گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
前往频道在 Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
显示更多603
订阅者
无数据24 小时
+37 天
+430 天
帖子存档
وردە فەرمایشت ( ٢٤٢ )
🔹ئێژن:" قسە دابخە، خاوەن خوەی هەلیئەگرێت"
🔹ئەومەتەڵە لە وەختێکا بەکاردێت کە کەسێک کارێکی کردبێت یان قسەیەکی وتبێت و لە خەڵک شاردابێتەوە و بتەوێت بێ ناو بردن باسی بکەیت تاکوخەڵک نەزانن مەبەستت کێیە بەڵام ئەو کابرا خۆی تێبگات!
🔹لەڕاستیدا هەندێجار لە باری ئەخلاقی یان مەسڵەحەتی دوولایەنەکە پێویست ناکات ڕاشکاوانە قسە بکرێت. بڕێ وەختیش قسەی ناڕاستەوخۆ کاریگەری زۆرترە و زووتریش ئەگات بە ئاکام!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت ئەوە بێت؛ پێویست ناکات هەموو قسەیەکتان ئاشکرا بێت. بەبێ ناوبردن لەکەسێک تۆ قسەی خۆت بکە ئەو کەسەی کە پێویستە وەری بگرێت، وەری دەگرێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٤١ )
🔹ئەڵێن:" لەناوماڵ شێر و لە دەرەو ڕێوی"
🔹ئەومەتەڵە ئاماژەیەکی توندە بە کێشەیەکیبەردەوام، کە زۆربەمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ناوخۆییدا دژ بە یەکتری وەک شێر هێرش دەبەین، بەڵام لەبەرانبەری نەیار و دەرەکیدا، بە هەر بیانوویێکەوە، دەست دەپارێزین!
🔹ئەو کردەوە ناحەزە لەناو بنەماڵەکانیشدا هەيە و هەندێک لە گەورەکان، لەبەرانبەری ژن و منداڵدا، شێرانە دەجوڵێنەوە، کەچی لەدەرەوەی ماڵدا ترسنۆکن!
🔹ئەو مەتەڵە ئامۆژگارییەکە بۆ هەموومان؛ دەبێ لەناوخۆدا، لەگەڵ یەکتریدا نەرم و نیان و بێمزەڕەت، بەڵام لەبەرانبەری نەیار و دەستدرێژکەردا، شێر بین!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٤٠ )
🔹ئێژن:" دز خۆماڵی لە گرتن نایێ"
🔹ئەومەتەڵە ئاماژەیە بە کێشەیەکی زۆر ڕوون و ئاشکرای کۆمەلگەی ئیمە. بەربڵاو دز هەیەو دزیی دەکرێت، بەڵام بەپێچەوانەی ویست و ئیدعای دەسەڵاتداران، دزیی ڕیشەکەن نابێت!
🔹کاتێک دز لەناوخۆی دەسەڵات هێلانەی کردبێت، ئەگەریش بیانەوێت، کەس ناتوانێت لەناویان بەرێت. بۆ؟ چونکە دزەکان خۆیان بەشێکن لە دەسەڵات!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئاشکرایە: تاوەختێک دز، لەنێو دەسەڵاتدایە، دەسبەسەرناکرێن. بۆ لەناوبردنی دز و دزیی دەبێ دەسەڵات لە دزەکان خاوێن بکڕێتەوە. تەواو!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٣٩ )
🔹ئێژن:" گورێس مفتەی گیر بێت خۆی ئەدا لە دار"
🔹ئەومەتەڵە ڕەخنەیەکی توندە لە عادەتێکی زۆر ناحەزی کۆمەڵگە و کەسانێک کە کاتێک شتێکی مفت و خۆڕاییان گیر ئەکەوێت، لە بەکارهێنانیدا زیاڕەوی ئەکەن و دەستی پێوەناگرن!
🔹مەنتیقی بەڕێوەبەرایەتی و زانستی ئابووری لەسەر ئەو بنەما دانراوە کە بۆ کەڵک گرتن و بەکارهێنانی هەر شتێک کارامەیی و قازانج و دەس پێوە گرتن لەبەرچاو بگیرێت.
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە. نەهی کردنە لە کەڵکگرتنی نادروست لەو دەسکەوتانەی بەکەمترین تێچووی ئەکەونەبەردەستی مرۆڤ. لەڕاستیدا رەخنەیەکە لە "هەڵە خەرجی و ڕژان و پژان"!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٣٨ )
🔹ئێژن:" خوانەکا کۆنە قەتارچی بوێتە ڕێگر!"
🔹وەک ئەزموونی گشتی بەشەر دەرکەوتووە، کە گەورەترین زەبر، لەهەر ماڵێکدا، شارەزاترین کەس بە دۆخی ئەو ماڵە، دەیوەشێنێت!
🔹قەتارچی کە ڕێنمای کاروانە، ئەگەر ببێت بە چەتە و ڕێگر، چونکە ڕێگاو شوێنەکان دەناسێت، دەتوانێت قورسترین زەبر بدات لە کاروان!
🔹ئەو مەتەڵە دەڵێت؛ " وریا بن هاوڕێی و هاوسەنگەر و دۆستی خۆتان مەکەن بە دوژمن، ئەگینا نەیار، دەیکا بە دارەدەست و بەیارمەتی دۆستی پێشوو و دوژمنی ئێستات، کاریترین زەبرت لێدەدات!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٣٧ )
🔹ئێژن:" ڕەنگی بوێنەو حاڵی مەپرسە!"
🔹 کاتێک لە کەسێک لەبارەی شتێکەوە پرسیار بکەن کە زۆر ئاشکرایە و نیازی بە پرسیارنییە ئەو مەتەڵە بەکار دەبەن! وەک ئەوەی لە نەخۆشێکی ڕوو زەرد پرسیار بکەن؛ ئەرێ حاڵت چۆنە؟
🔹زۆرجار لە نێو کۆمەڵگە بەجێی جەختکردنە سەر ئەوەی لەبەر چاوە، پێمان خۆشە بۆچوونی خەڵک بکەینە بنەمای بریارەکانمان. لەحاڵێکدا زانست، فەکت و واقێعییەت دەکاتە بنەما بۆ داوەری!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە، شتێک کە ڕوون و ئاشکرایە نیازی بە پرسیار نیە. پرسیار بۆ شتێکی شاردراوەیە کە واقێعییەتەکەی دیار نەبێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٣٦ )
🔹ئێژن:" پیاو بە تەجرەبەو تەڵا بەمەحەک!"
🔹 مرۆڤ، لەسەر بنەمای ئەزموون، ژیانی خۆی دەباتە پێشەوە. وەک چۆن ڕێژەی خالسبوونی تەڵا بە تێساو، دەناسرێت، لەباربوونی کردەوەی مرۆڤیش بەئەزموون، پێوانە ئەکرێت!
🔹لە زۆربەی مەتەڵە کوردییەکاندا مەنزوور لە پیاو، مرۆڤە، بە گشتی؛ نەک پیاو لەبەرانبەری ژندا. وابزانم ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانێک کە پیاوسالاری بەتەواوی زاڵ بووە بەسەر کۆمەڵگەدا!
🔹ئەوەی کە لەو مەتەڵەدا فەرموویانە بەو مانایە کە مرۆڤ نابێت دووجار لە کونێکەوە مار پێوەی بدات. بۆیە دەبێت بۆ ئەزموون و تەجرەبەی خۆی بایخ دابنێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٣٥ )
🔹ئێژن:" خوا هێلانە بۆ مەلووچک کوێر دروس ئەکات!"
🔹 ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە یاسای بنەڕەتیی سروشتی ژیان کە بەپێ زەرفییەت و خوازەکانی هەربوونەوەرێک مافیان دابین کراوە و هەرشتێک لەجێی خۆیدایە!
🔹لەوبارەیەوە بۆچوون زۆرن. هەندێجار ڕواڵەتی ڕووداو و پێشهاتەکان بەشێوەیەکن کە هەست دەکرێت سیستمی ژیان لەسەربنەمای حەق و لۆژیک دانەنراوە و قاعیدەیەکی عادلانه بەسەریدا زاڵ نیە!
🔹بەڵام ئەو مەتەڵە وادەگەیەنێت کە سروشت بەدوورە لە ستەم و ئەگەر ستەمگەری تێدا بەدی دەکرێت دەسکردی مرۆڤە نەک یاسای سروشت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDPROBLEMS
وردە فەرمایشت ( ٢٣٤ )
🔹ئێژن:" با بێت یان باران، هەر بەفرە ئەتاوێتەوە!"
🔹 ئەو مەتەڵە دەڵێت: کاتێک لە دۆخێکی ناچاریدا گیر بکەیت ڕوو لە هەرکوێ بکەیت زەبرت لێی دەدرێت ئیدی چ تۆفیری هەیە کێ لێداوی؛دۆست، یان دوژمن. گرینگ ئەوەیە زەبرت خواردووە!
🔹هەندێجار خەلکانێک دەبنە بایسی خەسارێکی زۆر و کەسانێکیش پاساوی دەدەنەوە کە نیگەران مەبە ئەوە دۆست و خەمخۆری خۆت بووە مەبەستی خراپی نەبووە و تێی ناگەن خەسار، خەسارە، هەرکەس لێت بدات تۆفیری چییە!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ بەشێوەیەک بەرنامەڕێژی بکەن نەکەونە دۆخێکی واوە بەرەو هەرکوێ بچن زەرەرتان لێبدرێت. پێشبینی، بەشێکە لە بەڕێوەبەرایەتی ژیان!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDPROBLEMS
وردە فەرمایشت ( ٢٣٣ )
🔹ئێژن:" زنگت بزڕێ. ناوت نەزڕێ!"
🔹 ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە کردەوە خراپ کە دەبێتە باییس بەدناوی. زڕینی زەنگی بەدناوی زۆر بەرزترە لە زڕینی هەر زەنگێک، بۆیە ناوبانگی بەدناوی بڵاو دەکاتەوە و وەک بانگەواز بە دنیایدا ڕادەگەیەنێت.
🔹گەرچی زۆرجار لەوایە نەیار و حەسوود بەدرۆ زەنگی بەدناوی کەسێک بزڕێنن بەڵام هەندێکجار مرۆڤ خۆی بیانووی بەدناوبوون ئەدات بەدەستی خەڵکەوە!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت هەر ئەوە بێت کە مرۆڤ وریا بێت؛ نە زەنگی بەدناوی خەڵک بزڕێنێت، نەیش کارێکی وا بکات زەنگی بەدناوی خۆی بەدەستی خەڵک بزڕێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDPROBLEMS
وردە فەرمایشت ( ٢٣٢ )
🔹ئێژن:" نانی لە جووەو ئەخلاقی، گەنم!"
🔹 ئەو مەتەڵە دەنگێکی نوێیە لە دنیایەکی کۆنەوە بەرز بۆتەوە. دنیای کۆن، دنیای تەواوخوازییە؛ هەموو شت یان ڕەشن، یان سپی. یان چاکن یان خراپ. یان شەڕن یان خێر! ڕادەی ناونجی هەبوونی نەبووە!
🔹پەیامی نوێی ئەو مەتەڵە تێکشکاندنى تەواوخوازیی و سڕینەوەی ئەو ڕوانگەیە . لەگەل ئەوەشدا باسی ئەوە دەکات؛ گرینگ نیە نان جۆ بێت یان گەنمی بەهارە، گرینگ ئەخلاقە، کە دەبێ باشتر بێت!
🔹بەڵام بەرزی ئەو مەتەڵە لەوەدایە کاتێک باسی گەنم و جۆ دەکات وەک سیفر و سەد نایەنە حەسیب و لە هەڵسەنگاندنی جەستە و ئەخلاقیشدا، ئەوەی کە گرینگە ئەخلاقە کە دەبێ باشتر بێت. واتا گەنم بە نیسبەتی جۆ، باشترە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٣١ )
🔹پێشێنیان فەرموویانە:" گوڵ بێژەو گوڵ بژنەوە"
🔹 ئەوە یەکێک لە جوانترین ئامۆژگارییەکانی کۆمەلگەی کوردەوارییە. بەڕاستی بەڕێوەبردنی ئەو دەستوورە ئەخلاقییە دەتوانێت بەشێکی هەرە گەورە لە کێشە بنەمالەیی و کۆمەلایەتییەکانی ئێمە چارەسەر بکات!
🔹جا ئەگەر ناوەڕۆکی قسەکانت گوڵ بن، وشەکانیشت گوڵ بن، کێی دڵیدێت لەگەل تۆ وشەی ناحەز و ناوەڕۆکی ناحەز بەکار بێنێت. بە پێچەوانەشەوە؛ ئەگەر بە وشەی ناحەز، قسەی ناحەزت بە کەسێک وت دەبێ چاوەڕوانی بیستنی قسەی ناحەز بیت.
🔹پەیامەکە زۆر ئاشکرا و ڕوونە؛ "چاکە بێژیت ، چاکە ئەبیسیت، خراپە بێژیت، خراپ ئەبیسیت!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٣٠ )
🔹ئێژن:" گەرەکتە دنیات گەورە وێ، دڵت گەورە بکەرەوە!"
🔹 هەندێ کەس هەمیشە هەست بەوەی دەکەن دنیایان لێی هاتۆتە تەنگ و خۆیان بە زیندانی دەزانن! لەڕاستیدا ئەوجۆرە مرۆڤانە بێخەبەرن لەوەی بچووک کردنەوەی دڵی خۆیانە دنیای ئەوانی بچووک کردۆتەوه.
🔹بەرچاوتەنگی، خۆ بە تەوەری جیهان زانین، ئێرەیی بردن، چاوچنۆکی و دەیان نەخۆشینی دەروونی، کارێکی وادەکەن مرۆڤ دنیای لێی بچووک ببێتەوە!
🔹بۆ ئەوەی دنیامان لێی گەورە ببێتەوە، تەکلیف ڕۆشنە؛ "چاوتێری، بێ دەماری و خۆبەکەمزانین دڵفراوانی، دەبنە هۆی گەورە بوونەوەی دڵەکانمان"!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٩ )
🔹ئێژن:" هەر ئەوە درەو ئەکەیت وا وەشانگتە"
🔹 ئەو مەتەڵە هەروەک مەتەڵی پێشوو ئاماژەیە بە پێوەندییەکی لۆژیک و مەنتقی لەنێوان دەسکەوت و تێکۆشاندا. وەک قورئانی پیرۆزیش دەڵێت: بۆ مرۆڤ نییە مەگەر بەپێی کردوکاشی خۆی نەوێت"
🔹جیا لەوەی لە سەرچاوە ئاینییەکاندا باسی قيامەت کراوە و جەختیان کردۆتە سەر ئەوەی کە ئەم دنیا مەزرای ئەو دنیایە و چی لەم دنیا کشت بکەیت، لەو دنیاش هەر ئەوە بەدەس دێنیتەوە، ئەڵبەتە لەم دنیایشدا بێ گومان هەرکەس ئاکامی کردەوەی خۆی دەبینێتەوە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەمەیە کە "لەکەس گلەیی مەکەن کەم و زیادی ژیانتان ئاکامی کردەوەو کردوکاشی خۆتانە. گەنم بوەشێنن، گەنم دێتەبار، جۆیش بوەشێنن، هەر جۆ دێتەبار!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٨ )
🔹ئێژن:" گەنج و ڕەنج برای یەکترن"
🔹 ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە پێوەندی نێوان تێچووی و فایدە لە هەر کارێکدا، وەک لە چەن مەتەڵی تریشدا وتراوە، هەموو جەخت دەکەنە سەر ئەو هەقێقەتەی کە"بەبێ تێکۆشان، گەنج بەدەس نایەت"
🔹ئەڵبەتە لەبیرمان نەچێت ئەوە بۆ کۆمەڵگەیەکە ماڵی حەڵاڵ بەگەنج دەناسێت ئەینا زۆرێک لەوانەی لەو ڕۆژگارەدا خاوەن سامانن نەک بە ڕەنج بەڵکو بە فێڵ و پێشێلکردنی ئەخلاقییات گەیشتوونەتە گەنج!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە جەختکردن لەسەر ئەوەیە کە بۆ هەر دەسکەوتێک، دەبێ ڕەنجی بۆ بکێشن. یان چاوەڕوانی دەسکەوت مەبن یان خۆتان حازر بکەن بۆ ڕەنج و تێکۆشان!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٧ )
🔹ئێژن:" گیا لەسەر بنج خوەی سەوز ئەوێتەوە"
🔹 ئەو مەتەڵە ئاماژە بەوەیە هەر بوونەوەرێک ڕیشەو بنچینەو بنجی خۆی هەیە و بەردەوامی ژیانی لەسەر ئەو بنچینەیە. بۆیە ئەگەر ڕیشەی خۆی لەدەستبدات ژیانی کۆتایی پێدێت"
🔹ئەم قاعێدە بۆ مرۆڤ و کۆمەلگەیش هەروایە. شوناسەی هەر نەتەوەیەک لەسەر ڕیشە و بنچینەی ئەو دانراوە و بەهۆی پەیوەست بوونی بەو بنجەوە بەردەوام دەمێنێتەوە!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە بۆ نەوەکانمان ئەوەیە کە بۆ مانەوەی هووییهتی کوردی، دەبێ ڕیشە و بنچینە و کۆلەکە ڕەسەنەکان بپارێزین. وەک زمان و داب و نەریت و تایبەتمەندییە ئەخلاقی و ئینسانییەکان، کە هۆکاری مانەوەی کەسایەتی کوردەوارین!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٧ )
🔹ئێژن:" زۆرە ملێ ملشکیانی ها بە دواوە"
🔹 ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە تێچووی هەرکارێک، وەک لە چەن مەتەڵی تریشدا وتراوە "، هەموو جەخت دەکەنە سەر ئەو هەقێقەتەی کە"بەبێ ڕەنج، گەنج بەدەس نایەت"
🔹لەڕوانگەی نەتەوەییشەوە بەو مانایە کە خەبات لەرێی ئازادیی و سەربەستی نیشتمان و، بەرەنگاربوونەوەی زالم ، ڕەنج و ئازاری بەدواوەیە!
🔹پەیامی گشتی ئەو مەتەڵە ئەوەیە کە بە ئەندازەی بایخی هەر دەسکەوتێک، دەبێ خەرجی بۆ بکرێت. واتا یان چاوەڕوانی سەرکەوتن مەبن یان خۆتان حازر بکەن بۆ تەنگوچەڵەمە و سەختی!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٦ )
🔹ئێژن:" ڕۆژ، ڕۆژی هابەدواوە "
🔹 ئەو مەتەڵە هەر وەک وتەی"دنیا هەروا نامێنێت"، ئاماژەیە بە هەل و دەرفەت لە ژیانی مرۆڤدا. واتا: هیچ ڕۆژێک هەمیشە ڕۆژی سەرکەوتن نییە، هەمیشە ڕۆژی شکستیش نییە. ڕۆژێک بردنەوەیە، ڕۆژێک دانان!
🔹هەندێجار مرۆڤی سەرخۆش لە پیرۆزی و سەرکەوتن یان نیگەران لە دۆڕاندنە؛ پێشینان پێ دەڵێن نە بەسەرکەوتن، مەغرور بە، نە بە دۆڕاندن، ناهومێد. بەفەرموودەی قورئان؛ "ڕۆژەکان لە بەین خەڵکدا دەس بەدەس دەبن!"
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە مرۆڤ بزانێت بەردەوام وا لە کێ بڕکێ نێوان بردن و دۆڕاندا. ڕۆژەکان پەیتاپەیتا دێن و دەڕۆن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٥ )
🔹ئێژن:" سوار نەبوون عەیبێکە و داکەفتن هەزار عەیب!"
🔹 بەڕاستی مەتەڵە کوردییەکان هەموو فێرگە و وانەن بۆ ژیانی کورد. بەس من سەرسامی ئەوەم گرتووە، کورد بەو هەموو لێزانی و عەقڵانییەتەوە لە مەتەڵەکانیدا دەرئەکەوێت بۆچی دۆخی کۆمەڵگاکەی ئاوایە! بۆچی خۆی ئاغای خۆی نییە؟! "
🔹گومان لەوەدا نییە کە ئەو مەتەڵانە ئاکامی هەزاران ئەزموونی تاڵ و شیرینن! ئايا جەماوەری کورد ئەو هەموو ئامۆژگارییانەی نەدیووە یان وەک هەمیشە سووتێنەری ئەزموون بووە و بەقسەی لێزانەکانی نەکردووە!
🔹چاو لەو مەتەڵە بکەن. بێ شرۆڤە! دەڵێت: وریابن، وریا! کارێک دەس پێ بکەن کە متمانەتان هەبێت لە توانایی بەڕێوەبردنی. ئەگەر سواری نازانن، سوار مەبن. تەواو!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢٤ )
🔹ئێژن:" بەرخ لەناو کۆزا نامێنێتەوە"
🔹 ئەو مەتەڵە بەومانایە کە هەر بوونەوەرێک بەپێ سروشتی خۆی ڕێگای بەرەوپێشچوون دەپێوێت. بۆیە دەبێ بزانین هیچکەسێک لە درێژەی تەمەنیدا لە شوێنی خۆی نامێنێتەوە"
🔹ئەو ئامۆژگارییە نەک هەر بۆ ژیانی سروشتی وتراببێت، بەڵکوو دەڵێت کەسایەتی و ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤیش هەر لەو پرۆسە دوور و درێژی مەسیری گۆڕاندا ببینین و لامان وانەبێت بیر و بۆچوون و شێوازی هەر کەسێک بۆ هەمیشە بێ گۆڕان دەمێننەوە.
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئاشکرایە: "گۆڕان بەشی سەرەکیی و سروشتی ژیانی مرۆڤە، بەدلفراوانییەوە باوشی بۆ بکەینەوە!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
