ch
Feedback
Estîlan

Estîlan

前往频道在 Telegram

بەخێرهاتی بۆ ئەستیلان.❤️☀️ چالاکییەکانی ئێمە، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە، و تەنیا ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم کاناڵە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتییە بەم هۆیەوە: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە». @Astilanbot

显示更多
未指定国家未指定类别
373
订阅者
无数据24 小时
+227 天
+8530 天
帖子存档
@Astilanbot
هیچ قسەیەکیشتان نییە؟! پێشنیارێک، ڕخنەیەک...

تاکوو ژن ئازاد نەبێ سەرچاوکەی ژین لیخنە Estîlan هێمن
تاکوو ژن ئازاد نەبێ سەرچاوکەی ژین لیخنە Estîlan
هێمن

خەم و زووخاوی ئەم عەشقە لە کام مەیخانە ھەڵڕێژم؟ بەتەنیا ماوم و نامۆ سکاڵای دڵ بە کێ بێژم؟ Estîlan مەلەکشا
خەم و زووخاوی ئەم عەشقە لە کام مەیخانە ھەڵڕێژم؟ بەتەنیا ماوم و نامۆ سکاڵای دڵ بە کێ بێژم؟ Estîlan
مەلەکشا

516a5c21.mp33.17 MB

ژیانی بە دژواری و هەژارییەکی زۆرەوە دەستی پێ کرد، لە تەمەنی مناڵیدا باوکی تیا چوو و دایکی توانای دابینکردنی بژێوی ژیان و بەخێوکردنی مناڵەکانی نەبوو و سەرلەنوێ ناچاربوو هاوسەرگیری بکاتەوە... ئەمە بووە هۆی ئەمە کە زیرەک و خوشک و براکانی کەڵک لە خویندن وەر نەگرن. زیرەک بە درێژایی تەمەنی گەلەک ئاوارەیی و ژیانی ناخۆشی چێشتووە، فرەیک کاری جۆراوجۆری هەر بە تەمەنی مناڵی و گەنجییەوە تاقی کرگەسەو، وەک کرێکاری، شاگردی قاوەچی و کەبابچی، دوکانەکانی خواردنەوە و شیرینی و... تەنانەت چووگەسە شارگەلێ وەک پێنجوێن، مووسڵ، سلێمانی، بەسرە، خووزستان و باشووری ئێران بۆ کرێکاری کردن. دیارە هەر لە تەمەنی زۆر مناڵییەوە حەزێکی زۆری بۆ گۆرانیوتن بووە، یەکێک لە کەسگەلێ کە لە سەردەمی زیرەکدا لە بۆکان زۆر شارەزای گۆرانیوتن بووە کەسێکی جوو(یەهوودی) بە ناوی شێنکەجوو بوو کە حەسەن زیرەک زۆربەی کات لەسەر شەقام گوێی لە دەنگی ئەو کەسە بووە و وەک یەکەم مامۆستای نافەرمی زیرەک دادەنرێت. دیارە لە تەمەنی گەنجیدا کاتێک سەرقاڵی شووفێری بووگە شەمەندەفەرەکە گڕی تێ بەر ئەوێت و یەک کەس بەو هۆیەوە گیانی لە دەس ئات و زیرەکیش لەبەر ترس، بە نیازی ڕۆیشت بۆ بەغدا ماڵاوایی لە ڕۆژهەڵات ئەکات و ڕێگەی عێراق ئەگرێتە بەر... سەرەتا لە باشوور ئەچێتە پێنجوێن و پاشان سلێمانی، لە سلێمانی ئەبێتە شاگردی میوانخانەیەک و لەوێ لەگەڵ کچێک بەناوی ناسکێ هاوسەرگیری ئەکات. دوای 6 مانگ بۆ ماوەیەک ئەچێتە شاری کەرکووک و لەوێوە بەرەو بەغدا ئەچن. دواجار لە بەغدا لە میوانخانەیەک سەرقاڵی کار ئەبن، لەوێوە هۆش و زیرەکی مامۆستا لە گۆرانی وتن بۆ هەموان دەر ئەکەفێت، لای خاوەن هۆتێڵ پلەی بەرز ئەبێتەوە و ڕێگەی پێ ئان هەندێ کات لە حەفتە بچێتە سەر سەکۆ و گۆرانی بڵێت، کە دەنگ و باس ئەچێتە گوێی ڕادیۆ کوردی بەغدا تێن و بە ڕاپرسی خاوەن هۆتێڵەکە ئەیبەن و لە ڕادیۆ کوردیی بەغدا وەک کارمەند دا ئەمەرزێت. لە ڕادیۆ بەغدا لەگەڵ کەسانێک وەک عەلی مەردان، نەشەت عەبدولڕەحمان، عادڵ عیرفان و... کاری کردووە. 3 ساڵ پاش دامەرزانن لە ڕادیۆ بەغدا زیرەک ئەگەڕێتەوە بۆ شاری بۆکانی سەربە پارێزگای ورمێ، کاتێ هەواڵی هاتنەوەی تێدە گوێچکەی ڕادیۆ سنە بانگهێشتی ئەکەن کە لەگەڵ ڕادیۆ سنە کار بکا، و پاش ماوەیەک ئەچێتە مەهاباد و لەوێ تەک میرزا ڕەحیم ئەچنە ڕادیۆ تاران و لەوێ دەسبەجێ هەڵی ئەگرن و لەوێ کار ئەکات. دوای دەور و بەری 10 ساڵ خۆی و هاوکارانی ئەچن بەرەو کرماشان و لەگەڵ ڕادیۆ کرماشان هاوکاری ئەکات. لە ساڵی 1966 کاتێک ئیتر لە ئێران ڕێگەی پێ نادرێت لە ڕادیۆوەکانی ئێران و ڕۆژهەڵات کار بکات ئەچێتەو بەرەو بەغدا کاتێ دەنگی تۆمار ئەکەن ئەڵێن کە دەنگی کار ڕادیۆ ناخوا و هیچ گۆرانییەکی بۆ تۆمار ناکەن. دوای دەرکردنی لە ڕادیۆوەکانی ئێران و ڕۆژهەڵات و ڕادیۆ عێراق، هەر لەو وڵاتە دەسبەسەر ئەبێت و ئەینێرێنە زیندانی کەرکووکی باشوور، دوای 6 مانگ ئەشکەنجە دانن و لەم شار بۆ ئەو شار بردن ئازاد ئەکرێت و لەسەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵات لەلایەن ساواکەوە بە تۆمەتی جاسووسی دەسبەسەر ئەکرێت و بۆ ماوەیەک لە زیندانی کرماشان بەسەر ئەبات. کۆتا ساڵەکانی ژیانی لە نەخۆشینا بەسەری برد، لە تەمەنی کورتی 50 ساڵیدا گەلەک ناخۆشی و نەهامەتی دی و زۆر ڕاچەڵەکا. لە کاتژمێر 8_9 لە ڕۆژی 5 پووشپەڕی ساڵی 2672 کۆچی دوایی کرد چریکەی بۆ هەمیشە لە ژینی کوردان مایەوە. 1000 بۆ 2000 گۆرانی لە ژیانیا بە زوانی دایکی خۆی کوردی سۆرانی بە زمانەکانی فارسی، تورکی، ئازەری، ئەرمەنی و شێوەزاری لووڕی باشووری تێکەڵی گۆرانییەکانی کردووە. خاوەنی 8 مەقامە بە فارسی، 3 مەقام بە تورکی، 2 مەقام بە هەورامی، 64 مەقام بە سۆرانی. نازناوی زیرەک لە ساڵی 1953 لە ڕادیۆ بەغدا پێی درا، واتا ناوی باوک و باپیری نەوگە. Estîlan

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 5 پووشپەڕ، ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک، چریکەی هەرمانی کوردستانە... Estîlan
ئەمڕۆ ڕێکەوتی 5 پووشپەڕ، ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک، چریکەی هەرمانی کوردستانە... Estîlan

ڕێک یازدە ساڵ لەمەوپێش لە بەرەبەیانی ئاوا ڕۆژێکدا، دوژمنانی گەل لە کۆبانی بە هێرشێکی ترسنۆکانە لە چەن لاوە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیای فاشیست، جلی شەڕڤانەکانیان کردە بەر، لە شیرینی خەودا کۆمەڵکوژیێک لە کۆبانی دەستی پێ کرد و لە ماوەی دوو ڕۆژ دا لایەنی کەم 250 کەس لە کۆبانی و گوندی بەرخبۆتان کۆمەڵکوژ کران. دوای تێکشکاندنی هێرشی هەمەلایەنەی داعشەکان و بەرخۆدان و خۆڕاگری کۆبانی، دوای ئازاد بوونی شارەکە لە 2014/11/1 خەڵک گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان و سەرلەنوێ دەستیان کردەوە بە ئاوەدان کردنەوەی شارەکەیان، بەڵام تەنیا چەن مانگ دوای ئەوە کەوتنە بەر هوژمێکی وێرانکەرتر. ئەم کۆمەڵکوژییە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی بوو کە هیچ دەنگدانەوەیەکی ئەوتۆی نەبوو لە سازمانە نێودەوڵەتییەکان...! Estîlan

ئەمڕۆ یازدە ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژ کردنی خەڵکی کۆبانی بەدەستی چەتەکانی داعش تێپەر ئەوێت... Estîlan
ئەمڕۆ یازدە ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژ کردنی خەڵکی کۆبانی بەدەستی چەتەکانی داعش تێپەر ئەوێت... Estîlan

sticker.webp0.65 KB

ئه‌ی نیشتمان ئێواره‌یه‌ک چیاکانت ده‌گرمه باوه‌ش و نوقمی زه‌رده‌ په‌ڕ ده‌بم

بەکارتان هێنا؟! بەڵێ (👍🏽)، نە (👎🏽)

شەو نەبێ ئەستێرە مەستوورن، بە کەم مەڕوانە شەو مەحوی ڕەنگە لەگەڵ یەکەم تیشکی بەرەبەیان، خۆری نوستووی ئازادیش هەڵێ... Estîlan ش
شەو نەبێ ئەستێرە مەستوورن، بە کەم مەڕوانە شەو
مەحوی
ڕەنگە لەگەڵ یەکەم تیشکی بەرەبەیان، خۆری نوستووی ئازادیش هەڵێ... Estîlan
شەو شاد هاوڕێی گیان ❤️

بێ کاردانەوە ناوێ خۆۆۆ...

خۆشم دەوێی چەنگیز سیگارچی Estîlan

هاوڕێیان هەواڵێک... ئیسە ئەستیلان خاوەنی بۆتێکی موزیک دانڵۆدێرە، هەر موزیکێکت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دی و بە سێرچ نەتدۆزییەوە تەنیا بەستەرەکەی بنێرە تا گۆرانییەکانی بۆ بنێرێ... ئەویشە بەستەری بۆتەکە: @Astilanbotbot
و پێشتریش بۆتێکی ترمان بوو بۆ وڵامدانەوە بە بۆچوون و قسەکانی ئێوەی خۆشەویست: @Astilanbot
بە هیوای سوود هەڤاڵ❤️

خەباتکاری و ژیانی سیاسی لە ساڵی 1946 هاتە ڕۆژهەڵات تا پەیوەندی بە مەلا مستەفای بارزانییەوە بکات و لەویا دەسبەسەریان کرد و تا ساڵی 1948 لە زیندانی موسڵ دەستبەسەر بوو. لە ساڵی 1958 لە دوای بە نوێنەرایەتی مەلا مستەفا ئەچنە لای عەبدولکەریم قاسمی و 4 کەس لەوان شەهید ئەکرن و مەلا ئەنوەریش تێکەڵ بەوان بوو. لە ساڵی 1961 بە فەرمانی مەلا مستەفا فەرماندەیی شەڕی خانەقین ئەگرێتە بەر و لەوێ ئەبێتە هاوڕێ و هاوکاری ئەسعەد خۆشەوی لە دەڤەری بادینان. Estîlan

پرسا من ژ خودێ خوداوەندێ پاک و سەخی و میهرەبان دلۆڤــانی، هەردەم ژ بومـــە هەمــــــــــان هەموو کار، بدەستێ تەنە بێ شکە چ فارمان بکەی دێ ببیت بی ڤەمان دزانم دگەل کەس تە نینە چو کین دزانم ژ بۆ هەر کەسەک توی خودان هەمی دنیا ئەڤرۆ تە کریمە مرۆڤ ژ بۆ هەر کەسێ تەکری یار، زەمان ژ بۆ هەر کەسێ تەکری دۆست و فەلەک ژ بلی مە کوردان نەما بێ شڤان نێ ئەم ژ سەپان و بەندێت تەنە نە هشیار کە یا خودێ مەزن ژ خەوان چ گوننەهـــ هەیە مە خودایێ بلند چ سووچ مە هەیە ئەی خودا، دابزان مەبینە ل سەر رێکەکا ڕاست و ڕوهن ژ پشتامە باڤێ ڤی بارێ گران تۆ ئازا بکە ڤی وەلاتی کمێد بکێشە دەری وی، دەست تاسبان Estîlan
مەلا ئەنوەری مایی

با بزانین مەلا ئەنوەر کێ بوو؟ لە ساڵی 1912ز. لە ئاوایی (مایێ) لە ناوچەی بەرواری ژوور لە دایک بوو. لە تەمەنی 6 ساڵیدا دایکی بۆ خوێندن ئەینێرێتە ئاوایی (بارمەڕنێ) هەر لەو گوندە خوێندنی سەرەتایی تەواو ئەکات، بە داخەوە لەبەر دەس گوتی ناتوانێ خوێندنی ناوەندیی بخوێنێت و شانی داوەتە خوێندنی ئایینی و فەقێیەتی لە شارەکانی زاخۆ، دهۆک، ئامێدی و... لە ساڵی 1936ز. ڕێگەی مەلایەتی پێ دراوە و لە ئاواییەکانی ( شێروان، بارزان و لەناو عەشیرەتی هەرکی) دەرسی داوە. لەسەر هەڵوێستی سیاسی لە ساڵی 1946 زیندانی کراوە و 22 مانگ بەندیی ئەوێت. یەکێ لەو ڕووناک بیرە کوردانەیە کە پاڵپشتی شۆڕشی 14 تەمووزی 1958ی کردووە. ئەندامی یەکێتیی ئەدیبانی عێراق بووە و دەیان گوتار و نووسینی لەسەر مێژوو و ئەدەبی کوردی بە دوو زمانی کوردی و عەرەبی بووە. لە ساڵی 1959ی زاینیدا لە گەڵ وەفدێکی میللی بە سەردان چۆتە (چینی میللی) و لەوێ گوتارێکی بە نرخی لە سەر ڕۆشنبیری و مێژووی کوردان پێشکەشکردووە. گەلێک هۆنراوە و گوتاری لە سەر ئەدەب و نەتەوەی کورد بڵاوکرۆتەوە، کە ڕۆژی 22ی حوزەیرانی ساڵی 1964ی زاینیدا لە شۆڕشی بەرەنگاربوونەوەی لە بوونی نەتەوەی کورد شەهید دەکرێ و دەچێتە ڕیزی نەمرانەوە. Estîlan

ئەمڕۆ 1 پووشپەڕ، هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی، تۆڕەڤان، مێژوونووس و هۆزانڤانی کوردی، ئەنوەر محەممەد تاهیر ناسراو بە مەلا ئەنوەری
ئەمڕۆ 1 پووشپەڕ، هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی، تۆڕەڤان، مێژوونووس و هۆزانڤانی کوردی، ئەنوەر محەممەد تاهیر ناسراو بە مەلا ئەنوەری مایی. Estîlan

بەیانی باش نیشتمان❤️ ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی: 30 جۆزەردانی 2726 بەرامبەرە تەک: 20 حوزەیرانی 2026 ز. 30 خوردادی 1405 ه. Estîlan
بەیانی باش نیشتمان❤️ ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی: 30 جۆزەردانی 2726 بەرامبەرە تەک: 20 حوزەیرانی 2026 ز. 30 خوردادی 1405 ه. Estîlan