ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

KARWANÎ XEYAL

KARWANÎ XEYAL

الذهاب إلى القناة على Telegram

ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
253
المشتركون
-124 ساعات
+87 أيام
+3630 أيام
أرشيف المشاركات
هێدی هێدی بە ڕێ دا دەڕۆم لەوانەیە بگەمە ئەو جێیەی دەمهەوێ لەوانەیە ئیتر خەم کۆتایی بێت و دڵخۆشی بگەڕێتەوە لام ئاخۆ ئێستا تۆش ئەوەندەدڵپڕ لە خەمی؟ تۆش ئەوەندە تامەزرۆی ئەوەی کە ئەو ڕێگە پڕ دڕک و داڵە ببڕیت و بگەیت بە دڵخۆشی؟ لە ڕێگەی ڕۆیشتن دا سەدان پرسیار لە مێشکم دێت و دەڕوات نازانم لەوانەیە منیش بگەڕێمەوە بۆ لای خەم چونکە دڵخۆشی لای من پێنەگەیشتنە هەر هەنگاوێک لە دڵخۆشی نزیک دەبمەوە ، خەم بە دەنگی بەرزەوە هاوار دەکا و ئەڵێ بگەڕێوە لای من تۆ و دڵخۆشی بۆ من پێنەگەیشتنن تکایە تێبگە تێبگە کە هەنگاوەکانم دوورن لێت و نزیک نابنەوە...🖤): ✍نووسین:شیوا✨

پاییزی تۆ نیشتوە لە وەرزی عومرم باش بزانە بێ تۆ ئارام ناگرم لە ئاستی غەم من ناتوانم تێپەڕم دڵنیابە ڕۆژێک دێ و منیش دەمرم...🖤🥀 1:54

غەیب و بێ کەس لەم شارە وێڵم چۆن دڵم دێڵێ تۆ بەجێ بێڵم کێ تاقەت ئەگرێ ، لە دەردی دووری مەگەر خوا بۆ خۆی بمدا سەبووری..🌚🍃 0:30

4:54

ٸەوەی لە مندا مرد، هەرگیز نەیتوانی لەگەڵ تۆدا بڕوات...🖤 نووسین: فەریاد شێخ شەڕەفی دەنگ: فەریاد شێخ شەڕەفی https://t.me/karwaniixeyal

خوێن دەتکێتە سەر کراسەکەم شتێک لە سینگما شکاوە..!💔 دڵم بۆنی پاییزی لێدێ شتێک لە مندا ژاکاوە...🖤

لە باڵندەکانەوە فێربە هەر شوێنێک سارد بوو جێی بهێڵە..!

خۆزگە وەک خۆری ئێواران؛ خەمەکانیش ئاوا دەبوون🌱🌚

لە نێو شەڕی مێشک و دڵم دا ڕووخسارم بێدەنگ ترین ناوبژیوانە...🌚🍃

0:29 🌱✨

ئەی شەمی شەوان ...✨🌚

بێ سوودە ئاوێنە فرۆشی شاری کوێران...

﮼بێ باکم لە ڕەشەبا خۆشیەکانم لە خۆرەتاو دا با بردیان🍂»

گوڵەکەم شاری دڵم پاییزە لێی داوە بڕۆ تۆ گەشی هەڵدەپڕووکێی مەیە ئەو ناوە بڕۆ چۆڵگەیە و کاکی‌بە‌کاکی نییە تێیدا نەفەرێ ڕێگەی ئەم شارە بە داوی خەمە تەنراوە بڕۆ نامەوێ پێت لە چڵی داوی خەمێ گیر بێ گوڵم زولفی تۆ بۆ دڵی سەدها وەکوو من داوە بڕۆ بولبولی بێکەسی دم پڕ لە هەرا جواب کە بڵێ تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی بەشە وا بڕاوە بڕۆ گوڵەکەم شاری دڵم بۆمبی جەفای بوو بە خەڵات تا لەشت بەم گڕەمشقاڵە نەسووتاوە بڕۆ هەموو کەس لێرە دەزانن کە دنەی شێعری منی لە هەموو بەزمێ ئەوینی من و تۆ قاوە بڕۆ تۆ هەڵـۆی بەرزەفڕی شاری دڵم نزمە لەبۆت بێ‌بەڵا بی گوڵەکەم کوا ئەوە جێی ڕاوە بڕۆ هەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێین ئێستە وا دڵ بە تەمی وستەوە تاساوە بڕۆ گەر دەترسی لەوە ئاسۆ خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ تا ئەبەد تەوقی وەفای تۆی لە ملا ماوە بڕۆ
https://t.me/karwaniixeyal 🍃✨

باران وەک فرمێسکەکانم نمەنمە دێتە خوارێ.. #بێکەلام

ئەمجارەش توانیم بیبەمەوە لێی...🌚🌪

ئۆرکێسترای پاییزە.m4a1.61 MB

بەرهەمی نوێی (گەلۆ) ئۆرکێسترای پاییزە پێشکەشتان❤️🙏 https://www.instagram.com/reel/DeuQXAJuIKE/?dlrf=MW8xZTRsamE4a2w4eg== لێرە بینەری بەرهەمی نوێی "گەلۆ"مان بن

Googoosh Adama(Remix).mp34.08 MB

بە بارانی پاییز بڵێن لە گەڵ چاوەکانی من دا گرەو نەکا... دەیدۆڕێنێ!