KARWANÎ XEYAL
前往频道在 Telegram
253
订阅者
无数据24 小时
+57 天
+3630 天
帖子存档
خەیاڵی تۆ
هەموو شەوێ
لێم دەهاڵی
وەکوو لاولاو
لای بەیانی
وەکوو خوماری بێ خەوم
دیسان
چاوەڕوانی شەوم!
✍خۆم
بووم بهشاعیر
دهردو ئازارم ههڵبژارد
لهكارگهی چهوساوهكانا
شیعرهكانم كرده تفهنگ
بهڵیَنم داوه چهپكیَ تیشك
لهخۆر بدزم بیدهم لهپرچی شهوه زهنگ!
" جەلال مەلەکشا "
شاری خەونەکان
هەر شەوێک کاتێک خەڵک دەخەوتن، من بە تەنیا لە پەنجەرەکەمەوە سەیری مانگم دەکرد. هەستم وابوو کە مانگ بانگم دەکات، بەڵام نەمزانی بۆ کوێ.
شەوێک، کاتێک خەریک بووم بخەوم، دەنگێکی نەرمم بیست: «ئەگەر دەتەوێت ڕاستی دڵت بزانیت، بە دوای ڕووناکی مانگ بکەوە.»
دڵم زۆر خێرا لێی دەدا، بەڵام ترسم نەبوو. دەرگاکەم کردەوە و بینیم لەسەر زەویەکەدا ڕێگایەکی زێڕین دروست بووە. بە شوێنی ڕێگاکە کەوتم تا گەیشتم بە شارێکی سەیر؛ خانووەکان لە هەور دروست کرابوون و دارەکان بە گوڵی ڕووناک دەدرەوشانەوە.
لە ناو شارەکەدا کچێکم بینی کە زۆر لە من دەچوو. پێکەنی و گوتی: «من ئەو بەشەی تۆم کە هەمیشە لە ترسەکانت شاردراوەتەوە.»
سەرم سوڕما. پرسیارم کرد: «بۆچی منت هێناوە بۆ ئەم شوێنە؟»
دەستی گرتم و وەڵامی دامەوە: «چونکە زۆر جار خۆتت لەبیر کردووە بۆ ئەوەی خەڵکی تر دڵخۆش بکەیت.»
لەو ساتەدا فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە. بۆ یەکەم جار تێگەیشتم کە خۆشەویستی بە خۆم، خۆپەرستی نییە.
بەیانی کە لە خەو هەستام، لەسەر مێزەکەم گوڵێکی ڕووناکم بینی؛ هەمان گوڵی شاری خەونەکان بوو.
لەو ڕۆژەوە، هەر کاتێک دڵم دەشکێت، گوڵەکە دەدرەوشێتەوە و بیرم دەخاتەوە:
«تۆش شایەنی ئەو خەونانەیت کە بۆ کەسانی تر دەیخوازیت.» 🌙💫
✍نووسین:خۆم✨
دەژیم!
تەنانەت ئەگەر باشترینەکانم لە دەست
بدەم؛چونکە ئەوە ژینە
کە باشترینەکانمان بۆ دروست دەکات
بهێڵە هەر شتێک لە دەست دەڕوات
بڕوات،من ئەو شتەم دەوێت کە بە سکاڵا و
پاڕانەوە پیس نەبووبێت تەنانەت ژیانیش!
دڵەکان لە یەک ناچن
شێوەیان یەکە بەڵام هەر یەکی خەمێکی جیاواز و خۆشەویستیەکی جیاوازیان هەڵگرتوە...
من دڵێکی بریندار و ماندووم
پڕم لە خەم
وێرانم
ژیان بەشێوەیەک ئازاری داوم ئیتر هیچ هێزێکم بۆ لێدانی ترپە نەماوە
باڵەکانم شکاون...
ڕەنگه هیچ کەس نەزانێت
لەپشت ئەم بێدەنگییە چی شاردراوەتەوە،
چەند جار لە ناو خۆم دا هاوارم کردووە
بەڵام هیچ کەسێک دەنگی نەبیستووە...
من فێری ئەوە بووم کە بە پێکەنینەوە خەمەکانم بشارمەوە، فێری ئەوە بووم بڵێم..باشم...
لە کاتێک دا لە ناوەوە هەموو شتێکم دەڕووخا...
هەندێک برین خوێنیان نییە، بەڵام هەر ڕۆژێک
لە ناو دڵدا دەکرێنەوە...
هەندێک کەس کاتێ دەڕۆن و یادەوەرییان دەمێنێتەوە، ئەو یادەوەرییە لە هەموو بوونی ئەو کەسە قورسترە... :)
من لە ژیان تەنیا یەک شتم ویست،
کەسێکم هەبێ، بێ ئەوەی ناچار بم باجی خۆم بدەم...
بەڵام ژیان هەر جارێک دەستی گرتم، لە کۆتاییدا
شتێکی لێ وەرگرتم... :)
ئێستا من ماوم و دڵێکی پڕ لە پرسیار و ڕێگایەکی درێژ کە نازانم بۆ کوێ دەچێت...
ڕەنگە ڕۆژێک دڵم دووبارە فێری ترپە لێدان ببێتەوە، ڕەنگە ڕۆژێک باڵە شکاوەکانم دووبارە هەستی فڕین بکەن...
بەڵام تا ئەو ڕۆژە...نازانم پێموا نیە مردن مەجالم بدا تا ٸەو کات...
ٸەمما ٸازیزی ڕۆییشتوم، کاتێک من و تۆ لە دیوانی خودا بە دیداری یەک گەیشتین، ئەگەر بینیتم و زانیت بێدەنگم، نەڵێیت هیچت نییە بۆ کوتن..
من هەموو هاوار و دەردی دڵم لە دونیا بۆ ٸەوانەی دەیانزانی بە داخی تۆوە مردم بەجێهێشت...🖤
نووسین:فەریاد و شیوا✨
