کاڵ
前往频道在 Telegram
271
订阅者
无数据24 小时
-17 天
+130 天
帖子存档
271
حەکوو چا چەند خۆشە یەک چادانی تەواوم خواردەوە هێشتا تێر نەبوومە بەخودا باشترین تراپییە✨.
03 2月, 12:15
271
وردە وردە بەو باوەڕی دەگەم کە ئەو ژیانە گورستانی زیندووەکانە. هیچ شتێک نابینم یان هیچ کەسێک نابینم کە بڵێت ئەمن بەو شتە گەیشتم ئەمن توانیم ئەو کارە بە سەرئەنجام بگەیەنم یان توانیم بەو پوڵی ماوەیەکی زۆر کۆم کردەوە ئەو شتە بکڕم، سەرتاسەری ئەو ژینە بۆتە ئاوات و خۆزگە خواردن و ئەو شتە تا قوڵایی دڵەوە ئەمن دەسووتێنێت.
01 2月, 02:37
271
نازانم چۆن بڵێم! بەڵام ئەوەی باش دەزانم تا ئەو وەختی هیچ نابینم و نابیستم زۆر باشترم دەڵێت بەختەوەری دە نەزانی دایە تا ئەوەیکە بزانی، تا ئێستە هەرچی زانیم و زانیاریم تێدا هەبوو هیچی بە کەڵکم نەهات هیچی حاڵی خۆش نەکردم و ئەمن نمتوانی هیچ بکەم، با ئەوبار هیچ نەزانم بەڕاس گەمژە بوونم لە زانا بوون پێ باشترە.
01 2月, 02:28
271
تا زیاتر بەرەو پێشەوە بچین، زیاتر شتەکانی ڕابردووم خۆشدەوێت. ئەمن زیاتر هاوڕێ کۆنەکانم خۆشدەوێت. زیاتر جل و بەرگی کۆنم خۆشدەوێت. تەنانەت ئەو گوڵە سەرە کۆنەم زیاتر خۆشدەوێت. وا پێدەچێت هەموو هەستی ژیان و خۆشەویستی لەواندا مابێتەوە و خۆزگە منیش لە ڕابردوودا دەمامەوە، خۆزگە دەمتوانی خۆم دە یەکدانە لەو ڕۆژانەی کە تێپەڕین بەجێ دەهێشت بۆ نموونە کۆتا ڕۆژی ساڵی دوانزەهەمی مەکتەب.
29 1月, 04:28
