دەرد و دەرمان
前往频道在 Telegram
بنیادنانی هۆشیارییەک کە "دین" بپارێزێت و "ژين" ئاوەدان بکاتەوە.
显示更多未指定国家未指定类别
1 671
订阅者
-324 小时
+77 天
+7730 天
帖子存档
1 674
هەموو کات لە کاتی کردنەوەی نامەی تایبەت، لەبەر بارگرانیی بەرپرسیارێتییەکە، دەموت: خودایە، من چیم تا خەڵک پێویستیان بە من بێت، خودایە کەس نامە نەنێرێت.
ئەم بەیانییە کە بینیم بێدەنگە و کەس نامەی نە ناردووە، دڵم خۆش بوو و وتم سوپاس بۆ خودا دوعاکەم گیرا بووە... بەڵام کە ورد بوومەوە، بینیم بەشی نامە بووە بە پارە و بیرم چووە لایبەم! ببەخشن و بمبوورن ئێستا چاک بووە.
ت: دڵتان بەو ئیمۆجی پێکەنینە خۆش نەبێت تەنها بۆ ئەم پۆستەیە، واللە خۆ فرسەتە بیکەنە بە ڕۆژی خۆتان (إبتسامة).
1 674
دوای سڕینەوەی کەناڵی (بنیادنانی ئەدەبی عەرەبی)، لە ماوەی نزیکەی ٢ مانگدا، کەناڵەکەمان زیاتر و گەورەتر بوو؛ ئەمەش پێش هەموو شتێک فەزڵی خودا و پاشان چاکە و دڵسۆزیی گەورەی ئێوە بوو، برای بچوکی هەمووتانم سوپاسێکی زۆر بۆ هەر کەسێک کە کەناڵەکەمانی بڵاوکردووەتەوە؛ چاکەی ئێوە بە ئێمە نادرێتەوە و خودا پاداشتی خێرتان بداتەوە، هەر چەند ئێمە یەکتر ناناسین، بەڵام دیارە ئەوەی ئێمەی لێرە کۆکردووەتەوە، ڕەوشتی جوان، ئاکاری بەرز و ئیمانە...
بۆیە وەک ڕێز و وەفایەک، هەر ئازیزێک پێی خۆشە کەناڵەکەی بڵاو بکەینەوە، با لینکی کەناڵەکەیمان بۆ بنێرێت؛ ئێمەش بە شانازییەوە لێرە بڵاوی دەکەینەوە و گەورەمان دەکەن.
نامەی تایبەتیش کراوەیە؛ بەپێی توانا و دەرفەت لە خزمەتتانداین ان شاء الله.
1 674
دەرد و دەرمان:
دوای سڕینەوەی کەناڵی (بنیادنانی ئەدەبی عەرەبی)، لە ماوەی نزیکەی ٢ مانگدا، کەناڵەکەمان زیاتر و گەورەتر بوو؛ ئەمەش پێش هەموو شتێک فەزڵی خودا و پاشان چاکە و دڵسۆزیی گەورەی ئێوە بوو، برای بچوکی هەمووتانم سوپاسێکی زۆر بۆ هەر کەسێک کە کەناڵەکەمانی بڵاوکردووەتەوە؛ چاکەی ئێوە بە ئێمە نادرێتەوە و خودا پاداشتی خێرتان بداتەوە، هەر چەند ئێمە یەکتر ناناسین، بەڵام دیارە ئەوەی ئێمەی لێرە کۆکردووەتەوە، ڕەوشتی جوان، ئاکاری بەرز و ئیمانە...
بۆیە وەک ڕێز و وەفایەک، هەر ئازیزێک پێی خۆشە کەناڵەکەی بڵاو بکەینەوە، با لینکی کەناڵەکەیمان بۆ بنێرێت؛ ئێمەش بە شانازییەوە لێرە بڵاوی دەکەینەوە و گەورەمان دەکەن.
نامەی تایبەتیش کراوەیە؛ بەپێی توانا و دەرفەت لە خزمەتتانداین ان شاء الله.
1 674
دوای سڕینەوەی کەناڵی (بنیادنانی ئەدەبی عەرەبی)، لە ماوەی نزیکەی ٢ مانگدا، کەناڵەکەمان زیاتر و گەورەتر بوو؛ ئەمەش پێش هەموو شتێک فەزڵی خودا و پاشان چاکە و دڵسۆزیی گەورەی ئێوە بوو، برای بچوکی هەمووتانم سوپاسێکی زۆر بۆ هەر کەسێک کە کەناڵەکەمانی بڵاوکردووەتەوە؛ چاکەی ئێوە بە ئێمە نادرێتەوە و خودا پاداشتی خێرتان بداتەوە، هەر چەند ئێمە یەکتر ناناسین، بەڵام دیارە ئەوەی ئێمەی لێرە کۆکردووەتەوە، ڕەوشتی جوان، ئاکاری بەرز و ئیمانە...
بۆیە وەک ڕێز و وەفایەک، هەر ئازیزێک پێی خۆشە کەناڵەکەی بڵاو بکەینەوە، با لینکی کەناڵەکەیمان بۆ بنێرێت؛ ئێمەش بە شانازییەوە لێرە بڵاوی دەکەینەوە و گەورەمان دەکەن.
نامەی تایبەتیش کراوەیە؛ بەپێی توانا و دەرفەت لە خزمەتتانداین ان شاء الله.
1 674
سەیری ئێرە چی لێ هاتووە.
ئەم پڕۆژەیە تەنیا لە چوارچێوەی نووسیندا نامێنێتەوە، بەڵکوو ڕۆژێک دێت بە فەزڵی خودا ئەم کاروانە زانستییە بەڕێ دەکەوێت.
کاتێک دەست پێ دەکەین، ئەم کتێب و مەنزوومانەی باسمان کردن، وەک دەنکەکانی تەسبیحێکی یاقووت بەدوای یەکدا دێن و ڕیز دەبن، تا بنیادێکی ئەدەبی و زانستیی بێوێنەتان پێ ببەخشین.
مژدە لەوانەی هاوسەفەری ئەم ڕێگایەن و بەردەوامن.
1 674
باوکایەتی و دایکایەتی تەنها دابینکردنی نان و جلی باش نییە، بەڵکو گەورەترین پڕۆژەی پەروەردەیی مرۆڤە. زۆر جار منداڵ سەیری ئەوە ناکات کە 'پێی دەڵێیت'، بەڵکو سەیری ئەوە دەکات کە 'دەیکەیت'.
دەتەوێت ڕاستگۆ بێت؟ خۆت ڕاستگۆ بە. دەتەوێت خوێنەر بێت؟ با کتێب لە دەستتدا ببینێت نەک تەنها مۆبایل. دەتەوێت نوێژخوێن بێت؟ لەبەر چاوی ئەو بەرماڵەکە ڕاخەو بانگی بکە بۆ هاوشانیت. دەتەوێت دەستکراوە بێت؟ پارەکەی بدەرێ و بڵێ بە دەستی خۆت بیبەخشە. دەتەوێت کات بەفیڕۆ نەدات؟ با ببینێت خۆت پلانت هەیە. دەتەوێت لە داهاتوودا هاوسەرێکی باش بێت؟ با مامەڵەی جوانی تۆ لەگەڵ هاوسەریدا ببینێت...
پێش ئەوەی هەوڵ بدەیت منداڵەکەت چاک بکەیت، خۆت چاک بکە، چونکە ئەوان ئاوێنەی ڕەفتاری تۆن. پەروەردەکردنی نەوەیەکی بەهێز پێویستی بەوەیە کە تۆ سەرەتا ببیتە نوسخەیەکی بەهێز و حەکیمی خۆت.
1 674
لە بیابانەکانی مۆریتانیا، لەو شوێنەی نە ئاوی باش هەیە و نە ئاوەدانی و کارەبا، مرۆڤگەلێک هەن یادگەیان مێژوو دەنووسێتەوە؛ تەنها بە یەک جار خوێندنەوە، دەقەکان لەبەر دەکەن. نهێنیی ئەوان تەکنەلۆژیا و چەک و پارە نەبوو، بەڵکوو: "خۆپاراستن لە لێڵبوونی مێشک" و دوورکەوتنەوە لە ژاوەژاوی زانیاریی زیادە.
بەڵام ئێمە لەناو ئەو هەموو نیعمەت و تەکنەلۆژیادا، مێشکمان کردووەتە حەشارگەی زانیارییە بێسوودەکان. ئەوان "حفز"یان دەکرد بۆ ئەوەی ببنە کتێبێکی گەڕۆک، ئێمە "سەیڤ" دەکەین بۆ ئەوەی هەرگیز نەیخوێنینەوە! جیاوازیی نێوان ئێمە و ئەوان لەوەدایە؛ ئەوان دڵیان بە زانست ئاوەدانە، ئێمە مێشکمان بە ژاوەژاوی سۆشیاڵ میدیا و هەواڵەکان وێرانە.
کاتت مەکە بە قوربانی شاشەکان؛ ببە بە "شەنقیطی" سەردەمت، بەوەی مێشکت بپارێزیت لە تەواوی پەرتکەرەکان (هەواڵ، شەڕ، یاری و سکرۆڵکردنی بێهودە).
1 674
یەکێک لە مەترسیدارترین نەخۆشیی عەقڵی کە نەوەی ئێستا پێوەی دەناڵێنێت وەک ئەوەی پەتایەکی گشتی بێت، بریتییە لە: (مێشکی تیکتۆکی یان دۆپامینی خێرا).
کاتێک تۆ ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک دەمێنیتەوە بە دیار دیمەنە خێرا و سووکەکانی سۆشیاڵ میدیاوە کە هەریەکەیان ١٥ چرکەیە، تۆ خەریکیت سیستمی تەرکیزی قووڵ لە مێشکتدا بە تەواوی دەسوتێنیت، بۆیە کاتێک دێیتە سەر ئیشێکی قورس وەک عیبادەت، خوێندن یان پڕۆژەیەک...، مێشکت بەرگە ناگرێت و هەست بە خنکان دەکات، چونکە ڕاهاتووە لەسەر کەیفخۆشیی خێرا و بێ ماندووبوون...
چارەسەر تەنها یەک شتە: مۆبایلەکەت بۆ چەند کاتژمێرێک فڕێ بدە و فێری (تەنیایی و بێدەنگیی بەرهەمهێن) ببە.
1 674
سەرکەوتن بە بێ باج نایەت. باجی گەورەیی، وازهێنانە لە "چێژە کاتییەکان". ئەوانەی دەیانەوێت ببنە ئەستێرە لە ئاسمانی زانست و ئەدەب، نابێت کاتەکەی لە پووش و پەڵاش و ژاوەژاوەی سۆشیاڵ میدیا، و کێبڕکێی بێمانای کۆمێنت و پۆستەکاندا بەفیڕۆ بدات، بێدەنگ بوون لە ئاست مشتومڕە بێهوودەکان، نیشانەی کەسایەتییەکی بەهێزە، وە هەموو وشەیەک کە لە شوێنی خۆیدا نەبێت، وزەیەکی بەفیڕۆچووە، بۆیە هەر کاتێک تەنها یەک خولەک بەبێ ئامانج سەیری شاشەکەت دەکەیت، وەک وایە بەدەستی خۆت بەشێک لە تەمەنت بسووتێنیت!
1 674
«فڵان کەس تاک بکەن!»
پاشان سەیری کۆمێنتەکان دەکەیت؛ بەداخەوە زۆربەیان "مامۆستا، دکتۆر و قوتابی"ن، بەڵام کۆمێنتەکانیان پڕە لە تانە و تەشەر، و دەڵێن:
«ئاخ بۆ تۆزێک عەقڵ! سەری دای لە بەرد! إنما جواب الأحمق السكوت! ئەم کاکەیە خۆیشی و مامۆستاکەیشی نەزانن! سێ شت هەن بێ دەرمان، یەکێکیان بێ عەقڵییە...»
لە کۆتاییشدا دەنووسێت: هیوادارم کەسێک ئەم پەیامەی پێ بگەیەنێت!
ئەی هاوڕێی بەڕێزم؛ کامە پەیام؟ تۆ کە شکاندت و ڕسوات کرد، ئیدی چ پەیامێکت پێیە؟ ئیسلام بە تانە و سووکایەتی بڵاو نابێتەوە! ئاوا دەتەوێت ئیسلام بگەیەنیت؟! یان تەنها حەزی نەفسە دەتەوێت لەسەر حسابی ڕسواکردنی ئەوانی دیکە، خۆت بەرز بکەیتەوە؟!
بە خودا برا گەورەکەم؛ گەر بێدەنگ بیت و نەنووسیت، لەم کاتەدا باشترین خزمەتت بە خۆت و بە ئیسلام کردووە!
1 674
بانگەوازێک بۆ مامۆستایانی ئایینی و هەرکەسێک بڕوای بە خودا و پێغەمبەر ﷺ هەیە.
ئێوە بەرپرسن لە ئاراستەکردنی ئەم نەوەیە. ئەمڕۆ دین غەریب کەوتووە، ڕۆڵەکانی ئەم ئیسلامە بەرامبەر یەکتر وەستاونەتەوە؛ بە ناوی "بەرگری لە حەق" خەریکی یەکتر شکاندن و ڕسواکردنن. ئایا نابینن چۆن بەم کارانە خەریکە ئایینەکە لە ڕەگ و ڕیشەوە لاواز دەکەن و هەڵدەتەکێنن؟
ئەو شەڕ و پێکدادانەی لەنێوان قوتابیان و بگرە مامۆستایانیشدا هەیە، تەنها ئایینەکەمان زەلیل دەکات و ناحەزان دڵخۆش دەکات. ئایا ناختان ناهەژێت کاتێک دەبینن دینە پیرۆزەکەمان بە هۆی ناکۆکی و نووسین و موناقەشەی هەڵگرانی خۆیەوە وا بە ئاسانی سووکایەتی پێ دەکرێت؟
سبەی لە گۆڕەکانتان هیچ پاساوێک دادتان نادات. پێغەمبەر ﷺ ئامانەتی گەیاند، قوربانی دا و خوێنی ڕژا تا ئەم دینە بە پاکی بگاتە دەستمان، کەچی ئەمڕۆ نەک بە دەستی نەیاران، بەڵکو بە دەستی هەڵگرانی خۆی خەریکە لاواز و شێوێندراو دەبێت.
تکایە بەخەبەر بێنەوە!
1 674
ئەگەر دەتەوێت سەنگ و قورسایی و پێگەی تایبەتی خۆتت هەبێت، ئەم ڕێسایە بکە بە وێردی شەو و ڕۆژت: هەرگیز سەیری دواوە مەکە.
ڕەنگە ئەمە لە ڕوانگەی زۆر کەسەوە ڕستەیەکی ساکار و سادە بێت، بەڵام بە داخەوە حەقیقەتەکە ئەوەیە: ئەمە هونەرێکە تەنانەت لە بەرزترین چینەکانی کۆمەڵگاشدا، لە سەد کەس، یەک کەس ناتوانێت بە تەواوی پیادەی بکات. زۆرینە هێشتا بە دیل و کۆیلەی ڕەخنە و وڕێنەی خەڵکین، بەڵام ئەوانەی سەنگینی و شکۆیان هەیە، ئەو کەسانەن کە فێربوون چۆن ئاوڕ لە تەپوتۆزی ڕێگاکەیان نەدەنەوە و تەنها سەیری ئاسۆی ئامانجەکانیان بکەن.
1 674
خۆشەویستم، تۆ خاوەنی گەوهەرێکیت کە ناوی (کات)ـە؛ گەوهەرێک ئەگەر بفرۆشرێت، بە هیچ دراوێک ناکڕدێت، کەچی تۆ بە بێباکی لە بازاڕی 'سکرۆڵکردن' و مشتومڕی بێهوودەدا دەیبەخشیت، ئیدی ئاساییە کە نەتوانین بۆ گەورەیی هەنگاو بنێیت و کاری قورس بکەیت، ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کۆتایی بە سکرۆڵکردنی بێهوودە، و ئەم تۆڕە ژەهراویانە بێنیت؟!
1 674
بۆچی کێشەکانت چارەسەر نابن؟! چونکە قەرەباڵغی و دەنگەدەنگی دەورت ناهێڵێت خۆت ببینیت، باشترین چارەسەر: بێدەنگییە، بەڵام بێدەنگییەک پڕ لە ئاگایی.
وەرە، ئێستا کە شەو و بێدەنگییە، کاتیەتی ڕوو لەخۆت بکەیت و بچیتە ناو خەڵوەتی بێدەنگەوە. لەوێ، ڕاستییەکان بە ڕوونی دەبینیت؛ شتگەلێکت بۆ ڕوون دەبێتەوە کە هەرگیز بە خەیاڵتا نەدەهات، ئەوەی لەوێ دەستت دەکەوێت، لای هیچ کەس و جێگەیەکی تر دەستت ناکەوێت!
١ـ گلەیی دەکەیت دایباب و خوشک و برات گوێت بۆ ناگرن، ئەی خۆت گوێیان لێدەگری؟ جارێ خۆت پێویستت بە پەروەردە و گوێگرتن نییە؟ چەندە لەگەڵیان میهرەبانی؟!
١ـ تۆ کە نیقابپۆشیت و گلەیی لە کێشە دەکەیت، هەرگیز لە خۆتت پرسیوە لەوەیە هۆکار نیقاب و جلی شەرعی نەبێت، بەڵکوو ڕەفتارت هۆکاری ئەو کێشەیە بێت؟!
٣ـ ئامۆژگاریی خوشک و خێزان و دایکت دەکەیت بۆ باڵاپۆشی، دەتەوێت بە قسەی خۆت و بە زۆر بیانگۆڕیت؟! هەر بەڕاست بڕوات هەیە کە هەموو شتێک بە ویستی خودایە؟ لە جیاتی قسەی ناخۆش و زۆرکردن، دوعای خێر باشتر نییە؟!
٤ـ ئامۆژگارییان دەکەم سوودی نییە و ناگۆڕێن! توخودا چەند جار بڕیارەکانت لە کاتی ئارامی بوون، و ژیریت ئامادە بوو؟! یان دایم لەسەر بنەمای تووڕەیی، و کاتی کێشە بووە؟ ئایا جارێ خۆت پێویستت بە گۆڕان نییە؟!
٥ـ گلەیی دەکەیت خەڵکی ڕێزت ناگرن، ئەی خۆت ڕێز لە خۆت و خەڵکی دەگریت؟ ئەسڵەن ڕێزگرتنت دەزانیت، یان تەنیا چاوەڕێی ڕێزی بێ بەرامبەریت؟!...
وەرە بە تەنیا دانیشە و خەڵوەت بکێشە، زەرەر ناکەیت!
1 674
بە چاوی خۆم سەدان کەسم بینیوە؛ کاتێک وەرزی ژیان بەرەو "زەواج و ماڵ پێکەوە نان" دەچێت، هەموو بەها و زانستەکانیان لەبیر دەچێت. واز لە خوێندن دەهێنن، وەک ئەوەی هەرگیز ڕۆژێک قەڵەمیان بە دەستەوە نەگرتبێت!
ئێستا ئەو دایکە کەمە بڵێت: تۆ بخوێنە و بەدوای زانستدا بگەڕێ، من بە کارکردن بە تەشییەکەم بژێویت دابین دەبەکەم! گەر بیشڵێت ئێستا بژێوی بە تەشی پەیدا ناکرێت و کەس قەناعەت ناکات! دایبابمان، بەو پەڕی ماندوێتییەوە، بە حاڵ فریای گوزەرانی خۆیان دەکەون!
بۆیە کاتێکی کەمیش بێت بڕۆ کار بکە، و بێ نیازی خۆت لە خەڵکی و ئەوەی لە دەستیاندایە ڕابگەێنە، تەنانەت ئەگەر خۆڵ و خاکی زەویشت خوارد بێت، بڕۆ بە عارەقی نێچاوانی خۆت بژی! ئەگەر ئەمڕۆ کارکردن بە سەخت دەزانیت، دڵنیابە سبەی باجێکی قورستر دەدەیت ئەگەر بێ کار و بێ پیشە بمێنیتەوە!
ئەم نوسینە لای خۆت هەڵگرە، جار جار بیخوێنەوە ڕۆژێک دێت کە پێویستت بەم ڕاستییە دەبێت، ئەو کاتە بیرت دەکەوێتەوە چیم وتووە!
1 674
سەرسامم بەو ئەدەب و ڕێزە بەرزەی لە نێوان دێڕی نامەکانتاندا دەبینرێت، کاتێک دەڵێن: هەر کات مەجالتان هەبوو، یان سوپاس بۆ ماندووبوونت... ئیتر مرۆڤ کاتێک ئەم ئەدەبە بەرز و جوانانە دەبینێت ئەسڵەن کەی هەست بە ماندووبوون دەکات؟!
بە پێویستم زانی هەندێک لەو پرسیارانە بە جیا لە کەناڵ وەڵام بدەمەوە، چونکە بابەتی گشتی سوودی بۆ هەمووان تێدایە.
کۆمێنتی ئەم پۆستەش بۆ کراوەیە؛ فەرموون بە سەرنج و وەڵامەکانتان بەشداری بکەن، با دەرفەتەکە بۆ هەمووان بکەین بە مەیدانی سوودگەیاندن.
ڕاتان چییە سەبارەت بە زۆربوونی چەناڵەکانی تێلیگرام لەلایەن گەنجانی دیندارەوە؟
کاتێک ئافرەت تەڵاق دەدرێت لەم کۆمەڵگایەدا بە جۆرێکی ناڕەوا و کەم ئەڕوانن بۆی، بۆچی؟
خوشکەکەم بەدوای ئازادییەکی بێسنوور و بێبنەمادا وێڵە، چی بکەین؟
کەسێک هاتۆتە داوام دواتر پەشیمان بووە، ئێستا بێتاقەتم چی بکەم؟
دەکرێت مرۆڤ کار و زانست پێکەوە کۆ بکاتەوە؟ ئەزمونی ئێوە چییە دەربارەی خوێندن و کارکردن؟
خێزانەکەم لەبەر نیقاب و حیجاب کێشەم بۆ دروست دەکەن، چی بکەم؟
1 674
فەرموون دۆستانی ئازیز نامەی تایبەت کراوەتەوە، هەوڵمانداوە هەفتانە، لە ڕۆژانی هەینی، بەپێی دەرفەت و مەجال لە خزمەتتاندا بین و گوێبیستی سەرنج و ڕەخنە و پرسیارەکانتان بین ان شاء اللە.
1 674
مەشکێ... بۆچی خەم؟ کێ کەسێکی قورئان لە سنگی دەست دەکەوێت کە دڵی پڕە لە نور و ئایەتەکانی پەروەردگار؟
کێ کەسێکی وەک تۆی خاوەن ڕەوشتی بەرز و کەسایەتی پڕ لە شکۆی دەست دەکەوێت کە هاوتایی کەمە؟
کێ وەک تۆ دەتوانێت ئەو حەیا و شەرم و عیفەتەی هەبێت کە تاجێکی ڕێزە لەسەر سەری کەسایەتیت؟
کێ وەک تۆ خاوەن دڵێکی پڕ لە بەزەیی و ڕێزە بۆ دایباب و خزم و کەسوکاری؟
مەشکێ... خۆت مەشکێنە بۆ کەسێک کە نەیتوانیوە پەی بەو بەهایە ببات کە لە تۆدا هەیە، دیارە خێری تێدایە ڕەفز کرایت، بۆیە بگەڕێوە سەر ژیانی ئاسایی خۆت، خەریکی بنیادنانی خۆتبە، خۆت مەشغوڵ بکە بە دەرسەکانت و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ڕۆحیت، نوێژەکانت بە کۆمەڵ بکە، و بەشداری دانیشتنە خێریەکان بکە، و سەردانی خزم و کەسوکار و هاوڕێکانت بکە.
ان شاء اللە خودا بەویست و حیكمەتی خۆی، کەسێکی شایستەتر و باشتر و جوانتر و گونجاوتر لەگەڵ ڕۆحەکەتدا بۆ داناوی، کە بە دڵێکی پڕ لە ڕەزامەندییەوە چاوەڕێت دەکات.
1 674
کاتێک لە دۆخی گەنجانی ئەمڕۆ ڕادەمێنیت، دەبینیت گەورەترین پیشەیان بووەتە گلەیی، خەمۆکی و لۆمەکردنی کۆمەڵگە و ژینگە. بەڵام کاتێک پرسیاریان لێ دەکەیت: باشە برا گیان، تۆ خۆت چیت کردووە بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی؟! دەڵێن: لەم بارودۆخەدا هیچ ناکرێت! دەبێت چاوەڕێ بین تا محمدی مەهدی دێت، یان موعجیزەیەک ڕوو بدات...!
ئەمە ترسنۆکی و تەمبەڵییەکی گەورەیە کە بەرگی دینداریی پێدا بڕاوە! مێژووی ئەم ئوممەتە بە کڕوزانەوە و چاوەڕوانیی بێدەنگ نەنووسراوەتەوە. پیاوی حەقیقی لۆمەی تاریکی ناکات، بەڵکو بە بێدەنگی مۆمێک دادەگیرسێنێت. دانیشتن و حەسرەتی بەردەوام هیچ عەمەلێکی بەدوادا نەیەت، بەڵکوو جۆرێکە لە خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی، واقیع خراپە؟! فەرموو تۆ خۆت بە زانست بەهێز بکە، بڕۆ پڕۆژەیەکی تۆکمە دروست بکە، و ئەرکە قورسەکان بگرە ئەستۆ...
1 674
زمان و پێنووسم دەستەوەستانن لە ئاست گەیاندنی ئەم مەبەستە، بەڵام بە کورتی دەڵێم: هاوڕێم... لە نێو جەنجاڵی، پەرێشانی و دڵەڕاوکێی ئەم سەردەمەدا، گەورەترین هونەر ئەوەیە ببیت بە «ماڵێک» بۆ ناخی خۆت، ژیانی خۆت نەبەستیتەوە بە هیچ کەس و شتێک!
کاتێک دەبیت بە ماڵێک بۆ خۆت، ئیتر پێویستت بە کەس نییە تا ئارامت بکاتەوە، تۆ خۆت ئارامی خۆتیت. پێویستت بە کەس نییە تا بەهای خۆتت پێ بڵێت، تۆ بەهای خۆت دەزانیت. ئەمە "بێنیازی نییە لە خەڵکی"، بەڵکو تۆ هێشتا خەڵکیت خۆش دەوێت، و لەگەڵیان دەژیت...، بەڵام هیچ کات بە هیچ کەس و شتێک خۆت نابەستیتەوە، تەنها ڕووت لە خودایە!
فێربە ئەم ماڵە لە ناخی خۆتدا دروست بکە: بە عیبادەت، بە زانست، بە خەڵوەت، بە ناسینی خۆت، بە ئارامگرتن لە کاتی تەنهاییدا. ڕۆژێک دێت کە تەنها تۆ و خودا دەمێننەوە، ئەو ڕۆژە، دەبێت ماڵەکەت ئاوەدان بێت!
