کاڵ
前往频道在 Telegram
271
订阅者
无数据24 小时
-17 天
+130 天
帖子存档
271
ئەم گۆرانیەم بۆ ئەو ڕۆژە پاشەکەوت کرد کە ویستم بووک بم، ئێوەش لە دەوروبەرم کۆ بنەوە چەبڵە لێدەن و یەک بەخۆتان بڵێن بووک لە زاوا جوانترە🙂↕️🌷
13 2月, 04:34
271
ئەو پەیامم لە چەنێلی پێشووم هەروا ماوە، دەتوانم بڵێم ئەو ڕۆژی کە ئەوەم نووسی چەندە وێران بووم هەستم دەکرد قەت باش نابم وەمدەزانی ئەمن بەخۆڕایی دەست و پەنجە لێک دەدەم لەخۆڕا خۆم ماندووم دەکەم چون دەمدیت هیچم لە ماندوو بونم پەیدا نەکردووە ئەمن تەنیا سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئەو ئاوارانە بووم کە لە ناومدا وێران بوون دەمویست چارەسەری ئازارەکانم بکەم تا بتوانم هێزێک بە ئەژنۆم بدەم، دواتر دەمکووت ڕەنگە بەو شێوازی کە دەبوو ماندوو نەبوومە، بریندار نەبوومە، نەڕووخاوم نازانم بەڵام ئەوەی باش دەزانم ئەو ڕۆژیش تێپەڕبوو وەکوو تەواوی ئەو ڕۆژانەی کە دەمکووت دەرچوونم تێیدا نابێت بەڵام توانیم چون ئەو باوەڕم هەبوو کە کۆتایی هەموو شتێک جوانە و ئەگەر هێشتا ئەو جوانی بە نەسیبی من نەبۆت یانی ئەمن هێشتا نەگەیشتوومەتە کۆتایی ئەو ڕێگایە و ئەمن دەمەوێ کۆتایی ئەو ڕێگایە ببینیم، دەمەوێ بیبینم، لەبەر نارین، لەبەر بابم، لەبەر دایە.
12 2月, 15:35
271
Repost from N/a
دڵم یێک دوور بوونەوەی دەوێ یێک گۆڕانکاری بەسەر تەواوی ژیانم یێک دوور بوونەوە کە گەڕانەوەی نەبێ یا ئەگەر گەڕامەوە هیچم لەبیر نەمابێ نازانم فەقەت ئێستە شتێکم پێویستە کە مێشکم ئارام کات دەڵێی هیچ شتێک پەیدا نابێ کە لەو ژاوەژاوی مێشکم ڕزگارم کات ژیانم دە مەسخەرەترین حاڵەتی خۆی دایە هەموو ژیانم بۆتە ڕەنگە! هەموو شتم لەحەوایە. ناتوانم بڵێم کە چەن ماندووم لەو هەموو چاوەڕوانی کردنە کە هەمووی بە خۆڕای. هیوا چەن دەتوانێ جوان بێ ئاواش دەتوانێ مرۆڤێ بکوژێ! هیوای بەخۆڕای هیوایەک کە دەبێ مەرهەم بێ لێم بۆتە ژان.
12 2月, 15:34
271
چوار ساڵیش دەبێ کە ئەو بێ کەلامەم هەیە بەڵام هەر جار کە جوێی دەدەمە دەڵێیت بۆ هەوەڵ جارە، قەتی لێ وەڕەز نابم وا هەبۆت کە لە یەک گۆرانی هایدە بێزار بم بەڵام ئەوەی ئەگەر هەزارجار لەسەر یەک جوێ بدەمە دیسان پێم خۆشە سەر لە نوێ جوێم لێبێتەوە، مێشکی ئاڵۆز و دڵی ماندووم ئارام دەکات، تەنانەت ئەگەر گریانم نەیەت چاوم پڕ لە فرمێسک دەکات نازانم بۆوایە و فەلسەفەکەی چییە بەڵام ئەمن لە تاریکی و تاڵی ڕزگار دەکات :)
11 2月, 17:39
271
ئەم بێدەنگی شەوێ وەختێک هەموو خەوتوون و ئەمنێک کە دوای ڕۆژێکی سەخت حەمام کردووە و لیباسێکی خۆش و ڕاحەتم لەبەر کردووە و دانیشتووم چێژ لە بەتەن بوون وەردەگرم، ئەو هەستم خۆش دەوێت و بە هیچی ناگۆڕمەوە یەکدانە لەو شتانەی کە ئەمن بە ژیانەوە دەبەستێتەوە هەر ئەو تەنیایی و بێدەنگی شەوە🪷.
11 2月, 17:23
23 10月, ~16:30
271
دەڵێم خودایە:)
ئەمن هێشتا هەوڵ دەدەم، ڕەنگە بە هێواشی، ڕەنگە ناڕێکخراو، ڕەنگە ماندوو بم، بەڵام هێشتا بەرەو پێشەوە دەڕۆم چونکە لە شوێنێک لە قووڵایی دڵم دڵنیام کە تۆ بێ هیوام ناکەیت.
09 2月, 15:50
271
یەکێک لەو کارانەی لە ماڵەکەمدا دەیکەم ئەوەیە کە هەموو هەفتەیەک لیلیۆم دەکڕم و لەناو گۆزەیەکدا بیچێنم و ئاگاداری بم و چێژ لە بۆن و جوانییەکەی وەربگرم و هەناسەی ژیان بۆ ماڵەکەم بدەم. ئەگەر تا ئەودەم هەروا کاڵ مابێت هەموو ڕۆژێ وێنە دەکێشم و بۆتان دادەنێم🦦💕
05 2月, 08:58
