213
订阅者
无数据24 小时
无数据7 天
无数据30 天
吸引订阅者
七月 '21
七月 '210
在0个频道中
六月 '21
+3
在0个频道中
Get PRO
五月 '21
+236
在0个频道中
| 日期 | 订阅者增长 | 提及 | 频道 | |
| 08 七月 | 0 | |||
| 07 七月 | 0 | |||
| 06 七月 | 0 | |||
| 05 七月 | 0 | |||
| 04 七月 | 0 | |||
| 03 七月 | 0 | |||
| 02 七月 | 0 | |||
| 01 七月 | 0 |
频道帖子
گەشەپێدانی قوتابیان و 27 ساڵ پێگەیاندن و کۆڵنەدان
پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ رێکخراوی گەشەپێدان لە دەرچویەکی ئەو قوتابخانەیە
د. ئەمجەد محمد
نهێنی سەرکەوتنە بەردەوامەکانی کاری قوتابیان لەپێش ڕاپەڕین و پاش راگەیاندنی یەکگرتووی قوتابیان و ئێستاش و داهاتوش دەتوانم پاش زیاتر لە 35 ساڵ ئەزمونم لە قۆناغ و دۆخە جیاوازەکانی ئەو مەیدانەدا بڵێم دەگەڕیتەوە بۆ باوەڕ بوون بە پەروەردەو پێگەیاندن و کۆلنەدان لەو بوارەو گرتنە بەری شێوازی نوێ و پێویست بە پێی قۆناغەکان، هەر کاتێک کار کرابێت بۆ تۆخکردنەوەی پەیامداری و پەیوەست کردنەوەی تاکەکان بە باوەڕو دینداریی ئەوەندە نزیک بون لە سەرکەوتن لە کاری زانستخوازی و پێشکەوتن و کارابون لە چالاکی رێکخراوەیی و ئامادەبون لە ناوەندەکانی خوێندن، کاڵ کردنەوەی گرنگیدان بە پەروەردەو پێگەیاندن بە هەر پاساوێک بوبێت ، پاشکەوتنی بەدوای خۆیدا هێناوە لە هەموو بوارەکانی تر دا، پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی ستافە ماندوو نەناسەکانی ئەو رێکخراوە گەورەو سەنگینە دەکەم و شانازی دەکەم کە دەرچوی ئەو فێرگە پڕ لە بەخشینەم و وەفادارم و پەیمانم داوە کە هەردەم لە خزمەتیدا بم و دەست بەسنگەوە دەگرم بۆ سکرتێر و کارگێڕی و هەموو کادرەکانی و پێیان دەڵێم چاومان گەش و ڕونە و دڵمان پڕە لە خۆشەویستی و ڕێز بۆ هەموتان و سەروەری تۆمار دەکەن کە لەم قۆناغەدا ئالای خزمەت و کۆڵنەدان شەکاوە راگرن و پابەندی پەیامداری و خۆنەویستی بن، و هەلێکی زێڕین لە پێشتانە کە درێژە بە وانەی ئازایەتی و خەمخۆری ڕاستەقینە بدەن و چیتان هەیە پێشکەشی بکەن بۆ پێگەیاندنی نەوەکانمان، دوبارە ڕێزو خۆشەویستی و پێرۆزبایی لەهەمو ئەندامە سەربڵندەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان
| 2 | کورد زۆر پاکە پیسی مەکەن
نێربازی بەچکەکانی قومی لوط ئەم کارەیان دەکرد زۆر حەیفە بە زمانی کوردی لەسەر خاکی کوردستان بە ئاڵای کوردی قسە لەسەر مافی نێربازی دەکەن زۆر بەداخەوە.
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) لە فەرموودەیەکدا دەفەرمووێت:
(لَايَنْظُرُ اللَّهُ ُ عَزَّ وَجَلَّ إِلَى رَجُلٍ أَتَى ذكراً أَوْ امْرَأَةً فِي دُبُرِهَا)(رواه الترمذي والنسائي وابن حبان فس صحيحه.
واتە: خوا بەچاوی بەزەیی تەماشای ئەو پیاوانە ناکات کە دەچنە لای پیاو یاخود لە پشتەوە دەچنە لای ژنان. واتە دبور
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت:
{أَتَأْتُونَ الذُّكْرَانَ مِنَ الْعَالَمِينَ} ئەرێ لەناو ئەو هەموو خەڵکەدا ئێوە دەڕۆنە لاى نێرەکان و، ئارەزووتان لەگەڵ ئەواندا جێبەجێ بکەن.
{وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمْ رَبُّكُم مِّنْ أَزْوَاجِكُم ۚ } وە خێزان و هاو لوفى خۆتان کەخوا بۆى دروست کردوون وەلا دەنێن! {بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ} بەڵکو ئێوە هەر گەلێکى زۆر دەست درێژکارو ناڕەسەن و سەرکەشن.
سورة الشعراء آية ١٦٥- ١٦٦.
ئایا له ناو ئهو ههموو خهڵکهدا ئێوه به شوێن نێرینهدا دهگهڕێن و دهتانهوێت ئارهزووی جووت بوون لهگهڵ ئهواندا جێبهجێ بکهن وازیش دههێنن له هاوسهران و هاو جووتانی خۆتان که پهروهردگارتان بۆی دروست کردوون بهڵکو ئێوه ههر قهومێکی نالهبارو بهدڕهوشت و ناڕهسهنن.
وە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێت:
(إِنَّ أَخْوَفَ مَا أَخَافُ عَلَى أُمَّتِي عَمَلُ قَوْمِ لُوطٍ)( رواه ابن ماجة الترمذي عن جابر عبدالله رضي الله عنه.
واتە: لە هەموو شتێک زیاتر لێی دەترسێم کە تووشی (ئومەتەکەم ببێت کردەوەی نەتەوەی (لوط)ە..). واتە ( نێربازییە)
دیسان دەفەرمووێت:
عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( مَنْ وَجَدْتُمُوهُ يَعْمَلُ عَمَلَ قَوْمِ لُوطٍ فَاقْتُلُوا الْفَاعِلَ وَالْمَفْعُولَ بِهِ). وصححه الألباني في صحيح. الترمذي (1456) وأبو داود (4462) وابن ماجه (2561)
واتە: لە هەموو شوێنێکدا بینیتان کردووەی نەتەوەی(لوط)کرا، کاریگەر و کارلێکراو بکوژن. واتە (سەرکەوت و بن کەوتوو)
پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم)لە فەرموودەیەکی تردا دەفەرمووێت:
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: أَرْبَعَةٌ يُصْبِحُونَ فِي غَضَبِ اللَّهِ ويُمْسُونَ فِي سَخَطِ اللَّهِ، قُلْتُ: مَنْ هُمْ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ ﺍﻟْﻤُﺘَﺸَﺒِّﻬِﻴﻦَ ﻣِﻦَ ﺍﻟﺮِّﺟَﺎﻝِ ﺑِﺎﻟﻨِّﺴَﺎﺀِ، ﻭَﺍﻟْﻤُﺘَﺸَﺒِّﻬَﺎﺕِ ﻣِﻦَ ﺍﻟﻨِّﺴَﺎﺀِ ﺑِﺎﻟﺮِّﺟَﺎﻝِ، ﻭَﺍﻟَّﺬِﻱ ﻳَﺄْﺗِﻲ ﺍﻟْﺒَﻬِﻴﻤَﺔَ، ﻭَﺍﻟَّﺬِﻱ ﻳَﺄْﺗِﻲ ﻭَﺍﻟَّﺬِﻱ)( رواه الطبراني والبيهقي عن أبي هريرة رضي الله عنه.
واتە: چوار کەس سبەینان و ئێواران لە ناو قەهر وتوڕەیی خوادان (ابو هریرە)(خوای لێ رازی بێت)دەڵێت ووتم ئەو چوار کەسە کامانەن ئەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) فەرموی ئەو پیاوانەی خۆیان دەبەنە سەرشێوەی ژنان و ئەو ژنانەی خۆیان دەبەنە سەر شێوەی پیاوان ئەو کەسەی نزیکی چوارپی دەکەوێت بە تایبەتی گوێ درێژ وە ئەوەی دەچێتە لای پیاو (واتە نێربازی دەکات.)
هاورەگەزبازی ئەگەر لەڕووی یاسا ئاژەڵیانەی ئەوانیش ڕێگە پێدراو بێت لەھەر وڵاتێكدا، ئەوا لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە دیاردەیەكی بێزراو قێزەون و ناشیرینە ھاوڕەگەزبازی نێوان نێرو نێر، مێ ومێ، بەر لەوەی حەز بێت نەخۆشییە، بەتەواوی و كەموكورتی و لادانە و پێویستی بەچارەسەرە نەك ماف باجارێ مافی خەڵکی بەشەرەف بدەن نەك لۆتی و بێرەوشتەکان زۆر حەیفە بەجلی کوردی جامانەی کوردیەوە قسە لەسەر مافی نێربازی دەکەن دەبوو بمرن دزی و تالانکردنیان کردوە بەیاسا کورد هیچ شتێك نەماوە شانازی پێوە بکات تەنها ئەو تۆزە شەرەف کەرامەتە مابوو ئەویشمان لێدەکەنە یاسا ئاژەڵیانەکە لەھەندێ شوێنیش بەو جۆرە سێكسە ئەوترێت سێكسی پۆخل، سێكسی پیس بەھۆی ئەوەی ئەبێتە ھۆكاری بڵاو بوونەوەی كۆمەڵێك نەخۆشی ترسناك كەلەڕێگای سێكس و بەتایبەتی پاشەڵەوە بڵاو ئەبنەوە کورد بۆیە مالی ویران بووە بۆهەموو شتێك بەکویرانە لاسایی ئەوروپا دەکاتە ئێمە لەگەل ئەو گەشە پێشکەوتنەی ئەوروپاین دەستخۆسیشیان لێدەکەین بەڵام مادام ئیمە مسوڵمانین خاوەنی ئەو یاسایە جوانەنین ناکرێت ئیمە ملکەچی هەموو شتێك بین بەناوی کرانەوە کۆمەڵگایی ئیمەش ببێتە گۆمەلگایەکی ئاژەلیانە خۆژیان هەر مادە و جنس نییە ...
د.ئومێد محمد قادر | 148 |
| 3 | 没有文字... | 107 |
| 4 | یەکگرتوو چی دەوێت لەم کاتەدا؟
وەک دەزانین کە ئیستە سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەکان لە جموجووڵی خۆ ئامادەکردن دان بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکگرتووش وەک هێزێک ناکرێت لەو دۆخەدا جوڵەو هەڵوێستەکانی نەخاتە ڕوو، ئەوەی پێویست بێت دور لە چاوی کامیرا و راگەیاندنەکان و بە پێی پێویستی قۆناغەکە و لە چوارچێوەی ستراتیژی کۆنگرەی هەشتەم کردویەتی و دەیکات، یەکێک لەو جوڵەو بژاردە پێویستانە دەستپێشخەری و دواندنی فەرمی لایەنەکانە، بۆ ئەوەی ڕای گشتی ئاگادار بێت کە یەکگرتوو هەڵوێست و دیدگای خۆی هەیەو بەدوای باشترین بژاردە دا دەگەڕێت کە گونجاو بێت، لەو روانگەیەوە دەستپێشخەریی دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەل هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات وەک بژاردەیەک گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێک کە دەگونجێ لانی کەم جەماوەرەکەی نیگەران بێت لەدەسەڵات یەکێکە لەو هێزانەی کە پێویستە اقامە حجەی لەسەر بکەیت و دەستپێشخەری و پڕۆژەی خۆتی بۆ بخەیتە ڕوو، بێگومان ئەم دەستپێشخەریە بۆ سەرجەم هێزەکانی تریشەو سەردان و بەسەر کردنەوەکان بدرێن بە راگەیاندن یاخود نا ، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە کە دەبێت یەکگرتوو بە سروشتی خۆی و دیدگای یەکگرتوانەی خۆی جوڵەو هەنگاوەکانی دیاری بکات و رۆلی سەرەکی هەبێت نەک لە پەراوێزدا بێت و پاشکۆ بێت، یەکگرتوو سەرتاسەریەو حزبی شارو دەڤەرێک نیە بە تەنها، و هەنگاوەکانی وردەکاری دەوێت و دەبێت خۆی بەرژەوەندیەکانی دیاری بکات و خۆی واقیع بۆ خۆی دروست بکات و نەکەوێتە ژێر هەژمونی هیچ سیاسەتێکی دیاریکراوو، و نەبێتە دەنگدانەوەو پاشکۆی هیچ هێزێکی تر.
یەکگرتوو بە سروشتی خۆی و دیدگای یەکگرتوانەی خۆی جوڵەو هەنگاوەکانی دیاری دەکات و دەبێت رۆلی سەرەکی هەبێت نەک لە پەراوێزدا بێت و پاشکۆ بێت،
یەکگرتوو سەرتاسەریەو حزبی شارو دەڤەرێک نیە بە تەنها، و هەنگاوەکانی وردەکاری دەوێت و دەبێت خۆی بەرژەوەندیەکانی دیاری بکات و خۆی واقیع بۆ خۆی دروست بکات و نەکەوێتە ژێر هەژمونی هیچ سیاسەتێکی دیاریکراوو، و نەبێتە دەنگدانەوەو پاشکۆی هیچ هێزێکی تر. | 111 |
| 5 | ئهبوبهكر ههڵهدنی: ئێستا ژمارەی هێزه چهكدارهكانی هەرێم لە ژمارهی هێزه چهكدارهكانی 17 وڵاتی ئەندامی ناتۆ زیاترە.
.......
پهرلهمانتار مامۆستا ئهبوبهكر ههلهدنی ئهندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند: ئەمەریکا و هاوپەیمانان فشاریان بۆ هەرێم هێناوە بۆ ڕێکخستنەوەی هێزە چەکدارەکان، بەڵام سەرۆکایەتی هەرێم دانی پێداناوە کە حزبەکان ڕێگرن لە یەکگرتنەوە و چاکسازیکردن، دەشڵێت، ژمارەی هێزی چەکداری هەرێم لە 17 وڵاتی ئەندامی ناتۆ زیاترە.
پهرلهمانتار ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی لیژنەکە لە لێدوانێکدا بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەکە بۆ بەدواداچوون بووە لەسەر ئەو کێشانەی پێشمەرگە بەتایبەت ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازیکردن تیایدا، چونکە ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگەی بندیوار هەن دەوام ناکەن و موچەکانیان لەگەڵ فەرماندەکانیان بەش دەکەن، پێشمەرگەی ڕاستەقینەش دەبێت دەوامەکانیان بکەن."
وتیشی، "ناکرێت هەرێمێکی چوار پارێزگایی زیاتر لە 400 هەزار هێزی چەکداری هەیە کە لە ژمارەی هێزە چەکدارەکانی 17 وڵاتی ئەندامی ناتۆ زیاترە، بەڵام تائێستا خاوەنی هێزێکی ڕێکخراو نییە و دەیان هێزی لەژێر چەندین ناوی جیاوازدا هەیە و هەریەکێک لەو هێزانە فەرمان لە کەسێک و لایەنێک وەردەگرن."
هەڵەدنی ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەی نێوان وهزارهتی پێشمهرگه و سەرۆکایەتی هەرێم لیژنهی پێشمهرگهی پهرلهمان دانیان بەوەدانا کە چەندین کێشەی زیاتر لەو کێشانە بوونیان هەیە و حزبەکانیش ڕێگرن لە یەکگرتنەوەی هێزەکان و ڕێکخستنەوە و چاکسازیکردن تێیدا."
"یاسای چاکسازی نەک لەسەر پشتی کیسەڵ بەڵکو لەسەر پشتی مێرولە دەڕوات و هیچ چاکسازییەک لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێنەکردووە و وەک وتم، سەرۆکایەتی هەریمیش دان بەوەدا دەنێن حزبەکان ڕێگرن لە ئەنجامدانی چاکسازی، چونکە بەرژەوەندی خۆیان و بەرپرسەکانیانی تێدایە."، هەڵەدنی باسی لەوەشکرد، "لەئێستادا هاوپەیمانان فشارێکی زۆریان بۆسەر حکومەت دەستپێکردووە و وتوویانە هاوکاریکردن و ناردنی پارەی پێشمەرگە بەندە بە چاکسازیکردن و یەکخستنەوەی سەرجەم هێزە چەکدارەکان، بۆیە بڕیارمانداوە ئەم کۆبوونەوانە بەردەوام بن."
جەختیشیکردەوە، "بەدواداچوونەکانمان لەوبارەیەوە و بەردەوام دەبێت، هەروەها هەوڵدەدەین فشار بکەین بۆ باشکردنی خواردن و جلوبەرگ و چەکی پێشمەرگە و هەروەها یەکسانکردنی دەوامەکانیان، جگە لەوەی داوامان کردووە گۆڕانکاری لە پێوەرەکانی شەهیدی پێشمەرگە بکرێت."
لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، یاسای چاکسازی پەسەندکرا و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش یاساکەی خستەبواری جێبەجێکردنەوە و بەگوێرەی یاساکە چاکسازی لە ڕیزەکانی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت و موچەی بندیوارەکان دەبڕدرێت....
7_4_2021 | 117 |
| 6 | محمد قوتب
گهوره بیرمهندی سهردهم و
پێنووس نوورینێكی پڕ بهرههم
4/4/2014
كۆچی دوایی محمد قوتب (رحمه الله)
کورتەیەک لە مێژووی ژیانی مامۆستا محمـد قوتب رحمەاللە
ناوی: محمـدی کوڕی قوتب کوڕی ئیبراهیمی شاذلییە، لە 26/4/1919 دا لە گوندی مووشای سەر بە پارێزگاری ئەسیووط لە دایکبووە. باوکی موختاری ناوچەکەیان بووە. دایکی ناوی فاطمەی کچی عوسمان بوو، لە خانەوادەیەکی زانستدۆستبووە، هەموو براکانی ئەزهەریان تەواوکردووە، ناودارترینیان ئەحمەد حسێن موشییە کە شاعیربووەو لە بواری نووسین و ئەدەبدا ناوبانگی هەبوو. ئەمەشە وای لەم دایکە کرد کە هەر زوو سەیدو محمـد قوتبی برای بنێرێتە خوێندن بۆ قاهیرە کە ماڵی خاڵیان لەوێ بوو. محمـد قوتب خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی خوێندو لە ساڵی 1940دا زانکۆی قاهیرە/ بەشی زمانی ئینگلیزیی تەواوکرد، پاشان دبلۆمیشی لە پەروەردەو دەروونناسییدا وەرگرت.
سەید قوتبی برای _کە دوازدە ساڵ لە خۆی گەورەتربوو سەرپەرشتی خوێندن و رۆشنبیرکردنی دەکرد، ئەو بۆی بووبووە باوک و براو مامۆستاو هاوڕێ..
مامۆستا محمـد قوتب رحمەاللە هەرچەندە لە رێکخستنەکانی ئیخواندا نەبوو، بەڵام لە ساڵی 1954دا کەوتە بەر حەملە گشتگیرە بەرفراوانەکەی جەمال عەبدونناصرو ئەمیشیان لەگەڵ سەیدی برایدا راپێچی زیندان کرد. ئەم ماوەیەکی تێدا مایەوەو ئازادبوو، بەڵام سەید رحمەاللە ماوەی دە ساڵی تیدا مایەوە پاشان بە واسیتەی عبدالسلام عارف کە سەرۆکی عێراق بوو، دۆستایەتی لەگەڵ جەمال عبدالناصردا هەبوو، داوای لێکرد ئازادی بکات، ئازادیان کرد بەڵام دوای ساڵێک هەردووکیان کەوتنەوە بەر حەملەیەکی سەختتر لەوەی پەنجاکان. ئەمجارە سەید رحمەاللە ئیعدام کراو محمـد قوتبیش ماوەی شەش ساڵ لە زینداندا مایەوە. لە 17/10/1971دا ئازادکرا! دەربارەی ئەم میحنەتە سەختەی کە بەسەر خۆی و براو هەرسێ خوشکەکانییدا هات و هەموویان زیندان کران و رەفعەتی خوشکەزای لەژێر ئەشکەنجەدا گیان سپارد، مامۆستا محـمد قوتب دەفەرموێ: ( تووشی کارەساتێک بووین کە بە خەیاڵی کەسدا نایات، تومەز ئەمە پیلانێکی گشتگیریی خاچپەرست و زایۆنیستی جیهانییبوو کەموخلووقاتێک جیبەجێیاندەکرد کە ناویان ناوی موسوڵمانانەبوو.. بەڵام ئەم میحنەتەش لە کۆتاییدا هەر توێشووی رێی خواوویستییە).
مامۆستا محمـد قوتب دوای ئازادبوونی چووە عەرەبستانی سعوودییەو لە زانکۆی (ئوممولقورا) لە مەککەی پیرۆز بوو بە مامۆستاو ئیتر لەوێ لە گەڕەکی (ئەلعەوالی) نیشتەجێبوو.
مامۆستای بیرمەندی گەورە لە 4//2014 لە نەخۆشخانەی (المرکز الطبي الدولي) لە جیددە لەتەمەنی 95 ساڵییدا گیانی پاکی سپارد.
مامۆستا محمـد قوتب گەورەترین بیرمەندی ئەم سەردەمەی ئیسلامەو لە بوارەکانی فیکری ئیسلامییدا یەکەمینە. بەرهەمێکی زۆرو زۆر کاریگەریی بۆ نەوەکانی داهاتوو جێهێشتووە.
لەوانە:
1_ الإنسان بين المادية والإسلام(1951)
2_شبهات حول الإسلام (1956)
3_قبسات من الرسول(1957)
4_هل نحن مسلمون؟(1959)
5_جاهلية القرن العشرين(1965)
6_دراسات في النفس الإنسانيّة.
7_التطور والثبات في حياة البشرية
8_منهج التربية الإسلامية (دوو بەشە: النظرية والتطبيق)
9_منهج الفن الإسلامي
10_دراسات قرآنية في النفس والمجتمع
11_حول التأصيل الإسلامي للعلوم الاجتماعية
12_معركة التقاليد
13_مذاهب فكرية معاصرة
14_مغالطات(2006)
15_مفاهيم ينبغي أن تصحح
16_كيف نكتب التاريخ الإسلامي؟
17_لا إله إلا الله عقيدة وشريعة ومنهج حياة
18_دروس من محنة البوسنة والهرسك
19_العلمانيون والإسلام
20_هلم نخرج من ظلمات التيه
21_واقعنا المعاصر
22_قضية التنوير في العالم الإسلامي
23_كيف ندعو الناس؟
24_المسلمون والعولمة
25_ركائز الإيمان
26_لا يأتون بمثله
27_من قضايا الفكر الإسلامي المعاصر
28_حول التفسير الإسلامي للتاريخ
29_الجهاد الأفغاني ودلالاته
30_دروس تربوية من القرآن الكريم
31_حول تطبيق الشريعة
32_المستشرقون والإسلام
33_رؤية إسلامية لأحوال العالم المعاصر
34_مكانة التربية في العمل الإسلامي
35_هذا هو الإسلام! | 103 |
| 7 | یەکگرتوو چی دەوێت لەم کاتەدا؟
وەک دەزانین کە ئیستە سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەکان لە جموجووڵی خۆ ئامادەکردن دان بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکگرتووش وەک هێزێک ناکرێت لەو دۆخەدا جوڵەو هەڵوێستەکانی نەخاتە ڕوو، ئەوەی پێویست بێت دور لە چاوی کامیرا و راگەیاندنەکان و بە پێی پێویستی قۆناغەکە و لە چوارچێوەی ستراتیژی کۆنگرەی هەشتەم کردویەتی و دەیکات، یەکێک لەو جوڵەو بژاردە پێویستانە دەستپێشخەری و دواندنی فەرمی لایەنەکانە، بۆ ئەوەی ڕای گشتی ئاگادار بێت کە یەکگرتوو هەڵوێست و دیدگای خۆی هەیەو بەدوای باشترین بژاردە دا دەگەڕێت کە گونجاو بێت، لەو روانگەیەوە دەستپێشخەریی دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەل هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات وەک بژاردەیەک گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێک کە دەگونجێ لانی کەم جەماوەرەکەی نیگەران بێت لەدەسەڵات یەکێکە لەو هێزانەی کە پێویستە اقامە حجەی لەسەر بکەیت و دەستپێشخەری و پڕۆژەی خۆتی بۆ بخەیتە ڕوو، بێگومان ئەم دەستپێشخەریە بۆ سەرجەم هێزەکانی تریشەو سەردان و بەسەر کردنەوەکان بدرێن بە راگەیاندن یاخود نا ، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە کە دەبێت یەکگرتوو بە سروشتی خۆی و دیدگای یەکگرتوانەی خۆی جوڵەو هەنگاوەکانی دیاری بکات و رۆلی سەرەکی هەبێت نەک لە پەراوێزدا بێت و پاشکۆ بێت، یەکگرتوو سەرتاسەریەو حزبی شارو دەڤەرێک نیە بە تەنها، و هەنگاوەکانی وردەکاری دەوێت و دەبێت خۆی بەرژەوەندیەکانی دیاری بکات و خۆی واقیع بۆ خۆی دروست بکات و نەکەوێتە ژێر هەژمونی هیچ سیاسەتێکی دیاریکراوو، و نەبێتە دەنگدانەوەو پاشکۆی هیچ هێزێکی تر.
یەکگرتوو بە سروشتی خۆی و دیدگای یەکگرتوانەی خۆی جوڵەو هەنگاوەکانی دیاری دەکات و دەبێت رۆلی سەرەکی هەبێت نەک لە پەراوێزدا بێت و پاشکۆ بێت،
یەکگرتوو سەرتاسەریەو حزبی شارو دەڤەرێک نیە بە تەنها، و هەنگاوەکانی وردەکاری دەوێت و دەبێت خۆی بەرژەوەندیەکانی دیاری بکات و خۆی واقیع بۆ خۆی دروست بکات و نەکەوێتە ژێر هەژمونی هیچ سیاسەتێکی دیاریکراوو، و نەبێتە دەنگدانەوەو پاشکۆی هیچ هێزێکی تر. | 91 |
| 8 | نەخۆشی هاوڕەگەزبازی ....
دەستخۆشی لە ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنیان ....
ئیدانەکردنی دەستێوەردانی کونسڵخانەی ئەمەریکا لە کاروباری ئاینی و کۆمەلایەتی گەلەکەمان دا ...
هاوڕەگەزبازی کارێکی قەبیح و بێزراوە لای ئەوەی سروشتی نەشێوێنرابێ ، یان عەقڵی لە دەست نەدابێ ، دەبێ وەک نەخۆش ڕەفتار لەگەڵ ئەو کەسە بکرێ نەک ڕەواجی پێ بدرێ و بە ئازادی تاکەکەس بژمێررێ، دەبێ جیا بکرێتەوە و (عزل ) بکرێ ، نەهێڵرێ تێکەڵی خەڵک بێ ، دکتۆری دەروونی بۆ دابین بکرێ ئەگەر ئومێدی چاک بونی هەبێ ، ئەگەر چاک نەبێ ئەو کە تاکە کەسێکە دەبێ لەناوببرێ ، پێش ئەوەی مرۆڤایەتی قەڵاچۆ بکا لەناو ببا ، قورئان دەفەرموێ :
(لعمرك انهم لفي سكرتهم يعمهون )
ئەوانە سەرخۆشن و بێ هۆشن و ئاسەوارە خراپەکانی کارەکەیان نابینن ،
ئەوانە تۆوی مرۆڤایەتی قڕدەکەن ، کەشتی مرۆڤایەتی نوقم دەکەن ، نسل ی مرۆڤایەتی لەناودەبەن .
ئەوە ئازادی تاکەکەسی نیە ، ئەوە نەخۆشی دەروونیە ، پەتایەکە لە کرۆنا خراپترە .
ئەمە تاوانە لە یاسای سزادانی عێراقی ، بۆی نیە ئەمەریکا لەم بوارەدا کە تایبەتە بە گەلی عیراقەوە دەستێوەردان بکا .
داواکاریشین لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم ئاسانکاری و هاوکاری لاوانمان بکا لە ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری دا ، تاکو نەبنە جێ ی تەماحی کەسە گڵاوەکان و پیلان گێڕان و ئەوانەی وان لە پشتیان بۆ لەناوبردنی گەلەکەمان .
ئەوانە مافی گشتی پێشێل دەکەن ، مافی ئافرەت دەخۆن .
لوط پێغەمبەر (ص) فەرموی :
( قال یاقوم هؤلاء بناتي هن اطهر لكم )
ئەوە ئافرەتانی پاکن بۆتان ، گەردەتانەوێ تێری کەن ئارەزووی سێکسیتان .
بۆ لەناواتاندا نیە کەسێ خاوەن عەقڵ بێ نەهێڵێ
(اليس منكم رجل رشيد ) .
لە ڕوانگەی ئیسلامەوە ئەوانە میکرۆبن دەبێ نەمێنن لەناوبرێن ، نەک ئەو پیسانە بەخەڵک بناسرێن ....
م.فاتح عبدولرحمان | 88 |
| 9 | باوکێکی مسوڵمان لە بەریتانیا هەڕەشەی زیندانی لەسەرە، چونکە ڕازی نییە کوڕەکەی وانەکانی ئاساییکردنی هاوڕەگەزبازی بخوێنێ.
ڕازی نابم کوڕەکەم بچێتە وانەی پەیوەندییەکانەوە لەقوتابخانە، تا پێی بوترێ کە تۆ لەجەستەیەکی هەڵەدای، من ئامادەم غەڕامە بدەم، یان تەنانەت زیندانیش بکرێم.
ئەمە وتەی ئەو باوکەیە کە ڕازی نییە منداڵەکەی لە فیتڕەت و سروشتی مرۆڤ بوون دەربچێ، بەهۆی وانەکانی قوتابخانە لەبارەی پەیوەندییە سێکسییەکانەوە، کە تێیدا هاوڕەگەزبازی و ڕەگەز گۆڕین ئاسایی دەکرێت، یان دەکرێ بڵێین: دەچێنرێ لەمێشکی منداڵان، وەک چۆن لەکەیسی منداڵە کەنەدییەکە بینیمان.
ئەم بابەتانە سەرەڕای ئاسایی کردنیان لەژێر زەبری میدیا وسیاسەت و زانستی ساختە، هێشتا دەکرێتە پڕۆگرام و لە قوتابخانەکان دەوترێتەوە، تا نەوەیەکی لە سروشت دەرچوو و نەشاز و نامۆ بێنێتە جیهانەوە.
سەرچاوە:
https://rb.gy/jnl4ba | 116 |
| 10 | حکومەتی نەرمۆکە
یەکەم کەس کە دەستەواژەی نەرمۆکەی بەکاربرد ئابوریناسی سویدی ( جونار میردال) بوو خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە لە ئابوریدا لە ساڵی ۱۹۷٤ز، لە کتێبی ( درامای ئاسییەوی ـ لە هەژاری گەلانی دنیا دەکۆڵێتەوە) لە ساڵی ۱۹٦۸ز بڵاوکرایەوە.
مەبەستی میردال لە بەکارهێنانی چەمکی حکومەتی نەرمۆکە ئەو حکومەتە بوو کە یاسا دەردەکات بەڵام جێبەجێی ناکات، ئەمەش لەبەر ئەوە نیە کە یاساکە کەموکورتی تێدایە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە کەس رێز لە یاسا ناگرێت، زەبەلاحەکان هیچ باکیان پێی نیە، چونکە ئەوەندە هێزو داراییان هەیە بیان پارێزێت لە یاسا، گرگن و قەزەمەکانیش بەرتیل وەردەگرن و چاو لە ناپاکی و نادادییەکان دەپۆشن، بێهێزی و بێپێزی حکومەتیش هاندەرە لەسەر گەندەڵی و زیاتر بڵاوبونەوەی و زۆرتر دەیبات بەرەو رەخوە، گەندەڵی لە هەردوو بواری دەستەڵاتی یاسا دانان و دەستەڵاتی جێبەجێکردن پەرە دەستێنێت، تا دەگاتە دەستەڵاتی دادوەری و پەروەردەو زانکۆکان، لە سایەی حکومەتی نەرمۆکەدا گەندەڵی دەبێتە سیمای ژیانی کۆمەڵگا.
دیارترین سیمای حکومەتی نەرمۆکە:
ـ لاوازبوونی شکۆو هەیبەتی حکومەت لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە.
ـ رێزنەگرتنی یاساو لاوازبوونی متمانەی هاوڵاتی بە یاسا، هەرچەند یاساکانیش بەهێزو پێشکەوتووبن بەڵام جێبەجێ ناکرێن، لەسەر ئاستێکی دیاریکراو نەبێت، وەك بەکارهێنانی یاسا لە دژی ئەو کەسانەی کە دژن بە گەندەڵی و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن، یان دژی ئەو کەسانە بە کار دەبرێت کە دزو لادەری بچوکن.
ـ بوونی دەزگاو دامەزراوەی زۆری حکومی ناپێویست بەشێوەیەك زیاتر بۆ جێگاکردنەوەی خەڵکانێکە نەك بۆ خزمەتکردن.
ـ بوونی خەڵکانێکی باڵادەستی گەندەڵ کە تەنهاو تەنها لەبیری بەرژەوەندی خۆیاندابن.
ـ زۆربوونی رێژەی هەژاری و نادادی کۆمەڵایەتی و لاوازبوونی گەشەپێدانی گشتگیر.
ـ دابەشبوونی کۆمەڵایەتی و سەرهەڵدانی چینایەتی.
ـ بڵاوبوونەوەی پەتای گەندەڵی و لە یاسا دەرچون و تاڵانچێتی و بە تاڵانبردنی ماڵ و داهاتی گشتی و خۆدزینەوە لە باج و داهاتەکان.
ـ بوونە پاشکۆی وڵاتانی بێگانەو لاوازبوون لەبڕیاردا.
ـ تێکەڵبوونی برژەوەندی سیاسی و بەرپرسەکان بە دەزگاو دامەزراوە حکومیەکان.
ـ داڕوخانی ژێرخانی پەروەردەو فێرکردن لەسەر ئاستی ناوەندە پەروەردەیی و زانکۆکان.
ـ بوونی سەرکوتکاری سیاسی و ترس و تۆقاندن.
ـ پشت بەستن بە وڵاتانی بێگانەو پەکخستنی توانا ناوخۆییە کان.
ـ لایەنگریکردن لە سەرمایەدارو دەوڵەمەندەکان و پشتگوێخستنی هەژاران.
ـ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و رێزنەگرتنی هاوڵاتی.
ـ نەبوونی شەفافیەت و جیانەکردنەوەی بەرژەوەندییەگشتی و تایبەتەکان، بەتایبەت لە نێوان داهاتی گشتی و داهاتی تایبەت.
د. ابوبکر پێنجوێنی
سەرنج و هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێزتان جێدەهێڵم !!؟ | 134 |
| 11 | 没有文字... | 102 |
| 12 | ئایینی ئیسلام دابونەریتی عەرەب نیە
هەندێ دەڵێن ئەم ئیسلامە داب و نەریتی عەرەبە و هێناویانە و سەپاندوویانە بەسەر ئەم میلەتانەدا . هەندێکی تر دەڵێن کەئیسلام هاتوە داب و نەریتی عەرەبی زۆر تێکەڵ بوە ، وەهەندێ لە ئەحکامە چەسپاوەکانی قورئان و سونەش
بە داب و نەریتی عەرەب دادەنێن . وەك باڵا پۆشی ئافرەت و ئەخلاقیاتی شەرەف و نامووس و حەرام کردنی گۆشتی سەگ وبەراز و ....تادوایی . چەند خاڵێك لەسەر ئەمە :
١- یەکەم دینی ئیسلام داب و نەریتی عەرەب نیە دینی خوایە لەلایەن خواوە بۆ هەموو مرۆڤ هاتوە بە کوردو تورک و عەرەب و فارس و هندی و انگلیز و....تادوایی وە
٢- ئیسلام کەهات زۆر داب و نەریتی عەرەبی لەناو برد وەک زینا ، شەراب خۆری ، زیندە بەچاڵ کردنی کچ ، بەڕووتی حەج کردن ، بت پەرستی و شیرك ، تادوایی .
٣- بەڕاستی ئەمەی کە ئەم ئیسلامە بەهی عەرەب دابنرێت ئەمە مەدحێکی زۆر گەورەی عەرەبە ، کەئەم ئیسلامە جوانە کە زووربەی زۆری گەلانی جیهان قبوڵیان کردوەو کردویانە بە دینی خۆیان ، ئێمەی مسوڵمان ئەوەندە مەدحی عەرەب ناکەین ، بەڵکو ئێمە دەزانین عەرەب پێش ئیسلام لە نەفامی و جاهیلیەتا نوقم بووبوون ئیسلا،م هات رزگاری کردن لەو هەموو نەفامیە .
٤ - ئەوەندەی عەرەب بەرەنگاری ئیسلام بوونەوە و ئەوەندەی پێغەمبەر ص جەنگی لەگەڵ عەرەبدا کرد ، ئەوەندە میلەتانی تر بەرەنگاری ئیسلام نەبوونەوەو ئەوەندە شەڕیان دژی ئیسلام نەکردوە
٤- زۆێک لەمیلەتانی دنیا بەبێ ئەوەی سوپای ئیسلامیان پێگەیشبێت خۆیان مسوڵمان بوون وەک ئەندە نووسیاو مالیزیاوئەفریقیاو خەڵکانێکی زۆری ئەوروپاو ئەمریکاو هەموو شوێنەکانی ئەمڕۆی جیهان و بەجوانترین پێشکەوتووترین ئاینی دەزانن. | 115 |
| 13 | ماڵی بەختەوەر - حاجی کاروان
"پێكهێنانی خێزان عیبادەتە" | 886 |
| 14 | بۆ دەڵێین: اللهمَّ بَلِّغْنَا رَمَضَانَ؟!
بێگومان لەم مانگە پیرۆزەدا قورئان بەیەکجار لە (لوح المحفوظ) دابەزی بۆ ئاسمانی یەکەم (بیت العزّة)، دوای ئەوە لەڕێی جوبرەئیلەوە قورئان بەش بەش دابەزی بۆ (پێغەمبەر ـ ص ـ )، کەواتە یەکێک لەو گرنگیانەی کە بەم مانگە دەدرێت باس باسی قورئانە، وەک دەفەرموێت: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ)، یان دەفەرموێت: (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ).
لەقورئاندا کە لەو مانگە پیرۆزەدا دابەزیووە، نوێژ و ڕۆژوو حەج و زەکات و چەندین عیبادەتی تر فەرز کراون، نوێژ و ڕۆژوو زەکات لەم مانگەدا زۆر جەختی لەسەر دەکرێتەوە، هەربۆیە لای ئیماندار ئەم مانگە تایبەتمەندی خۆی هەیە، بەپشتیوانی خوا لێرەدا هەندێک لەو گرنگیانە باس دەکەین.
یەکەم: ڕۆژوو دەتگەیەنێت بە تەقوا، خوای گەورە دەفەرموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ. ئاشکرایە کەسێک بگات بە تەقوا چ نیعمەتێکی گەورە ڕووی تێ دەکات لەوانە؛
ـ خوای گەورە دەفەرموێت: تِلْكَ الْجَنَّةُ الَّتِي نُورِثُ مِنْ عِبَادِنَا مَن كَانَ تَقِيًّا.
ـ خوای گەورە دەفەرموێت: إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ..
ـ خوای گەورە دەفەرموێت: تِلْكَ الدَّارُ الْآخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوًّا فِي الْأَرْضِ وَلَا فَسَادًا ۚ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ.
ـ خوای گەورە دەفەرموێت: إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِّنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُم مُّبْصِرُونَ.
کەواتە پلەی موتەقی بۆ هەرکەسێک پێی بگات، زۆر گەورەیەو پاداشتێکی نەبڕاوە لە دونیاو لە قیامەتدا چاوەڕوانی دەکات، لەهەموو ئایەتەکانیش ئاماژە بەوە کراوە کە ڕەمەزان هۆکار یان ڕێگایەکی باشە بۆ گەیشتن بەو تەقوایە.
دووەم: پێغەمبەری خوا دەفەرموێت: [كل عمل ابن آدم يضاعف الحسنة بعشر أمثالها إلى سبع مئة ضعف إلى ما شاء الله، قال الله عز و جل: إلا الصوم فإنه لي وأنا أجزي به يدع شهوته وطعامه من أجلي، للصائم فرحتان فرحة عند فطره وفرحة عند لقاء ربه]. تەنها ڕۆژووە کە خوای گەورە خۆی دەزانێت پاداشتەکەی چەندێک گەورەیە، بۆیە هەمووان ئاتاجی ئەو پاداشتە نەبڕاوەیەین.
سێهەم: پێغەمبەری خوا دەفەرمێت: [الصيام و القرآن يشفعان للعبد يوم القيامة.. ]دەبینین لەم مانگەدا هەموو مسوڵمانان گرنگی زۆر بە ڕۆژووگرتن و قورئان خوێندن دەدەن، چونکە ئەو دوانە لەلای خوا شەفاعەت بۆ ئەوانە دەکەن کە ئەنجامیان داون.
چوارەم: ڕەمەزان شەوێکی تێدایە خێری هەزار مانگ زیاتری تێدایە، خوای گەورە دەفەرموێت: (لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ).
پێنجەم: ڕۆژووی ڕەمەزان دەبێتە کەفارەتی تاوانی پێشوو، پێغەمبەری خوا ـ ص ـ دەفەرموێت: [مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ].
شەشەم: مانگی پاڕانەوەو موناجاتە لەگەڵ خوا، پێغەمبەری خوا ـ ص ـ دەفەرموێت: [ثلاثُ دَعَواتٍ لَا تُرَدُّ: دَعْوَةُ الوَالِدِ لِوَلَدِهِ وَدَعْوَةُ الصَّائِمِ ودَعْوَةُ المُسافِرِ].
حەوتەم: لەڕۆژی دوایدا، دەرگایەکی تایبەت بە ڕۆژووەوان هەیە کە لەو دەرگایەوە دەچنە ناو بەهەشتەوە ئەویش دەرگای ڕەیانە، پێغەمبەر گیان درودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت: [إِنَّ فِي الْجَنَّةِ بَابًا يُقَالُ لَهُ الرَّيَّانُ، يَدْخُلُ مِنْهُ الصَّائِمُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، لا يَدْخُلُ مَعَهُمْ أَحَدٌ غَيْرُهُمْ، يُقَالُ: أَيْنَ الصَّائِمُونَ، فَيَدْخُلُونَ مِنْهُ، فَإِذَا دَخَلَ آخِرُهُمْ أُغْلِقَ فَلَمْ يَدْخُلْ مِنْهُ أَحَدٌ].
یارەبی خوایە بمانگەیەنیت بە ڕەمەزان، تا زۆر ترین و پوخت ترین عیبادەت ئەنجام بدەین، یەکێک بین لەوانەی لێمان خۆش بیت، یەکێک نەبین لەوانەی نێوان ئەم گفتوگۆیەی حەزرەتی جوبریل و پێغەمبەری نازدار ـ ص ـ کە دەفەرموێت جوبریل سەلامی خوای لێ بێت، هات بۆلام و فەرمووی: [من أدرك شهر رمضان فلم يغفر له، فدخل النار فأبعده الله قل: آمين، فقلت: آمين]!
ئاوات جزا. | 197 |
| 15 | 💢استاد ابراهیم منیر در گفتوگو با عربی ٢١ از بهبود مناسبات ترکیه و مصر میگوید
ترجمه: اصلاحوب
ابراهیم منیر جانشین مرشد عام جماعت اخوانالمسلمین مصر تأکید کرد اخوان خیرخواه مردم مصر و ترکیه و تمام ملتهای عرب و مسلمان است. وی ابراز امیدواری کرد گفتوگوهای رسمی بین ترکیه و مصر به آرامش و ثبات و آزادی مردم این دو کشور منجر شود. در اظهارات اخیر برخی از مسؤولان ترک ازجمله رجب طیب اردوغان رئیس جمهور این کشور آمده است که بهبود مناسبات بین دو کشور باید به سود همگان باشد.
🔗ادامهی مطلب
#گفتگو #گفتوگو #اخوانالمسلمین #ابراهیم_منیر
🌐 www.islahweb.org
🆔 @Islahweb | 121 |
| 16 | ئایشا رۆزالی كه هاوڵاتییهكی بهریتانیایه و دوای ئهوهی له گهشتێكیدا بۆ توركیا دوو ساڵ لهمهوبهر به شهرمهوه دهچێته مزگهوتی سوڵتان ئهحمهد له ئیستانبوڵ و لهگهڵ ئهو كهسانهدا ئاشنایهتی پهیدا دهكات كه له مزگهوتهكه نوێژ دهكهن و پێیان كاریگهر دهبێت، دهست دهكات به لێكۆڵینهوه له ئیسلام.
ئایشا رۆزالی تهمهن 24 ساڵ كه له خانهوادهیهكی سكۆلار (عهلمانی) لهدایك بووه، بۆ ئهوهی خهون و خولیاكهی بهدی بێت و ببێته ئهكتهر یان دهرهێنهر له قۆناغی ئامادهیییهوه له سینهمادا كاری كردووه و له زۆرێك له فیلمهكان بهشدار بووه. بۆ ئهم مهبهستهش ماوهیهك له شاری لۆس ئهنجلس-ی ئەمریکا خوێندوویهتی و لهو وڵاتە ماوهتهوه.
ئهم خاتوونه له میانی گهشتێكیدا بۆ ئیستانبوڵ كه به خاڵی وهرچهرخانی ژیانی خۆی دهزانێ به شهرمهوه چووهته مزگهوتی سوڵتان ئهحمهد، بهڵام بههۆی ئهو دهنگۆیانهی لهبارهی ئیسلامهوه كراون ترسی ئهوهی ههبووه نوێژخوێنان لێی توڕه ببن و بهسهریدا هاوار بكهن.
ئایشا رۆزالی لهبارهی چوونی بۆ ناو مزگهوتهكهوه وتی، "كه چوومه ناو مزگهوتهكه، دوای ئهنجامدانی نوێژ، نوێژخوێنان نزا و زیكریان دهكرد. دواتر چووم له ئینتهرنێت گهڕام و جارێكی دیكه چوومهوه مزگهوتهكه واتای زیكرهكانم له نوێژخوێنان پرسی. ماوهی 30 خولهك زیكرم كرد".
ئایشا رۆزالی به ئاماژهدان بهوهی كه جوانی ناو مزگهوتهكه زۆر سهرنجی راكێشاوه و هیچ یهك له نوێژخوێنانیش خۆیان لێ توڕه نهكردووه و بهسهریدا هاواریان نهكردووه.
ئهم خاتوونه ئاماژهی بهوهدا كه دواتر قورئانی كڕیووه و بردوویهتییهوه بهریتانیا و لهوێ بهردهوام بووه له خوێندنهوهی و وتی، "ئینجا دهستم به لێكۆڵینهوهی زۆر كرد لهسهر ئیسلام. پاشان بوومه موسڵمان و بهوهیش سهرتاپای ژیانم گۆڕا و خۆش بوو. كهسوكارم سهریان لهوه سووڕما كه موسڵمان بووم". | 210 |
| 17 | 没有文字... | 180 |
| 18 | ئێمە کلیلەکانمان ون کردووە، بەس تۆ دەرگاکانمان بۆ بکەرەوە!
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
خوایەگیان! هەنێ جار ئێمە لێمان دەشێوێ و گرفت و کێشەکان بەرچاومان لێڵ و تەنگ دەکەن، تۆ لوتف بفەرموو بەرچاومان ڕووناک بکەرەوە و لە تەنگەبەرەکانی ژیان ڕزگارمان بکە.
ئیلاهی! هەنێ جار کۆسپ و بەڵا و گرفتێک یەخەمان دەگرێ و شەکەت و ماندوومان دەکات، ئەگەر بە کەرەم و لوتف و بەزەیی و میهرەبانی خۆت بۆمان ئاسان نەکەیت و یارمەتیمان نەدەی، ڕەنگە بەرگەی تاقیکردنەوەی قورس نەگرین... ئاگات لێمان بێ خوای زۆر باش و زۆر بەڕەحم.
یا ڕەب! هەنێ جار دەرگاکانمان لێ دادەخرێن، یان وادەزانین داخراون، یاخود کلیلی کردنەوەی دەرگای چارەسەر و فەرحانی و دڵخۆشی ون و بزر دەکەین، خوایەگیان ئەگەر ئێمە کلیلەکانیشمان ون کرد، خۆت میهرەبانانە دەرگای چارەسەرو ڕێگە چارەی گرفتەکانمان بۆ بکەرەوە و بەرچاومان ڕوون بکەرەوە...
خوای بە بەزەیی! مرۆڤ هەرچەنێک گوناهبار و خەتاکار و سەرلێشێواو و دەستەوسانیش بکەوێ، ئەگەر ڕووبەڕووی دڵڕەقی و خراپی و بێ ویژدانی و دڵمردوویی مرۆڤەکانیش ببێتەوە، بەڵام قەت نابێ لە ڕەحم و لوتف وبەزەیی تۆ نائومێدببێ... ئێمە تەواوی ئومێد و هیوامان بە تۆیە و هەر لە تۆش چاوەڕوانی ڕێگەچارە و دەرووی خێر و ڕەحمەتت دەکەین، ئەی میهرەبان و خاوەن توانا و بەزەیی بێ سنوور.
Mudrek Ali Aref
(۲٦-۳-۲۰۲۱) هەینی | 157 |
| 19 | 61ساڵ تێپەڕی بەسەر کۆچی دوایی
مامۆستا سەعیدی نوورسی رحمە اللە
لەکاتێکدا عەلمانیەتی توند ڕەوی خۆسەپێن زۆر بەتوندی بڵاوبوونەوەی قورئانیان قەدەغە کردبوو۰۰
بانگ و نوێژ و قامەت و وتاری هه ینی یان لەسەرشێوە شەرعی یەکەی خۆی نه هێشتبو و گۆڕیبویان۰۰
پۆشاکی ئەوروپایی و سفوری ئافرەتیان بە زۆرە ملێ بەسەر خەڵکیدا سەپاند۰۰
پیتی ئیسلامیی نووسینیان گۆڕیبۆ بۆ پیتی لاتینی۰۰
لەبری ڕۆژانی هەینی شەممەیان بەپشووی رەسمی ناساند۰۰
یاساکانی ئەوروپایان خستبۆوە جێی ئەحکامەکانی شەریعەتی ئیسلام ۰۰
سێدارەکانیان لەهەموو شوێنێکدا بۆ زانایان و هەموو ئەوکەسانە دانابوو کە ڕەخنەیان بەرامبەر دەسەڵاتداران لەزار دەربچوایە ! ۰۰
بانگە شە بۆ نەتەوەی تورک دەکراو جیاوزی پێدەدرا بەسەر نەتەوەکانی دیکەدا ۰۰
سەرکردەکانی خۆیان پیرۆز کردبوو ؛ تاڕاددەی خوایەتی۰۰
فەلسەفەی ماددی ئینکاری بوونی بەدیهێنەرو ڕۆژی دوایی لەقوتابخانەکاندا بەدەرس دەوتراوە۰۰
بــابە گەورەشیان لە وڵاتانی دیکەوە بانگەشەی دژایەتی خۆیان بۆ قورئانی پیرۆز راگەیاند۰۰
بەڵێ ؛ لەو سات و وەختەدا کە تروسکاییەک لە هیواو ئومێد بەدینەدەکرا ؛ مامۆستانوورسی کە هەر خۆی لەخۆی دەکرد ۰ لەمەملەکەتی کوردانەوە بەچەکی ئیمان و ئیخڵاس۰۰زانست وزانیاری ۰۰ ژیری وحیکمەت ۰۰بەئومێدو هیوایەکی زۆرەوە ۰۰بە پشت بەستن بە خودای جیهانیان و قورئانی پیرۆز و سووننەتی خاوێنی ڕەسووڵی نازدار ــ هەزاران سەلامی خودای لەسەر بێ ــ هاتە مەیدان و بەدەنگێکی بڵند کەکەمالیستەکانی راوەشاند گوتی : دەبێت بۆ هەمووانی بسەلمێنم کە قوڕئانی پیرۆز خۆرێکی مەعنەوی وەهایە بەهیچ کەسێک خامۆش ناکرێت ۰۰
بۆئەمەش
ئەگەر بەئەندازەی مووەکانی سەرم گیانم هەبێت ؛ ئامادەم هەر هەموویان یەک بەیەک فیدای ڕاستییەکەی ئیمان بکەم ۰۰
ئەوانیش کە ئەم بوێری و هیمەت و ئیرادخەی تۆیان دی وەک پیشەی هەمیشەییان دەستیان برد بۆ توندکردنت لەبەندیخانەی تاکەکەسی وپاشان دوورخستنەوەت بۆ شوێنە زۆر دوور و ترسناکەکان بۆ ماوەی پتر لەبیست و هەشت ساڵ۰۰
کەزانییان هەر کۆڵ نادەیت کاریان کرد چاردەجار لەرێگەی ژەهر پێدانەوە تیرۆرت بکەن ۰۰
پاشان لە رێگەی دوکتۆرێکەوە کۆششیان کرد تۆمەتی شێتی بخەنە پاڵت ؛ بەڵام وەختێک دوکتۆرەکە چوو قسەی لەگەڵ کردی دواتر هاتە دەرەوەو بەناحەزانی گوت : ئەگەر ئەم پیاوە شێت بێت مانای وایە لەدونیادا ژیرێکی تێدا نەماوە !!۰۰
ئەمە پوختەیەک بوو لە ژیانی مامۆستا
نوورسی(رحمە اللە).
۰۰۰۰۰۰۰۰۰۰
دوای خۆیشی پەیامەکانی نوور بوونە باشترین راوێژکار بۆ کاروباری مووسوڵمانان ۰۰بەهێزترین شورا لەدەوری راستییەکانی ئیمان ۰۰ شیاوترین گوفتار بۆ سەردەمی نوێ۰۰
هەزاران ڕەحمەت لە مامۆستا نوورسی.
#سۆزیمیحڕاب
═══༻🍁༺═══
🕋 @Sozimihrab🌹
═══༻🍁༺═══ | 129 |
| 20 | یەكڕیزی فەرزێكی شەرعییە:
لە رۆژگاری ئەمڕۆدا گەلانی موسڵمان، بەتایبەتیش گەلی كوردمان زۆر پێویستی بە پاراستنی یەكڕیزی و لەیەكتر تێگەیشتن و لێبوردەیی هەیە بەرامبەر بە یەكتر، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە پلانێكی ستراتیجی هەبێت كە تیایدا كۆمەڵێك ئامانجی نیشتمانی و نەتەوەیی دیاری بكات، بۆئەوەی گەلی كوردمان لەم بارە ناهەموارەی ئێستا رزگار بكات و بیگەیەنێتە كەناری رزگاری، چونكە ئەو بارودۆخەی ئێستا تیایدا دەژی لەناوخۆدا زۆر ناهەموارە، گروپەكان و پارتە سیاسیەكان و میدیاكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیش خاوەنی ئامانجێكی یەكگرتوو نین و هەریەكەیان لە روانگەی بەرژەوەندیەكانی خۆیەوە سەیری ئایندەی گەلەكەیان دەكەن و ئەمەش بۆتە مایەی ئەوەی كە بەردەوام پێكدادان و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەكاندا رووبدات، سەرئەنجامیش گەلی كوردمان زیانێكی زۆری پێبگات، لەبەرئەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە پێویستمان بەوەیە كە هەموو هێزەكان لەسەر كۆمەڵێك خاڵی گرنگ رێكبكەون كە سەرەتاكەی دەبێت لە چاكسازی سیاسیەوە دەستپێبكەن، حكومەتێك بنیات بنێن كە جێگەی رەزامەندی خەڵك بێت، خاوەنی پلانی گەشەپێدان بێت بۆ خزمەتكردن بە ئایندەی گەل و نەوەكانی داهاتوو، ئەوكاتەش هاوڵاتیان ئینتیمایان بۆ ئەم دەسەڵاتە زیاد دەبێت و شانازی بە شوناسی كوردبوونی خۆیانەوە دەكەن.
د.علی قره داغی | 97 |
