باۆکــی ئیلێاس
前往频道在 Telegram
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
显示更多521
订阅者
无数据24 小时
无数据7 天
-230 天
帖子存档
- چیت وڵامــی پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام دایەوە ؟؟؟
لە ئەثەرێکی سەحیح دا هاتووە کە إبن مسعود دەفەرمووێت - تەنها ئەو بەشە دەهێنم کە مەبەستمە - : الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ لە قیامەت دا بە بەندەکەی دەفەرمووێت: چیت وڵامی پێغەمبەران دایەوە ؟ (ماذا أجبت المرسلین ؟)
هەر بە ڕاست تا ئێستا چیت وەڵامی پێغەمبەران داوەتەوە ؟ ئێستا رسول الــلّٰــه ﷺ لە ژیان دا نەماوە، بەڵام خۆ فەرموودەکانی ماون، چۆن جوابی فەرموودەکانت داوەتەوە ؟
ئایا قبووڵت کردوون ؟
ئایا خۆت تەسلیم کردوون ؟
ئایا رسول الــلّٰــه ﷺ بەڕاست دەزانیت لە هەموو ئەوەی کە فەرموویەتی ؟
یان وەکو #ئەشعەریە_جەهمیەکان تەواوی فەرموودەکانی سیفات پەک دەخەیت بە تەحریفاتی بە ناو عیلمی الکلام، وە رسول الــلّٰــه ﷺ بە خیانەتکار دەزانیت لەوەی کە تەوحیدی ڕاستەقینەی بە موسوڵمانان نەگەیاندووە، وە ظاهیری فەرموودەکانی رسول الــلّٰــه ﷺ بە کــوفــــر دەزانیت لەبەر ئەوەی پێت وایە وەرگرتنی فەرموودەکان لەسەر ڕووکەش تەجسیم و کوفــرە !!
#ئەشعەریەکان لە وڵامی ئەو پرسیارە دا دەبێت بڵێن: یا الــــلّٰــــه ئێمە باوەڕمان نەکرد بە فەرموودەکانی رسول الــلّٰــه ﷺ وه بە کــوفــــر و تەجسیممان زانــی، هەر بۆیە سیفاتەکانی تۆمان پەکخست.
#لەمە_تێبگەی_بەستە:
ئەشعەریەکان بەو شێوەیە فەرموودەکانیان قبووڵە که لەگەڵ عەقیدە جەهمیەتیەکەی خۆیان دا بگونجێت!
وەک چۆن عەلمانیەکان ئیسلامێکیان دەوێت لەسەر بناغەی عەلمانیەت بنیات بنرێت و لەگەڵی دا بگونجێت.
#بۆ_نمونە تۆ ڕیــش دادەنێی لەبەر ئەوەی کە پێت جوانە، لەبەر ئەوە داینانێیت کە رسول الــلّٰــه ﷺ فەرمانی پێ کردووە، وە کاتێک لێی بێزار بووی لای دەبەی، لە هەردوو حاڵەتەکەدا تۆ دوای هەوا و ئارەزووی خۆت کەوتوویت.
عمر بن عبدالعزیز رحمه الــلّٰــه دەڵێت:
لەو کەسانە مەبە کە حــــەق وەردەگرن کاتێک لەگەڵ ئارەزوویان یەک دەگرێتەوە، وە حــــەق ڕەت دەکەنەوە کاتێک لەگەڵ ئارەزوویان یەک ناگرێتەوە، گەر وات کرد لە هەردوو باردا تاوانباری، چونکە لە هەردوو باردا شوێنی ئارەزووت کەوتووی نەوەک حــــەق.
#ئەشعەریە_جەهمیەکانیش بەو شێوەیە ئایەت و فەرموودەکانیان قبووڵە کە لەگەڵ عەقیدەی کــوفــــری کەلامــی خۆیان دا بگونجێت، ئەگینا وەرگرتنی ئایەتەکان بە شێوازە ڕاستەکە بە کــوفــــرو زەنــدەقــە دەزانن، أخزاهم الــلّٰــه.
.
#کورتەیەک_دەربارەی_کتێبی «مَكَائِد الشَّيْطَان»....
ئەم کتێبە یەکێکە لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی ئیمامی (ئیبن ئەبی دونیا) کە لە ساڵی 281ـی کۆچی، کۆچی دوایی کردووە. کتێبەکە بە شێوەیەکی سەرەکی جەخت لەسەر پەروەردەی دەروون و ناسینی دوژمنی مرۆڤ دەکاتەوە.
#ناوەڕۆکــی_کتێبەکە باس لەم خاڵانە دەکــات:☟☟☟☟☟☟☟
• ناسینی فێڵەکانی شەیتان:
باس لەو ڕێگایانە دەکات کە شەیتان بەکاریان دەهێنێت بۆ تەڵەکردنی مرۆڤ، وەک (تووڕەیی، ئارەزوو، و گومان).
• چیرۆکی پێشینان:
کۆمەڵێک گێڕانەوە و چیرۆکی هاوەڵان و پیاوچاکانی تێدایە کە چۆن ڕووبەڕووی وەسوەسەکانی شەیتان بوونەتەوە.
• خاڵە لاوازەکانی مرۆڤ:
ڕوونی دەکاتەوە کە شەیتان لە چ دەرگایەکەوە دێتە ناو دڵی مرۆڤ و چۆن دەست بەسەر بیرکردنەوەی دا دەگرێت.
• ڕێگاکانی خۆپاراستن:
کتێبەکە چارەسەری داناوە، ئەویش لە ڕێگەی (زیکر، پەناگرتن بە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ، وه زیاد کردنی زانستی شەرعی).
✍🏻...ئەم کتێبە وەک نەخشەیەک وایە بۆ ئەوەی بڕوادار بزانێت چۆن خۆی لە داوەکانی شەیتان بپارێزێت و دەروونی خۆی پاک بکاتەوە.
.
#کتێبی **«مَكَائِدِ الشَّيْطَانِ»
(فێڵ و تەڵەکانی شەیتان)**ـە، کە نووسینی پێشەوا أَبِي بَكْرِ عَبْدِ اللهِ بْنِ مُحَمَّدِ بْنِ عُبَيْد، ناسراو بە ابْن أَبِي الدُّنْيَایە، کە لە ساڵی (٢٨١ی کۆچی) کۆچی دوایی کردووە، ڕەحمەتی الــلّٰــهی گەورەی لێ بێت.
ئەم (نوسخەیە) لە چەندین سەرچاوەی جیا جیاوە کۆ کراوەتەوەو وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی؛ لە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ داواکارین کە موسڵمانانی پێ سوودمەند بکات تاوەکو ئاگاداری فێڵ و تەڵەکانی دوژمنە سەرسەختەکەیان بن کە شەیتانی نەفرەت لێکراوە.
.
پێغەمبەرمانﷺدەفەرمووێت:
سيَأتي علَى النَّاسِ سنواتٌ خدَّاعاتُ يصدَّقُ فيها الكاذِبُ ويُكَذَّبُ فيها الصَّادِقُ ويُؤتَمنُ فيها الخائنُ ويُخوَّنُ فيها الأمينُ وينطِقُ فيها الرُّوَيْبضةُ قيلَ وما الرُّوَيْبضةُ قالَ الرَّجلُ التَّافِهُ في أمرِ العامَّةِ)
الراوي : أنس بن مالك وأبو هريرة ]#واتــــــە: بــەم زوانە ساڵانێڪی فریودەر بە سەر خەڵڪ دا دێت ڪە درۆزن تێیدا بە ڕاستگۆ دادەنرێت وه ڕاستگۆش بە درۆزن، وە خیانەتڪار بە ئەمین و پیاوی ئەمینیش بە خیانەتڪار هەژمار دەڪرێت، وە روەیبیزڪان دەبنە دەم ڕاستی خەڵک، وتــرا روە یبیزەڪان کێیە ؟ فــەرمــــوی: پیاوی هیچ و پوچەو لەڪـارو باری گشتی دا قسە دەڪات .
🔻أبو حنیفة گومڕاکەی سەردەمی سەلەف و پێشەواکەی سەردەمی خەلەف.
نـ : داستان محمد
#عەقیدەی_ئەهلی_سوننە
#کەسایەتیە_گومڕاکان
( لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ ۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِنَا ۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ ۖ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا ۚ أَنتَ مَوْلَانَا فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ )
تەکلیف و ئەرکى بەدەر لە توانا ناکرێت:
[ لَا يُكَلِّفُ اللَّـهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۚ ]
الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ئەرک ناخاتە سەر هیچ ڪەسێک مەگەر بە قەدەر توانای خۆی نەبێت «هەرچەندە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ لە خەیاڵ و خەتەرەى دڵ و دەروون دەپرسێتەوە، بیشارێتەوە یان دەریخاو بیخاتەڕوو» - بەدەر لە توانا- الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ تەکلیف و ئەرکێک ناخاتە سەرشانى هیچ کەسێک
[لَهَا مَا كَسَبَتْ ]
هەرکەسێک کارێکى چاکى ئەنجام دا، پاداش و خێرەکەى بۆ خۆی دەبێت
[وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ ۗ ]
وە هەر خراپەیەکیشى کرد، بە زیانى خۆیەتى و، یەخەى خۆى دەگرێت.
ئینجا لە کۆتایى سوورەتەکە دا شێوەى موناجات و پاڕانەوەمان فێر دەکات و دەفەرموێت:
[رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا ۚ ]
ئەی پەروەردگار هەر شتێك كە لەبیرمان كرد یان بە هەڵە كردمان تۆ لێمان مەگرە وە سزامان مەدە لەسەری، لێمـان مەگـرە، ڪاتێڪ بیـرمان دەچێـت، یـان هەڵـە دەڪەیـن. ئەگەر فەرمانێکى تۆمان لە بیرچوو، یان تێیدا بەهەڵەچووین، لێمان مەگرە
كە لە صحیح موسلیم هاتووە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ فەرمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) 200 - (126)) #واتــــــە: بەڵێ ئەوە وام كرد هەر شتێك بە لەبیرچوون بێت یان بە هەڵە بێت موحاسەبەتان ناكەم و لۆمەتان ناكەم لەسەری و سزاتان نادەم
[رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِنَا ۚ]
ئەی پەروەردگارمان هیچ باری قورس و گران مەخەرە سەرشانمان هەروەكوو چۆن خستە سەرشانی ئەو كەسانەی پێش ئێمە لە بەنی ئیسرائیل كە ئەوان بۆ تەوبەكەیان دەبوایە یەكتریان بكوشتایە، وە شوێنێك كە پیسی بەر بكەوتایە دەبوایە بیانبڕیایەو فڕێیان بدایە بە شۆرین پاك نەدەبۆوە، وە چەندەها باری قورس و گرانی تر كە خۆیان دەیانخستە سەرشانی خۆیان, ئەی پەروەردگار ئەو بارە قورس و گرانانە مەخەرە سەرشانی ئێمە .
دیسان الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ فەرمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) 200 - (126)) بەڵێ ئەوە هیچ بارێكی قورس و گران ناخەمە سەر شانتان
[ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ ۖ ]
ئەى پەروەردگارى ئێمە! ئەرکێکى وا بەسەرمان دا مەدە، بۆمان هەڵنەگیرێت و لە تواناو زەمان دا نەبێت
[وَاعْفُ عَنَّا ] چاوپۆشیمان لێ بکە
[وَاغْفِرْ لَنَا ] هەڵەو تاوانمان بپۆشە
[وَارْحَمْنَا ۚ] و ڕەحممان پێ بکە
[أَنتَ مَوْلَانَا ] هەر ئەتۆش سەرپەرستیارو پشت و پەنامانى
[فَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ]
دەسا بەسەر هۆزو بەرەى کافران سەرمان بخە، #واتــــــە: بەڵگەو نیشانەمان فێر بکە، با لە کاتى موجادەلەو دەمەقاڵێ دا، وە لە کاتى رووبەڕوو بوونەوەو جەنگیشیان دا زاڵ بین.
(موعاز) هەر کە لە خوێندنى ئەم سوورەتە دەبووەوە دەیوت: (آمين فاللهم آمين).
رێنمایى ئایەتى (286):
1_ لابردنى ئەرک و بارى گران و قورس لەسەر شانى ئەم ئوممەتە.
2_ تاوانێک لە حاڵى لە بیرچوون و هەڵە دا ڕوو بدات، هیچ سزاو تۆڵەیەکى نیە.
3_ خۆشبوون لەو هەڵەو پەلانەى بە دڵ دا تێ دەپەڕێت.
4_ فێربوون وخوێندنى ئەم دۆعایەى ئاخرى سوورەتى (بەقەرە) سوننەتە، چونکە پێغەمبەرو -صلى الــلّٰــه عليه وسلم- هاوەڵانى هەموو کاتێک دەیانخوێند، لە فەرموودەیەکیش دا - ئیمامى (موسلیم) لە (ئیبن مەسعوود)ـەوە هێناویەتى- دەفەرموێت: ((مَنْ قَرأَ هَاتَيْنِ الآيَتيْنِ مِنْ آخِرِ سُورَةِ الْبَقَرَةِ في لَيْلَةٍ كَفَتَاهُ)).
📚صحيح مسلم، كتاب صلاة المسافرين وقصرها، باب فضل الفاتحة، حديث: 1382#واتــــــە: هەر کەسێک-لە هەر شەوێک دا-ئەم دوو ئایەتەى کۆتایی سوورەتى (بەقەرە)یە بخوێنێت، بۆ ئەو شەوە بەسیەتى. یان هاتووەو دەفەرموێت: ((مَنْ قَرأَهُما بَعْدَ الْعِشاءِ مَرَتيْنِ أَجْزَأتْهُ مِنْ قِيامِ اللَيْلِ، وكفَتَاهُ مِنْ شَرِ الشَيْطَانِ فلا يَكوُنُ لَهُ عَلَيْهِ سُلْطان)). (رواه ابن عدي في الكامل من حديث وليد بن عباد عن أبان، وقال: الوليد ليس بمعروف وليس حديثه بمستقيم) #واتــــــە: هەر کەسێک پاش نوێژى خەوتنان(عشاء) 2 جــــار ئەو دوو ئایەتە بخوێنێت، ئەوا لە باتى شەو نوێژى ئەو شەوە بۆى دەنوسرێت وه، لە خراپەو شەڕى (شەیتان)یش پارێزراو دەبێت و، دەرەقەتیشى نایەت. سورة البَقَرَة : 286
( آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ ۚ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ )
[آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ ]
ئەم پێغەمبەرەو، ئەو ئیماندارانەى لەگەڵیا باوەڕیان هێناوەو لێیان روونە کە ئەم بەرنامەیە لە لایهن پەروەردگاریانەوە هاتۆتە خوارێ راستەو دروست
[كُلٌّ آمَنَ بِاللَّـهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ ]
و هەمووشیان بڕوایان هێناوە بە تاک و تەنیایى الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ، فریشتەکانى، کتێبەکانیى، پەیامبەرەکانى
[ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ ۚ]
دەشڵێن: ئێمە هیچ فەرق و جیاوازیەک لە نێوان پێغەمبەرانى الــــلّٰــــه دا ناکەین، بڕوامان هەیە کە هەموو الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ناردوونى، وە هەر یەکەشیان بە بەرنامەى خۆیەوە هاتووە، #واتــــــە: ئێمە وەک جوولەکەو گاورەکان ناکەین، بڕوامان بە هەندێکیان ببێت و، بە هەندێکیان باوەڕ نەکەین
[وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ]
وە دەڵێن: وتەى الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ مان بیست و گوێرایەڵى فەرموودەکانى الــــلّٰــــهین، ساتۆش ئەى پەروەردگارمان! «هەرچى بفەرمووى ئامادەین»
[غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ ]
داواى لێ بوردنت لێ دەکەین، دەسا تۆش لێمان خۆشبە ئەى پەروەردگارمان! چاکیش دەزانین کە سەرەنجام گەڕانەوەشمان تەنها بۆ لاى تۆیە. بەڵێ.. بەو شێوەیە موسڵمانى کامڵ: گوێ بیستە، گوێرایەڵە، دان بە ناتەواویی و هەڵەکانى خۆی دا دەنێت، بۆیە لە الــلّٰــه داواى لێبوردن دەکات و، لە پاشە رۆژ دەترسێت.
رێنمایى ئایەتى (285):
1_ بەیانى ئەرکان و پایەکانى ئیمان بە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰو، فریشتەکانیى و کتێب و پێغەمبەرانى ئەو.
2_ بڕوا بە هەموو پێغەمبەران واجیبە، هەروەکو بڕوا نەبوون بە هەندێکیان حەرام و کوفرە.
3_ ئیتاعەو بە گوێکردنى الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰو پیغەمبەرەکەى و خۆ بەدەستەوەدان و، ڕازى بوون بە هەموو بڕیارەکانى الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ پێویستە.
سورة البَقَرَة : 285
| ئاو ڕادان لە دەم و لوت لە کاتی خۆشۆردنی جەنابەت و دەستنوێژ دا |
ابن منذر دەڵێت:
زانایان جیاوازن لەسەر استنشاق و مضمضە ( ئاو ڕادان لە دەم و لوت ) لە جەنابەت و دەستنوێژ دا.
هەندێك دەڵێن: گەر لە لە دهستنوێژ وازی لێ هێنا دەبێت دەستنوێژ بگرێتەوە ئەمەش ڕای (عطاء و حماد و ابن ابی لیلی و زوهری و اسحاق بن راهویە) یە.
هەندێکی تر دەڵێن: لەسەری نییە دەستنوێژ بگرێتەوە، ئەمەش ڕای (حەسەنی بەصریە و عطاء) بۆ ئەم قەولە گەڕاوەتەوە، وە (حەکەم و قەتادە و زوهری و ڕەبیعە و یەحیی ی ئەنصاری و مالک و شافعی و لیث و ئەوزاعی) وا دەڵێن.
هەندێکی تر دەڵێن: ئاو ڕادان لە لوت دەگێڕنەوە گەر وازی لێ هێنا بەڵام ئاو کردنە دەم گەر نەیکرد نایگێڕێتەوە
ئەمەش وتەی (أحمدو ابو عبید و ابو ثورە).
هەندێکیش دەڵێن: لە جەنابەت لەسەری واجبە و لە دەستنوێژ واجب نییە.
ئەمەش ڕای (حەسەن و سوفیان و ئەهلی ڕەئیە)
📚[الأوسط لإبن منذر].اسحاق دەڵێت: ووتم: بە ئیمامی أحمد دەربارەی ئاو ڕادان لە دەم و لوت گەر بیری چوو ؟ احــمــد فــەرمــووی: دەبێت نوێژەکەو ئاو کردنە لوت بگرێتەوە، بەڵام بۆ ئاو ڕادان لە دەم ئاسایی ترە.
📚[مسائل الکوسج (٢٧٥/٢)]حــرب دەڵێت: پرسیم لە أحمد ئایا گەر پیاوێک ئاو ڕادانی بیرچوو لە دەم و لوت وە نوێژی کرد نوێژەکەی دەگێڕێتەوە ؟ وە دەستنوێژ دەگرێتەوە ؟ فــەرمــــووی: نەخێر بەڵکو ئاو ڕادەدات لە دەم و لوتی و نوێژەکەی دەکاتەوە.
📚[مسائل الحرب (226)].أبو داود دەڵێت: لێم پرسی ئایا ئاو ڕادان لە دەم و لوت فەرضە ؟ فــەرمــــووی: ناڵێم فەرضە جگە لەوەی لە قورئان هاتوە. بە لەفضی صریح استنشاق و مضمضە نەهاتوە بەڵکو ئەوانەی پێیان واجبە حەملیان کردوەتە سەر (وجوهکم) لە ئایەتەکە دەڵێن ئەوانیش بەشێکن لە وجوە.
📚[مسائل أبي داود (13)].84_ گوێم لە باوکم بوو ( ئیمامی أحمد) پرسیاری لێکرا دەربارەی پیاوێك بیری چووە ئاو ڕادا لە دەمی و بیکاتە لوتی وە نوێژی کردووە فــەرمــــووی: نوێژەکەی دەگێڕێتەوە وترا دەست نوێژ دەگرێتەوە ؟ فــەرمــــووی: نەخێر تەنها ئاو ڕادان لە دەم و لوتی دەگێڕێتەوە.
📚[مسائل الإمام أحمد رواية ابنه عبد الــلّٰــه].شەعبی دەڵێت: گەر لە جەنابەت بیری چوو دەبێت بیکاتەوە، بەڵام لە دەستنوێژ بیری چووو کێشەی نیە.
📚[مصنف ابن أبي شيبة (١٧٩/١)]ڕەبیعەی کوڕی عبدالرحمن دەڵێت: گەر ئاو ڕادان لە لوت و دەمی بیرچوو بەشێک نیە لە دەست نوێژ. ابن وهب و لیث و ابن سعید دەڵێن: گەر ئاو ڕادان لە دەم و لوتی بیرچوو تاوەکوو نوێژەکەی دەکات، پێی ناوترێت نوێژەکەت بگێڕەوە، وە ئێمە وای نابینین ئەمە لە نوێژەکەی کەم کاتەوە. ابن وهب دەڵێت: ابن شهاب و عطاء و عبیدالــلّٰــەی کوڕی عەمر دەڵێن: دەستنوێژ ناگیرێتەوە جگە لەوەی الــلّٰــه لە کتابەکەی باسی کردوە. ابن وهب دەڵێت: مالك و لیثی کوڕی سەعید هەمان شتیان وتوە.
📚[المدونة (١٢٣/١)].هەندێك لە زانایان دەڵێن: استنشاق (ئاو کردنە لوت) واجبە لە دەستنوێژ و خۆشۆردن دا بەڵام ئاو ڕادان لە دەم واجب نییە لە هیچ یەکێك لەو دوانە دا. ئەمەش ڕای: أحمد بن حنبل و أبو ثور و کۆمەڵێك لە هاوەڵانی حەدیثە، لەبەر حەدیثەکە کە رسول الــلّٰــه ـ صلی الــلّٰــه علیە وسلم ـ فــەرمــــووی: [گەر دەست نوێژت گرت ئاو بکە لوتت پاشان دەریکە]
📚[اختلاف الفقهاء للمروزي (٩٩/١)].
#ڪەفارەتی_غەیبەت_چییە ؟؟
رَسُولُ الــلّٰــه ﷺ دەفەرمووێت:
ڪەفارەتی غەیبەت بریتیە لەوەی ڪە داوای لێخۆشبون بۆ ئەو ڪەسە بڪەیت ڪە غەیبەتت ڪردووە.
📚[ڪتاب مساویء الاخلاق: (224)]
پرسیارێک هاتووە دەڵێت:
ڕاستە الإمام الشافعي (٢٠٤ هـ) مارە بە جاشی بە جائیز زانیوە ؟
#وەڵام: نەخێر ڕاست نییە، بەڵکو أبو حنيفة (١٥٠ هـ) بە جائیزی زانیوە.
#الكاساني_حەنەفی_مەزهەب (٥٨٧ هـ) دەربارەی مارە بە جاش دەڵێت:☟☟☟
گەر بە دەم دانی پێ بنێن بیکەن بە مەرج کە پیاوی دووەم بۆ ئەوە ژنەکە مارە دەکات تا بۆ پیاوی یەکەمی حەلال بکات، ئەوا ئەم مارەییە دروستە لە لای أبو حنیفة (١٥٠ هـ) و زُفَر (١٥٨ هـ)، بەڵام کەراهەتی هەیە بۆ هەردووک مارەییەکە.
📚(بدائع الصنائع : ٤٠٥/٤)_ زُفَر بن الهذيل #قوتابی ئەبوحەنیفە بووە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ لەعنەتی لە هەردوو پیاوەکە کردووە کە مارە بە جاش دەکەن، پیاوی یەکەم و پیاوی دووەمیش
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
گەورەیى و مەزنیى (ئایەتەلکورسیى):
[اللَّـهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ ]
الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ زاتێکە کە هیچ پەرستراوێک نییە بە حەق که شایستەی پەرستن بێت جگە لەۆ زیندوۆەو بەردەۆامیش هەر دەمینێت
بێ وێنەو بێ هاوتایەو خاوەنی هەموو سیفاتی کامڵە، جگە لەو هیچ پەرستراوێکی تری ڕاستەقینە نیە، هەر ئەوە هەمیشە زیندووی ڕاستەقینەو، ڕاگیرکاری بوونەوەرو بەڕێوەبەری کاروباری دوروستکراوەکانی خۆیەتى و ڕاوەستاوە بەزاتی خۆیەوە
[ الْحَيُّ ]
هەمیشە زیندوو، هەمیشە بووەو دەبێت
[الْقَيُّومُ ]
پایەدارو چاودێرى گشتکارو، راگیرکارى هەموو بوونەوەرە،
[لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ]
نە خەونووچکە دای دەگرێت و نە خەو دەیباتەوە
[ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ]
هەرچى هەبێت لە ئاسمانەکان و لە زەوی دا هەر موڵکی ئەوە
[مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ ]
کێ هەێە بتۆانێت شەفاعەت بکات
لە بەرامبەر الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ یا إِلّا مەگەر بە ئیزنی خۆی نەبێت
کێ بێت- لە ڕۆژی دوایی دا- بتوانێت شەفاعەت بکات لای ئەو، هەتا ئەو خۆی مۆڵەتی نەدات ؟» دیارە کە هەتا ئەو خۆى مۆڵەت نەدات ، هیچ کەسێک ناتوانێت تکا بکات، هاوبەشدانەرەکان پێیان وابوو کە: بتەکان دەتوانن شەفاعەتیان بۆ بکەن بۆیە دەیانوت: [ما نعبدهم إلا ليقربونا إلى الــلّٰــه زلفى..] ٣٩/٣.
[يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ]
الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ ئاگادارە بەۆەی کە چیمان کردۆەۆ چیش دەکەێن و چیشمان بەسەر دێت و مەسیریشمان بەرەۆ کویێە
پێش ئەوەی خەلقمان بکات دەێزانی
ئەوەی ئێستا لەبەر دەستیان دایەو دیارە، ئەوەیش کە لە پاش سەریانەوەیەو نادیارە، ئەو پێى ئاگایە، واتە: کاروباری دونیاو قیامەتیان تەنها هەر ئەو دەیزانێت»
[وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ]
بەلام عەبدەکان هیچ عیلمێکێان بە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ تعالی نیێە
هیچ کەسیش ناتوانێت بە پلەی زانینی الــلّٰــه دا بگا، مەگەر الــلّٰــه خۆی بیەوێت، کە لەسەر زمانی پەیامبەران شتێکیان بۆ ڕوون بکاتەوەو ئاگاداریان بکا
[وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۖ]
کورسیی الــلّٰــه سـبـحـانـه و تـعـالـی تەواوی ئاسمانەکان و زەویی گرتۆتەوەو دایگرتووە. (کورسیی) لای زمانەوانەکان «أهل اللغة» بە واتای: تەختی پاشایەتی هاتووە، بەڵام ئەو کورسییەی کە الــلّٰــه بۆ خۆى قایەل دەبێت و دەفەرموێت: [وسع كرسيه]
مەبەست جێ پێی پەروەردگار خۆیەتى-جل جلاله-، وەک (ئیبن عەباس) دەفەرموێت: (الْكُرْسِيُ: مَوْضِعُ الْقَدَمَيْنِ، والْعَرْشُ لا يَقْدُرُ قدْرَهُ إلاّ اللهُ عَزَوجَلّ) رواه الحاكم في المستدرك، وقال إنه على شرط الشيخين، وقد روي مرفوعا، والصواب أنه موقوف عن إبن عباس. #واتــــــە: کورسی جێ پێی پەروەردگارە، وە عەرشیش ئەندازەکەى بێجگە لە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ کەس نایزانێت. بەڵێ هەر ئەمە کە ئیبن (عەباس) دەیڵێت، ڕاوبۆچوونی زاناکانى سەلەفیشە، شایەنی باسە (عەرش)یش لە تەواوی دروستکراوەکانی الــلّٰــه «بە کورسیشەوە، وەک (ئەبوزەر) دەیگێڕێتەوە» زۆر گەورەترە، ئەبووزەڕ دەڵێت: ((أن النبـي -صلى الــلّٰــه عليه وسلم- قال: ما السَمَواتُ السَبْعُ والأرَضُونَ السَبْعُ عِنْدَ الْكُرْسِي إلا كَحَلْقَةٍ مُلقَاةٍ في أرض فُلاةٍ، وأَنَ فَضْلَ الْعَرْشِ على الْكُرْسِي كَفْضْلِ الْفُلاَةِ على تِلْكَ الْحَلْقة)) 📚«والحديث له طرق. وقد رواه أبوحاتم وابن حبان في صحيحه وأحمد في مسنده وغيرهم.» لكن ورد هذا الحديث بلفظ وسند آخر قريب من هذه الرواية: ((ما السَّماوات السّبع في الكُرسيِّ إلَّا كحلقةٍ ملقاةٍ بأرضٍ فلاةٍ، وفضلُ العرشِ على الكُرسيِّ كفضلِ تلك الفلاةِ على تلك الحلقةِ)) صحيح ابن حبان، كتاب البر والإحسان، باب ما جاء في الطاعات وثوابها، ذكر الاستحباب للمرء أن يكون له من كل خير حظ رجاء، حديث: ٣٦٢.). #واتــــــە: پێغەمبەر -صلى الــلّٰــه عليه وسلم- فەرموویەتی: هەر حەوت ئاسمانەکان و هەر حەوت زەوییەکە لە چاو (کورسى)دا، دەڵێیت ئەڵقەیەکەو خراوەتە زەوییەکى چۆڵ و کاکی بە کاکی، ئەوسا عەرشیش لە چاو (کورسیی)یدا دەڵێیت ئەو زەوییە کاکـی بـە کاکییەیە کە ئەو ئەڵقەیەی تێ فڕێ درابێت. وە ئێمەش هەر بەو جۆرە کە الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ باسی « عەرش و کورسى « بۆ خۆى کردووەو سەلەف مانایان بۆ کردوین باوەڕمان پێیەتى، بێ هیچ (تەئویل)و (تعطيل)ێک.
[وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ]
وە ڕاگرتن و پاراستنى ئاسمانەکان و زەوى بۆ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ گران و سەخت نییە
[وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ]
و هەر ئەو بهرزو بڵندو پایە بەرزو گەورەیە، لە دەسەڵات و توانا دا هاوشانى نییە.
قــەت درۆی لێ نەبینراوە
رِبْعِيُّ بْنُ حِرَاشٍ كُوفِيٌّ، تَابِعِيٌّ، ثِقَةٌ، مِنْ خِيَارِ التَّابِعِينَ مُخَضْرَمٌ، يُقَالُ: إِنَّهُ لَمْ يَكْذِبْ كَذْبَةً قَطُّ، كَانَ لَهُ ابْنَانِ عَاصِيَانِ فِي زَمَنِ الْحَجَّاجِ بْنِ يُوسُفَ الثَّقَفِيِّ، فَقِيلَ لِلْحَجَّاجِ: إِنَّ أَبَاهُمَا لَمْ يَكْذِبْ كَذْبَةً قَطُّ، لَوْ أَرْسَلْتَ إِلَيْهِ، فَسَأَلْتَهُ عَنْهُمَا. فَأَرْسَلَ إِلَيْهِ، فَقَالَ: أَيْنَ ابْنَاكَ؟ قَالَ: هُمَا فِي الْبَيْتِ، قَالَ: قَدْ عَفَوْتُ عَنْهُمَا بِصِدْقِكَ.
#واتــــــە: ریبعی کوڕی حیراش کوفي، تابعي، ثقة، یەکێک بوو لە گەورە تابعین و دیارەکان و مخضرم بوو، دەوتــرا: قەت درۆی لێ نەبینراوە، دوو کــوڕی هــەبــوو یاخــی بوون لە سەردەمی حەججاج، بە حەجاجیان ووت: باوکیان قەت درۆی نەکردووە، بە دوای دا بنێرە، دەربارەی دوو کوڕەکەی پرسیاری لێ بکە، بە دوای دا نارد، پێی ووت: کوا کوڕەکانت ؟، فــەرمــــووی: وا لە ماڵەوەن، حەجحاج ووتــــی: لەبەر ڕاستگۆییت لێیان خــۆش بــووم.
📚«کتاب الثقات للعجلي :(153)»╌ ئەو کەسەی لە سەردەمی پێغەمبەر️ ﷺ بێ و پێی نەگەیشتبێت و بڕوای پێ هێنابێت پێی دەڵێن: (تَابِعِيٌّ مُخَضْرَمٌ)
#ڪەناڵۍ_فەسادۍ_و
#برەودان_بە_دەیوثۍ...
📌ئافــرەت بھێنە سەر شاشە چ ئافرەتێڪ ؟! ڪچە مۆدێل ڪە ئازاۍ گیانۍ دەستڪرد و سلیڪۆن و پلاستیڪە قورئانت بۆ بخوێنێت بە جۆرێڪ ڪە ئەنەما گۆرانۍ دەڵێت، ئەنجا مــەلاۍ دەجــال دێت ئەیحەڵاڵێنێت و ئەم جائیز بوونەش دەداتە پاڵ پێشەوا أحــمــد!!
مەخەڵەتێن بە درۆ و بوهتانۍ مەلا زەندیقەڪان ڪاتێڪ قسانێڪ دەدەنە پاڵ پێشەواڪان ڪە لە ڕاستی دا وا نییەو پێچەوانەڪەۍ دروستە، وەرن ببینن و بزانن پێشەوا أحــمــد رحمە الــلّٰــه لەو بابەتەدا چەندە توند بووە.
✹مھنا بن یحیۍ الشامي دەڵێت:
پرسیارم ڪرد لە أحمد بن حنبل دەربارەۍ ئافــرەت ئەگەر بە شــــەو دا قورئان بخوێنێت پێویستە دەنــگــۍ خــۆۍ نــزم بڪاتەوە ؟ وتــــۍ: بەڵــێ. ☟☟☟☟☟
🔸سألت أحمد عن المرأة إذا قرأت باللیل ینبغي لھا أن تخفض صوتھا؟ قال : نعم.
📚«مسائل الإمام أحمد بن حنبل روایة مھنا بن یحیۍ | (52)»#وتــــم: سەرنج بدەن مەزهەبۍ پێشەوا أحــمــد ئەوەیە تەنانەت ئافرەت ئەگەر لە ماڵۍ خۆی دا بەو تاریڪۍ و چۆڵییەۍ شەو بۆ خۆۍ قورئان بخوێنێت نابێت دەنگ بەرز بڪاتەوە نەوەڪ خەڵڪۍ نامەحرەم دەنگۍ ببیستن، چ بگات بەوەۍ ڕێ بدات ئافرەت بۆ خەڵڪۍ قورئان بخوێنێت! لە دینۍ ئیسلام دا ئافرەت زۆر ڕێز لێگراوەو خاوەن شڪۆیە، بەڵام ئەم مەخلوقاتانە بە ناو ئافرەتن دەنا پەت و گۆچانۍ دەستۍ شەیتانن، هیچڪات دینۍ ئیسلام ڕێگا نادات ئافرەت وەڪ ڪاڵایەڪ عەرز بڪرێت بۆ خەڵڪۍ، ئەمما لە دونیاۍ عەلمانیەت و ماسۆنیەت دا ئەوە بەڵێ ئافرەت وەڪ ڪاڵا مامەڵە بە جەستەیەوە دەڪرێت، ئەوەۍ لەسەرۍ قسەمان ڪرد لەم جۆرەۍ دووەمیانە.
⬆️ #عــکــرمــة لە بارەی ئەم ئایەتەوە: ( وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ ) دەڵێت: ئەوە ڕۆژەکانی کۆتاییە، وە لەبارەی وتەی ( ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ ) دەڵێت: ڕۆژی قیامەتە، وە ئەم ئایەتەی خوێندەوە: ( إِنَّهُمْ يَرَوْنَهُ بَعِيدًا وَنَرَاهُ قَرِيبًا ).
#واتــــــە: بهڕاستی ئهو بێ بڕوایانه ئهو ڕۆژه به دوور دهبیینن، ئێمهش زۆر به نزیکی دهبینیین .
📚«تفسیر الطبري .»#لە_فەرمودەش ئاماژە بە ڕۆژی دوایی کراوە کە بە بەراورد بە ڕۆژانی دونیا زۆر زۆر زیاترو ترێژترە کاتەکەی .☟☟☟☟☟☟ حَدَّثَنَا مَحْمُودُ بْنُ غَيْلَانَ ، قَالَ : حَدَّثَنَا قَبِيصَةُ ، قَالَ : حَدَّثَنَا سُفْيَانُ ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ عَمْرٍو ، عَنْ أَبِي سَلَمَةَ ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " يَدْخُلُ الْفُقَرَاءُ الْجَنَّةَ قَبْلَ الْأَغْنِيَاءِ بِخَمْسِمِائَةِ عَامٍ ؛ نِصْفِ يَوْمٍ ". هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ. أَبِي هُرَيْرَة (رَضِيَ الــلّٰــهُ عَنْەُ) دەڵێت: رَسُولُ الــلّٰــه (️ﷺ) فــەرمــویــەتــی: هەژارەکان دەچنە بەهەشتەوە پێش دەوڵەمەندەکان بە 500 ساڵ، نیو ڕۆژ .
📚«سنن الترمذي | 2353 |.»حَدَّثَنَا سُلَيْمَانُ بْنُ دَاوُدَ ، أَخْبَرَنَا شُعْبَةُ ، عَنِ الْجُرَيْرِيِّ قَالَ : سَمِعْتُ أَبَا نَضْرَةَ ، يُحَدِّثُ عَنْ شُتَيْرِ بْنِ نَهَارٍ ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " يَدْخُلُ فُقَرَاءُ أُمَّتِي الْجَنَّةَ قَبْلَ أَغْنِيَائِهِمْ بِنِصْفِ يَوْمٍ ". قَالَ : وَتَلَا : { وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ } . أَبِــي هُــرَيْــرَة (رَضِيَ الــلّٰــهُ عَنْەُ) دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر (️ﷺ) فــەرمــویــەتــی: هەژارەکانی ئومەتی من پێش دەوڵەمەندەکانی دەچنە بەهەشتەوە بە نیو ڕۆژ . وتــــی: وە ئەم ئایەتەی خوێندەوە: ( وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ ) #واتــــــە: بێگومان ڕۆژێك لای پهروهردگارت وهك 1000 ساڵ وایه لهو ساڵانهی ئێوه دهیژمێرن .
📚«مسند الإمام ٱحمد | 10730 |.»#وتــــم ڕۆژێك لە قیامەت بە ماوەی 1000 ساڵی دونیایە ! کات لە قیامەت زۆر به خاوی دەڕوات بە بەراورد بە دونیا، بە جۆرێك یەك سەعاتی دونیا 41 ساڵ و نیوی زیاتری قیامەت دەکات، بیهێنە پێش چاوت گەر سزا بدرێیت بە هۆی تاوانەکانتەوە وە سزاکەت تەنها یەك سەعات بێت کە دەکاتە 41 ساڵی دونیا زیاتر چۆن ئەو هەموو کاتە تەواو دەکەیت ئایا بەرگەی دەگریت ؟! بێگومان کەس بەرگەی ئەو هەموو ماوەیە سزا ناگرێن لە ناو دۆزەخ دا، چ جای ئەوەی کە بە هەمیشەیی لە ناوی دا بمێنێتەوە دەبێت چەنێك بە ئازار و ناڕەحەت بێت، ( وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ) [ آل عمران : ١٠٢ ].
#کات_لە_قــیــامــەت !..☟☟☟☟
ئایا کاتی قیامەت هاوشێوەی کاتی دونیایە ؟
ئایا لە قیامەت کات خاوتر دەڕوات یان خێراتر ؟
بێگومان کاتی قیامەت زۆر جیاوازترە لە کاتی دونیا بە شێوەیەك کە عەقڵی مرۆڤ درکی پێ ناکات !
با بزانین کات لە قیامەت چۆن دەڕوات:
️الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەفەرموێت:
﴿ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ إِلَى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِى يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُۥٓ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ﴾ [ السجدة : 5 ].
#واتــــــە: ️الــلّٰــه ههموو کاروبارهکان بهڕێوه دهبات له ئاسمانهوه تا زهوی له پاشان ههموو ئهو کاروباره بهرز دهبێتهوه بۆ لای خۆی له ڕۆژێک دا که ئهندازهکهی 1000 ساڵه لهو ساڵانهی ئێوه دهیژمێرن .
بۆ تەفسیری ئەم ئایەتە دەچینە خزمەت تەفسیری ئیمامی الطبري :☟☟☟☟☟☟☟
حدثنا بشر، قال: ثنا يزيد، قال: ثنا سعيد، عن قَتادة ( يُدَبِّرُ الأمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الأرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ ) من أيامكم (كانَ مِقْدارُهُ ألْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ) يقول: مقدار مسيره في ذلك اليوم ألف سنة مما تعدّون من أيامكم من أيام الدنيا خمسمائة سنة نـزوله، وخمسمائة صعوده فذلك ألف سنة.
#قــتــادة لەبارەی ئەم ئایەتەوە دەڵێت:
( يُدَبِّرُ الأمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الأرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ ) لە ڕۆژەکانی ئێوە ( كانَ مِقْدارُهُ ألْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ ) ماوەو کات لەو ڕۆژە دا 1000 ساڵە لەو ساڵانەی کە ئێوە دەیژمێرن له ڕۆژەکانی دونیا، 500 ساڵ دادەبەزێت، وە 500 ساڵ بەرز دەبێتەوە ئەوەش دەکاتە 1000 ساڵ ( واتە کارو کردەوەو فرمانەکان، و️الــلّٰــه اعلم ).
قال: ثنا أبي، عن سفيان، عن سماك، عن عكرِمة (ألْفَ سَنَةٍ ممَّا تَعُدُّونَ) قال: من أيام الدنيا.
#عــکــرمــه لە بارەی ئایەتی: (ألْفَ سَنَةٍ ممَّا تَعُدُّونَ) دەڵێت: لە ڕۆژەکانی دونیایە ( واتــــە یەك ڕۆژی قیامەت 1000 ساڵی دونیایە ).
📚«تفسیر الطبري .»#لە_ئایەتێکی تردا️ الــــلّٰــــه تـعـالــــیٰ دەفەرموێت: ﴿ وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥ ۚ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ﴾ [ الحج : ٤٧ ]. #واتــــــە: وه ئهوان (قوڕهیش به گاڵته) به پهله داوای سزات لێ دهکهن له کاتێک دا ههرگیز️ الــلّٰــه پێچهوانهی بهڵێنی خۆی ناکات و بێگومان ڕۆژێك لای پهروهردگارت وهك 1000 ساڵ وایه لهو ساڵانهی ئێوه دهیژمێرن . دەچینەوە لای تەفسیری ئیمامی الطبري بۆ زیاتر تێگەشتن لەم ئایەتە: حدثنا ابن حميد, قال: ثنا حكام, عن عنبسة, عن سماك, عن عكرِمة, عن ابن عباس, قال: مقدار الحساب يوم القيامة ألف سنة . #ابن_عباس (رَضِيَ الــلّٰــهُ عَنْهُما) دەڵێت: ماوەی حسابکردن لە ڕۆژی قیامەت دا 1000 ساڵە . حدثني يعقوب, قال: ثنا ابن علية, قال: ثنا سعيد الجريري, عن أبي نضرة عن سمير بن نهار, قال: قال أبو هريرة: يدخل فقراء المسلمين الجنة قبل الأغنياء بمقدار نصف يوم. قلت: وما نصف يوم؟ قال: أو ما تقرأ القرآن؟ قلت: بلى. قال: ( وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ ). #أبو_هریرة (رَضِيَ الــلّٰــهُ عَنْەُ) دەڵێت: هەژارەکانی موسوڵمانان دەچنە بەهەشتەوە پێش دەوڵەمەندەکان بە ماوەی نیو ڕۆژ، وتــم: ئەو نیو ڕۆژە چیە ؟ وتــــی: ئایا قورئانت نەخوێندۆتەوە ؟ وتــم: با خوێندومەتەوە، وتــــی: ( وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ ) #واتــــــە: بێگومان ڕۆژێك لای پهروهردگارت وهك 1000 ساڵ وایه لهو ساڵانهی ئێوه دهیژمێرن . حدثنا ابن بشار, قال: ثني عبد الرحمن, قال: ثنا أبو عوانة, عن أبي بشر, عن مجاهد: ( وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ ) قال: من أيام الآخرة. #مــجــاهــد لە بارەی ئایەتی: ( وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ ) دەڵێت: لە ڕۆژەکانی کۆتاییە ( واتە یەك ڕۆژی قیامەت بە 1000 ساڵی دونیایە ) . حدثنا محمد بن المثنى, قال: ثنا محمد بن جعفر, قال: ثنا شعبة, عن سماك, عن عكرمة, أنه قال في هذه الآية: ( وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ ) قال: هذه أيام الآخرة. وفي قوله: ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ قال: يوم القيامة، وقرأ: إِنَّهُمْ يَرَوْنَهُ بَعِيدًا وَنَرَاهُ قَرِيبًا . ⬇️⬇️
.
[#گەورەیی بابەتی #الولاء #والبراء]☟☟☟
ابــن عــبــاس رضي الــلّٰــه عنه فەرمووی بە مــجــاهــد:
ئەی مــجــاهــد، لە پێناو الــــلّٰــــه خەڵکانت خۆش بوێت، لە پێناو الــــلّٰــــه ڕقت لێیان بێت، لە پێناو الــــلّٰــــه سەریان بخە، لە پێناو الــــلّٰــــه دژایەتیان بکە، چونکە ئەوەی لای الــــلّٰــــهیە بەوە بە دەست دێت، هەرگیز بەندە تامی ئیمان ناچێژێت ئەگەرچی نوێژو ڕۆژووی زۆری هەبێت هەتا بەم شێوە ئەبێت، بەڵام ئەمڕۆ زۆرینەی برادەرایەتی خەڵک یان هەمووی لە پێناو دونیایە، ئەوەش هیچ بە خاوەنەکانی نابەخشێت، پاشان ئەم ئایەتەی خوێند:☟☟☟☟☟
{الْأَخِلَّاءُ يَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا الْمُتَّقِينَ} [الزخرف: 67] و {لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ} [المجادلة: 22].
📚[تعظيم قدر الصلاة للمروزي]
#دۆزینەوەۍ_مانگە_ون_بووەڪە...
📌ئەوانەۍ ڪە شوێن ئەوقاف ڪەوتن لە ڕۆژوو گرتندا ئێستا پەیتا پەیتا وێنەۍ مانگ دادەنێن ، جا دەپرسم خێرە ئەو ئێوارەیەۍ ڪە ئەوقاف مانگۍ نەبووۍ بۆ ڪردن بە ڕەمەزان بۆچۍ هیچڪامێڪتان دیار نەبوو وێنەۍ مانگ دابنێ؟! هەتا ئەوقافەڪەشتان بە چاوۍ تەلسڪۆبەڪەیەوە نەیتوانۍ مانگ ببینێ چ بگات بە چاوۍ سەر ، ڪەچۍ ئێستا زۆربەۍ زۆرتان ئازان و هاتوون وێنەۍ مانگ دەگرن ، ئێوە ڪە بینەرۍ مانگ و دیڪۆمێنت ڪردنینۍ ئەۍ ئەو ئێوارەیەۍ ڪە مانگ مەوجوود نەبوو لە ڪوێ بوون؟!
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
«الـتَّـمَـسُّـكُ بِـالآثَـارِ فِـي قِـيَـامِ رَمَـضَـان»
ئەمە کورتە مەسائیلێکی ئەثەرییە دەربارەی سوننەتەکانی قیامـی ڕەمەزان، وەرگیراو لە پارسەنگ و فەرموودەکانی الإمام أحمد بن حنبل و الإمام إسحاق بن راهويه. ئامانجمان ئیتتیباعـی سەلەف و دوورکەوتنەوەیە لە هەر کارێکی مُـحْـدَث.
کۆمەڵەك نصوص و ئاثاری گرانبەها دەربارەی:
🔹 عدد الركعات (ژمارەی ڕکاتەکان).
🔹 القراءة من المصحف (خوێندنەوە لە قورئانەوە).
🔹 النهي عن التطوع بين التراويح (نەهیکردن لە نوێژی نێوان تەراویحەکان بە پێی ئاساری الصحابة).
