643
订阅者
+524 小时
+487 天
+12130 天
帖子存档
644
Repost from N/a
کاکی کاکم
بابی بابم
دڵو ڕۆحم
ماڵ و موڵکم
خۆم و ژیانم
هەناسە و مانم
جەرگ و هەناوم
هیوا و ئامانجم
بیر و خەیاڵم تۆی ...
جەنابی یار
644
Ez mirovekî bê welat im
Ez ji êşa zilma gelê xwe azad im
Ez mîna çûkek nêçîrvan im
Kî dizane ez çiqas şikestî û xemgîn im?
Xom noos
644
25ی گەلاوێژ تەنها ڕۆژێک لە ڕۆژنامەی مێژوو نیە ؛
ڕۆژێکە کە یاد و مێژوو و خەبات لە گەڵ یەکدا دەدوێن ،
ڕۆژێکە کە ناوی حیزبی دێموکرات لە گەڵ هیوای گەلێک و خەونی نیشتمانێکدا گرێ دراوە .
بە گەرمترین پیرۆزبایی و ڕێزەوە ،
ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان .
644
_بۆ بێدەنگی قسە ناکەی ؟!
چوزانم وەڵا ، بڵێم چیی ..
من لە گەڵ خۆما لە جەنگام ،
ئاخۆ قسەی چی لەگەڵ دەورو بەرەکەم بکەم .😒
644
نیشتمان؟!
کام نیشتمان؟!
ئەوەی خەونمان دەبینی لە پێناوی دا بمرین ؛
کەچی لەسەر دەستی خۆی دەمرین .
644
چۆن دەبێ سەربەست گەلی ژێردەستە کە کچ دابەستە بێ
بەس نەبێ ئەو کۆیلەتی و ئەو کچ لە ژوور دابەستنە
دەرکی داخستوە لە تۆ بابت ، کەچی دەرکی نیە
دەرکە داخستن لە تۆ دەرکی هومێد داخستنە
با هەزار زێ و گادەر و لاوێنی ڕوونیشمان هەبێ
تاکوو ژن ئازاد نەبێ ، سەرچاوەکەی ژین لیخنە
هێمن
644
نیشتمان گەرخوێنی من پاکەو حەڵاڵە شیری من
هەر لە سەر ڕێی خۆشەویستی و تۆیە بڕواو بیری من .
644
ڕزگارن ئەوانەی
بۆ خەونی هەڵفڕین سووتاون
دوو باڵی سازکراو لە مۆمی هیوا و
هەتاوی پڕ قین و
ئاسمانێک بێ سنوور ،
بێهوودە بۆ لەشی لەت لەت و
بۆ دەنگی باڵ لێدان مەگرین
ڕزگارن ئەوانەی
بۆ خەونی هەڵفڕین ژیاون ...
644
زەمانە گوڵێکی دامێ لێی ستاندم بۆنم پێوە نەکرد لێی هەڵپساندم ڕیشەی جەرگ و دڵم بوو ئەو گوڵەی من فەلەک زۆر بێ وەفا بوو لێی ستاندم ئای گوڵەکەم وای گوڵەکەم بۆن خۆشەکەم پاشی باڵای تۆ من دڵ بە کێ خۆش کەم شایی و شینم تێکەڵ بوو ئەی گوڵی من بەهارە پەڕەپەڕە ژاکا گوڵی من سەبەب کارت زەلیل و قوڕ بەسەر بێ شەو و ڕۆژ خواردنی خوێنی جگەر بێ ئای غەریبم وای غەریبم ئای غەریبم سووتا جەرگم لە دەستم چوو حەبیبم غەریب ماوم لە تارانێ بۆ وات کرد ئەسیر مابووم لە زیندانێ بۆ وات کرد لە بەر خاتری خۆشەویستیت بۆ وات کرد لە بەر تاقە براکەی خۆت بۆ وات کرد ئای بۆ وات کرد وەی بۆ وات کرد ئاخ بۆ وات کرد بە دەستی خۆت ماڵە من و خۆت خرا کرد
