژیانی نوێ دەست پێ بکات و شوو بکاتەوە، ئەگەر خۆی بیەوێت و هاوسەرێکی شایستە هەڵبژێرێت. هەروەها ئەو قسەیەی کە هەندێک کەس دەڵێن: «ژنێک کە پیاوەکەی مردووە نابێت دووبارە شوو بکاتەوە» بنەمایەکی شەرعی نییە. قەدەغەی شووکردنەوە دوای مردن، تایبەت بوو بە هاوسەرانی پێغەمبەر ﷺ، نەک بە هەموو ژنان؛ خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَمَا كَانَ لَكُمْ أَن تُؤْذُوا رَسُولَ اللَّهِ وَلَا أَن تَنكِحُوا أَزْوَاجَهُ مِن بَعْدِهِ أَبَدًا﴾ (الأحزاب: 53). 🌿 بەڵام پەیامەکە بۆ هەموومانە، ئەگەر بۆ پیاوێک کە هاوسەرەکەی لەدەستداوە بڵێین: «ژیان بەردەوامە، دووبارە ژن بهێنە، بۆ خۆت و منداڵەکانت باشە»، بۆچی کاتێک ژنەکە هاوسەرەکەی لەدەست دەدات، هەمان ماف و ئازادییەی بۆ نادەین؟ ژنیش مرۆڤە؛ دڵی هەیە، پێویستی بە هاوسەر و ئارامی و پاراستن هەیە، و ئەگەر منداڵی هەبێت، لەوانەیە هاوسەرێکی شایستە ببێتە هۆی پشتگیری و پاراستنی ئەو و منداڵەکانی. لەبەر ئەوە: نابێت ژنێک بەهۆی شووکردنەوەی دووەم لۆمە بکرێت، توانجی پێ بدرێت، یان بە ناوی «وفاداری بو مێردی پێشووی» ڕێگری لێ بکرێت. وەفاداری بە مردوو بەوە نییە کە ژنەکە خۆی لە ژیانی حەلال بێبەش بکات. هەمان کات، نابێت بە ژن فشار بهێنین کە حەتمەن شوو بکاتەوە؛ شووکردنەوە مافێکی حەلالە، نەک زۆرکردن. ئەگەر شووکردنەوە هەڵبژارد، پشتیوانی و ڕێنماییی دروستی پێ بدرێت؛ ئەگەر نەیویست، نابێت لۆمە بکرێت. ئامۆژگاریم ئەوەیە: با کۆمەڵگەکەمان لە بیرکردنەوەی خەڵک بۆ عەیب و توانج بگۆڕین بۆ ڕێنمایی و پشتیوانی. ژنێک کە هاوسەرەکەی لەدەستداوە، پێش هەموو شتێک پێویستی بە دڵنەوایی و ڕێز و پشتگیرییە، نەک بە قسەی خەڵک. مێژووی ڕابردووی ئەو ژنە نابێت ببێتە زیندانێک بۆ داهاتووی. 🤲 خوای گەورە هەموو بێوەژنان و بێوەژەران بە هاوسەرێکی شایستە، ژیانێکی ئارام و سەربەرزی پڕ لە خێر و بەرەکەت ڕۆزی بکات. آمین. م.عبدالخالق ڕۆناکی

ئایا دەزانیت... باشترین حاكم خودایە باشترین مامۆستا پێغەمبەرەﷺ باشترین كتێب قورئانە باشترین سەفەر حەجە باشترین ڕۆژ ھەینییە باشترین زمان زیكرە باشترین باخ بەھەشتە باشترین ھێز پشت بەستنە بە خودای گەورە

🗞️گەورەمان موسا ⦅ﷺ⦆ بە هەڵە کەسێکی کوشت، فیرعەونیش بە ئەنقەست هەزاران کەسی کوشت؛ ئیبجا فیرعەون بە گەورەمان موسای ⦅ﷺ⦆ دەگووت: (کارێکی خراپت کرد ئەو پیاوەت کوشت)..!! 👈هەڵخەڵەتاندن و شێواندنی ڕاستیەکان هەر لە کۆنەوە ئیشی ستەمکاران بووە..!! شێخ / عبدالعزیزالطريفي.

♦ دووعايه‌كی مه‌زن وگەورە له‌ ته‌حیاتی كۆتایی ده‌خوێندرێت پێش سه‌لام دانه‌وه‌ ☟☟☟ 👈له‌ هاوه‌ڵی به‌ڕێز محجن بن الأدرع خودا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت :- 🌷پێغه‌مبه‌ری خودا( ﷺ ) چۆیه‌ ناو مزگه‌وت ئه‌بینێت پیاوێك نوێژه‌كه‌ی ته‌واو كردووه‌ له‌ ته‌حیاته‌ ئه‌م دووعایه‌ ده‌خوێنێت و ده‌ڵێت : ⬇⬇⬇ 🌴اللَّهمَّ إنِّي أسألُكَ يا الله‌ الأحدُ الصَّمدُ الَّذي لم يلِد ولم يولَد ولم يكن لهُ كُفوًا أحدٌ أن تغفرَ لي ذنوبي إنَّكَ أنتَ الغفورُ الرَّحيمُ 🌴 ⌛ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ری خودا (ﷺ) :- ( به‌دڵنیایی خودا لێی خۆشبوو به‌دڵنیایی خودا لێی خۆشبو -سێ جاری وته‌وه‌). 📚صحيح أبي داود.

ئەرێ کەس ئەناسن مۆبایلەکەی تۆزی لەسەر نیشتبێ؟؟؟

✬✬ [أفضل العبادات البدنية : "الصلاة ، ثم القراءة ، ثم الذكر ، ثـــــم الدعــاء] واتە : باشترین کردەوەی لاشە : نوێژە ، لــەپاشان قـــورئـان خوێندنـــــەوەیـــــە ، لەپاشان زیکر کردنە ،لەپاشان پاڕانـەوەیــە. ابن تیمیە

وَقَالُوا۟ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِیۤ أَذۡهَبَ عَنَّا ٱلۡحَزَنَۖ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورࣱ شَكُورٌ ٣٤ وە بەهەشتیان ئەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی غه‌م و په‌ژاره‌یه له دڵ و ده‌روونی ده‌رکردین، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارمان زۆر لێ خۆشبوو سوپاسگوزاره‌...

مامۆستا عبدالخالق ڕۆناکی - Telegram 频道 @ronakytelegramofficial 的统计与分析