KARWANÎ XEYAL
前往频道在 Telegram
253
订阅者
-124 小时
+87 天
+3630 天
帖子存档
هێدی هێدی بە ڕێ دا دەڕۆم
لەوانەیە بگەمە ئەو جێیەی دەمهەوێ
لەوانەیە ئیتر خەم کۆتایی بێت و دڵخۆشی بگەڕێتەوە لام
ئاخۆ ئێستا تۆش ئەوەندەدڵپڕ لە خەمی؟
تۆش ئەوەندە تامەزرۆی ئەوەی کە ئەو ڕێگە پڕ دڕک و داڵە ببڕیت و بگەیت بە دڵخۆشی؟
لە ڕێگەی ڕۆیشتن دا سەدان پرسیار لە مێشکم دێت و دەڕوات
نازانم لەوانەیە منیش بگەڕێمەوە بۆ لای خەم چونکە دڵخۆشی لای من پێنەگەیشتنە
هەر هەنگاوێک لە دڵخۆشی نزیک دەبمەوە ، خەم بە دەنگی بەرزەوە هاوار دەکا و ئەڵێ بگەڕێوە لای من
تۆ و دڵخۆشی بۆ من پێنەگەیشتنن تکایە تێبگە
تێبگە کە هەنگاوەکانم دوورن لێت و نزیک نابنەوە...🖤):
✍نووسین:شیوا✨
پاییزی تۆ نیشتوە لە وەرزی عومرم
باش بزانە بێ تۆ ئارام ناگرم
لە ئاستی غەم من ناتوانم تێپەڕم
دڵنیابە ڕۆژێک دێ و منیش دەمرم...🖤🥀 1:54
غەیب و بێ کەس لەم شارە وێڵم
چۆن دڵم دێڵێ تۆ بەجێ بێڵم
کێ تاقەت ئەگرێ ، لە دەردی دووری
مەگەر خوا بۆ خۆی بمدا سەبووری..🌚🍃 0:30
ٸەوەی لە مندا مرد، هەرگیز نەیتوانی لەگەڵ تۆدا بڕوات...🖤
نووسین: فەریاد شێخ شەڕەفی
دەنگ: فەریاد شێخ شەڕەفی
https://t.me/karwaniixeyal
خوێن دەتکێتە سەر کراسەکەم
شتێک لە سینگما شکاوە..!💔
دڵم بۆنی پاییزی لێدێ
شتێک لە مندا ژاکاوە...🖤
گوڵەکەم شاری دڵم پاییزە لێی داوە بڕۆ
تۆ گەشی هەڵدەپڕووکێی مەیە ئەو ناوە بڕۆ
چۆڵگەیە و کاکیبەکاکی نییە تێیدا نەفەرێ
ڕێگەی ئەم شارە بە داوی خەمە تەنراوە بڕۆ
نامەوێ پێت لە چڵی داوی خەمێ گیر بێ گوڵم
زولفی تۆ بۆ دڵی سەدها وەکوو من داوە بڕۆ
بولبولی بێکەسی دم پڕ لە هەرا جواب کە بڵێ
تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی بەشە وا بڕاوە بڕۆ
گوڵەکەم شاری دڵم بۆمبی جەفای بوو بە خەڵات
تا لەشت بەم گڕەمشقاڵە نەسووتاوە بڕۆ
هەموو کەس لێرە دەزانن کە دنەی شێعری منی
لە هەموو بەزمێ ئەوینی من و تۆ قاوە بڕۆ
تۆ هەڵـۆی بەرزەفڕی شاری دڵم نزمە لەبۆت
بێبەڵا بی گوڵەکەم کوا ئەوە جێی ڕاوە بڕۆ
هەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێین
ئێستە وا دڵ بە تەمی وستەوە تاساوە بڕۆ
گەر دەترسی لەوە ئاسۆ خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ
تا ئەبەد تەوقی وەفای تۆی لە ملا ماوە بڕۆ
https://t.me/karwaniixeyal 🍃✨
