KARWANÎ XEYAL
前往频道在 Telegram
253
订阅者
无数据24 小时
+57 天
+3630 天
帖子存档
با پێکەوە لەم ژینەدا
ترووسکەی حەز و هیوا بین
بۆ یەک بژین بۆ یەک بمرین هەڵگری ئاڵای وەفا بین
بەڵێن ...
ئەگەر ئاسمان
رێگام بدات له ئامێزى بدرەوشێم ئەبم به خۆر بۆ ژيانت
ئەگەر زﻩمان
پێناسەم بات چرۆى ئەوين له تۆ بگرم بەهار ئێنم بۆ زستانت
ئەگەر دڵت
پێم ڕازى بێت ترۑەی دڵت لە دڵ ﺑﮕرم ڕﯙحم ئەﮐﻪم به قوربانت
ڕۆژى سەدجار له رێت ئەمرم ئەگەر ساتێک ...
بلێی گيانم !!
لەمێژە یەكڕا شار نەگەڕاوین
بەبێ بیانوو لێک دابڕاوین
لە ژیانی یەک بۆچی سڕاوین
یەكمان دۆڕاوە و یەكمان گۆڕاوین
سەرگەردانەكەی شاری خەیاڵم
كۆچت ئاگری بەردایە ماڵم..🖤🕊️
هێندەی دەریا شەپۆڵ ئەدەم
تاکو بگەمە کەناری تۆ...
گەڵاڕێزان لەمن باری
نەمدی سایەی ژێر داری تۆ...🪵🍃
مامۆستا ئەحمەد محەمەد
لە گریانی مناڵیما
پێکەنینم بەخەم ئەهات
کەچی ئێستا خەم دەریایە و
بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات...🌊🌒
مامۆستا ئەحمەد محەمەد
ئەی شنەی با... لەمن هەڵکە
تا دڵ هەناسەی پێماوە
هەتا خەزان بە یەکجاری
چۆکی بەگوڵ دانەداوە...
مامۆستا ئەحمەد محەمەد
🖤شەوی ئەمشەو هەتاڪوو بەر بەیانی ...
بە نێو ڪووچەی خەیاڵت دا دەڕۆشتم🖤
چ مەوداێڪی بێ ڪۆتا بوو دووریت
لە خەونیش دا بە دیدارت نەگەشتم !🌚💔
