🦋گلاره🦋
الذهاب إلى القناة على Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
558
المشتركون
-124 ساعات
+207 أيام
+6030 أيام
أرشيف المشاركات
556
فڕێم مهده
فڕێم مهده من یاری تۆم
له وهرزه سهخته کاندا
من بههاری تۆم
بیرت چۆ ئێوارانی
وهک سێبەر شوێنم دهکهوتی
بیرت بێته ئهو جێیهی
تهنیا لهوێ دهستم دهکهوتی
فڕێم مەدە
ڕۆژێک دادێ وهک له ناو زبڵ
به دوای پاکهتی دهرمانێک
فڕێت دابێ دێی دهگهڕێی
به دوای مندا منێک که دهرده داری تۆم
556
له بارانا
شێعرم ئەبێ به چەترەکەت
له هەتاودا
شێعرم ئەبێ به شەماڵ و به سێبەر و
له سەرمادا
به ئاگر و
له شەواندا
به چراکەت
هەر وەختێکیش
چەتر و شەماڵ و
سێبەر و ئاگر و چرای من
لات نەبوون
تۆ بزانە
ئیتر شێعرم ئاوا بووه و
منیش مردووم!
شێرکۆ بێکەس
556
ماوەیەکە
تەیری عەشقێ ، هاتۆتە ناو هەناومەوە
هەر کاتێ کە ئەو بخوێنێ
من لێرەوە ، ئەبمە سەرچڵی درەختی و
لە ڕەوەزی چاویشمەوە
پۆل پۆل شیعر دێنە دەرێ!
❤️شێرکۆبێکەس❤️
556
کاتێ وتت خۆشم ئەوێی !
ئیتر وشەی خۆشم ئەوێی لەبەر چاوم
جارێک ئەبوو بە پەپوولە و
لەسەر دەستم ئەنیشتەوە ،
جارێکی تر ئەبوو بە پرژەی قەڵبەزە و
تنۆک تنۆک لێی ئەدام و ،
جارێکی دی ئەبوو بە پەنجەرەی هەور و
من بە مانگ و هەڵئەهاتم و ،
لەپڕێکدا ئەبوو بە شەقامی بەفر و
من بە چرایێکی سوور و
ئیتر وشەی خۆشم ئەوێی
هەتا ئەهات، گەورە ئەبوو....!
تا وای لێ هات ، ئێوارەیێک
بوو بە خەرمەنی گوڵاڵە و
بە ژوور و ماڵ و شیعرەوە
دایپۆشیم و تیا نوقم بووم!
🦋 شێرکۆ بێکەس 🦋
