د. ئیبڕاهیم سەنگەسەری
前往频道在 Telegram
显示更多
未指定国家未指定类别
444
订阅者
无数据24 小时
无数据7 天
无数据30 天
帖子存档
پێشەوا فخر الدین الرازي لە تەفسیری (مفاتيح الغيب29/ 344) دەفەرموێ: "قد ذكرنا مرارا، أن في كل كلمة من كلمات الله، فوائد لا يحيط بها علم البشر"
واتە: چەند جار باسمان کردووە، بەڕاستی لە هەر وشەیەک لە وشەکانی خوادا، ئەوەندە واتای بەسوودی تێدان، لە هەژمار نایێن.
دەبێ زانا کەسایەتی خۆی بپارێزێ
پێشەوا (فُضَيلُ بن عِيَاض) دەفەرموێ:
"ما أقبح بالعالم يُؤْتَى إلى منزله فيُقَالُ: أين العَالِم؟ فيُقَالُ: عند الأمير، أين العَالِم؟ قيُقال: عند القاضي، وما للعَالِم وما للأمير؟! وما للعَالِم وما للقاضي؟! ينبغي للعَالِم أنْ يكونَ في مسجده يقرأٌ في مُصْحَفِه".
واتە:
-بۆ زانا چەندە ناشرینە، بێنە ماڵێی، بپرسن: ئەوە لەکوێیە؟
- لە لای بەرپرسێکە.
- جارێکی تریش بێن لێی بپرسن، لە کوێێە؟
-لای حاکم و دادوەرە!
زانا ئیشی لای بەرپرس چیە! زانا ئیشی لای حاکم چیە!
جێی زانا مزگەوتە، کە قورئانی لێ بخوێنێتەوە.
ئیمام (ابن حِبّان) يش لەبارەی زانا دەفەرموێ:
"ولا يجب أن يكون متأملًا في سعيه الدُّنُوَّ من السَّلاطين أو نوال الدنيا به. فما أقبحَ بالعَالِمِ التذلُّلُ لأهل الدُّنيا !"
واتە: پێویست ناکا زانا لەخەمی نزیک بوونەوە لە دەسەڵاتداراندابێ، یان بەزانستەکەی لەخەمی دەستخستنی دونیادابێ! بۆ زانا چەند دزێوە بۆ دونیا سەرشؤڕ بکا.
= منیش دەڵێم: ئەو دەقانە ئەوە ناگەیەنن، زانای ئایینی دژایەتی دەسەڵاتداران یان دەوڵەمەندان بکا.
بەڵکو ئەوە دەگەیەنن: چونکە زانا میراتگری پێغەمبەرانە، دەبێ کەسایەتی خۆی بپارێزێ، و خەریکی پێگەیاندنی خۆ و قوتابی و کۆمەڵگابێ، تا کەسی ئیمانداری دەستپاک لە دەسەڵاتدار و دەوڵەمەند و کایەکانی تر پێبگەیەنێ، ئەو زانستەی لای ئەوە زۆر بەهادارترە لەوەی لەدەستی ئەهلی دونیادایە، کەواتە نابێ خۆی بشکێنێ.
الحمدلله دەستمان کرد بە شەرحکردنی کتێبی (فتح العلام بشرح الإعلام بأحاديث الأحكام)ـی شیخ الإسلام زکریا الأنصاري.
ئەو وانەیە پێشەکییەکە دەربارەی زانستی فەرموودەکانی ئەحکام و نووسەر.
سوپاس بۆ خوای گەورە ڕاڤەی کتێبی (الخلاصة في القواعد الفقهية عند الشافعية)، لەلایەن د. ئیبڕاهیم سەنگەسەری لە 32 وانەدا کۆتایی هات.
پشتیوان بە خوای گەورە لە هەفتەی داهاتووەوە ڕاڤەی کتێبی (فتح العلام بشرح الإعلام بأحاديث الأحكام)ـی شيخ الإسلام زكريا الأنصاري دەستپێدەکات.
الخلاصة في القواعد الفقهية عند الشافعية 32 | د. ئیبڕاهیم سەنگەسەری
https://youtu.be/QMkNskCbbVc
الخلاصة في القواعد الفقهية عند الشافعية 31 | د. ئیبڕاهیم سەنگەسەری
https://youtu.be/jpRZYoT5vbk
الخلاصة في القواعد الفقهية عند الشافعية 30 | د. ئیبڕاهیم سەنگەسەری
https://youtu.be/qriaUxuo3Hs
الخلاصة في القواعد الفقهية عند الشافعية 29 | د. ئیبڕاهیم سەنگەسەری
https://youtu.be/JhGdK6cDJNw
Repost from ئەکادیمیای ڕەند - خولی قیبلەنما
یەکەم وانە لە خولی قیبلەنما☄️
لە وانەی بیروباوەڕ (عەقیدە) دەچینە خزمەت جەنابی دکتۆر ئیبڕاهیم سەنگەسەری.
پەلەبکەن بۆ خۆتۆمارکردن لە خولی قیبلەنما - ئەکادیمیای ڕەند⏳⏳
وردەکارییەکانی خولی قیبلەنما https://www.youtube.com/watch?v=w0N4OY4ZyYk
لینکی ئەکادیمیای ڕەند، بۆ ناونووسین:
https://rand.academy
ڤیدیۆی فێرکاریی چۆنییەتی ناونووسین:
https://www.facebook.com/share/v/1DkXCABipa/?mibextid=wwXIfr#خولی_قیبلەنما #ئەکادیمیای_ڕەند
