شەوچرا Şewçira
前往频道在 Telegram
🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot
显示更多未指定国家未指定类别
513
订阅者
+1124 小时
-117 天
-5630 天
帖子存档
1 013
Repost from ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
🌐 ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
✔️ سەد و سێیەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
✅ چوارەمین دانیشتنی بەشی لاوان
🖊 تەوەر: ژیریی دەستکرد و مۆسیقا
وتاربێژان:
- سرووش مەدداح - هوومەن نیژادی
بەڕێوەبەر: نەسرین خزرپوور
📆 ڕێکەوت: دووشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٥
⏱ کات: ٤:٣٠ (چوار و نیوی دوانیوەڕۆ)
🏢 شوێن: مەهاباد، شەقامی ئیمام شافعی، بەرامبەر مزگەوتی سوور(جامیع)، پاساژی میدیا، نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی(گۆڤاری مەهاباد)
✔️ بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
🆔 http://rubika.ir/jami_mehabad
تێلێگڕام
🆔 https://t.me/nawendy1
ئینستاگڕام
🆔https://www.instagram.com/jami.mehabad?utm_source=qr
ماڵپەڕ
🆔https://jamimahabad.com/product/mahabad-236/
هاتن بۆ هەمووانە🌱
1 013
من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاوا بەستووە
ناز و خەمزەی وردەتیشکی ناوبەناوم بۆ چییە
من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕوخسارم دەوێ شەمعی شکاوم بۆ چییە!
جەلال مەلەکشا
şewçira
1 013
وەڵام
لە کۆتایی نامە کەتا
لە نامەکەی ئەمجارەتا
گیانە..ئەڵێ
من بەقت چەند،خوشم ئەۆێی؟
ئازیزەکەم،وەک چون بەهار
ئاسمانی شینی خوش ئەوێ
یان پەپوولەی هەردەو نزار
هەنگی دڵدار
گوڵ باخی،ژینی خۆش ئەوێ
شیلەی شیرینی خوش ئەوێ
خوشم ئەوێی.
یان چون بەفری چیای کوێستان
کانی ڕوونی،ناو دارستان
تریفەی مانگیان،خوش ئەوێ
خۆشم ئەوەێی!
ئازیزەکەم،ئەوندەی خۆتت،خۆش ئەوێ
خۆم خۆشم ئەێ!
خۆشم ئەوێی.
شێرکۆ بێەکەس
şewçira
1 013
هەر وەک خاڵۆ ناسر کە دەی گوت:
ئێستاش لە ناو کۆرپەی ڕۆحم
ئەوینی تۆ ڕادەژێنم
دە با وەکوو کۆرپەی ساوا
ئارام بێت و بینوێنم :)🦢🖤🚬
şewçira
1 013
+1
جلوبەرگی کوردی بۆ من تەنیا جلوبەرگ نییە، بەڵکو:
شەرەفە: سیمبولی ڕێز و پایەبەرزیمە.
شانازییە: نیشانەی سەربەرزی و جیهانی بوونی نەتەوەکەمە.
کەرامەتە: ئاماژەیەکە بۆ ئەو شکۆ و متمانەیەی کە لە پۆشینی ئەم جلوبەرگەی دایە.
نەوراسە: گوزارشت لە جوانی و ڕازاوەیی کولتوور و هونەری کورد دەکات.
خوێنە: بەشێکە لە مێژووی پڕ لە خەبات و بەرخۆدانی گەلەکەمان.
مانەوەیە: درێژەدانە بە کولتوور و دابونەریتی باپیرانمان.
لباس کوردی بۆ من واتای هەموو ئەمانەیە و بەرزتر لە تەنیا بۆ هەڵپەڕکێ لەبەرکردن!
şewçira
1 013
منی دێوانەکەت دێوانەتر بووم
لەناو وێرانەکان وێرانەتر بووم..
لە خان و مانی خۆم دەرچووم بە عیشقت
بە عیشقی تۆوە من بێخانەتر بووم..
خاڵە قازی
1 013
لە هیچ شتێک پەشیمان نیم
تەنیا لەو ڕۆژانە نەبێت
کە لە ترسی لۆمەی خەڵک
بە دڵی خۆم نەژیــاوم..
فرهاد پیربال
şewçira
1 013
ئەگەر هەوری قەزا بەردیش بەسەر مندا ببارێنێ
لە وەختی دادخاهیدا موسەللەم من خەتابارم!
نوسەر🖊.ئەدەب موکریانی
şewçira
1 013
سەبا بۆنی هێناوە لە گێسووت
وەکو پیراهەنی یووسف بۆ یەعقووب
لە هیجرانا ئەکەی تۆ ئیمتیحانم
لە سەبرا کەی دڵی من بۆتە ئەیووب؟
نـوسەر🖊.خادیم
şewçira
1 013
خۆت زل مەبینە بەڵێ: با، زل بی
خاوەنی گەنج و تێر و تەسەل بی
ئەبێ بزانی ئەم چەرخە ڕۆژێک
ئەتباتە ژێر خاک پاک یا چەپەڵ بی
نـوسـەر🖊.ئەخۆل
şewçira
1 013
هەزار ماچی نیشتمانەکەی خۆم کرد و
ئەو یەک ماچی نەکردمەوە
بە زۆر نییە!
خۆشەویستی ئاڵا نییه دروستی کەم
یان تابلۆیەک بیکڕمەوە!.
