Estîlan
前往频道在 Telegram
بەخێرهاتی بۆ ئەستیلان.❤️☀️ چالاکییەکانی ئێمە، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە، و تەنیا ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم کاناڵە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتییە بەم هۆیەوە: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە». @Astilanbot
显示更多未指定国家未指定类别
373
订阅者
无数据24 小时
+227 天
+8530 天
帖子存档
373
ئێستا شتێک کە زۆر گرنگ و سەرنجڕاکێشە:
یەکێ لەو شوێنانەی کە سەلاحەددین بە خراوترین شێوە خاچ پەرستەکان تێکئەشکێنێ، عەفرین بوو. ئێ ئێمە بیر ناکەینەوە ئەمە تەنیا ڕووداوە کە پاپ (نۆکەری بازەرگانانی فراماسۆنێری جودو_کریستیانی) داگیرکردنی عەفرین لە کەسێکی وەکوو ئەردوغان پیرۆز ئەکات و شادباشی پێ ئەڵێ؟؟
یا ئەمە هیچ، چی زۆر سەیرترە:
ناوی عەمەلیاتی داگیر کردنی عەفرین «لەقی زەیتوون» بوو. ئەوە چ ناوێکە؟ زۆر ئاشنا نییە؟
«لەقی زەیتوون» ناوی سازمانی ئیتلاعاتی ئیسرائیل لەقی ئێران لە دەورەی حوکمڕانی پەهلەوییەکان بوو...
ئەمانە تەنیا ڕووداوە یان هەموو شتێک داڕێژراوە؟؟!
Estîlan
373
لە جیهانی کوردیدا، گرنگترین وشە «هێز»ە. بەڵام هێزی کورد تەنیا چەک، پارە، یان کەرەستەی مادی نییە؛ هێزی ڕاستەقینە لە زانست، ئەقڵ و بیرکردنەوە سەرچاوە دەگرێت. تەنانەت هەموو ئامرازە مادییەکانیش خۆیان بەرهەمی ئەقڵن، نە هۆکاری ئەقڵ.
یەکێک لە گەورەترین هەڵە ناسینەوەییەکان لە خوێندنەوەی مێژووی کورد، «ئاناکرۆنیزم»ە؛واتا مرۆڤێکی کورد بێ ڕەچاوکردنی بنەما مێژووییەکانی دیاردەیەک بە چەواشە و گێڕانەوە هەڵەق و مەڵەقەکانی دوژمن سەیری بابەتەکە ئەکات و گێلانە ئەو ئەنجامە بە بەرهەمی مێشکی لێکۆڵەری خۆی ئەزانێت.
بە باوەڕی من، بەرزترین نموونەی ئەم هەڵەیە، خوێندنەوەی کەسایەتی سوڵتان سەلاحەددینی ئەیووبییە...
ئێمە فرە ئەژنەفین لە نێوان کەسانی کەم تەمەن و کەم خوێندەوار تاوەکوو کەسانێک کە بە بیری خۆیان خوێندەوارن و دکتۆرای فەلسەفە و مێژوویان هەیە کە؛ «ئای سەلاحەددین نۆکەری عەرەبان بوو»، «ئای سەلاحەددین دەوڵەتی بۆ کوردان درووست نەکرد» و هتد، و یەک کەس نییە بەم مرۆڤانەی کە ڕێگەی ئیستدلال لە مێشکیان گیریاوە بڵێ: دەی باشە، سەلاحەددین لە سەدەی 12ز. ئەبوو چی بۆ کوردان بکردا کە نەیکرد؟!
ئەگەر من یا تۆی کوردپەروەر، لەو سەدە بژیاین و حوکمڕان بوواین ئەمانتوانی چیبکەین؟؟
سەدەی دوازدەهەم، سەدەی دەوڵەت–نەتەوە نەبوو. لەو سەردەمەدا دەسەڵات بە بنەمای ناسیۆنالیزمی مۆدێرن دانامەرزیا؛ ئایین و هێزی سەربازی بنەمای دامەزراندنی دەوڵەتەکان بوون. سەلاحەددینیش، وەک هەموو فەرمانڕەواکانی تری سەردەمی خۆی، لە هەمان چوارچێوەدا کاری کرد.
چتێک کە منی کەم خوێندەوار وەکوو کەسێکی 17_18 ساڵە توانیومە لەم ساڵانەدا لە خوێندنی مێژووی کورد حاڵی بم و تێبگەم ئەمەیە:
لە پاش درووستبوونی دەوڵەتی ئەیوبی، سەلاحەدینی ئەیووبی، ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاوی بۆ هێزدارکردنی کوردەکان گێڕا.
لە هەندێ لە ناوچە کوردییەکاندا بەسەر نەیاران و بێگانەکاندا زاڵ بووە و دەسەڵاتی داوەتە دەس کوردەکان (وەکوو سەلجووقیەکان لە ناوچەکانی حەسەن کەیف و دیاربەکر یا تورکمانەکانی ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانی ئەمڕۆ)
باشە؛ مەگەر خزمەت بە میللەت ئەمە نییە هێز بەیتە گەلەکەت و بیکەیتە خاوەن پێگە و دەسەڵات؟؟
بە باوەڕی من سەلاحەددین ئەشێ بە پێوانەی سەردەمی خۆی مەحەک بدرێت و نەک بە سیاسەتی مۆدێرنی سەدەی 20 و 21.
ڕۆحی سەرکەشی سەلاحەددین ئەگەر وەکوو هەموو حوکمڕانەکانی جیهانی ئیسلام بووا ئەمڕۆ ناوێکی لەسەر نەمابوو.
سەلاحەدین هەمیشە لە مێژوودا وەکوو مرۆڤێکی خاوەن هەست و سۆز ناسراوە و مێژوو هەمیشە شایەتی دەربڕینی هەستەکانی بووە.
جێگەی داخێکی زۆر گەورەیە ئەوەیکە بە ڕادەیەک هێرش کراوەتە سەر حەقێقەتی بوونی کورد کە ئێمە بە سووکایەتییەوە ناو لەسەر کەسێک تێرین کە لە جیهانی ڕۆژئاوا بە (پاڵەوانترین پاڵەوانی ڕۆژهەڵات) ناسراوە و لەبەر ڕەوشتی مرۆڤ مەنشانە و میهر و سۆزی ئاسمانی سەلاحەددین لەگەڵ ژن و منداڵی ئەسیران و تەنانەت خودی چەکدارەکان تا سەدەی 15 خەڵکی ڕۆژئاوا ناوی سەلاحەددینیان لەسەر مناڵەکانیان ئەنیا بە پاسی گەورەیی ئەو کەسە.
بێجگە ئێمە چ میللەتێک هەیە هوژم بەرێتە سەر ڕەمزی پاڵەوانییەتی و مرۆڤایەتی خۆی؟؟
ئەگەر کورد بە هێز و میهرەو ناناسرێتەوە ئەی بە چی ئەناسرێتەوە؟؟
نموونەیەکی سەلمێندراو بۆ ئەخلاقی سەلاحەدین کتێبی فەڕەنسی Saladin: Le plus pur héros de l'Islam (سەلاحەدین: پاڵەوانترین پاڵەوان لە ئیسلامدا) نووسەر تێیدا سەلاحەددین وەک سەربازێکی بەهێز، بەڵام لە هەمان کاتدا مرۆڤێکی خاوەن لێبوردەیی و ڕەوشت پیشان دەدات؛ فەرماندەیەک کە لە کاتی سەرکەوتنیشدا زۆرجار لێبوردنی هەڵبژاردووە و مامەڵەی لەگەڵ بەندیکراوان و دانیشتوانی شارەکان بە شێوەیەکی مرۆڤانەتر بووە لە زۆر فەرمانڕەوای هاوسەردەمی خۆی.
(ئەم کتێبە هەرگیز بۆ سەر زمانی تورکی و فارسی نەگێڕدراوەتەوە، بەڵام وەرگێڕانێکی عەرەبی هەیە «صلاح الدين الأيوبي: البطل الأنقي في الإسلام»، بۆ نەگێڕدراوەتەوە بۆ تورکی و دەڕی؟؟ ترس؟! بەڵێ ترس لە دوارە هاتنەوەی ڕۆحی سەلاحەدینێکی تر)
لە کۆتاییدا، من ئەمانەمە نەگەڕانەو کە بێژم سەلاحەدین لە هەرچی بوارەو 100 بووە و بەرگری بکەم لە هەرچی ڕەفتار و ئەخلاقی، هیچ کەسایەتییەکی مێژوویی لە ڕەخنە بەدەر نییە. وەلێ؛ مێژوو وەختێ دادپەروەرانەیە کە هەرکەس و هەر ڕووداوێک وەکوو سەردەمی خۆی بسەنگنی.
Estîlan
373
هاوڕێیان لێمان ببورن...
ئەم دواییە لەبەر تاقیکردنەوەکان و خوێندن کاناڵەکەمان فرە بێدەنگ بوو.
لە جیایی ئەوە:
لە یەکەمین دەرفەتدا لەسەر سوڵتان سەلاحەددینی ئەییووبی، بە تەعبیرێکی کوردانە قسە ئەکەین، نەک ئەوەی عەرەب و فارسەکان خستوویانەتە ئاراوە.
ئێمە لەسەر ژیانێ تاکی سەلاحەددین قسە ناکەین، لە کوێ لە دایک بوو و بەرەو کوێ چوو، و لە کوێ بردیەوە و لە کوێ دۆڕاندی.
ئێمە قسە لەسەر ڕۆحی سەرکەشی سەلاحەددین ئەکەین، و ئێژین سەلاحەددین چۆن ڕۆحی کوردانی پاراست و بە یادگار هێشتیەوە، و ئەگەر نەیناسین و بە تەعبیرێکی ئیسلامی سەیری بکەین ئەفەوتێ...
Estîlan
373
تەنیا یەکتری شک دەبەین!
پاڵمان داوە بەیەکەوە
جەستەمان بۆنی یەکتری
بۆنی باران و تریفەی گرتووە
وەک دوو پشکۆ پاڵمان
داوە بە سەرماوە
یاری بە ڕووناکی دەکەین،
پاڵمان داوە بە خەون و تەنیاییەوە
یاری بە ژیان و مەحاڵ دەکەین
هەر تەنیا یەکتری شک دەبەین
پێکەوە وڵاتێک لە خەون
ماڵێک لە ڕووناکی و
داهاتوو لە ئەڤین چێ دەکەین!
Estîlan
ڕەفیق سابیر
373
تەنیا 7 رۆژ لە یەکەم مانگی هاوین تێپەڕ بوو، خەڵکی سەردەشت وەک هەر ڕۆژێکی ئاسایی خەریکی کار و ژیانی ڕۆژانەی خۆیان بوون، لە ناکاو هەمووشتێک گۆڕا...
بەکار هێنانی چەکی کیمیاوی و بە گشتی مادە کیمیاویگەلێک کە ئەونە هۆی خنکاندن و ژەهراوی بوون (مەسموومیەت) لە ساڵی 1925 لەسەر بنەمای رێکەوتننامەی ژنێڤ قەدەغە کرابوو. حکوومەتی عەراق لە ساڵی 1931 (یان 32) بووە بەشێک لە ڕێکەوتننامەی ژنێڤ، بەم هۆیەوە لە ناو شەڕدا ئەگەر کەسی بەرامبەر دژ بە ئەوان چەکی کیمیایی بەکار نەهێنا ئەوان بۆیان نییە دەستپێشخەری بەکارهێنانی ئەو چەکە بن، بەڵام...
حکوومەتی عێراق هەمیشە و بەتایبەتی لەسەردەمی بەعسدا پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان بووگنە.
ئەم ڕێژیمە جینایەتکارە زیاتر لە 19 جار بە چەکی کیمیاوی هێرشی کردە سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەمڕۆ ساڵیادی یەکێ لە نموونەکانی ئەم تاوانە گەورەیەن، کیمیابارانی سەردەشت...
لە ئاوا ڕۆژێکدا هێرش کرایە سەر خەڵکی سڤیل لە شاری سەردەشت و دەس بە جێ 110 کەس ( کە ئامارەکان نیشاندەری ئەمەن کە دواجار ئەم ژمارە گەیشتە 130 کەس) شەهید بوون و 8025 کەسیش بە سەختی بریندار بوون و هێشتایش چەندین ساڵ لە دوای ئەم تاوانە هێشتا بەدەس برینەکانیانەوە ئەناڵێنن و چەندین نەخۆشینی هەناسەیی و سی و چەندین نەخۆشینی دەروونی تریان بۆ پێش هات.
مێژوو ئەم جینایەتە لەبیر ناکات...
Estîlan
373
بۆ دوایین ڕستە...
کاتێک کوردێک بۆ وەرگرتنی کار ئەشێ بیر بکاتەوە کە ئەشێ لەھجە و بێژەی کوردی خۆی بشارێتەوە
یا هەست بە بێنرخی جۆری قسە کردنەکەی بکات
یا بۆ وەرگرتنی پێگەی کۆمەڵایەتی ناچار بێت خۆی و جل و شێوازی قسەکەی بگۆڕێ
ئەشێ بزانین ئەمە بەشێکە لە پڕۆسەی ئاسمیلاسیۆن...
فێربوونی زمانی ڕەسمی وڵاتێکی داگیرکەر بۆ ئەوەی بتوانی پێی بخوێنیت و بنووسی زۆۆۆۆر جیاوازە لەگەڵ ئەوەیکە ناچار بی بێ لەهجە بە ئەو زمانە فەرمییە قسە بکەیت.
Estîlan
373
لە ناوچەیەکی کوردی و لەشارێکی قەیمی وەک سنە، کە لەوەتەی بووگە بە کوردی قسەیان کرگە و بە کوردی ژیاگنە و بە کوردی هەڵسیانشتنیان کرگە، بۆچە بێ لەهجەی بوون لە جیای توانای کارکردن دائەنرگێت؟!
خاوەن کارێک بۆ دامەرزاندنی کەسێک لەسەر کارێکەو ئاساییە داوای زوان، یا شارەزاییەکی تایبەت بکات...
بەڵام
ئایا خاوەن کار ئەتوانێ ئاوا ڕستەیەک دەرببڕێت؟!
ئایا ئەم قسە لە باری زمانەوانی و زانستی زواندا درووست ئەنوێنێ؟
هەمیشە لە ناو دەسەڵات و هێزی ناوەندیدا بێژە(لەهجە)یەک بە ستاندارد دا ئەنرێت، بەڵام لە شار و ناوچەیەکدا کە زۆرینەی خەڵکەکە کوردن، و زمان و
بێژەی کوردی ڕیشەی لە قووڵایی فەرهەنگی ناوچەکە کوتاگە درووسە تۆ داوای بێژەیەکی نزیک بە ناوەند بکەی؟! بە چ کارێکت تێ؟! بۆ خەڵکە کوردەکە لە زوانی خۆیان تێ ناگەن؟!
ئەگەر لەباری زمانەوانییەوە سەیری بکەین، هەرکام لە ئێمە جۆرە قسە کردن و لەهجەیەکمان تەنانەت لە زوانی دایکی خۆماندا هەس، یانێ بە ئەوەنەی هەرکامێکمان بێژەیەکی جۆراوجۆرمان هەس. پەس کەسێک نییە بێ لەهجە بێت.
کەسێکی کورد بە زمانێکی تەواو قسە ئەکات و پیتە قەڵەوەکان و جیاوازی نێوان پیتە هاودەنگەکان بە باشی بێژە ئەکات، ئیتر تۆ تێی ئێژی (ح و ھ_ ق و غ) تێکەڵ بکە و ناوی ئەنێی بێ لەهجەیی؟!
ئەم جۆرە ڕستە و دەربڕینە نە تەنیا نیشانەی کلاس و پێشکەوتوویی نییە بەڵکوو بە پێچەوانەوە نیشانەی دواکەوتوویی و هەژاری بیر و فەرهەنگی کەسییە، و ئەم قسە وەک مەرجی کار ناخوێنرێتەوە.
Estîlan
