هەوریHAWRI
前往频道在 Telegram
260
订阅者
+124 小时
+57 天
-2030 天
帖子存档
260
ئێوە ئەی هاوڕێیانی گیان بەخت کردوو...
کە وەک گوڵ پەڕ پەڕ بوون
بۆ ساتێکیش وا تێمەگەن کە لە یاد چوون 🌱🌹...
260
Repost from Nazilê|نازیلێ
دارستان بۆ ئەگریت؟!
جوان گوێ بگرە عاشقی شێت!
سەیری هاڵاو و تەم و تۆی ئەم دارستانە
دوو چاوی عاشقاو و
فرمێسکی ئاگرین و
دڵێکی وەک لۆکەی ئەوێ
بۆ ئەگریت دارستان؟!
تۆ چوزانی مردنی ئازیزێک
سووتانی دڵدارێک هێدی هێدی، لە ئامێزی خۆتدا
واتای چییە
تۆ چوزانی بەجێمانی جامانەی کوردی لە ناو ئاگردا و بوون بە قەقنەس واتای چییە
تۆ چوزانی فرمێسکی دارستان بۆ کێیە
لەوانەیە بیری هەناسەکانی دڵدارەکەی بکات
کە بۆ کۆتا جار کڕنۆشی برد بۆ ماچی لێوی سوور، سووراو و خوێناو لە گیانی ڕژا
لەوانەیە بۆ ئەو کۆچە بێت کە ئاگری بێ هەست و ویژدان نەیهێشت تەنانەت بۆ کۆتا جار لەیەک ماڵ ئاوایی بکەن
لەوانەیشە فرێسکی گلەیی بن کە ئەیانڕێژێ
گلەیی لەو هەموو سووتانە
گلەیی لەو هەموو هاڵاوە ڕەشە
گلەیی لەو هەموو دابڕانە
گلەیی..
لەوانەیە بیری چۆپییەکەی دەستی کاکی بەڕوو بکات
بیری سووری ڕوومەتی خاتوو گوێز بکات کە لەژێر تەمی ڕەشدا نوقم بووە..
بۆ ئەگریت دارستان؟!
لەوانەیە بۆ سەری ئەو گەنجە بێ کە سرووشتی فێری جوانی و
کەژ و کێوی فێری ژیانەوە و
کانیاوی فێری ڕوون بوون کرد و
لە کۆتاییدا دزرا...
یان لەوانەیە بیری کۆتا هاوارەکانی دڵدارەکەی کردبێت کە ئەیووت:
ئاسوودە بژین مرۆڤەکان، ئەندیشەی سەوز ڕێبەرە بۆمان💚
ئادەی شێتە
دیسانیش بۆت پرسیارە بۆ ئەگری؟!
نازێ
۳ی خەرمانان، هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگەی مەریوان، کاک شەریف و هاوڕێیانی
بیری سەوز هێمای سەربەستیمانە
260
Repost from Nazilê|نازیلێ
ئیمشەو تەنیا بی جەستەی زەبوونم
دیسان سەر واز کەرد دڵەی پڕ هونم
خەیاڵان خام هاوردم بەردەم
هاوار جە دەمەی هەناسەی سەردم
مەولەوی گیان
260
هەوریHAWRI:
دەست خۆشیتان لێ ئەکەم کە تا ئەمڕۆ گوێ بیستی قسەکان و هەستەکانی هەوری بوون ئیتر کاری هەوریش لێرە دێتە کۆتایی
هیوادارم هەوری لە یاد نەکەن
هیوادارم ...
تەمەنی هەوری کورت بوو هیوادارم دڵی هیچ کەسێکتان عاجز نەبووبێ
بمانبوورن ....
260
دەست خۆشیتان لێ ئەکەم کە تا ئەمڕۆ گوێ بیستی قسەکان و هەستەکانی هەوری بوون ئیتر کاری هەوریش لێرە دێتە کۆتایی
هیوادارم هەوری لە یاد نەکەن
هیوادارم ...
تەمەنی هەوری کورت بوو هیوادارم دڵی هیچ کەسێکتان عاجز نەبووبێ
بمانبوورن ....
260
Repost from Nazilê|نازیلێ
چەندە کورتە تەمەنی من
کە پێم خۆشە
هەمووی دانێم لە ڕێگای تۆ
ئاخ نیشتمانی سەربەخۆ!
ک.د.ئازاد
