ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

هەوریHAWRI

هەوریHAWRI

الذهاب إلى القناة على Telegram

گۆرانی باڵە و مرۆڤیش پەلەوەر... نەناسراوی هەوری t.me/HidenChat_Bot?start=8909777532

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
260
المشتركون
+124 ساعات
+57 أيام
-2030 أيام
أرشيف المشاركات
هەر ئەمێستا تەواشا کەن برووسکەی خاک چۆن گڕ دەدا🌹

رسالة فيديو00:47

sticker.webp0.27 KB

ئێوە ئەی هاوڕێیانی گیان بەخت کردوو... کە وەک گوڵ پەڕ پەڕ بوون بۆ ساتێکیش وا تێمەگەن کە لە یاد چوون 🌱🌹...

Khabat Gagli.mp34.23 MB

دارستان بۆ ئەگریت؟! جوان گوێ بگرە عاشقی شێت! سەیری هاڵاو و تەم و تۆی ئەم دارستانە دوو چاوی عاشقاو و فرمێسکی ئاگرین و دڵێکی وەک لۆکەی ئەوێ بۆ ئەگریت دارستان؟! تۆ چوزانی مردنی ئازیزێک سووتانی دڵدارێک هێدی هێدی، لە ئامێزی خۆتدا واتای چییە تۆ چوزانی بەجێمانی جامانەی کوردی لە ناو ئاگردا و بوون بە قەقنەس واتای چییە تۆ چوزانی فرمێسکی دارستان بۆ کێیە لەوانەیە بیری هەناسەکانی دڵدارەکەی بکات کە بۆ کۆتا جار کڕنۆشی برد بۆ ماچی لێوی سوور، سووراو و خوێناو لە گیانی ڕژا لەوانەیە بۆ ئەو کۆچە بێت کە ئاگری بێ هەست و ویژدان نەیهێشت تەنانەت بۆ کۆتا جار لەیەک ماڵ ئاوایی بکەن لەوانەیشە فرێسکی گلەیی بن کە ئەیانڕێژێ گلەیی لەو هەموو سووتانە گلەیی لەو هەموو هاڵاوە ڕەشە گلەیی لەو هەموو دابڕانە گلەیی.. لەوانەیە بیری چۆپییەکەی دەستی کاکی بەڕوو بکات بیری سووری ڕوومەتی خاتوو گوێز بکات کە لەژێر تەمی ڕەشدا نوقم بووە.. بۆ ئەگریت دارستان؟! لەوانەیە بۆ سەری ئەو گەنجە بێ کە سرووشتی فێری جوانی و کەژ و کێوی فێری ژیانەوە و کانیاوی فێری ڕوون بوون کرد و لە کۆتاییدا دزرا... یان لەوانەیە بیری کۆتا هاوارەکانی دڵدارەکەی کردبێت کە ئەیووت: ئاسوودە بژین مرۆڤەکان، ئەندیشەی سەوز ڕێبەرە بۆمان💚 ئادەی شێتە دیسانیش بۆت پرسیارە بۆ ئەگری؟!
نازێ
۳ی خەرمانان، هەشتەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگەی مەریوان، کاک شەریف و هاوڕێیانی
بیری سەوز هێمای سەربەستیمانە

ئەندیشەی سەوزمان ڕێبەرە💚🌹
+1
ئەندیشەی سەوزمان ڕێبەرە💚🌹

ئیمشەو تەنیا بی جەستەی زەبوونم دیسان سەر واز کەرد دڵەی پڕ هونم خەیاڵان خام هاوردم بەردەم هاوار جە دەمەی هەناسەی سەردم
مەولەوی گیان

هەر بە تەنیا تۆم ئەوێ ✨

هەزار جاریش خراپ بێت ناهێڵم تەواو بێت بە ڕەگ و خوێنی خۆم خاسی ئەکەمۆ :))

بەخۆم ئەوت بێ وەفا نابن ئەوانەی وا نیشتمان یان خۆش ئەوێ ...

ڕێبواری ماندووی ڕێگای دوورم کاروانچیمە و ڕادەبوورم شارەکەت لە باوەش دەگرم....

هەنگە زەردە ئەبڕێ ڕێی دوور ...

هەوریHAWRI: دەست خۆشیتان لێ ئەکەم کە تا ئەمڕۆ گوێ بیستی قسەکان و هەستەکانی هەوری بوون ئیتر کاری هەوریش لێرە دێتە کۆتایی هیوادارم هەوری لە یاد نەکەن هیوادارم ... تەمەنی هەوری کورت بوو هیوادارم دڵی هیچ کەسێکتان عاجز نەبووبێ بمانبوورن ....

دەست خۆشیتان لێ ئەکەم کە تا ئەمڕۆ گوێ بیستی قسەکان و هەستەکانی هەوری بوون ئیتر کاری هەوریش لێرە دێتە کۆتایی هیوادارم هەوری لە یاد نەکەن هیوادارم ... تەمەنی هەوری کورت بوو هیوادارم دڵی هیچ کەسێکتان عاجز نەبووبێ بمانبوورن ....

مەرگ ئەمشەو بۆ نایەیت بیتو میوانم ؟:)

چەندە کورتە تەمەنی من کە پێم خۆشە هەمووی دانێم لە ڕێگای تۆ ئاخ نیشتمانی سەربەخۆ!
ک.د.ئازاد

من و تۆ وەک خوڕە و هاژەی ڕووبارین✨