عَنْقّاْءُ
前往频道在 Telegram
1 393
订阅者
-124 小时
-37 天
-1430 天
帖子存档
1 394
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
جیاوازییە جەوهەرییەکە لە نێوان ئەو تەوحیدەی سەلەفی مۆدێرن بانگەشەی بۆ دەکات لەگەڵ ئەو تەوحیدەی کە زانایانی ئیسلامی سونی هەر لە دێرەوە هەڵگری بوون ئەوەیە:
سەلەفی مۆدێرن بنەمای تەوحیدەکەی لەسەر کردەوە دامەزراندووە، پێیوایە تەوحید ئەوەیە کە پەرستش تەنها بۆ یەك خودا بکەیت(توحید الالوهیة) هاوکات باوەڕیشت بەوەبێ کە ئەو بە سیستمێك گەردون دەبات بەڕێوە(التوحيد الربوبية)، بەڵام لە کۆتایدا من هەم و خواش هەیە خوا کاریگەرە وەك خوا و منیش کاریگەرم وەك بەندە!!!
بەڵام تەوحیدەکەی سەلەفی ساڵح و زانایانی ئەهلی سوننە و جەماعەت بناغەکەی ئەوەیە کە وجود نییە جگە خوا، کردەوەی بەندە خودا خەلقی دەکات، بکەر نییە جگە خودا، کاریگەری نییە جگە کاریگەری خوا، هەرچی باوەڕی وابێت کاریگەری زاتی هەیە لەم گەردونەدا، ئەوا خۆی کردووە بە هاوەڵی خودا و بێتوانایشی داوەتە پاڵی، بۆیە هەم کافرە هەم موشریك ئەگەر هەموو تەمەنی خەریکی باسکردنی یەکتاپەرستی بێت بۆ خەڵکی و کەسیش لە خوا بە شیاوتر نەزانێ بۆ پەرستن.
«بەڵام عوزر بە جەهل و گەمژەیی هەیە بۆیە حوکمەکە نایانگرێتەوە»
#هەڵوێستە
1 394
Repost from دژە باو
"ژن کاتێک لە پیاو باڵاترە، کە خۆی بەشێوەیەکی دروست ژن بێت و پیاوەکەش بەشێوەیەکی ناتەواو پیاو بێت، هاوشێوەی جووتیارێک کە بێ کەموکوڕی خۆی تەرخان بکات بۆ زەوییەکەی و کارەکانی ئەنجام بدات، لە پاشایەک چاکتر و باڵاترە کە ناتوانێت کارەکانی بکات."
یۆلیۆس ئیڤۆلا
#ڕەسەنایەتی
1 394
Repost from دژە باو
جەنگاوەر و سەرباز
ئیڤۆلا جیاوازی دەکات لە نێوان جەنگاوەر و سەرباز، پێی وایە جەنگاوەر کەسێکە کە دەجەنگێت بۆ بەخشینی ڕوحی، جەنگ وەک ئەزموونێکی ڕوحی دەبینێت و تێیدا دان بە بێنرخیی ژیانی ماددیدا دەنێت لە پێناو پلە باڵاکانی سەروو ماددە، هەروەها ئەو لە پلە نزمەکانی کۆمەڵگەدا نییە بەڵکو لە چینی خانەدانەکانە کە پەروەردەیەکی ڕوحیی ڕاستەوخۆیان وەرگرتووە لە چینی پیاوانی ڕوحییەوە.
لە بەرامبەردا، سەرباز کەسێکە کە بەزۆر ڕاپێچی جەنگ دەکرێت، لەکاتێکدا هیچ ئامادەییەکی ڕوحیی تیادا نییە بۆ ئەو کارە، ئەمەش بەهۆی زاڵبوونی چینی کۆیلەکانەوە دروستبووە کە بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ بوون لەگەڵ لێشاوی دیموکراتییەت و سەرمایەداری و پڕۆلیتارییەکان لە لایەک، و لە لایەکەی دیکەش بۆرجوازییە چڵێسەکان کە هەموو شتێک وەک کەرەستەیەکی بازرگانی دەبینن.
بۆیە هەر لێرەوە سەرباز لە سەردەمی نوێدا خۆی وەک سوتەمەنی ئاگر دەبینێت نەک پاڵەوانێك، کە بەدوای شکۆدا دەگەڕێت لە ژیانێکی بێ ئەرزشی دنیادا، پێش پەککەوتن و پیربوونی دەیەوێت بەو کارەی خۆی بگەیەنێتە ڕێزی گەورەکان لە بەهەشتی ئاسمانیدا، هەروەک چۆن ڤایکینگەکان تەماشای ڤالهالایان دەکرد لە ساتی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانیان، یان تێکۆشەرانی ئیسلام بۆ مەجلیسی موحەممەدی عەوداڵ بوون.
#ڕەسەنایەتی
#جەنگاوەر
#پاڵەوانیەتی
1 394
Repost from دژە باو
"بەردەوام لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا، خەڵکی لە هەموو شوێنێکی جیهانەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەروونییەکانیان سەردانیان کردووم.
هەموو ئەو نەخۆشانەی کە لە قۆناغی کۆتایی ژیانیاندا بوون، کە تەمەنیان لە سەرووی سی و پێنج ساڵیدا بوو، لە کۆتاییدا تەنها بە یەک کێشەوە ڕووبەڕوو دەبوونەوە ئەویش: کەمیی باوەڕی ئایینی بوو.
دەتوانین بڵێین بەڕاستی هەر یەکێکیان بە کەمیی ئەو شتەوە دەیناڵاند، کە ئایینەکان لە ئێستا و بەدرێژایی مێژوو بە شونێکەوتووانی بەخشیبوو.
چارەسەری ئەم خەڵکانە تەنها لەڕێگەی نوێکردنەوەی باوەڕیان بە خوداوە دەبێت."
کارڵ یونگ، مرۆڤی مۆدێرن لە گەڕان بەدوای ڕۆحدا (١٩٣٣)
#ڕەسەنایەتی
#ئایین
1 394
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
جەنگ شوێنی یەکلابوونەوەی جیاوازییەکانە.
جەنگ حەقیقەتی پیاو دەردەخات و ئافرەتیش دەباتەوە سنوری خۆی.
جەنگ پاڵەوانە ڕاستەقینەکان لە ئەکتەرە کارامەکان لە نواندنی ڕۆڵی پاڵەوان جیادەکاتەوە.
جەنگ زەوی لە لاوازەکان پاکدەکاتەوە و ترسنۆکی لەناودەبات.
جەنگ مرۆڤ لە مانا باڵاکان نزیکدەکاتەوە و ڕێگەی دەدات بیر لە دوای مردن بکاتەوە.
جەنگ کەرەستەی بەردەوامبوونی ژیانە.
جەنگ کۆکەرەوەی ڕا و بۆچونکەنە و یەکخستنی ڕیزەکانە.
جەنگ جۆرێکە لە زوهد و دابڕان لە خۆشگوزەرانی.
جەنگ تایبەتمەندییەکی پیاوە و سەلمێنەری حەقێتی خاوەندارییەتی بەسەر جیهان و ڕەگەزی بەرامبەریدا.
«ولولا دفع الله الناس بعضهم ببعض لفسدت الأرض»
#میتافیزیکی_جەنگ
1 394
Repost from دژە باو
"جەنگاوەری ڕاستەقینە لەپێناو دەستکەوتی جەنگ، یاخود دەسەڵات ناجەنگێت، بەڵکو جەنگی ئەو لەپێناو بەدەستهێنانی بەها باڵاکانە."
یۆلیۆس ئیڤۆلا
مەبەست لەوەی جەنگاوەری ڕاستەقینە هەوڵنادات بۆ دەستکەوتی جەنگی یان دەسەڵات، ئەوە نییە کە بە ڕەهایی هیچ کام لەوانەی ناوێت، چونکە بەردەوامیدان بە جەنگ پێویستی بە دەستکەوتەکان و دەسەڵاتە هەیە کە لەڕێی بردنەوەی جەنگەوە دەستدەکەوێت.
بەڵکو مەبەست لەوەیە کە دەبێت ئەو شتانە تەنها وەکو کەرەستە تەماشا بکرێت، لەوە زیاتر بەنرخ نەکرێت لەلای مرۆڤ، چونکە مردن لەپێناو ئەو شتانەدا بە سەربەخۆیی ئەوپەڕی شورەییە بۆ جەنگاوەر، واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو ڕوحە بەرزە نامادییە بێ خەوشە ئەزەلییەی لەپێناو کەرەستەیەکی بێ قیمەتی ماوە دیاریکراودا بەخشیوە، کە شایەنی نەبووە و زۆر لەوە کەمتر بووە کە مرۆڤ لە پێناویدا خۆی ببەخشێت
بەڵکو هەوڵدان بۆ ئەو کەرەستانە، دەبێت پێشوەختە ئامانجێکی ڕوحی باڵای لەپشتەوە بێت.
#ڕەسەنایەتی
1 394
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
ڕۆژئاوای لیبڕاڵی چاکە و پیاوەتی لەگەڵ جیهاندا ناکات بە ڕێکخراوە(مرۆڤدۆستەکان)ی.
زۆرێك ئەشێ تەماشای ئەو کارانە بکات کە هەندێك سپیپێستی ڕۆژئاوایی هەڵدەستن بە کردنی لە زۆرێك لە وڵاتانی ئەفریقا، بخەڵەتێت و ئەو کارانەیان بەرز بنرخێنێت، چونکە دیمەنەکە وەك خۆی لەلای ڕۆشن نییە و بیرکردنەوەشی لە ئەزمونی ژیانی خۆی تێپەڕ ناکات، مێژووش ئەزموونی ئەو نییە و نەیبینیوە و کاتیشی نییە بۆ گەڕان و بەدواداچون.
ڕاستی ئەوەیە کە ڕۆژئاوا لە ڕاستیدا هەموو خێر و بێری ئەفریقای دزیوە، دزییەك کە بە درێژایی مێژوو هیچ ئیمپڕاتۆرییەتێك ئەنجامی نەداوە، چ قەرتاجی یان ڕۆمانی و پێش ئەوانیش ئیغریقی کە سنورەکەی لە باشوری سۆدان کۆتایدەهات، ئەوە باسی سەردەمی ئیمپڕاتۆرییە ئیسلامییەکان ناکەین کە ئەفریقا خاوەنی خۆیانبوون و نەکرابوون بە کۆیلە.
ڕۆژئاوا لێنەگەڕا جیهانی حەیواناتیش بۆخۆیان بە سروشتی بژین لە ئەفریقا و تەواوی کیشوەرەکانی دی، ببینن ئێستە گەشتیارەکانی ئەوان دێن و بەناوی هێشتنەوەی ئاژەڵەکان، gps لە مل و قاچیان دەبەستن و کون بە کون بەدوایانەوەن بۆ وێنەگرتنیان!!!
ئەفریقایان کردۆتە کیشوەرێکی تاقیکردنەوە، کوخەکانیان لە هۆزەکان وێران کرد و ئاو و ئاڵتون و مەعادنیان لەژێر زەوی و سەرزەوی نەهێشت، پاشان لە کەناڵەکانیان دوای پیاوەتی لە خەڵکی ئەوروپی دەکەن بەوەی ئەگەر بتوانن مانگی پێنج دۆلار لە خێری خۆیان بنێرن بۆ ئەو خەڵکە ڕەشوڕوتە«وید العلى خير من يد السفلى!!».
ئەوروپا هیچ پیاوەتی و چاکەیەکی بەسەر جیهانەوە نییە، بەڵکو هەزار ساڵیتر قەرزاری هەموو ئەو وڵاتانەیە کە بە ئاگر و ئاسن کەوتە گیانیان و بوو بە لەعنەتی چاخێکی تەواو بەسەر جیهانە(فلعنة الله عليهم).
ئیمپڕاتۆریەتێکی مادی بێ مەبدەئیان زاڵ کرد بەسەر جیهابدا و هەزاران کێشەیان دروستکرد و بۆ هەر کێشەیەکیش چارەسەرێکیان هێنا کە قێزەوەنتر بوو لە خودی کێشەکە، پاشان منەت دەکەن بەسەر جیهاندا بەو چارەسەرانە وەك ئەوەی جیهان قەرزاری ئەوان بێت.
بڕوا بکەن تەنها ئەو حەزارەتە مادییە دەست بکێشێتەوە و واز لەو وڵاتانە بهێنێت کە بۆخۆیان لەناو یەکتردا بگەنە ڕێکەوتن یان جەنگ یان هەر شتێکی دی، زۆر حاڵیان باشتر دەبێت لە هەر یارمەتییەك کە لەو مەلعونانەی وەردەگرێت، هەر ئەفغانستان بە نمونە وەرگرن، بزانن چی بەسەر هات دوای دەستکشاندنەوەی غەربی لەعین؟.
ئەبێ فیکری هەموومان کافر بێت بەو تاغوتەی کە ناوی جیهانی مۆدێرنە و غەربی لیبڕاڵییە، کە دەڵێم غەرب مەبەستم تەنها ئەوروپا و ئەمریکا نییە، بەڵکو هەموو ئەو دەوڵەت و کیانانەی کە ئابوریان کردووە بە خوایەك و دەیپەرستن.
الا لعنة الله على الظالمين
#هەڵوێستە
1 394
Repost from دژە باو
"حەقیقەت شتێک نییە دابەش بکرێت و مامەڵەی زیاتر لە بەشێکی لەگەڵدا بکرێت، دواتریش ئەو بەشە دابەش بووە وەکو خۆی دابەش بکرێتەوە، مەبەست لە مەفهوومی حەقیقەت "تاکێتییە" و هەر شتێک کە هەیە دەرهاویشتەی خۆیەتی، لێرەشدا ناتوانین ڕاڤەیەکی مادییانە بدەینە پاڵ، تاوەکو مەبەستمان لە تاکێتی ژمارە بێت و دابەشی دوو کرابێت تا مامەڵەی نیوەی لەگەڵدا بکرێت، کەوابێ جیاواز لە ماددەگەراکان کە هەرچی مەفهوومی بەرزی توراسییە وەریدەگرن و دایدەبەزێنن تا بەش بەشی بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆیان بیگونجێن، و خۆیشیانی لەگەڵ پارچە پارچە بکەن."
ڕێنێ گینۆن
دابەشکردن واتە لێک جیاکردنەوە، بە لێک جیاکردنەوەش پەیوەستی زیاتر لەسەر شتەکە دروست دەبێت تا دەگاتە ئاستی نەمان، هەر وەکو بەش بەش کردنی خانەیەک بۆ هەزاران بەش و بچووککردنەوەی تا ئەو کاتەی دەبێت بە هیچ.
حەقیقەت مەبەست پێی بوونە کە قابیلی دابەشبوون نییە بەڵکو ڕەنگدانەوەی هەیە، ڕەنگدانەوەکانی قابیلی دابەش بوونیان هەیە، بەڵام تا زیاتر دابەش ببن ئەوا زیاتر لە نابووت بوون نزیک دەبنەوە و دوورتر دەکەونەوە لە بناغەکەیان.
#ڕەسەنایەتی
1 394
Repost from جەنگی ڕاگەیاندن🔻
درێژکراوەی هەڵمەتی (40 ڕۆژ بۆ غەززە)⭐️ بسم اللە؛ بەهۆی نزیکبوونەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و کەمی قورئان لە غەززە بەبۆنەی شەڕەوە «هەڵمەتی دابەشکردنی قورئانی پیرۆز بۆ خەڵکی غەززە» ڕادەگەیەنین. ☑️ هەدیەی هەر قورئانێک: 7,000 دینارە. ☑️ خێرخواز ئازادە لەوەی چەند قورئانی پیرۆز ئەکاتە دیاری. ✈️ بۆ هەر سەرنج و پرسیارێک پەیوەندی بکەن بەم ئەکاونتەوە : https://t.me/Gazzakurd ـ #40_ڕۆژ_بۆ_غەززە
1 394
Repost from دژە باو
نەتەوایەتی بە مانا دروستەکەی
(الاقربون أولى بالمعروف)
پێویستە سەرەتا ئەوە بزانین کە بیری نەتەوەگەرایی یەکێکە لە دەرهاویشتەکانی هزری مۆدێرنیتە، هەر وەک ڕێنێ گینۆن دەڵێت: (ڕاستەوخۆ دژایەتیی کیانی ڕوحییە و وەحدەتە، چونکە کار لەسەر جیاکاری ڕووکەش دەکات و دەیکات بە دەروازەی دەرچوونی بۆ جیهانبینی).
بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە مرۆڤ بە هیچ شێوەیەک خۆشەویستیی نەبێت بۆ ئەو خانەوادەیەی کە لەناویان لەدایکبووە و پەروەردەیان کردووە، یاخود ئەو جێگەیەی کە تیایدا گەورە بووە، بەپێچەوانەوە ئەوە خۆی لە سروشتی مرۆڤدایە کە سۆز و خۆشەویستیی هەیە بۆ ڕابردووی خۆی و پەیوەندییەکی مێتافیزیکی لەگەڵیدا هەیە کە بیرەوەریی نیشتیمانە مێتافیزیکییە ڕوحییەکەی سەرەتای بیردەهێنێتەوە کە لە ڕۆژی (الست بربكم)ەوە ئەزموونی کردووە لە فۆرمێکی جیاوازتر لەو فۆرمەی ئێستایدا.
بۆیە خۆشویستنی زێد و ویستنی خێر بۆ خزم و کەسی نزیک و خانەوادە و هاوسێ بەپێی نزیکیان لە مرۆڤەوە، لەڕووی خوێنی و ڕوحییەوە، شتێکی ستاییشکراوە، بەو مەرجەی کە تێیدا نزیکییە ڕوحییەکە بنەما بێت بۆ ئەو سۆزە.
خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: ﴿وَإِن جَاهَدَاكَ عَلَىٰ أَن تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا ۖ وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا ۖ ﴾ (لقمان: ١٥).
بەو واتایەی ئەگەر دایک و باوک کە نزیکترینی نزیکەکانن لە نیشتمانی بچووک کە ماڵە و نەتەوەی یەکەمی مرۆڤ خێزانە، هەوڵیاندا هاوەڵت پێدانێن بۆ خودا، ئەوا نابێت گوێڕایەڵییان بکەیت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە باش نەبیت لەگەڵیاندا و باشەت بۆیان نەوێت، دەبێت ئیبراهیم ئاسا بڵێیت: (یا ابتي لا تعبد الشیطان).
بەکورتی هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی نەتەوەیەک لەلایەن نوخبەی نەتەوەکەوە شتێکی پەسەندکراوە، هەر بێڕێزییەکیش بەرامبەر کەسانی ئەو نەتەوەیە پێویستە تاکەکانی ئەو نەتەوەیە ئازار بدات هەر وەک چۆن ئازاردانی برایەک براکەی دیکە ئازار دەدات، بەڵام ئەگەر بێت و ئەو برایە برایەکی ناساڵح بێت، دەبێت لە سەرەتاوە براکەی هەستێت بە تەمبێکردنی ئەگەر بۆ ئەو کارە ناچار بێت پشت بە یارمەتیی نزیکەکانی دیکەشی ببەستێت.
#ڕەسەنایەتی
#نەتەوەگەرایی
1 394
Repost from دژە باو
"ڕوحی ڕاستەقینە ئەوەیە ڕەتی دەکاتەوە، کە خۆی نەوی بکات بۆ جیهانی مۆدێرنە، سوورە لەسەر گەڕانەوە بۆ ڕەگ و ڕیشە پیرۆزەکانی."
یۆلیۆس ئیڤۆلا
ڕوحی ڕاستەقینە: ئەو ڕوحە مرۆییەیە کە پەیوەندیی بە جەستەی مرۆڤەوە هەیە، جیای دەکاتەوە لە ئاژەڵان.
ڕەگ و ڕیشە پیرۆزەکانی: واتە ئایین، کە بنچینەی سەرەتای مرۆڤایەتییە لەسەر زەوی.
ئیڤۆلا لێرەدا دەیەوێت ڕوونی بکاتەوە کە مۆدێرنە هیچ پیرۆزییەکی تێدا نییە، دوورە لە ڕوحی مرۆڤ، بەڵکو لە ماددەگەریدا گیریخواردووە، مرۆڤیش لەم نێوەندەدا لە نێوان تەسلیمبوون و بەردەوامیەتی لە دووبەرەکی دژی ئەو واقیعە.
ئەگەر بێت و تەسلیم ببێت، ئەوا ڕوحی ڕاستەقینە (ڕوحە مرۆییەکە)ی لەدەست دەدات، بەڵام ئەگەر بەردەوام بێت لە بەربەرەکانێ، ئەوا پەیوەستی لەنێوان ئەو ڕوحە و جەستەکەیدا بەردەوام دەبێت.
#ڕەسەنایەتی
1 394
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
ئەگەر پارە خوادا نەبێت ئەوا نیوە خودایەکە، بوغراکەرێکی گەورەیە.
لە پاش ئەو ژن دێت بە هەمان شێوە، پاشان گومان و دوای ئەویش حەسودی.
تا ئەو کاتەی وا لە کەسەکە دێت کە دۆزە بنەڕەتییەکەی لەیاد بچێت، دەڕوات و گرنگی دەدات بە بابەتە بچوکەکان.
دۆستۆڤسکی مەزن
📚 (المراهق)
*مەبەست لەوەی پارە نیوە خودایە، بەو واتایە دێت کە مرۆڤ وا لێدەکات خۆی لە پێناویدا تەرخان بکات بە جۆرێكی وا کە بە تێپەڕبوونی کات وەك بتێکی لێبێت و کەسەکە پەرستشی بۆ بکات.
شوێنکەوتنی ئەو بابەتانە جۆرێکە لە بتپەرستی و دورکەوتنەوەیە لە دۆزی بنەڕەتی کە فەزیلەتی باڵایە.
#دەقە_ئەدەبییەکان
1 394
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
سی ساڵ جەنگ وەك باشترین جەنگاوەر، لە جوگرافیایەکدا کە لە سنوری فارسەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە ئیتاڵییا، دەیان سەرکەوتنی جەنگی بۆ ئیمپڕاتۆرییەکەی تۆمارکرد، یەکێك بوو لە ڕزگارکەرانی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی، یەکێكە لە باشترین ژەنەراڵەکانی مێژووی نەك ڕۆم بەڵکو جیها.
بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە دوای سی ساڵ خزمەت، لەلایەن خودی ئیمپڕاتۆرەوە زیندانی کرا تا کۆتایی تەمەنی لە زیندان مایەوە. لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ڕەخنەیەکی لەو حوکمە نەبوو کە درا بەسەریدا.
ئەمە نمونەیەکی باڵای ئیخڵاسی مرۆڤی توراسییە کە لە پێناو مانادا کاردەکات نەك سەروەت و سامان و جاه و مەقام و پیاهەڵدان، ئەمە نمونەی ئەو مرۆڤەیە کە بۆ خەڵك و خۆڵ ناژی.
جەنگاوەری گەورەی ڕۆمانی: بیلیساریۆس(Ac 527-565)
#کەسایەتییەکی_مێژووی
1 394
Repost from خانەی حیکمەت
هەمووکات لەبری ئەوەی وەسفی ئیمانوێڵ کانط بکەین بە فەیلەسووفێکی گەورە و زیرەک بە پێچەوانەوە بە شوێنکەوتووانی بڵێ فەیلەسووفێکی هیچە و گەمژە بووە، ئەو کاتە شوێنکەوتووەکانی توڕە ئەبن لێت کە بە چاوێکی کەم سەیری بکەی چونکە پێیان وایە کانط خود بە خود لە واقیعدا (as its) زیرەک بووە و لێهاتوو بووە ئەوەش دژ دێتەوە بە فەلسەفەی کانطگراهام هارمان - پرۆفیسۆری فەلسەفەی تەلارسازی
1 394
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
پوختەیە و گەنگەشەیەکی کتێبی
«السلطة الروحية والحكم الزمني» ڕێنێ جینۆ(عبدالواحد یحیا)
#توراسی_عیرفانی
#پوختەی_کتێب
#هەرجارەو_کتێبێك
#جینۆ
1 394
Repost from دژە باو
"کڕۆکی سەرمایەداری ڕابواردنی بێکۆتایە، بەردەوام زیاتر و زیاتر، ئینکاری کردنە لە سنوور و کۆتوبەندەکان، ئینکاری کردنە لە پێوانەکان، و لە پێش هەموویان، پەکخستنی پێوانەی مرۆیی (Human scale).
تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکەی سەرمایەداری بریتییە لە ئاڕاستەکردن بەرەو کەڵەکەبوونی بێکۆتا، بە واتا دوو ڕەهەندییەکەی چەمکەکە؛ یەکەم: پرۆسەیەکە کۆتایی نییە. دووەم: هیچ ئامانجێکی نییە جگە لە بەرزکردنەوەی بەهای سەرمایە.
ئەم بێسنوورییە لە ئامانج و مومارەسەکردن، هەردووکی پاڵنەری سیستەمی سەرمایەدارین بەرەو زیادەڕەوی لە بەفیڕۆدان و ئینکاری کردن لە هەموو سنوورێک.
بابەتی هەڵوەشاندنەوەی سنوور، پێویستە بۆ بنەمای "بازرگانیی ئازاد" و بنەمای "با کار بکات، با تێپەڕێت (laissez-faire, laissez-passer)"¹. سەرمایەداریی لیبراڵی پێویستی بە لەناوبردنی هەموو ئەو شتانەیە کە لەسەر ڕێگای ئاڵوگۆڕیی بازاڕەوە وەستاون، داوای ئازادیی کەسەکان و کاڵا و سەرمایە دەکات لەو ڕێیەدا."
ئالان دو بەنوا
¹ بنەمای دەست تێوەرنەدان لە ئابووریدا، چەمکێکە ئاماژە بەوە دەدات کە نابێت حکومەت دەستوەردان بکات لە بواری بازرگانی، بنەمایەکی سەرمایەدارییە کە لەلایە لیبراڵیزمی ئابوورییەوە پاڵپشتی دەکرێت.
#ڕەسەنایەتی
#سەرمایەداری
1 394
Repost from پیاو سالاری
هاوپیشەی ژنەکەت کێیە؟
کەسێکە ڕۆژانە ٨ کاتژمێر لەگەڵ ژنەکەت دەژی بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ.
پابەندبوون چییە؟
توانای قسەکردنە لەگەڵ ژنەکەت و پەیوەندیکردن لەگەڵیدا و سەیرکردنی چاوەکانی و ڕەنگە هەندێکجار گاڵتەکردن لەگەڵیدا بەبێ ئەوەی مافت هەبێ پێت ناخۆش بێت یان تەنانەت ناڕەزابی!!
- شوێنی کار چییە؟
ئەو شوێنەیە کە ٨ سەعات لە ژێر یەک سەقفدا کۆدەبنەوە لە بەیانی تا ٤ ئێوارە.
بەڕێوەبەری ژنەکەت کێیە؟
پیاوێکی خاوەن کاریزمایە ، دەسەڵاتی ئەوەی هەیە سەرزەنشتی ژنەکەت بکات و دەنگی لەسەر بەرز بکاتەوە بەبێ ئەوەی تۆ ئاگادار بیت ، ئەشتوانێت موعجیبی خۆی بکات .
1 394
Repost from دژە باو
"هەر وەکو چۆن منداڵێک کە ڕاستەوخۆ ڕاکێشراو دەبێت بۆ ئەو شتەی کە وەکو بەرهەمێکی نوێ پێشکەشی دەکرێت، ڕاستەوخۆ یارییەکەی پێشتر پێیبوو بەجێیدەهێڵێت و بۆ ئەو یارییەی دیکە پەرۆش دەبێت، بەردەوام شتێك بەجێدەهێڵێت بەهۆی ئەوەی شتێکیتر ڕایدەکێشێت بۆ لای خۆی؛ بەهەمان شێوە مرۆڤی مۆدێرن ڕاکێشراوە بۆ نوێکاری لە خۆیدا، بۆ هەموو ئەو شتانەی کە لە تایبەتمەندییەکانیدا شتێکی نوێیان هەیە، بەکورتی دەتوانین بڵێین کە هەستکردن تەنها لەوەدا کۆبۆتەوە کە شتێکی نوێ دەبینین بەدەستمانهێناوە. ئێستا، حەزکردن بۆ هەستکردن بەتەواوی یەکێکە لە تایبەتمەندییە نموونەییەکانی سەردەمەکەمان (سەردەمی مۆدێرنە)."
یولیوس ئیڤۆلا، گەڕانەوەکان، پیاوەکان و کێشەکان (١٩٧٤)
لێرەدا ئیڤۆلا ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە، کە مرۆڤی سەردەم وەکو مناڵ بەدوای حەزەکانی کەوتووە، بە سروشتیش وایە کە مرۆڤ تا ئەوکاتە بەدوای شتە مادییەکاندا وێڵە کە بەدەستیان دەهێنێت، هەرکات بەدەستیهێنان ئیدی ئەو قیمەتەی پێشووی نامێنێت لەلای، بۆیە ڕادەکەن بۆ شتێکی دیکەی نوێ، لەوەی پێشوو بێتاقەت دەبن، چونکە لەڕاستیدا بە خودی خۆیەوە بەستراوە لەلایان و هیچ ئاماژەیەکی مێتافیزیکیی تێدا نابینن، چونکە لە بنەڕەتدا باوەڕیان بە مێتافیزیک نییە، ئەگەر هەشیانبێت تا ڕادەیەکی زۆر کەمە کە ناتوانرێت لەڕێیەوە وابەستەیی ئەو دەرکەوتەیە و مانا باڵاکەی بدۆزرێتەوە.
#ڕەسەنایەتی
1 394
Repost from پیاو سالاری
سەرەتا ئەڵێ با مەکتەب تەواوکە
دوای ئەڵێ با زانکۆ تەواوکە
دواتر ئەڵێ با ببمە فەرمانبەر
وەختێ خەبەری ئەبێتەوە تەمەنی سی ساڵی تێپەڕاندووە ، قەیرە کەوتووە ، ئیتر دوای بێهیوابوونی لەوەی سەرنجی پیاو ڕاکێشێ ، ئەبێت بە فیمینیست.
