دەرد و دەرمان
前往频道在 Telegram
بنیادنانی هۆشیارییەک کە "دین" بپارێزێت و "ژين" ئاوەدان بکاتەوە.
显示更多未指定国家未指定类别
1 670
订阅者
+324 小时
+147 天
+8630 天
吸引订阅者
八月 '26
八月 '26
+5
在0个频道中
七月 '26
+143
在11个频道中
Get PRO
六月 '26
+1 617
在16个频道中
| 日期 | 订阅者增长 | 提及 | 频道 | |
| 02 八月 | +1 | |||
| 01 八月 | +4 |
频道帖子
تۆ کاتت کەم نییە، بەڵکو تەرکیزت پەڕیوە! نیوەی ڕۆژەکەت لە نێوان شاشەکان و هەواڵە بێسوودەکاندا بەفیڕۆ دەچێت بێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت. کاتێک مۆبایلەکەت بۆ چەند کاتژمێرێک دەخەیتە لاوە، دەبینیت «کات» چەندە فراوان دەبێت.
تۆ پێویستت بە ڕۆژێکی ٤٨ کاتژمێری نییە، تەنها پێویستت بەوەیە دەست درێژ نەکەیت بۆ ئەو شتانەی تەرکیزت تاڵان دەکەن.
| 2 | هەموو شتێک کۆتاییەکی هەیە. ئەمە ڕاستییە. بەڵام زۆربەمان نازانین چۆن کۆتایی بهێنین. کۆتاییهێنان هونەرێکە، و زۆر کەس ئەم هونەرەیان نییە.
کۆتایی باش ئەو کۆتاییەیە کە بە ڕێزەوە بێت. بە ڕێزەوە لە پەیوەندییەک دەربچیت، بە ڕێزەوە لە کارێک واز بهێنیت، بە ڕێزەوە لە قۆناغێکی ژیانت تێپەڕیت. کۆتایی خراپ ئەوەیە کە بە شکاندن و ئازار و پەشیمانییەوە بێت.
فێری کۆتایی باش بە. کاتێک شتێک تەواو بوو، تەواوی بکە. مەیشکێنە. لەکەداری مەکە. تەنها بەڕێزەوە بڕیار بدە و بڕۆ. | 305 |
| 3 | هاوار بۆ حاڵی ئێمەی موسوڵمان؛ ئیسلامی عەزیز چۆن بێ لانە و بێ سەرپەرشتیار بووە! ئایا موسوڵمانێک کە بە شوێن هەڵەی مامۆستایەکی ئاینیدا دەگەڕێت بە ناوی «ڕوونکردنەوە» بڵاوی دەکاتەوە، لەگەڵ ئەو کەسەی کە بە دوای نامووسی خەڵکەوەیە چییە؟! جیاوازی چییە لە نێوان کەسێک کە هەڵەی مامۆستایەکی ئاینی بڵاو دەکاتە، لەگەڵ ئەو بێخاوەنانەی کە خۆیان نمایش دەکەن و دادەنیشن و جنێو بەیەک دەدەن...؟! هەردوولا لە یەک کانگاوە هەڵدەقوڵێت کە بەتاڵی نەفس و زانستە، ئەگینا خۆیان پێنج دەقە ناتوانن بە عەرەبی قسە بکەن، کەچی بۆ شکاندن و ناشرینکردنی کەسانی تر هەمیشە ئامادەن.
حاشا ئەم ڕەفتارە نزم و ناشرینانە هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلام و ڕێبازی مەزنی شافیعی، مالیک، ئەحمەد و نوعمانەوە نییە! بە هۆی ڕەوشتی ناشرین و نەخۆشی نەفس و ناشرینی بانگەواز ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دین ناشرین دەکەن.
مرۆڤ کاتێک دەپرسێت: ئایا کەسێک نییە دەستی ئەم کەسانە بگرێت و سنوورێک بۆ ئەم بێسەروبەرییە دانێت؟ کاتێک ورد دەبیتەوە، یان هەر خاوەیانیان نییە، یان کارەساتەکە لەوە گەورەترە ئەو کەسەی پێی دەوترێت (شێخ، و دکتۆر، و مامۆستا)ی خۆی سەرچاوەی کارەساتەکەیە!
إنا لله وإنا إليه راجعون، سکاڵای ئەم غەریبییەمان تەنها بۆ لای زاتی پاکی اللە دەبەین. | 129 |
| 4 | کاتێک هەرزەکار بووم، چواردەورەکەم دەیانگوت:
"ئێمە باشتر لە فڵانە حاڵەتەت دەزانین"
کەچی پێم وابوو وانییە، خۆم باشتر حاڵی خۆم دەزانم.
سەیرەکە ئەوەیە کە ئێستا خۆم بە هەرزەکارەکە دەڵێم:
"من بە حاڵەکەی تۆدا تێپەڕیوم، من باشتر دەزانم"
کەچی بە چاویدا دیارە پێی وایە ئەو باشتری لێدەزانێ، و من لێی حاڵی نابم!
ئەسڵ ئەوەیە کە ئەوەی ڕۆژێک لە تۆ گەورەترە، لە تۆ عاقڵترە!
توشی غرور مەبە، و وامەزانە کە عەقڵی گەورەت، قەرەبووی تەمەنی بچووکی بۆ کردوویەوە | 333 |
| 5 | ـ چەند ساڵی؟
+ لە 20 زیاترم، نەبوومەتە 30
- ئەگەر لە هەموو ژیانت بەس ئەوەندە فێربووبی توڕەبوونت کۆنتڕۆڵ بکەیت، ژیانت بەفیڕۆنەچووە!
لە پێناوی چی توڕە دەبیت؟
ـ پەرداخەکەیان شکاند!
ـ سەلامیان بەجوانی جوابنەدامەوە!
ـ گەرمایە!
ـ سویچەکەیان ونکردووە!
بیربکەوە ئەزیزم، تۆ ئینسانێکی گەورەیت، پێویستە بۆ شتی گەورە توڕەبیت!
هەست ناکەی ئەم شتانە لەوە بچوکتربن کە بۆیان توڕە ببیت، و هەڵە بکەیت؟!
تەماشای پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ لەپێناوی یەک شت توڕە دەبێت، بەس یەک شت:
ئەگەر خوا توڕەکرابا | 469 |
| 6 | تێبینی ئەوەت کردووە لەم سەردەمەدا ڕێزگرتن و حورمەت دانان بۆ دایباب و ڕیش سپییەکان چەندە کەمبووەتەوە؟
گەنجێک دەبینیت بۆ هاوڕێکانی سەدان زەردەخەنە و قسەی خۆش بەکار دەهێنێت، بەڵام کاتێک دایبابی یان ڕیش سپییەک داوای شتێکی لێ دەکەن، بە بێزاری و دەنگی بەرز وەڵام دەداتەوە! ئەمە گەورەترین دەرد و نەگبەتییەکی ئەم سەردەمەیە، پێم وایە لە نیشانەکانی بەرز ڕەوشت و ئیمان ڕێزگرتنی بێ قەید و شەرتە لە بە تەمەنەکان بە تایبەت دایباب.
من خۆشەویستییەکی قووڵم بۆ ڕیش سپییەکان هەیە ئەوانیش هەروا، لەم ڕۆژانەدا پرسیارم لە پیاوێکی ژیری تەمەن ٨٠ ساڵ کرد: گەورەترین پەشیمانیت لە ژیانتدا چییە؟ وتی: "پەشیمانم لەو هەموو کاتەی کە بێئاگا بەفیڕۆمدا و هەوڵم تێدا نەدا. نازانم چۆن تەمەنم تێپەڕی و ئێستا تەنها چاوەڕێی مەرگم. بەڵام تۆ وەک ئێمە مەکە؛ هەتا دەتوانی بخوێنە، و ئاگات لە وەختەکانت بێت پێش ئەوەی بڕۆن. | 743 |
| 7 | ئێمە وا فێرکراوین کە هەمیشە "بکە". بەرهەم بهێنە، کار بکە، بجووڵێ، قسە بکە، پۆست بکە، بڵاو بکەرەوە... بەڵام هیچ کەس فێری ئەوەت ناکات کە "مەکە". هونەری "نەکردن" لە سەردەمی ئێمەدا ون بووە.
"نەکردن" واتە: کاتێک تووڕەیت، قسە مەکە. کاتێک شتێک نازانیت، بڕیار مەدە. کاتێک ماندوویت، زیاتر کار مەکە. کاتێک گومانت هەیە، ڕای خۆت مەڵێ. کاتێک شتێک بۆ تۆ نییە، بەردەوام مەبە...
"نەکردن" لاوازی نییە. "نەکردن" داناییە. ئەو کەسەی کە فێری "نەکردن" بووە، دەزانێت کەی کار بکات و کەی بوەستێت. ئەم هاوسەنگییە، نهێنی ژیانێکی سەرکەوتوو و کەسە سەرکەوتووەکانە. | 930 |
| 8 | لە کۆتاییدا... بزانە جیهان هیچ قەرزاری تۆ نییە!
کەس نایەت تا خەونەکانت بۆ بێنێتە دی، یان لەبری تۆ شەونخونی بکات و زانست بخوێنێت... ئەگەر خۆت بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە ئاڕاستەی ژیانت نەگۆڕیت، کەس بەزەیی بە ڕووخانتا ناهێتەوە.
وازبێنە لە گریان و بەهانەهێنانەوە بەدەست بارودۆخی مادی و هاوکاری نەکردنی خەڵکی؛ قوربانیبوون هەڵبژاردنی لاوازەکانە! بەرپرسیاریەتیی ١٠٠٪ی ژیانی خۆت بگرە ئەستۆ، بە بێدەنگیی وەک جەنگاوەرێک کار بکە سەیری هیچ لایەک مەکە، تەنها بەرەو لووتکەی ئامانجەکانت ڕێ بپێوە. | 897 |
| 9 | هەموو مرۆڤێک لە ژیاندا لە نێوان دوو ڕۆڵدایە: یان قوربانی، یان قارەمان. قوربانی هەمیشە کەسانی تر تاوانبار دەکات، قارەمان بەرپرسیارێتی وەردەگرێت. قوربانی هەمیشە چاوەڕێی ڕزگاربوونە، قارەمان خۆی ڕزگاری دەکات. قوربانی هەمیشە سکاڵا دەکات، قارەمان کار دەکات.
ڕۆڵی قوربانی ئاسانە. هیچ بەرپرسیارێتییەکی نییە. هەموو شتێک تاوانی کەسانی ترە. بەڵام ڕۆڵی قارەمان قورسە. پێویستی بە بوێری هەیە. پێویستی بە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ژیانی خۆت هەیە.
هەڵبژاردنەکە بۆ خۆتە. ئایا دەتەوێت بە قوربانی بژیت و بمریت، یان دەتەوێت بە قارەمانی چیرۆکی ژیانی خۆت بیت؟ ئەم هەڵبژاردنە هەموو ڕۆژێک لەبەردەم تۆدایە. | 853 |
| 10 | مرۆڤ لە تەمەنیدا بەردەوام ڕادەکات؛ بۆ بەدەستهێنانی سەروەت، زانست، پلە، خۆشەویستی... بەڵام تا ئەو کاتەی نەگاتە «خۆناسین»، تەنانەت ئەگەر هەموو جیهانیش بەدەستبهێنێت، ناخی هەر بەتاڵ دەمێنێتەوە.
گەورەترین گەشت لە ژیاندا، گەشتکردنە بەرەو ناخی خۆت. چونکە تێیدا ڕووبەڕووی ڕاستی دەبیتەوە، ڕاستەقینەی خۆت دەدۆزیتەوە. مەترسە لە تەنیایی، مەترسە لە بێدەنگی، مەترسە. بڕۆ ناخی خۆت، تا نەڕۆیت هەر لە دەرەوە دەمێنیتەوە، و ژیان تەنها ڕوواڵەتێکی بێ مانا دەبێت. | 1 663 |
| 11 | توند دەست بگرە بە تێگەیشتنی زانستەکانی (نەحو، و سەرف، و لوغە) چونکە لەدەستدانیان بۆ مرۆڤ گەورەترین خەم و خەفەت و پەژارەیە ئەگەر قەدری بزانێت! گەر لەم زانستانەدا پێگەیشتوو و ڕیشەدار بیت، ئەوا هەموو زانستەکانی تر بە ئاسانی دێنە بەر دەست و ڕام دەبن. | 1 192 |
| 12 | چەندین کەسم بینیوە دەڵێن: لەبەر ئەوەی فڵانە کەس یان خێزانەکەم پشتگیریم ناکەن، نەمتوانی بگەمە ئامانجەکانم!
خۆت بەم وەهمەوە مەخەڵەتێنە، لەم دنیایەدا هیچ کەسێک دەستی نەگرتوویت تا نەهێڵێت بخوێنیت یان کار بڕەخسێنیت؛ تەنها تەمبەڵی و بێئیرادەییە وا لە مرۆڤ دەکات.
کەسێک ئامانجی هەبێت و بیەوێت بڕوات، کێویش بێتە ڕێگەی دەیبڕێت، نەک بێتە هۆی گلەیی و پاساوهێنانەوە، واز لە پاسا و بەهانە هێنانەوە بێنە، خۆت بە بەرپرسیاری یەکەمی ژیانی خۆت بزانە، ئیتر هەموو شتێک دەگۆڕێت. | 1 562 |
| 13 | ئەگەر دەتەوێت ژیانێکی ئارامت هەبێت، فێری ئەم هونەرە ببە: "گوێگرتن بێ کاردانەوە." زۆربەی جەنجاڵیەکان لەوێوە دەست پێدەکەن کە تۆ ناتوانیت گوێ بگریت بێ ئەوەی کاردانەوەت هەبێت. کاتێک کەسێک قسەیەکی ناخۆشت پێ دەڵێت، بێڕێزیت بەرامبەر دەکات، بوختانی بۆ کردووی...، ئەگەر وەڵامی بدەیتەوە، ئەوا تۆپەکەت خستۆتەوە گۆڕەپانی ئەو و ئاگرەکە گەورەتر دەکەیت و ڕێگەی پێدەدەیت دووبارە هێرش بكاتەوە. بەڵام ئەگەر بێدەنگ بیت بێ کاردانەوە، یارییەکە کۆتایی دێت. ئەمە لاوازی نییە، ئەمە ژیرییە. بە بێدەنگی تۆ کۆنترۆڵی یارییەکە دەکەیت. | 1 396 |
| 14 | زۆربەی خەڵکی کە دەست بە کارێک یان خوێندنێک دەکەن، لە هەفتەی یەکەمدا بە جۆش و خڕۆشەوە دەست پێ دەکەن، دواتر ساد دەبنەوە یان واز دێنن.
حەز دەکەم ئەمە بە هەموو زانستخوازێک بڵێم: ئەگەر هەست دەکەیت کە خوێندنەکەت پێش ناکەوێت و بێتاقەتی، واز مەهێنە. ڕێگاکە درێژە و پڕە لە خۆڵ و تەپ و تۆز. من خۆم چەندین جار گەیشتوومەتە ئەو خاڵەی کە لێی تێ ناگەم هەستم کردووە ناتوانم و ناکرێت، بەڵام دوای چەندین شەونخونی و ماندمبوون بەدیار پەڕەی کتێبەکانەوە، ئەو ڕاستییانەی رۆژێک بە خەون و خەیاڵم دەزانی، بە چاوەکانی خۆم بینیم کە بوونە بە واقیع و هاتنە دی.
خوێندن وەک چاندنی دار خورمایە: ساڵانێک ئاوی دەدەیت و هیچ نابینیت، بەڵام کاتێک ڕەگ دەگرێت، بەرەکەی تەمەنێکە. | 1 580 |
| 15 | سەدان گەنج و خوێندکارم بینیوە وازیان لە خوێندن هێنا و دابڕان؛ ئێستا ئەوەندە لە زانست دوور کەوتوونەتەوە کە ئەڵێی ئەستەمە جارێکی تر بەیەک بگەنەوە. چونکە ڕێگاکەیان بە سەقەتی دەستپێکرد، بێمامۆستا و بێ ڕێنیشاندەر ڕۆچوونە ناو سکی کتێبەکان... بەپێی ئەزموونی خۆم و تێگەیشتنم لە حاڵیان، سەرەکیترین هۆکاری ئەم دابڕانە: نەبوونی مامۆستا و هاوڕێی دڵسۆزە.
دەپرسیت: «چی بکەم بۆ ئەوەی بەردەوام بم؟» هیچ ئامرازێک بۆ سەرکەوتن لە خوێندندا شک نابەم، هێندەی دۆزینەوەی مامۆستایی ژیر و هاوڕێیەکی هاورێگەی باش. تا کەی بە تەنیایی؟! کەسێک بەڕاستی ئیرادەی هەبێت و بیەوێت، هەر ڕێگەیەک دەدۆزیتەوە بۆ ئەوەی بگات بە ئەهلی زانست. | 1 658 |
| 16 | ئەوەندە دڵت بشکێنە تا پارچەپارچە دەبێت، چونکە ڕێک لەو درزانەوە ڕووناکیی ژیری و دانایی دێتە ژوورەوە؛ تا لە جەرگەی ئازارەکانتدا دەبیتە تەبیب و تیماری برینی خۆت و دەوروبەرت. | 2 211 |
| 17 | لە سەردەمی ئێستادا زانیاری وەک لافاو دەڕژێت لە هەموو لایەکەوە، کاتێک بەردەوام هەواڵەکانی جیهان دەبینیت، قاتوقڕی لە ئەفریقا، بومەلەرزە لە ئاسیا، تەقینەوە لە ئەمریکا، شەڕ لە ئەوروپا...مێشکت دەچێتە دۆخی ئاگاداری بەردەوام وا بیر دەکاتەوە کە دونیا شوێنێکی زۆر مەترسیدارە، هەرچەندە تۆ لە ماڵی خۆتدا بە ئاسایشی دانیشتبیت، ئەمە کاریگەری لەسەر مێشک و تەندروستیت دەکات، مێشک دروست نەکراوە بۆ ئەوەی ئاگاداری 8 ملیار کەس بێت، بەڵکو بۆ گوندە بچووکەکەت، خێزانەکەت، نزیکەکانت.
بۆیە دانایی لە سەردەمی ئێستادا بریتییە لە سنوورداربوون و کەمکردنەوەی ئەو زانیاری و هەڵبژاردانەی کە بە سوودن بۆ دین و دونیات.
لەبیرت بێت: هەڵبژاردەی کەمتر = ئارامی زیاتر. | 2 517 |
| 18 | کاتێک دەڵێت: «ئیتر بەسە و ناتوانم»، ڕێک لەو چرکەساتەدا تاقیکردنەوە گەورەکە دەست پێدەکات. ئەگەر بەردەوام بیت، و بەسەر سروشتیی خۆتدا سەرکەوتوو بوویت، پیرۆزە چوویتە ڕیزی دەگمەنەکانەوە.
گەڕان بەدوای ڕێگای ئاسان و خێرا، وەهمێکە چینی کورتبین بە دوایدا دەگەڕێن. ماسولکەکانی مێشک و ئیرادە، تا لە ژێر قورسایی و کەم وەختی و ناڕەحەتیدا نەگوشرێن گەورە نابن. سەختییەکان دەرد نین بەڵکوو کەسایەتییەکی پۆڵاین دروست دەکەن، تا لە پێناو ئامانجەکەتدا ناڕەحەت نەبیت، تامی گەیشتن بە ئاسودەیی ناچەژیت. | 1 583 |
| 19 | ئەگەر فێربویت کاتی بێتاقەتی کار بکەیت، تۆ کلیلی سەرکەوتن و پاشایەتیی ژیانی خۆتت دەستکەوتووە. چونکە زۆربەی مرۆڤەکان تەنها کاتێک کار دەکەن کە تاقەتیان هەیە، و هەر ئەمەشە وایکردووە لە ئاستی ئاساییدا بمێننەوە. | 1 817 |
| 20 | تۆ پێت وایە من کە لێرە چەند جارێک زۆر کەناڵێک هەبووە بڵاومکردۆتەوە، خاوەنەکانیان دەناسم؟ یەک نەفەریشیان ناناسم! بەڵام نەفسم ئاسودەیە بە بڵاوکردنەوەی خێر؛ چونکە ئامانجم تەنها ئەوەیە چرای ئەم دینە بگاتە هەموو ماڵێک، و هەر کەسێک بەپێی پێویستیی ڕۆحیی خۆی، سوودیان لێ ببینێت.
وەک دەوترێت: «مرۆڤی ژیر و مەزن، لە گەورەکردنی ئەوانی تر ناترسێت».
بۆیە، وەک وەفاداری و پاداشتێک بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی کە کەناڵەکەی ئێمەیان بڵاو کردووەتەوە (چونکە ئێوە بوون بە ئیزنی خودا ئەم سەکۆیەتان گەیاندە ئەم ئاستە)، هەر کەسێک کەناڵێکی زانستی، فیکری، یان پەروەردەیی هەیە، با بۆمان بنێرێت تا بە شانازییەوە لێرە بڵاوی بکەینەوە.
با بەیەکەوە ببینە پردی گەیاندنی جوانییەکان.
ت: وەختی پرسیار کردن نییە (ابتسامة). | 61 |
