Bîranîn 🌱
前往频道在 Telegram
پارچەیەک لە دڵم، وشەیەک لە کتێب، دێڕێک لە شێعر و یادێک بۆ هەمیشە. 🤍🍓🌱 بۆ پەیوەندی: @Biranin00_bot
显示更多未指定国家未指定类别
363
订阅者
+1024 小时
+267 天
+6630 天
帖子存档
362
📚 ڕێگای درێژ و دژواری ئازادی
ژیاننامەی #نێلسۆن_ماندێلا
نێلسۆن ماندێلا یەکێکە لە ناسراوترین ڕابەرانی جیهان و یەکێک لە گەورەترین نیشانەکانی خەبات دژی جیاکاری و نادادپەروەری. ئەو لە باشووری ئەفریقا بۆ مافی ڕەشپێستان و بەرابەریی مرۆڤەکان خەباتی کرد و ساڵانێکی زۆری لە زیندان بەسەر برد، بەڵام ئەو سەختییە نەیتوانی باوەڕی بە ئازادی و دادپەروەری لە دڵیدا بسڕێتەوە.
«ڕێگای درێژ و دژواری ئازادی» ژیاننامەی خۆنووسەری ماندێلایە؛ چیرۆکی منداڵیی، گەشەکردن، خوێندن، خەباتی سیاسی، زیندانیبوون و دواتر گەیشتن بە پلەی ڕابەریی وڵات. کتێبەکە تەنها باسێک لە ژیانی تاکێک نییە، بەڵکوو وێنەیەکە لە مێژووی خەبات بۆ ئازادی و بەرابەری لە باشووری ئەفریقا.
یەکێک لە جوانترین لایەنەکانی ئەم کتێبە ئەوەیە کە ماندێلا خۆی وەک قەهرەمانێکی بێهەڵە پیشان نادات؛ بەڵکوو لە هەڵەکان، ترسەکان، هەڵبژاردنە سەختەکان و فێربوونەکانی خۆی دەدوێت. بە خوێندنەوەی ژیاننامەکەی دەبینین کە ئازادی تەنها بە وشە بەدەست نایەت، بەڵکوو پێویستی بە ئارەزوو، خۆڕاگری و ماندووبوونی زۆر هەیە.
«ڕێگای درێژ و دژواری ئازادی» کتێبێکە بۆ ئەو کەسانەی کە حەزیان لە ژیاننامەی کەسایەتییە کاریگەرەکان، مێژوو و چیرۆکی خەبات بۆ ئازادییە. ژیانی ماندێلا فێرمان دەکات کە ڕێگا بەرەو ئازادی لەوانەیە درێژ و دژوار بێت، بەڵام هەنگاوە بەردەوامەکان دەتوانن گۆڕانێکی گەورە دروست بکەن. 🌿📖
💡هاوڕێیان، ئەگەر PDFی ئەو کتێبەتان ویست، لە نەناسراو پەیامم بۆ بنێرن یان کۆمێنت دانێن، بە دڵخۆشی بۆتان دەنێرم. 📚🤍
362
ڕوحم بە ژینگەی کوردستانەوە گرێ دراوە؛ بە شاخە سەربەرزەکانی، بە دارستانە سەوزەکان، بە ڕووبار و کانییەکانی و بە هەموو ئەو جوانییە سروشتییەی کە بەبێ دەنگ قسە لە ناسنامەی ئەم خاکە دەکات. 🌿🏔️
کوردستان تەنها خاک نییە؛ بەشێکە لە ڕۆحمان. هەر دارێک، هەر کانییەک و هەر چیا و دۆڵێک بەشێکە لە یاد و ژیانمان. بۆیە پاراستنی ژینگە، پاراستنی بەشێکە لە خۆمان. 💚
362
تا بمێنم
پەرژینی مەندی دەشکێنم
لە نێو کەلاوەی ماوەدا
لە هەرێمی ئاژاوەدا
شەتڵە تیشک و
نەمامی مەحاڵ دەچێنم :)
🕊🌿
362
کڵاوی سەر دڕاوی خۆم
بە تاجی پادشا نادەم
کەلاوەی دوکەڵاوی خۆم
بە تەختی پادشا نادەم
لە سایەی عززەتی نەفسم
لە پاشا مەرحەبا ناکەم
لە ئەربابی کەرەم دوورم
بە کەس خۆم ئاشنا ناکەم
ئەگەرچی لەحزەیەک
دەرد و خەم و قەهرم بەبا ناکەم
ئیلاهی شوکر ئومێدی نانێک
من لە شا ناکەم
🌱☀️
362
من ئەبم بە هەوری تۆش ببە بە جامانە
لە لۆمەی خەڵکیش ناترسین
کورد بوون ئەکەین بە بەهانە
❤️⛅️💚
362
هیوا نەمرە، دەژی، لەگەڵ بوونمان لەگەڵمانە! بەرز و نەوی، ژیانی هەموومانی ئاخنیوە، ژیان تاڵ بێ یان شیرن، سەخت بێ یان لەبار، ژینی خۆی لە هیوا گرێ داوە، پەیوەندییان ناپسێ، هەرگیزاوهەرگیز!📚 کتێبی #زینوێ_بەتەم | ✍🏻 #کامران_حامیدی
362
بەشێک لە کتێبی #زینوێ_بەتەم:🕊📚مەگیم دونیای بێ زیندان ناتوانێ هەبێ؟ یانی بەشەر لە مێش و میرووان کەمترە؟ هەزاران ساڵە بەرد لەسەر بەرد، ئاسن لەسەر ئاسن دادەندرێ، قورس و قایم، سەخت و سەخت، ئینسانی دە خۆیان دەگرن، بۆوەی دەنگی نەیەتە دەر و بڵاو نەبێتەوە، لە نێو بارستی ئەوان دا هەرای قەتیش بمێنێتەوە و بەشی خۆی نەوێ. کە پێیان دەڵێی بۆ؟ دەڵێن یاسایە. بە زیندان، بە کوشتن؛ هەزاران ساڵە بەو خەیاڵەن، بەو هیوایەن؛ بەڵام کەی کاژەڕەسەر توانیوێتی پێش بە ڕۆینی خەیاڵ بگری هەتا بەرد و ئاسن بتوانن؟!
362
📚 #زینوێ_بەتەم | #کامران_حامیدی
«زینوێ بەتەم» ڕۆمانێکە کە لە پاشبنەمایەکی پڕ لە ئاڵۆزیی سیاسی و کۆمەڵایەتی، ژیانی ژمارەیەک لەو کەسانە دەخاتەڕوو کە بۆ ئازادی و ڕزگاریی گەلەکەیان ڕێگایەکی پڕ مەترسی و فیداکارییان هەڵبژاردووە.
لە ناو بەشەکانی ڕۆمانەکەدا، وێنەی مرۆڤانێک دەبینین کە لە دژی زوڵم و دەسەڵاتە سەرکوتکەرەکان دەوەستن و هەوڵ دەدەن بە خەڵک ئاگاداری و هۆشیاری ببەخشن. ئەوان لەو ڕێگایەدا تەنها بە قسە پشتگیریی ئازادی ناکەن؛ بەڵکوو بە کردار و فیداکاری نرخ و بەرپرسیارێتیی خۆیان نیشان دەدەن.
ڕۆمانەکە هەروەها دەچێتە ناو ئەو بارودۆخە کۆمەڵایەتی و سیاسییەی دەورانی پەهلەوی، کاتێک زۆرێک لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە ژێر بارێکی قورس و سیستەمێکی پڕ لە نادادپەروەریدا دەژیان. لە شار و دێهاتەکاندا، هێز و دەسەڵات زۆرجار بەجێی پاراستنی مافەکانی خەڵک، ببۆ بە هۆی ترس و چەوساندنەوە.
لە کوردستانیش، ژمارەیەک لە گەنجان و تێکۆشەرانی ڕۆشنبیر لەو بارودۆخەدا بڕیاری خەباتیان دا و بەرەنگاری زوڵم و زۆری بوون.
«زینوێ بەتەم» تەنها گێڕانەوەی چیرۆکی چەند کەس نییە؛ بەڵکوو هەوڵێکە بۆ زیندووکردنەوەی یادی ئەو مرۆڤانەی کە بە خەبات و قوربانیدان بەشێک لە مێژووی گەلەکەیان نووسیوە. ناو و یادەکانیان لەگەڵ چیرۆکەکەدا دەمێننەوە، چونکە پشت هەر فیداکارییەکەوە چیرۆکی مرۆڤێک و هیوای ڕزگاریی گەلێک هەیە.🕊📜
362
بەڕاستی لە سەردەمێکی تاریکدا دەژیم
گەمژەییە بە نەرم و نیانی بدوێیت
نێوچەوانی سفت و لووس نیشانەی دەبەنگییە
ئا ئەو کەسەی پێدەکەنێت
هێشتا هەواڵی مەترسی پێنەگەیشتووە.🕊🫧
بێرتۆڵت #برێشت
362
تۆ بارانی وەرزی موژدەی ئای لالۆ گیان لالۆ🌱❤️
#ناسر_ڕەزازی
هەر کاتێک گوێتان لەو گۆرانییە گرت، یادی من بکەنەوە. 🍓🤍🎶
362
دەربارەی کتێبەوە پێت بڵێم؟ 📚✨
دەربارەی ئەوانەی کە جیهان جوانتر دەردەخەن، ئەوانەی کە ڕزگاریان کردم کاتێک تەنیا بووم، ئەوانەی کە زۆرجار پەناگەی من بوون، ئەوانەی کە هەرکاتێک هەستم بە دڵتەنگی دەکرد دەچووم بۆ لایان و بە وشەکانیان باوەشیان پێدا دەکردم، ئەوانەی منیان برد بۆ شوێنێکی دوور کە وەک ئێرە نەبوو، ئەوانەی کە گوێیان لێم گرت و لە تەنیشتم مانەوە کاتێک زۆر کەس لێم تێنەدەگەیشتن.ئەوان هۆکاری هەستی باشن بۆ هەتاهەتایە.🩵🫧
362
لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا
لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا
لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
بە شەو تاکوو بەسەرما زاڵ دەبێ خەو
بە ڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو
لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
زەمانێکی کە دەچمە سەیری گوڵزار
لەگەڵ پۆلی ڕەفیقانی وەفادار
تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
لە کوێستانێ دەمی ڕاو و شکارێ
لە مەزرایە کە خۆم هەڵکرد لە کارێ
لە جێژوانێ کە دەکوشم مەمکی یارێ
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
دەکەم تەرخان لە ڕێی تۆدا ژیانم
لە سەنگەردا بەرەوڕووی دوژمنانم
بە خاکی تۆ دمی ئاویلکەدانم
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە
🌱☀️❤️
مامۆستا #هێمن
362
ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە ئاوایە ڕێگەی عاشقان
مەحوی جەماڵی یار ببە ئاوایە ڕێگەی عاشقان
لەم لاوە گریەی نای و نەی، لەولاوە خەندەی جامی مەی
ئاگر لە عالەم بەربدەی، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
جارێ لە چاوان بگرە خەو، بگری بە ناڵەی نیوەشەو
تا بێتە دەر خورشیدی نەو، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
شۆری دڵ و سۆزی دەروون، زووخاوی جەرگ و مەوجی خوون
خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوون، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
تا دڵ نەسووتێ دەم بەدەم، فانی نەبێ سەر تا قەدەم
پەروانە قەت ناگاتە شەم، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
تا چاو و دڵ خوێن بار نەکەی، قەتعی هەموو ئەغیار نەکەی
فیکری ویسالی یار نەکەی، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
عاشق دەبێ مەستانە بێ، خاکی دەری مەیخانە بێ
ساقی لە کن پەیمانە بێ، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
گەر دڵگوشا بادی سەبا، شەرحی دڵم بۆ گوڵ نەبا
عومری عەزیزم چوو بە با، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
سووتا دەروونم سەربەسەر، خوێنین دڵە جان و جگەر
جیسمێکە بێئیسم و ئەسەر، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
دیسان لەسەر عەهدی ئەلەست، جامێک لە جامان بگرە دەست
هەر تا ئەبەد مەخموور و مەست، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
دێوانە و سەوداسەرم، کوژراوی غەمزەی دڵبەرم
دڵ پڕ لە ئێشی نەشتەرم، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
چاوم بە سۆزی دڵ تەڕە، دەریایی ئاو و ئاورە
موتریب بڵێ ساقی وەرە، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
پەروانە خۆی ئاوێتە بەست، فەرمووی چرا مەخموور و مەست
وەسڵم بە سووتان دێتە دەست، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
بولبول دەناڵێنێ حەزین، گوڵ دێتە عیشوە و پێکەنین
بگری بە سۆزی ئاتەشین، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
چی وەک وەفایی بەندەیە، لەو باغی دڵ گوڵ خەندەیە؟
بەو جامە خزری زیندەیە، ئاوایە ڕێگەی عاشقان
وەفــایی✨🤍
