🦋گلاره🦋
前往频道在 Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
显示更多未指定国家未指定类别
419
订阅者
+1124 小时
+497 天
+16130 天
帖子存档
419
هەموو دنیا پووچ بوو
هیچی بە کەڵکمان نەهات
تەنها دڵ شکاندن بوو
تەنها ماندوێتی پێ بەخشین
لە کۆتاییدا ماینەوە لەگەڵ دڵێک کە
ئیتر تاقەتی هیچ شتێکی نەماوە🩶"
419
لەم ڕۆژمێرەی ئێستەدا
سەعات لە ڕۆژ
هەفتە لە مانگ
مانگیش لە ساڵ وەڕس بووە!
ڕەنگم لە دەنگم بێزارە و
دەنگم لە بۆنم بێزارە
هەر لەم کۆڵانەی ئێمەدا
دەرگا لە چوارچێوەی خۆی و
شوشە لە پەنجەرەی خۆی و
سیلەی کۆڵان لە کۆڵان و
کۆڵان لە دیوار بێزارە بێزار!
🍁شێرکۆ_بێکەس🍁
419
لە بەر ئەو پەنجەرە مەوەسته گیانەکەم!
تاریکی کراسەکەت ڕەش دەکات
ئاگات له زارت بێ،
با ناکاو هەڵدەکات
پەیڤ سووکه، با دەیبات...
بۆ ئاسمان مەڕوانه گیانەکەم!
لەمێژه مانگ لە نێو
هەورێکی دێوجامەئاسایی
ئەسیرە...
«جەلال مەلەکشا»
419
من شاعیرێڪی ماندووی خەزانم،
له تەواوی وەرزەکانی ساڵدا
له تێنووسی بیرەوەری ئەنووسم
لاپەرەڪانی خەزان
گەڵا به گەڵا ئەدڕێنم
له وەرزی دڵتەنگی و تەنیاییدا
لە گەل شێـعرەڪانم
بۆ جارێکی تر
بێ تۆ ئەمرم.🍁
