ch
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

前往频道在 Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

显示更多
1 393
订阅者
-124 小时
-37
-1430
帖子存档
Repost from دژە باو
مرۆڤایەتی ئایینێکە وەکو جێگرەوە بۆ خەڵکی، تاوەکو نائاسوودە نەبن لە حاڵەتی لادان لە ئایینەکەیان یاخود بردنە دەرەوەی خودا لە با
مرۆڤایەتی ئایینێکە وەکو جێگرەوە بۆ خەڵکی، تاوەکو نائاسوودە نەبن لە حاڵەتی لادان لە ئایینەکەیان یاخود بردنە دەرەوەی خودا لە بازنەی هەر بابەتێک کە خۆیان بیانەوێت، هەر وەک داڤیلا دەڵێت: (زۆرێک لە خەڵکی مرۆڤایەتییان خۆشدەوێت، تاوەکو بە ویژدانێکی ئاسوودەوە خودا لەبیربکەن). #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
"لەڕاستیدا هیچ شتێک نییە بەناوی کایەی ناشیرینی (مودەنەس) بەشێوەیەک پێچەوانە و هاودژ بێت لەگەڵ کایەی پیرۆزی (موقەدەس)؛ بەڵکو ت
"لەڕاستیدا هیچ شتێک نییە بەناوی کایەی ناشیرینی (مودەنەس) بەشێوەیەک پێچەوانە و هاودژ بێت لەگەڵ کایەی پیرۆزی (موقەدەس)؛ بەڵکو تەنها جیهانبینییەکی ناشیرین هەیە، ئەویش هیچ نییە جگە لە جیهانبینیی نەزانی." ڕێنێ گینۆن #ڕەسەنایەتی

گومانی مەنهەجی (شك المنهجي)
لە فەلسەفەی مۆدێرن هەوڵێک دراوە بۆ ئەوەی گومان بڕوخێنرێ و ئەساس بۆ زانست دابنرێ، وەک ئەو هەوڵەی دیکارت هەیبوو بە جۆرێکی خیتابی باسی چیرۆکی خۆی دەکا وەک غەزالی (١) لە باسی گومان وە وا فەڕزی دەکا گومان لە هەموو شت بکا لە عەقڵ و هەستەکان تا دوای.. بە فەڕز کردنی شەیتانێک کە عەقڵی هەڵدەخەڵەتێنێ تا دەگاتە ڕادەیەک باسێکی یەقینی ئەدۆزێتەوە ئەویش فیکرە (من بیردەکەمەوە بۆیە هەم) پاشان ئەوە دەکاتە ئەساس دواتر بە بیرۆکەی خودا دەست پێ دەکا کە وجودێکی کامڵ و حەقیقی و ڕاستگۆیە بەو واسیتەیەش بۆچونەکانی ڕاستن درۆ نین..... ڕەئی من چیە لەسەر ئەم مەنهەجە؟ ئەمە مەنهەجێکی ڕاست نیە وە کێشەی سەرەکی ئەوەیە گومانێکی هەمەکی ئەکاتە بناغە بۆ یەقین بەڕاستی چۆن شتێکی وا دەبێتە بیدایەت بۆ منهج؟ ئەگەر هیچ نەزانم بە یەقین ئەوا هیچ نازانم لە ئەنجامدا......... هەر بە ڕاستی من سەرم لێ دەرناچێ چۆن چۆنی بە فەلسەفەی دیکارت ئەوترێ گومانی مەنهەجی؟ لە کاتێکدا لە هەموو قۆناغەکانی سەرەتای بیرکردنەوەی دونیایەک دژیەک هەیە کە ڕێگرن لە پەڕینەوە بۆ قۆناغی دواتری بۆچوونەکانی، وە ئەوەش وادەکات مەنهەجەکەی فاسد و خراپ بێ.
یوسف کڕم - العقل والوجود ١- یوسف کرم لە لاپەڕەی پێشوو غەزالی لە دیکارت جیا دەکاتەوە وە ئەو دەرەنجامەی غەزالی بە ڕاست و دروست دادەنێ بە پێچەوانەی دیکارت

Repost from دژە باو
مێتافیزیکی جەنگ کتێبی "مێتافیزیکی جەنگ"ی یۆلیۆس ئیڤۆلا تێڕوانینێکی ناوازەی نەریتگەرایی پێشکەش دەکات لەسەر جەنگ، لە دیدێکی میت
مێتافیزیکی جەنگ کتێبی "مێتافیزیکی جەنگ"ی یۆلیۆس ئیڤۆلا تێڕوانینێکی ناوازەی نەریتگەرایی پێشکەش دەکات لەسەر جەنگ، لە دیدێکی میتافیزیکی و ڕۆحانیدا تاوتوێی ئەو باسە دەکات. ئیڤۆلا جەنگ نەک تەنها وەک ڕووداوێکی ماددی یان سیاسی دەبینێت، بەڵکو وەک ڕووداوێکی ڕوحانیی مێتافیزیکی کە دەتوانێت ڕوح و کەسایەتیی مرۆڤ بەرز بکاتەوە بۆ ئاستێکی باڵای نزیک لە مانا بەرزەکان. ئیڤۆلا باوەڕی وایە کە جەنگ دەتوانێت وەک هۆکارێک بۆ پاککردنەوە و گەشەکردنی ڕوح تەماشا بکرێت، بە تایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر پەروەردەیەکی ڕەسەن و ڕوحانی ئامادەکراون. لەم کتێبەدا، ئیڤۆلا جیاوازی دەکات لە نێوان "جەنگی مێتافیزیکی" و "جەنگی ماددی"، جەنگی مێتافیزیکی بریتییە لە شەڕی نێوان ڕوح و ماددە، نێوان بنەما ڕۆحانییەکان و ڕەفتاری ماددی و مۆدێرن، بەپێچەوانەوە جەنگی ماددی تەنها شەڕێکی ئاست نزمە کە هیچ بنەمایەکی نییە و لەسەر شتانێکی بەرجەستەی وەک ئابووری و کەلوپەل و خواردن و …هتد، بەبێ هیچ ڕەنگدانەوەیەکی ڕوحانی، کە هاوشێوەی شەڕی نێوان ئاژەڵەکانە لە زۆر ڕووەوە. بە گشتی، "مێتافیزیکی جەنگ" تێڕوانینێکی ناوازە و نەریتگەرایی پێشکەش دەکات لەسەر جەنگ، لە دیدێکی ڕوحانی و مێتافیزیکییەوە، و دەرفەتێک دەدات بۆ گەشەکردنی ڕوح و کەسایەتیی مرۆڤ. #ڕەسەنایەتی

پیاو پێدەکەنێت بۆ ئەوەی برینەکانی داپۆشێت. بەڵام ئافرەت دەگری بۆ داپۆشینی هەڵەکانی.
پیاو پێدەکەنێت بۆ ئەوەی برینەکانی داپۆشێت. بەڵام ئافرەت دەگری بۆ داپۆشینی هەڵەکانی.

Repost from دژە باو
لەناو ڕۆشنبیریی باو دا، بەردەوام دەوترێت: (گاڵتە بە کەس مەکە، هاوشێوەی ئەو بەسەر تۆش دا دێت، لەوەیە خراپتریش)، پێدەچێت ئەمە ح
لەناو ڕۆشنبیریی باو دا، بەردەوام دەوترێت: (گاڵتە بە کەس مەکە، هاوشێوەی ئەو بەسەر تۆش دا دێت، لەوەیە خراپتریش)، پێدەچێت ئەمە حەرفییەن بەسەر نەوە عەلمانییەکانی سەردەمی ڕۆشنگەری و چەپی لیبراڵیدا هاتبێت. ئەوان هەمیشە گاڵتەیان بە مشتومڕی سەدەکانی ناوەڕاستی بێزەنتییەکان دەکرد لەبارەی وەڵامی پرسیاری: (ئایە فریشتەکان نێرن یان مێ؟)، هەرچەندە ئەمە بابەتێکی زۆر پەراوێزخراو بوو، لاهووتییەکان تەنها بە چەند دێڕێک لەسەری وەستاون. کەچی خەڵکی سەردەمی ڕۆشنگەری بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ وەک نموونەیەک بەکاریانهێنا، لەبارەی گەمژەیی و کەم ئەقڵیی نەیارەکانیان، بە بەراورد لەگەڵ بەرزیی ئەقڵی خۆیان و وردیی ئەو بابەتانەی مشتومڕی لەسەر دەکەن. بەڵام بەخێرایی دەورانی دنیا گۆڕا، و کۆتاییان بەو بابەتە هێنا تاوەکو پرسی: (ئایە مرۆڤ نێر و مێیە؟) بکرێت بە پرسێکی مەزن و تەوەرەیی لە سەرانسەری ئەم شارستانیەتەدا، هەر لە قووچی هەرەمەکەیەوە، و بەناو دیارترین و دێرینترین زانکۆکانی، تا دەگاتە دایەنگەکان؛ بریا دەگەیشتن بە دەرئەنجامێکی ڕوون، بەپێچەوانەوە لەسەر ئەوە جێگیر بوون کە پرسەکە کراوە و ناڕوونە بۆ تاهەتایە. پێویست بوو کەسێکی وەک ترامپ دەرکەوێت تاوەکو بە شەق بیانگەڕێنێتەوە بۆ ئەو بەڵگەنەویستانەی کە بە خەیاڵی لاهووتییەکانی سەدەکانی ناوەڕاست دا نەهات مشتومڕی لەبارەوە بکەن، تەنانەت لە گفتووگۆکردن لەگەڵ خودی خۆیشیان دا، چجای بگات بەوەی گومانکردن لەو پرسە بکرێت بە زانستێکی سەربەخۆ، کە ناونراوە بە (خوێندنی جۆری کۆمەڵایەتی - Gender Studies)، و دەتوانیت تێیدا پلەی دکتۆرا بەدەست بێنیت کە مۆری هارڤارد و ستانفۆردی پێوەیە. #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
پێگەزانین لەنێو شارستانیەتە خاوەن توراسەکان گوزەرێک بە ڕابردوودا بکەین یاخود بۆ چەند ساڵێک بگەڕێینەوە دواوە و سەرنجێکی ورد لە
پێگەزانین لەنێو شارستانیەتە خاوەن توراسەکان گوزەرێک بە ڕابردوودا بکەین یاخود بۆ چەند ساڵێک بگەڕێینەوە دواوە و سەرنجێکی ورد لە "پێگەزانین"ی شارستانیەتە خاوەن توراسەکان بدەین، لەناویاندا میللەتی کورد، ئەوکات بۆمان دەردەکەوێت کورد نەتەوەیەکی توراسیی بەرز بووە، پیاو لە پێگەی خۆیدا پیاو بووە و ژنیش خانمی و کابانیەتی و ڕەسەنایەتیی خۆی پاراستووە بەشێوەیەک هەموو ئاسوودەیی و بەرز ڕاگرتنی حورمەتی خۆی بە سایەی پیاوەکەی زانیوە و حورمەتی پیاوەکەی لەسەرووی هەموو شتێکەوە داناوە. منداڵیش شوێنکەوتەی نەریتی ڕەسەنی باب و باپیرانی بووە و بە میراتی خۆی زانیوە، هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە لەگەڵ باوکیدا هەڵسوکەوتی کردووە، تا فێری بەرپرسیاریەتی بێت و نانی حەڵاڵ بۆ ماڵەوە پەیدا بکات. ئەی ئێستا؟ دەتوانین بڕوانین کە گرفتی سەرەکی و بەڵڵای گەورەی مۆدێرنە چۆن خۆی خزاندووەتە ناو ماڵەکان و بەردەوامیش زیاتر و زیاتر دەبێت، ئەگەر سەیر بکەین دەبینین ململانێیەکی گەورە بەرۆکی خێزانەکانی ئێستای گرتووە و بەشێکی زۆریشیان هۆکارەکەی نازانن، یان نایانەوێت بەدوایدا بڕۆن، زیادەڕەوی نییە ئەگەر بڵێین هەر بەلایانەوە گرنگیش نییە. دەکرێت بەشێکیان هزریان بۆ نەبوونی پارە بچێت یان پچڕانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، یان هەر شتێکی دیکە کە ئێستای خێزانی خزاندووەتە نێو جیهانی ماددەوە و لە بەهای بەرز و واتای ڕەسەنی خۆی دایماڵیوە، شتێک نەماوە لەنێو خێزانەکان دا بەناوی پێگەزانین. پیاو دەسەڵاتی ماڵەکەی خۆی لەدەستیدا دەرهێنراوە و ژنیش پێگەی خانمیەتی و کابانیی خۆی، هەروەها منداڵ شوێنکەوتەی نەریتی باب و باپیرانی نییە، پێدەچێت باوکیش نەیەوێت یان بۆی گرنگ نەبێت منداڵەکەی فێری پەیداکردنی نانێکی حەڵاڵی بکات. ڕۆژانێک دێت ئەگەر بەئاگا نەبین دەربارەی ئەوەی ئێستا بۆمان ماوەتەوە، بەچاوی خۆمان دەبینین خۆشەویستی و ویست بۆ وەچە خستنەوە یەکجار کەم دەبێتەوە هاوشێوەی داڕمانی ڕۆژئاوا، بەرە بەرە بیستنی وشەی خێزانێکی پێنج کەسی شتێکی نامۆ دەبێت، خانووەکان حەوشەکانیان نامێنێت، باڵەخانەکان زیاتر بەرز دەبنەوە بەپێچەوانەی بنەمای مرۆڤ کە بەرە بەرە دابەزێت، سفرە و خوانی خێزانی دەبێت بە دیاردەیەکی دەگمەن و نامۆ، حورمەتی باوکایەتی کز دەبێت و بەرماڵی ژنی ماڵەوە ئەو ڕەنگە گەش و جوانەی نامێنێت، شتێک نامێنێتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەسڵ، و کەس ڕاوێژ بە کەسانی سەرووی خۆی ناکات، لەناویاندا و لەسەرووی هەموویانەوە باوک. #ڕەسەنایەتی

Yeah bro I’m not Reactionary 🤠
Yeah bro I’m not Reactionary 🤠

#هەڵوێستە وەرزشە ڕۆژهەڵاتییەکان تەنها وەرزشنین بەڵکو پاشماوەیەکی دێرینی بۆماوەی مرۆڤب لەسەر زەوی کە وەك دەربڕینێکی جەستەیی بۆ
#هەڵوێستە وەرزشە ڕۆژهەڵاتییەکان تەنها وەرزشنین بەڵکو پاشماوەیەکی دێرینی بۆماوەی مرۆڤب لەسەر زەوی کە وەك دەربڕینێکی جەستەیی بۆ مانایەکی بەرز بەکارهێنراون. وەرزشە ڕۆژهەڵاتییەکان ڕوح و جەستە لە ڕێگەی ڕاهێنانی توند لەسەر خۆڕاگری و تەرکیز و دورکەوتنەوە لە ڕەفاهییەت و دورەپەرێزی پیکەوە دەبەستنەوە. واتە مەبەست تیایدا بەهێزکردنی جەستە نییە، بەڵکو پاکژکردنی دەرون و کپکردنی حەز و ئارزووەکانی لاشەیە بە تەمبێکردنی لەڕێگەی وەرزشی توندی بەردەوام و ماندوکردنییەوە. هەرچەندە لەمڕۆدا کاریگەر بووە بە سەرمایەداری و لە ئامانجی خۆی دورکەوتۆتەوە بەڵام هێشتا بەشێك لەو تایبەتمەندیانە بۆ ئەو کەسانە ماوە کە لێیحاڵیبوون، ئەم تایبەتمەندییە لە وەرزشی نوێدا نییە کە بە پێچەوانەوە تەنها خزمەتی لاشە دەکات و مەبەست تێیدا بەدەستهێنانی شتە ماددییەکانە، بەراوردی یاری لەشجوانی لەمڕۆدا بکە بە کۆنگفۆ یان کاراتی، ڕاستەوخۆ بۆت دەردەکەوێت ئەو وەرزشە خۆی دەرهاویشتەی ڕەفاهییەنە نەك کوشتنی حەزی ڕەفاهییەت لەناخی مرۆڤدا. وەرزشە ڕۆژئاواییەکان لە ڕابردوشدا بەگشتی بۆ بەهێزکردنی لاشە ئەنجامدراون یان بۆ جوانکردنی نەك بەستنەوەیەکی ڕوحی لەپشتەوەبێت، هەرچەندە تا ڕادەیەك فەیلەسوفەکانی یۆنان ئاماژەیەکیان بەو ڕووەش کردووە لە وەرزشدا، بەڵام ئەو تێڕوانینە بۆی وەك بڵێیت زوتر لە ڕۆژئاوادا لەناوچوو وەك ڕۆژهەڵات، بەجۆرێك تا گەیشتە سەردەمی مۆدێرنە و چیتر خەڵك بنەمای وەرزشکردنی لەبیرچویەوە، ئەوەی دەیبینی تەنها سودێکی ڕوکەشی ماددی بوو وەك باقی زانستەکانی دی ئەم زانستشە فەوتا. #شارستانیەتی_ئیلاهی #توراسی_عیرفانی #تەپاوتلی_مۆدێرنە

کاتێك دوو دەسەڵاتی ڕوحی و زەمەنی لە یەکتری جیادەبنەوە و هەریەکەیان نوێنەرێکی هەیە، ئەوا هاوشێوەی دوو مرۆڤی کەمئەندام مامەڵە د
کاتێك دوو دەسەڵاتی ڕوحی و زەمەنی لە یەکتری جیادەبنەوە و هەریەکەیان نوێنەرێکی هەیە، ئەوا هاوشێوەی دوو مرۆڤی کەمئەندام مامەڵە دەکەن، یەکیان کوێر و ئەوەی دیکەیان گۆج. کوێر ڕەمزە بۆ دەسەڵاتی زەمەنی کە توانای ڕۆیشتن و گۆڕانکاری هەیە بەڵام نابینێت. گۆجیش ڕەمزە بۆ دەسەڵاتی ڕوحی کە جیگیرە و نەگۆڕە، لە هەمان کاتدا توانای بینینی هەیە. بۆیە گۆج دەبێتە ڕێنمونیکاری کوێر و بەو شێوەیە ژیانیان بە ئاسانی بەڕێ دەکەن، بەڵام ئەگەر کوێر هەستا بە کوشتن یان فڕێدانی ئەو گۆجەی کە بەسەر شانییەوەیەتی ئەوا حوکم لەسەر بێدەسەڵاتبوونی خۆی دەدات و کۆتایی نزیکدەبێتەوە. بە دڵنیایشەوە مرۆڤێکی ساغ لە هەردوکیان باشترە، ئەوەش ڕەمزە بۆ کۆبوونەوەی هەردوو دەسەڵاتەکە پێکەوە، کە لەوێدا دەسەڵات هاوشێوەی مرۆڤێکی تەندروستی بێ کێشە کار دەکات، هەروەك ئەوەی کە درا بە داود و سولەیمان و زۆری دی لە پەیامبەران و حەزرەتی موحەممەد(علیە الصلاة والسلام) و خولەفای ڕاشیدین. 📚هەڵگۆزراوەیەك لە کتێبی «السلطة الروحية والحكم الزمني» #جینۆ #شارستانیەتی_ئیلاهی

پێویستە هەموکات هاوڕابین لەگەڵ نیچەدا لەو خاڵەی کە پێیوایە هەرکاتێك کردەی باسکردنی ئەخلاق هاتە پێشەوە لە هەر جێیەکدا، ئەوا دا
پێویستە هەموکات هاوڕابین لەگەڵ نیچەدا لەو خاڵەی کە پێیوایە هەرکاتێك کردەی باسکردنی ئەخلاق هاتە پێشەوە لە هەر جێیەکدا، ئەوا داکەتن دەستی پێکردووە. یۆلیۆس ئیڤۆلا *مەبەست لەوەیە کە باسی ئەخلاق لە دۆخێکدایە مرۆڤ تیایدا کەوتۆتە ڕەفاهییەتەوە، وەگەر نا کێ لە جەنگ و ناهەمواری و ڕوبەڕوبوونەوەی واقعی سروشت و ژیان بیری باسکردنی ئەخلاقی هەیە، بۆیە دەتوانین ئەم وتەیە بە وتەکەی ئیبن خەلدون ببەستینەوە کە دەڵێت: هەرکات ڕەفاهییەت لە کۆمەڵگەیەکدا بڵاوبۆوە ئەوا کاتی کەوتنی هاتووە. مەبەستی نیچەش هەر دەڕواتەوە سەر ئەم خاڵە لە ڕوێك لە ڕوەکانییەوە کە باسی ئەخلاق خۆی پەیوەستە بە خۆشگوزەرانییەوە و خۆشگوزرانیش دەستپێکە بۆ لەناوچون، بەم جۆرە باسی ئەخلاق و کردنەوەی لە کۆمەڵگەدا و گفتوگۆ لەسەری سەرەتای کەوتنی شارستانیەت و کۆمەڵگەیە. #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە #ئیڤۆلا

بۆچی حەماس دوای جەنگ شەهیدبوونی سەرکردەکانی ڕاگەیاند؟ بە کورتی حەماس سێ ئامانجی سەرەکی لە دواخستنی ڕاگەیاندنی ئەو بابەتەدا پێکا: یەك: بۆ پاراستنی مەعنەویاتی خۆی، گرنگە لە جەنگدا هەندێك هەواڵ بشاردرێتەوە لە کاتی ڕودانیا تا لەو ڕێیەوە مەعنەویاتی سەربازەکانی دانەبەزێت، ئەوانەی بیریان دێت کاتێك مەلا عومەری تاڵیبان وەفاتی کرد، سەرکردایەتی تاڵیبان هەواڵەکەی نەك بۆ چەند مانگێك بەڵکو چەند ساڵێك شاردەوە تا ئەوکاتەی ئامادەباشی هەڵمژینی کاردانەوەکانی هەبوو. دوو: دەرخستنی مستەوای ڕاستەقینەی موخابەراتی ئیسرائیلی(مۆساد)، حەماس ئەمە یەکەمجاری نییە ئیسرائیل و هەموو جیهان توشی شۆك دەکات لەڕوی هەواڵگیرییەوە، ئەمەش کاریگەری گەورە دروست دەکات لەسەر تێڕوانینی جیهانی بۆ دەسەڵاتی شاراوەی جیهانی و بابەتی موئامەرەی کەونی و بەخوداکردنی دەزگا هەواڵگریەکانی جیهان و بەتایبەتی ئیسرائیل. سێ: سەلماندنی ئەوەی کە کوژرانی سەرکردەکان کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی جەنگی ئەو کیانە دروست ناکات، ئەوان بە هەموو جیهانیان وت کە؛ دۆزی غەززە و حەماس بە کوژرانی کەسایەتییەکانیان کۆتاینایات، بۆ هەر سەرکردەیەك دە جێگریان هەیە و ئوممەتی فەڵەستینی ئوممەتێکی«ولاد»ە و هەر تاکێکی ئامادەباشی ئەوەی تێدایە کە بەرپرسیارێتی دۆزەکە بگرێتە ئەستۆ. #هونەری_جەنگ #باسێکی_سیاسی

Repost from دژە باو
بنەمای مۆدێرنە یەک شتە، ئەوەیە کە هیچ بنەمایەکی نییە لە پێشوودا سیاسەتی دەوڵەتەكان بەو جۆرە بوو كە جیاكارییان دەكرد لە نێوان
بنەمای مۆدێرنە یەک شتە، ئەوەیە کە هیچ بنەمایەکی نییە لە پێشوودا سیاسەتی دەوڵەتەكان بەو جۆرە بوو كە جیاكارییان دەكرد لە نێوان پلە جیاوازەكانی كۆمەڵگە، لە بەرامبەردا ڕێیاندەدایە هەموو كۆمەڵێك پەیڕەوی بیر و باوڕیان بكەن و هەر كۆمەڵێك گوێلێگیراوێكی هەبێت و خاوەنی سیستەمی ڕوحی و زەمەنی خۆی بێت، لەژێر سایەی ئەو ئیمبراتۆریەتەی كە ئینتیمای بۆی هەبوو. بەم جۆرە بواری زۆر دەڕەخسا بۆ دەركەوتنی ئازایەتیی مرۆڤ، و دەرخستنی تەحەداكانی و بەرزكردنەوەی خانەوادەكەی خۆی بەهێز و توانا. بەڵام لە سیستەمی نوێدا شتێک نەماوە بەناوی كۆمەڵ، بەڵكو هەمووان یەكسانكراون، لە ژێر سایەی دەوڵەتێک كە هیچ ئینتهمایەكی نییە جگە لە بەخوداكردنی ئابووری و زۆركردنی ژمارە و بەندكردنی مرۆڤ لەلاشەیدا زیاتر لەوەی كە خودی خۆی بەندە، چی دیکە نە تەحەدای ڕاستەقینەبوونی ماوە نە بەرزكردنەوەی خانەوادە، چونكە لە بنەڕەتدا هەموو جۆرە كۆبوونەوەیەكی ڕوحی پەكخراوە و هیچ ئینتیمایەكی ڕاستەقینە بۆ تاكەكان نەهێڵراوەتەوە. ئەمەش لەڕێی هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی پاشایی و پاشایی ڕوحی و زمەنی، لەدواییشدا هەڵوەشاندنەوە و پەرتكردنی هۆز و تیرە و ئینجا خانەوادە، بەم جۆرە ڕانەمەڕێك پێكهێنرا كە هەموو خەم و خەیاڵی مانەوەی زیاتربێ لە ژیانی دنیا. #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
تیشک خستنە سەر مەفهوومی توراس لەڕێی خوێندنەوەی واقعی ئەمڕۆ بەشی دووەم: ئەگەر شوێنکەوتەی ئێمە نەبیت ئەوا شارستانیەتت نییە، ماف
تیشک خستنە سەر مەفهوومی توراس لەڕێی خوێندنەوەی واقعی ئەمڕۆ بەشی دووەم: ئەگەر شوێنکەوتەی ئێمە نەبیت ئەوا شارستانیەتت نییە، مافی سەروەریت نییە (دەسەڵاتی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بەسەر هەمووان دا) https://youtube.com/@sadatplatform #ڕەسەنایەتی

کاری سروشتی ئافرەت پێغەمبەری خوا(درەدی خوای لێبێ) ئەفەرموێت: ئەگەر سوجدە بردن بۆ جگە خودا دروستبوایە ئەوا فەرمانم بە ئافرەتان
کاری سروشتی ئافرەت پێغەمبەری خوا(درەدی خوای لێبێ) ئەفەرموێت: ئەگەر سوجدە بردن بۆ جگە خودا دروستبوایە ئەوا فەرمانم بە ئافرەتان ئەکرد سوجدە بۆ پیاوەکانیان ببەن.

کاری سروشتی ئافرەت پێغەمبەری خوا(درەدی خوای لێبێ) ئەفەرموێت: ئەگەر سوجدە بردن بۆ جگە خودا دروستبوایە ئەوا فەرمانم بە ئافرەتان
کاری سروشتی ئافرەت پێغەمبەری خوا(درەدی خوای لێبێ) ئەفەرموێت: ئەگەر سوجدە بردن بۆ جگە خودا دروستبوایە ئەوا فەرمانم بە ئافرەتان ئەکرد سوجدە بۆ پیاوەکانیان ببەن.

چەندێك ئەتوانن ئەم کەناڵ و پەیجە بڵاو بکەنەوە. ئەمە یەکەم هەڵمەتی لەم جۆرەیە بە کوردی بۆ هۆشیارکردنەوەی پیاو پێش ئەوەی لە پیاوەتی بکەوێت، تا بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ژنی ئەم زەمانەیا ئەکات و چۆن خێزان پێکەوە ئەنێت لەم زەمانەیا. لەم ڕێگەیەوە کۆمەڵێک بابەت لەسەر ئافرەت ئەزانیت کە پێشتر نەتزانیوە، ئەمەش یارمەتیت ئەدات کە زیاتر بە حەزەرەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت و بە وریاییەوە لەناویاندا باش بدۆزیتەوە. ئامانجی ئێمە لێرە ئەوەیە کە دەستت نەسوتێ وەك هەزاران دەستسوتاو بەهۆی ئافرەتەوە. تا ئامناجەکانت دوای ژنهێنانت نەبێتە دایبی و شیر و دابینکردنی میکیاج و تاقمی قەنەفە و کەوانتەر و بەخێوکردنی مناڵی خەڵکیتر و خەفەتخواردن لە زمانی درێژی بێ حەیاکان. مرۆڤی ژیر ئەوەیە کە سود لە ئەزمونی کەسانی دی وەردەگرێت تا هەمان هەڵەی ئەوان دووبارە نەکاتەوە و کارە دروستەکانیشیان ئەنجام بدات. لێرە ئێمە خۆت بەخۆت دەناسێنین و پێشت ڕادەگەیەنین کە بەرامبەرەکەت کە ئافرەتە چ جۆرە مەخلوقێکە و پێویستە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت کە نە شیش بسوتێ نە کەباب.

شتێکم زۆر لا سەیرە بۆچی بەس باسی ئافرەت ئەکرێت؟ وەک بڵێی ئافرەت بوون چەقی مەوزوعەکە بێت کەس نایەت گرنگیەکی وا بدات بە پیاوەتی لەکاتێکدا پیاوەتی ئەساسە کوان ئەو پۆستانە لەسەر پیاوەتی🤔

➖💛 جەنگی ڕاگەیاندن تەواوی بەرنامەی «#ما_خفي_أعظم - الطوفان» کە لە کەناڵی جەزیرە پەخشکرا، بە ژێرنوسی کوردی دەخاتە بەر دیدی بینەرەکانی.. ⬅️ئۆپەراسیۆنی ئاڵۆزی "تۆفانی ئەقسا". ⬅️لە هێرشی #حەوتی_ئۆکتۆبەر چی ڕوویدا؟ ⬅️ ئیسرائیل و جیهان چۆن خەبەریان بوویەوە؟ ⬅️ئەم بەیانییە چۆن هەرازان موجاهیدی قەسام سنوورە دەستکردەکانی غەززەیان بڕی؟ ـ