ch
Feedback
دەرد و دەرمان

دەرد و دەرمان

前往频道在 Telegram

بنیادنانی هۆشیارییەک کە "دین" بپارێزێت و "ژين" ئاوەدان بکاتەوە.

显示更多
未指定国家未指定类别
1 670
订阅者
+324 小时
+147
+8630
帖子存档
کاتێک تەماشای واقیع دەکەم، غەمێک دڵم دادەگرێت؛ پێم وایە هیچ چینێک بە قەدەر «زانستخواز و مامۆستایان» سارد نین لە پاڵپشتیکردنی یەکتر و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی هاوپیشەکانیان. بابەتێکی پڕ سوود یا ڤیدیۆیەک بڵاودەکرێتەوە، هەزاران کەس دەیبینن، بەڵام کەمترین لایک و دەستخۆشی بەدی دەکەیت. بۆچی ئەوەندە ڕەزیلی؟ ئاخر خۆ پارە و سامانی تێ ناچێت و ئەویش وەری ناگرێت، تۆ کە سەیرت کردووە بۆچی پشتگیری ناکەیت؟! ئەگەر ئەمە گرێی دەروونی و حەسادەتی شاردراوەی نەفس نەبێت، چییە؟ بۆچی دڵەکان هێندە تەسک بوونەتەوە کە ناتوانن جوانیی یەکتر قبووڵ بکەن؟ ئەوەندەی بیرم بێت لە تەمەنم هەرگیز سەیری دێڕێک یا ڤیدیۆیەکی بەسوودم نەکردووە ئیلا بە لایک و دەستخۆشی پاڵپشتیم کردووە و دوعای خێرم بۆ کردووە.

لە سەردەمی ئێستادا، ململانێ گەورەکان تەنها لەسەر خاک و سامانە سروشتییەکان نین، بەڵکو لەسەر ڕووبەرێکی زۆر بچووک و هەستیارترن: تەرکیزی ناو مێشکت. کاتێک کاتەکانت بەبێ بەرنامە پێشکەش بە ئامێرەکان دەکەیت، تۆ تەنها کات بەفیڕۆ نادەیت، بەڵکو گەورەترین مەرجی مرۆڤبوون کە «کۆنتڕۆڵی ئیرادەیە» لەدەست دەدەیت و دەبیتە بەرهەمێک کە لە بازاڕی کۆمپانیا گەورەکاندا بازرگانیی پێوە دەکرێت. ڕێزگرتن لە خۆت لەو خاڵەوە دەست پێدەکات کە تێبگەیت سەرنجت بەنرخترین شتە کە خاوەنی بیت، و پاراستنی وەک پاراستنی کەرامەتت وایە.

هەرگیز بڕوام نەبووە هاوسەرگیری یان کار...، ڕێگر بن لە بەردەم خوێندندا. بە پێچەوانەوە، پێم وایە مرۆڤ لە ناخی سەختی و ئاڵۆزی و کەم‌وەختیدا دروست دەبێت و دەگاتە لوتکە. نهێنیی سەرکەوتن لە دوو شتدایە: ئیرادەی بەهێز و بەردەوامی. چۆن بگەینە ئەو ئاستە؟ دەرفەتە مردووەکان زیندوو بکەرەوە! لەکاتی قاپ‌شۆردن، پاککردنەوەی ماڵ، یان ڕێگای زانکۆ و مزگەوت؛ لە کاتی وەستانی ترافیک، لە کاتی چاوەڕوانیکردنی نۆرە لای پزیشک... کتێب یان مۆبایلەکەت ئیش پێ بکە گوێ لە شەرحی وانەکان بگرە، یان ئایەت و فەرموودە و دێڕێک بخەرە سەر زارت، تا لەبەری دەکەیت دواتر بەم شێوەیە... ئەمە وادەکات هیچ چرکەیەک لە ژیانت بەفیڕۆ نەچێت و ئەرکە ڕۆژانەییەکانت بکەیت بە دەرفەت بۆ فێربوون. تاقیی بکەرەوە؛ دڵنیابە دەگەیتە ئەو باوەڕەی کە «کات» هەمیشە هەیە، تەنها پێویستی بە بەکارهێنانی زیرەکانە هەیە.

تەمەنی نێوان ١٥ بۆ ٢٠ ساڵی، تەمەنی گۆشەنیگایەکی سادە و کورتبینییە بۆ ژیان؛ مرۆڤ لەو تەمەنەدا تەنها ڕەهەندی سۆز دەبینێت و واقیعی ژیانی هاوسەری (بەرپرسی مادی، و غەریبیی دووریی شار، و لە هەموویشی گرنگتر: ڕەزامەندیی دایباب) لەبەرچاو ناگرێت... هاوڕێ گیان کەمێک بێدەنگبە و گوێ شلکە... تۆ چ خێر و بەرەکەتێک لە داهاتووتدا بەدی دەکەیت، کاتێک هاوسەرگیرییەک لەسەر دڵشکاوی و فرمێسکی دایبابت بنیاد دەنێیت؟! چ جۆرە ژیرییەکە ئەمە؟ چۆن ویژدانت قبووڵی دەکات لە پێناو بێگانەیەکدا، دایباب و خوشک و برات بێنیتە گریان و غەمباریان بکەیت و گیر بخۆن بە دەستەوە؟ تۆ بۆچی هێندە بێباکانە بوویتە سەرچاوەی ئازار بۆیان؟ تۆ بۆ ئەوەندە نەگبەتی چیت داوە لەو سەر ئێشە بۆ ئەوان و خۆتی دروست دەکەیت؟! کەوتوویتەتە ناو پەیوەندیی ناشەرعییەوە، بە بێ ڕەزامەندیی خودا، خێزان، و عورفێکی تەندروست، کەچی هێشتا بە ڕووقایمییەوە گلەیی دەکەیت و دەڵێیت: یا بۆ گڵ یان بۆ ئەو! ئەگەر بڕیار بێت بۆ گڵ بیت، شەرەفمەندانەترە لەوەی ببیتە هۆکاری کێشەی ئەو دایبابەی کە بە شەونخونی و فەقیری، تۆیان گەیاندە ئەم ڕۆژە. یەکەم هەنگاو ئەوەیە لۆمەی نەفسی خۆت بکەیت و تەوبە بکەیت، بگەڕێیتەوە ژێر سێبەری گوێڕایەڵی دایبابت، تا خودا نسیبێکی حەڵاڵ و پاکت پێ ببەخشێت، ئیتر بۆچی دایباب ڕازی نابن؟!

ناشرینترین نەخۆشییەک کە تووشی گەنجی زانستخواز ببێت، بریتییە لە غروری زانستی؛ کاتێک چەند یاسایەکی زمانەوانی یان چەند بابەتێکی شەرعی فێربوو، دەست بکات بە سووک سەیرکردنی خەڵکی و دۆزینەوەی عەیبی ئەم و ئەو. ئەگەر فێربوونی زمان و شەرع، تۆی نەکردە مرۆڤێکی بێدەنگتر، بەڕێزتر و ژیرتر لە بەردەم دایباب و زانا و عەوام، بڕۆ سەرلەنوێ خۆت بپشکنە. چونکە زانستی ڕاستەقینە مرۆڤ دەباتە دۆخی تەوازع و ترسی خودایی، نەک جەنگ و دەمەقاڵێ لە کۆمێنتەکاندا. پیاوی ڕەسەن چەندە عیلم و مەعریفەی زیاتر بێت، زەردەخەنە و نەرمی لەگەڵ خەڵکی زیاتر دەبێت، چونکە دەزانێت زانست بۆ ئەوە هاتووە ناخت پاک بکاتەوە، نەک عەقڵت لێ تێکبدات.

نامەی تایبەت کراوەتەوە بەپێی مەجال و توانا لە خزمەتتاندام، بەڵام تکایە تەنها ئەو پرسیارە ئاراستە بکەن کە لەم کاتەدا پێویستیی حەتمی و گرنگی ژیانتانە. ئەگەر وەڵام دواکەوت یان نەبوو، هەرگیز بەو مانایە نییە کە پرسیارەکەتان گرنگ نییە؛ بەڵکو زۆرجار نەزانینی من بەرامبەر بە بابەتەکە، یان پێویستیی کاتێکی زۆر بۆ نووسینی وەڵامێکی قووڵ و بەپێز، دەبنە بەربەست. سوپاس بۆ تێگەیشتنتان.

کاتێک مرۆڤ لە قووڵایی زانست و بنەماکانی شەریعەت یان زمان دەگات، یەکەم گۆڕانکاری کە تێیدا ڕوودەدات، فراوانبوونی سنگ و بەخشندەیی دەروونییەتی بەرامبەر بە خەڵکی. زانای ڕاستەقینە چونکە لە قورسیی ڕێگاکە و سروشتی لاوازیی مرۆڤ تێدەگات، بە بەزەیی و نەرمییەوە مامەڵە دەکات. بە پێچەوانەوە، ئەو کەسەی هێشتا لەسەر لێواری زانستە و تەنها پێستەکەی بینیوە، هەمیشە تووڕە دەبێت و ئامادەیە لەسەر بچووکترین جیاوازی حوکمی توند بەسەر دەوروبەریدا بدات. نەرمی، نیشانەی تێربوونی ڕۆحییە؛ و توندی، هاواری دەروونێکی برسییە بۆ سەلماندنی خۆی.

تۆ ڕێگە نادەیت کەس بێتە ناو ماڵت و دزی لە کەرەستەکانت بکات؛ ئەی بۆچی ڕێگە دەدەیت بە بەرچاوتەوە، شاشەکان بەنرخترین سەرمایەت کە کات و تەرکیزە بە ئاشکرا تاڵان بکەن؟ هۆشیاربوونەوە لەم دزییە بێدەنگە، یەکەم هەنگاوە بەرەو خاوەندارێتیی ڕاستەقینەی ژیان و داهاتووت.

٦ ساڵ لەمەوبەر، حەزم دەکرد ببمە مامۆستای مزگەوت، سوپاس بۆ خودا کە نە گونجاو و پێیان گوتم: هێشتا تەمەنت کەمە... لەوەیە گەورەترین مزگەوتی شارەکەم ڕۆژانی هەینی هەزار کەسی تێدا بێت، ئێستا کە دەبینم هەندێک لە نووسینەکان دەگەنە ناخی هەزاران مرۆڤی بەڕێز، بۆیە ئەمڕۆ ئەم کەناڵە بۆ من لە حوکمی مزگەوتێکدایە کە پڕ بە دڵ و بە مەرەکەبی ڕۆحم، جوانترین و پاکترین قسەکانمی تێدا دەنووسم. هاتمە ئێرە کەسم نەدەناسی و ئێستاش کەس ناناسم، سەرەتا کەس نوسینەکانی نەدەخوێندمەوە، بەڵام ئێستا سەرسامم کە دەبینم لە چەند خولەکێکدا سەدان بینەری هەیە و دڵ و گوڵ دەبارێنن بەسەر دێڕەکاندا، وشەکانم کورت دەهێنن لە ئاست سوپاسگوزاریم بۆ ئێوە، دڵنیام ئەوەی ئێمەی لەم ماڵە کۆکردووەتەوە، تەنها ڕەسەنایەتی، مانا و ڕەوشتی بەرزە. ان شاء اللە بێ هیچ گومانێک، ڕۆژێک دێت ئەم کەناڵە دەبێتە سەدان هەزار ئەندام؛ دەبینە مەنارەیەک بۆ بڵاوکردنەوەی جوانی، بەها مرۆییەکان و دروستکردنی ژیانێکی پڕ لە ئارامی بۆ هەموو لایەک.

خەڵکی بە دوای حەبی سیحریدا دەگەڕێن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان. بەڵام ڕاستی ئەوەیە: سەرکەوتن بەو زۆر لەخۆکردنە قورسە دێت کاتێک هیچ تاقەتت نییە، کەچی هەڵدەستیت و دەست دەکەیت بە خوێندن و ئیشکردن و...

لەم شەوانەی ڕابردوودا، میوانێکی جیاوازمان هەبوو؛ هاوسەرێک کە بە ماتۆڕسکیلێکی سادەی دوو تایە دەرگای ماڵەکەمانیان ڕووناک کردەوە. دوای ماڵاواییکردنیان، دڵم لێوانلێو بوو لە ئاسوودەیی؛ لە ناخەوە دڵنیا بووم کە لەم سەردەمە چاوچنۆکەدا، هێشتا مرۆڤی وا تێگەیشتوو، خاوەن ڕەوشتی بەرز و قووڵ هەن کە سادەیی بە شاهانەیی دەزانن. ئەو ئافرەتەی لە سەرەتای ڕێگەکەدا تۆی قبووڵە، بێ ئەوەی مەرجی قورسی هەبێت، و بارت قورس بکات، هەر لەسەرەتاوە پێت دەڵێت: من هاتووم لەگەڵتدا ژیان بونیاد بنێم. ئاساییە لە دەستپێکدا هەموو شتێکتان نەبێت؛ هەبوونی باشە، بەڵام نەبوونی عەیب نییە. ئەگەر ئافرەتێک ببێتە باڵ و پاڵپشتی پیاوێک، پێکەوە دەتوانن نەبوونییەکان بکەن بە بوون. لە بەرامبەردا، پیاوێک کە تۆی بۆ ناخ و کەرامەتت دەوێت، نەک تەنها بۆ جەستە و ئارەزوویەکی کاتی؛ پیاوێک کە مەیلی لەسەر جوانیی دەستکرد، نەشتەرگەریی جوانکاری و دەوڵەمەندی نییە، بزانە ئەو پیاوە بە ڕاستی ڕۆحی خۆش دەوێیت. بەڵێ، مرۆڤی وا ڕەسەن هێشتا ماون... بەدوایاندا بگەڕێ، و ئەگەر لە ژیانتدا هەن، وەک پێڵوی چاوت بیپارێزە و هەرگیز لەدەستیان مەدە.

تەڵەیەکی مەترسیدار هەیە لەم سەردەمەدا پێی دەوترێت (هاوسەرگیریی لەسەر بنەمای عاتیفەی کوێر). دوو گەنج دەبینیت تەنها بەهۆی چەند قسەیەکی ڕازاوەی نێو چات و سۆشیاڵ میدیا بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن، وا دەزانێت گەورەترین و دڵسۆزترین دۆستی ژیانی دۆزیوەتەوە، بەبێ ئەوەی گونجانێکی فیکری، ئاینی، یان کلتوری لە نێوانیاندا هەبێت. ئازیزم... کاتێک ژیانی ڕاستەقینە دەست پێ دەکات و بەرپرسیارێتی و بژێوی و کێشەکان دێنە پێشێ، ئەو قسە عاتیفییانە وەک بەفر لەبەر خۆر دەتوێنەوە. پێش ئەوەی دڵت بدەیت بە کەسێک و هاوسەرگیری بکەیت، سەرەتا خۆت بنیاد بنێ، خۆت بگەیەنە نوسخەیەکی بەرز لە ڕەوشت و ژیری و بەرپرسیارێتی، پاشان بە ژیری بڕیار بدە نەک حەز و ئارەزوو و هەست و سۆز، چونکە ماڵەکان بە عەقڵ و حیکمەت بەڕێوە دەچن نەک بە چەند دێڕە قسەیەکی هەستی کاتی.

تەڵەیەکی دەروونی هەیە کە پێی دەوترێت (پێوانەکردنی تەمەن بە تەمەنی سەرکەوتنی خەڵکی). گەنجێک دەبینیت لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا غەمبارە و دەڵێت: "هاوڕێکەم هاوسەرگیری کرد، یان کارێکی گەورەی دۆزییەوە...، من دواکەوتم!". دۆستی من... ژیان پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیاد نییە. هەر مرۆڤە و ژیان و گوزەران و ژینگە و کاتیی تایبەت بە خۆی هەیە لە لایەن خودای گەورەوە دیاری کراوە؛ یەکێک لە ٢٠ ساڵیدا دەست پێ دەکات و لە ٣٠ ساڵیدا دەمرێت، یەکێکی تر لە ٤٠ ساڵیدا دەست پێ دەکات و تا ٨٠ ساڵی خزمەت دەکات. بۆیە تەنها سەیری ڕێڕەوی خۆت بکە و خۆت بە کەس بەراورد مەکە.

هەندێ کچ یان کوڕ دەبینیت بەردەوام دەڵێت: "من چاوەڕێی کەسێکی نموونەیی (Ideal) دەکەم بۆ هاوسەرگیری، کەسێک کە هیچ عەیبێکی نەبێت و لە هەموو ڕوویەکەوە تەواو بێت". ئەمە گەورەترین وەهمە کە فیلم و ڕۆمانەکان لە مێشکیاندا چاندوویانە. ئازیزم... لەسەر ئەم زەوییە هیچ مرۆڤێکی بێعەیب بوونی نییە. هاوسەرگیریی سەرکەوتوو ئەوە نییە کە بە دوای کەسێکی بێ وێنە بگەڕێیت، بەڵکو ئەوەیە کە خۆت مرۆڤێکی تێگەیشتوو بیت و بزانیت چۆن لەگەڵ کەمکوڕییەکانی بەرامبەرتدا بژیت و پێکەوە بەرەو باشتربوون هەنگاو بنێن، باشتر وایە هەندێ لە مەرجەکانت سادە بکەیتەوە تا هەلی گونجان و هەڵبژاردنت زیاتر بێت، ئەوەی چاوەڕێی مەلائیکەت دەکات، تەمەنی لە دەست دەدات و هەر بە تەنیاش دەمرێت.

تەمەنێکە خەریکی ناسینی خەڵکیت؛ حەزەکانیان، ڕقەکانیان، و جووڵە کاتییەکانیان. بەڵام کاتێک تەنیایی باڵ بەسەر ژوورەکەتدا دەکێشێت، سەیری ناو ئاوێنەکە دەکەیت و دەبینیت؛ تەنها کەسێک کە لەم دنیایەدا نەی ناسیت و پشتگوێت خستووە، زاتی خۆتە! چەندە غەریبی لەناو جەستەی خۆتدا... بۆچی ئەوەندە بێ ڕەحمی بۆ خۆت؟! مرۆڤ کاتێک پارەیەکی لێ ون دەبێت، دنیا دەهێنێت و دەبات؛ کەچی تۆ ڕۆژانە تەمەنت وەک بەفر لەبەر خۆردا دەتوێتەوە و بۆ چرکەیەکیش غەمبار نابیت. مەترسیدارترین جۆری مایەپوچی، مایەپوچبوونی ڕۆژەکانی تەمەنە کە بە دەستی خاڵی بەرەو کۆتایی دەڕۆن!! خودا ڕەحمت پێ بکات، خۆت بدۆزەرەوە، بزانە بۆچی دروست بوویت و دەبێت چی بکەیت و چی نەکەیت! فَكَم ذا أَنتَ مَخدوعٌ وَحَتّى... مَتى لا تَرعَوي عَنها وَحَتّى؟

یەکێک لە گەورەترین فێڵی ئەم سەردەمە ئەوەیە؛ بە بێدەنگی تەمەنت لێ دەدزێت و ناوی دەنێت «ئاگاداربوون لە جیهان». چەندە بەئازارە! ڕۆژانە بەنرخترین چرکەکانی تەرکیز و لاویەتیت دەسوتێنیت بۆ تەماشاکردنی ژیانی کەسانێک کە نەتۆ دەناسن و نە دڵسۆزی داهاتووتن. تۆ خۆت دەکەیتە قوربانی بازرگانیی ئەوان، لە کاتێکدا دەتوانیت لە جیاتی ئەوە عەقڵت بە عیلمێک بنیاد بنێیت، یان دەست بە کارامەیییەک بکەیت، و دونیا و دواڕۆژت ئاوەدان بکەینەوە. کاتەکەت کڕیاری زۆرە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: تۆ بۆ ئاوەدانکردنەوەی کێ سەرفی دەکەیت؟!

بوونی من لەم فەزایەدا (تیلیگرام) تەنها پابەندییەکی کاتییە من هیچ وابەستەییەکی دەروونیم بەم فەزایەوە نییە. بۆیە چرکەیەکیش گرنگ نییە لەلام ئەم کەناڵە بمێنێت یان بسووتێت؛ بگرە لە خەڵوەتی چەندین شەودا بڕیاری بنبڕکردنی و سڕینەوەیم دابوو، وەک چەند کەناڵێکی پێشترم سڕیوەتەوە. ئەوەی تا ئێستا لێرەدا پێم بەخشین، تەنها یەک لە سەدی ئەو فیکر و تێڕامانانە بووە کە لە ژییانمدا فێری بووم و لە مێشکمدا گوزەریان کردووە. تەنها هۆکارێک کە لە ناو تاریکیی شەوەکانی ڕابردوودا پاشگەزی دەکردمەوە لە سڕینەوەی ئەم کەناڵە، ڕێزگرتن بوو لەو ئازیزانەی کە دەمویست دڵگران نەبن بەم غیابە لەپڕە. گەر لەمەودوا کەمتر لێرە بووین بمان بەخشن.

ئەمشەو، پێش ئەوەی چاوەکانت لێک بنێیت، مۆبایلەکەت بکوژێنەوە و ڕێگە بدە بێدەنگی قسەت لەگەڵ بکات... گەر سبەی تەمەنت کۆتایی بێت، چی ئامادەیە؟ چ زانستێک یان جێدەستێکت جێهێشتووە؟ خەڵک بە چی یادەت دەکەنەوە؟ چەنێک خۆشەویستیت چەندووە؟ دڵی چەند کەست خۆشکردووە؟ ئایا تەمەنت بە دیار چییەوە سەرف دەکەیت...؟ لەگەڵ خۆتدا ڕاستگۆبە دانیشە، چونکە ئەو وەڵامانەی دەیدۆزیتەوە، دەبنە هۆی ئەوەی بزانیت لە ڕاستیدا لە کوێی ژیاندایت، ڕەنگە سبەینێ ژیانت ڕزگار بکات.

ڕۆژانە ٤ بۆ ٥ کاتژمێر سەیری شاشەی مۆبایلەکەت دەکەیت، وایە؟ وەرە با حسابێکی سادە بکەین: ئەم خوە بەڕواڵەت بچووکە، لە ساڵێکدا دەبێتە هۆی نەمانی چەندین مانگی ڕەبەق لە تەمەنت! لە پێناو چی؟ ترێندێکی کاتی، ڤیدیۆیەکی پێکەنیناوی، یان لایکێکی بێبایەخ. تۆ بەم کارەت بەنرخترین سەرمایەی خۆت کە «الوقت» (کات)ـە، پێشکەش بە کۆمپانیاکانی سۆشیاڵ میدیا دەکەیت؛ بۆ ئەوەی ئەوان لەسەر حیسابی ژیانی تۆ بگەنە لوتکەی دەوڵەمەندی و تۆش لە شوێنی خۆتدایت! کاتێک بەئاگا دێیتەوە، دەبینیت تەمەن ڕۆشتووە و تۆ تەنها تەماشاکەر بوویت. ئایا مرۆڤی ژیر شتیوا دەکات؟!

گەورەترین هێز کە گەنج هەیبێت، پاراستنی زمان و چاوێتی. لە سەردەمێکدا کە: هەمووان خەریکی هاوارکردن و قسەی بێمانان. دەرخستنی ژیانی تایبەتی بووەتە مۆدێل. گوناهـ و لادان بە ئاسانی لەبەردەستدایە. بێدەنگی و خۆپاراستن دەبنە تاکە مەرجی سەرکەوتنت.