شەوچرا Şewçira
前往频道在 Telegram
🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot
显示更多未指定国家未指定类别
513
订阅者
+1124 小时
-117 天
-5630 天
帖子存档
1 009
Repost from ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
🌐 ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
✔️ سەد و یەکەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
🖊 تەوەر: گێڕانەوەی دوێنێ بە کاتی ئەوڕۆ
وتاربێژ: عەزیز وەلیانی
📆 ڕێکەوت: دووشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٥
⏱ کات: ٤:٣٠ (چوار و نیوی دوانیوەڕۆ)
🏢 شوێن: مەهاباد، شەقامی ئیمام شافعی، بەرامبەر مزگەوتی سوور(جامیع)، پاساژی میدیا، نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی(گۆڤاری مەهاباد)
✔️ بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
🆔 http://rubika.ir/jami_mehabad
تێلێگڕام
🆔 https://t.me/nawendy1
ئینستاگڕام
🆔https://www.instagram.com/jami.mehabad?utm_source=qr
ماڵپەڕ
🆔https://jamimahabad.com/product/mahabad-236/
هاتن بۆ هەمووانە🌱
1 009
هەر وەک ماملێ دەلێ:
لەبن هەر بردێک،لە سایەی هەر دارێ
لە جیاتی شادی،خەم بۆم دەبارێ
1 009
Repost from شەوچرا Şewçira
کراش یابی ڕۆژهەڵات🌱
📍 تایبەت بە هەموو شارەکانی کوردستان:
پیرانشار | مەهاباد | بۆکان | سەردەشت | نەغەدە | شنۆ | سەقز | بانە | مەریوان و...☀️
https://t.me/karash1yabi
1 009
هەر کەسێ هات و وتی من عاشقم بڕوا مەکە
تا لەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی مارانگاز نەبێ
تاهیر بگی جاف
1 009
بەرەو ئاسۆ
سۆفیی گۆشەی خانەقا بووم، ئێستە پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەتنشین بووم، ئێستە مەست و مەیزەدەم
سەروی ئازادیش لەبار و دڵگەش و بەرزە، بەڵام
گیانەکەم! من شێت و شەیدای لار و لەنجەی ئەم قەدەم
جیلوەیی جوانی لە هەرچیدا هەبێ خۆشم دەوێ
ڕۆژێ کوشتەی مینیژۆپ و ڕۆژێ گیرۆدەی شەدەم
هەر یەکەی بۆ خۆی دەجوولێنێتەوە هەستی دەروون
زەردەپەڕ، کاروانکوژە، تاریک و ڕوونی سوبحدەم
ئاسمانی ساو و دەریای مەند و تارمایی چیا
سێوی لاسوور و بەهێی زەرد و هەناری گوڵ بەدەم
کێ وەکوو من سارد و گەرمی ڕۆژگاری چێشتووە؟
گا لە دەشتی گەرمەسێر و، گا لە کوێستانی گەدەم!
وەک شەپۆلی زێی خوڕەم ساتێ هەدادانم نییە
گێژ دەخۆم، پێچێ دەدەم، من ڕۆڵە کوردی ئەم سەدەم
ڕێگە سەخت و پڕ لە کەند و لەند و هەڵدێرە و گەوە
هەر دەبێ ببزووم، دەبێ بکشێم، وچانی لێ نەدەم
سێبەری مەرگم لە پێشدایە و بەرەو مەنزڵ دەڕۆم
ناخی گۆڕی تەنگە جێگام، هەر تل ئاسا بێ قەدەم
من بەرەو ئاسۆ، بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووە
چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم، پاڵ وەشەیتانی دەدەم!
کانیی ڕوونم دی بەلێشاوی بەهار شلوێ نەبوو
بەفری گەورەم دی چیای گرت و بەتاوێ بۆ قەدەم
ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو لە شانازی و شەرەف
عومری زۆرم دی کە دوایی هات بەڕیسوایی و نەدەم
ئاگری سینەم بڵێسەی دێ و وڵات ڕۆشن دەکا
ئەو دەمەی خۆم وەک دڵۆپێک دەچمە نێو دەریای عەدەم
مامۆستا هێمن꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 009
هەر خۆشییەک لە بەر ئەکەم
یان قۆڵەکانی درێژە
یاخود کورتە
یاخود فشە
یاخود تەنگە
بە بەری من
هەر خەمێکیش لە بەر ئەکەم
ڕێک ئەڵێی بۆ من کراوە
لە هەر کوێ بم!
شێرکۆ بێکەس꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 009
کراش یابی ڕۆژهەڵات🌱
📍 تایبەت بە هەموو شارەکانی کوردستان:
پیرانشار | مەهاباد | بۆکان | سەردەشت | نەغەدە | شنۆ | سەقز | بانە | مەریوان و...☀️
https://t.me/karash1yabi
1 009
ئەوەی دەزانی گۆشتی پێ ناگری
خەمی بۆ مەخۆ، بە شوێنیا مەگری!
بێگومان هەرچی کە خواستی خوا بێ
بە کەس ناگۆڕێ، هەر دەبێ وا بێ
بۆ خواپێداوان لەپڕ ئەبارێ
زۆر پاروویش لە قوڕگ ناچێتە خوارێ
خوا نەیداوەتێ کە بیخوا ئینسان
کەچی پێی دەڵێن لەغاوی شەیتان
کەوابوو، ئیمان بە خوای خۆت بێنە
بە خەفەت دڵی خۆت مەڕەنجێنە
پیرەمێرد꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 009
دڵ مەپێچە بەو دنیایە،دوایی دنیا ڕۆیشتنە
بەشی چاوەت لەو تەماشاخانە،ئاخیری هەر مردنە
تۆ کە لە بەندی جیهانی، دابی دنیا ئاخرێکەی
چاو نووساندن و دەست لە دونیا شردنە 🥀
زاهیر ئۆلفەتە꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 009
ئاگاداری ئاگاداری
پیدیئێفی ژیاننامەی پیرەمێرد ئامادە کراوە و تەنها هەندێک کاری کۆتایی ماوە.
بە ئومێدی خوای گەورە، تا بەیانی تەواو دەکرێت و سبەی دوای نیوەڕۆ بڵاو دەکرێتەوە.
سوپاس بۆ چاوەڕوانی و پشتیوانیتان. 🌿📖
1 009
خـوزگـە پـیـاوی خراب وەك هەنگ بــوایــە
کــــــە پـێـوەی ئـەدای گـیـانی دەرچــوایە
پیرەمێرد
