ئەکادیمیای ڕەند - خولی قیبلەنما
前往频道在 Telegram
显示更多
未指定国家未指定类别
867
订阅者
无数据24 小时
+107 天
-1430 天
吸引订阅者
十月 '2610月 '26
十月 '26
+11
在1个频道中
九月 '26
+17
在1个频道中
Get PRO
八月 '26
+900
在0个频道中
Get PRO
七月 '260
在6个频道中
Get PRO
六月 '26
+5
在2个频道中
| 日期 | 订阅者增长 | 提及 | 频道 | |
| 08 十月 | 0 | |||
| 07 十月 | +1 | |||
| 06 十月 | +2 | |||
| 05 十月 | +3 | |||
| 04 十月 | +4 | |||
| 03 十月 | +1 | |||
| 02 十月 | 0 | |||
| 01 十月 | 0 |
频道帖子
🔻ئیستا تاقیکردنەوەی ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ کراوەیە و لە وێبسایت بەردەستە!
https://rand.academy/my-courses/3/exams
| 2 | 没有文字... | 184 |
| 3 | 🔻ئیستا تاقیکردنەوەی ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ کراوەیە! | 7 |
| 4 | ⭐ | 1 |
| 5 | کورتە فیلمی: ڕاستکردنەوەی زاراوەکان
#کورتە_فیلم
#ڕەند_بیروباوەڕ
#ڕەند_پووچگەرایی
بۆ بینینی ڤیدیۆیەکە لە یووتیووب، ئەم
لینکە داگرە
https://youtu.be/9C-bkhaNesA | 1 |
| 6 | 📌وانەی دووەمی بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی ئیستا لە وێبسایت بەردەستە:
https://rand.academy/my-courses/3/video/47 | 201 |
| 7 | سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
📌پشتیوان بە خودای گەورە ئەمشەو کاتژمێر 11:00 تاقیکردنەوەی بابەتی سیڕەیە.
📌دوو هەفتە کراوە دەبێت.
📌پرسیارەکان وردەکاریی زۆر بچوک و بێسوودی تیا نییە، بەڵکوو هەوڵمانداوە قوڵایی دەرسەکە لە پرسیارەکان ڕەنگبداتەوە!
بەڵام ئاگاداربن بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری زانیارییەکانی نێو بابەتەکە نوێ و کەمبیستراون، بۆیە پێویستی بە خۆئامادەکردن و پێداچوونەوە هەیە.
خوای گەورە بۆتان ئاسان بکا و بە هیوایی سەرکەوتن بۆ هەمووان ئینشائەڵا.
ئەکادیمیای ڕەند - خولی قیبلەنما☄️☄️ | 220 |
| 8 | خشتەی_وانەکانی_مانگی_١٠_خولی_قیبلەنما.png | 256 |
| 9 | 📌یەکەمین وانەی بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی ئیستا لە وێبسایت بەردەستە!
https://rand.academy/my-courses/3/video/46 | 253 |
| 10 | 📌کورتکراوەی هەموو وانەکانی بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی ئیستا لە وێبسایت بەردەستە!
📌پشتیوان بە خودای گەورە ئەمشەو کاتژمێر ٩:٠٠ یەکەم وانەی بابەتەکە دادەنرێت! | 253 |
| 11 | 📌لە دوای وانەی سیڕە پشتیوان بە خودای گەورە دەست دەکەین بە بەشی دووەمی بەڵگەکانی ڕاستیەتی ئیسلام کە بابەتی بەڵگەکانی پێغەمبەرایەتی ـە.
📌وانەکە لەلایەن مامۆستای بەڕێز جەنابی ئەندازیار ئیبڕاهیم وانەکان دەگوترێنەوە. ڕۆژی سێ شەممە یەکەم وانە لە وێبسایتی ئەکادیمیا دادەنرێت.
📌هەر ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی بابەتەکە کۆی گشتی کورتکراوە (مەلزەمە)ی وانەکە لە وێبسایت بەردەست دەبێت. کۆی گشتی وانەکان چوار وانەن. | 304 |
| 12 | سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری مەزن کە دەرفەتی پێ بەخشین بەسەرکەوتوویی و بە کۆمەڵێک تێگەیشتنی قوڵ و نوێوە، کۆتایی بە وانەکانی سیڕەی پیرۆزی سەروەرمان ﷺ بهێنین.
🟠بەوپەڕی ڕێز و پێزانینەوە، دەستخۆشی ئاڕاستەی جەنابی دکتۆر عیماد گوانی دەکەین. کە لە ماوەی دە وانەی بەپێزدا، بە توانستێکی ئەکادیمی بەرز توانییان باکگراوەندێکی جیاواز، نوێ و بەسوودمان پێ ببەخشن و پەنجەرەیەکی نوێ بەڕووی تێگەیشتنمان لە ژیانی پێغەمبەر (ﷺ) بکەنەوە. تێگەیشتن لە لایەنە سیاسی و ستراتیژییەکانی سیڕەی پێغەمبەر (ﷺ)، نەک تەنها ڕوانینمانی بۆ ڕووداوە مێژووییەکان گۆڕی، بەڵکو کۆی تێگەیشتنمانی بۆ بابەتی وەحی و فەرموودە قوڵتر و گشتگیرتر کرد.
🟠وانەکان بە سوودوەرگرتن لە پەرتووکە بەپێزەکەی دکتۆر وەزاح خەنفەر «الربيع الأول» شیکرانەوە. مەنهەجی کتێبەکە بە شێوازێکی زانستی خۆی لە گێڕانەوە باوەکان دەپارێزێت (وەک بەرواری لەدایکبوون لە ساڵی ٥٧١ز لە ساڵی فیل، وردەکاریی شێوازی لەدایکبوونەکە، دڵخۆشیی عەبدولموتەڵیب، یان وەفاتی باوکی پێش لەدایکبوونی)، و لە بەرامبەردا تەرکیزی سەرەکی دەخاتە سەر جەوهەری ڕووداوەکان و قوڵبوونەوە لەو ژینگە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فکرییەی کە وەحییەکەی تێدا هاتە خوارەوە، تاوەکو تێگەیشتنێکی وردتر و قووڵتر بۆ هاوکێشە سیاسییەکان، بنەما کۆمەڵایەتییەکان و ستراتیژییەتی گۆڕانکاری ژیانی سەروەرمان ﷺ بێنێتە ئاراوە.
⭐️اللَّهُمّ صَلِّ وَسَلَّمْ عَلَى نَبَيِّنَا مُحَمَّدٍ⭐️
ئەکادیمیای ڕەند - خولی قیبلەنما☄️☄️ | 669 |
| 13 | 📌ئیستا دەتوانن کورتکراوەی هەر دە وانەی بابەتی سیڕە لە وێبسایت ببین.
📌کورتکراوەکە بە هەردووک فایلی Word و PDF بەردەستە. دەتوانن بە پێی پێویستی خۆتان قەبارەی نوسینەکە گەورە و بچوک بکەن. | 285 |
| 14 | 没有文字... | 298 |
| 15 | بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگار کە بە فەزل و پشتیوانی ئەو توانیمان زنجیرە وانەکانی سیرەی پێغەمبەر ﷺ بە سەرکەوتوویی بەکۆتا بێنین. داواکارین لە خوای گەورە ئەم کارەی لێ وەرگرتبێتین و بکاتە توێشووی ئاخیرەتمان.
https://rand.academy/my-courses/3/video/44 | 295 |
| 16 | یادکردنی خوای گەورە، یادکردنەوەی زاتێکی بزر و نادیار نییە، بەڵکوو هاتنەوەی تۆیە لە نادیاری و بزری و، هەستانەوەتە لە خەوی غەفڵەت!
موحەممەد غەزالی
#ڕەند_بیروباوەڕ | 473 |
| 17 | 没有文字... | 485 |
| 18 | 🟧هەرکەسێک داواکارییەکی لە خودا هەیە، با سەڵاواتی زۆر لە دیاری پێغەمبەر لێ بدات، پاشان داواکارییەکەی بکات، ئینجا دیسانەوە سەڵاوات لێ بدات. چونکە خودا سەڵاواتەکان وەردەگرێت، هەر سەڵاواتەکانیش لەوەی نێوانیان بەڕێزترن.
ئەبو سولەیمانی دارانی
⭐️اللَّهُمّ صَلِّ وَسَلَّمْ عَلَى نَبَيِّنَا مُحَمَّدٍ⭐️ | 928 |
| 19 | لە خزمەت پێغەمبەری ئازیزمان ﷺ
📌ئیستا وانەی هەشتەم و کورتکراوەی وانەی هەشتەمی سیڕەی پێغەمبەری سەروەرﷺ لە وێبسایت بەردەستە:
https://rand.academy/my-courses/3/video/42 | 525 |
| 20 | ⭐️پێغەمبەر ﷺ و دابەشکردنی پسپۆرییەکان
پێغەمبەرمانﷺ دەفەرمووێ: «میهرەبانترینی ئوممەتەکەم بۆ ئوممەتەکەم (ئەبووبەکر)ـە، وە بەهێزترین و توندوتۆڵترینیان لە ئایینی خوادا (عومەر)ـە، وە بە شەرم و شکۆترینیان (عوسمان)ـە، وە باشترین دادوەریان (عەلی)ـیە، وە شارەزاترینیان لە زانستی میراتدا (زەیدی کوڕی سابت)ـە، وە شارەزاترینیان لە قوڕئاندا (ئوبەی)ـیە، وە زاناترینیان بە حەڵاڵ و حەرام (موعازی کوڕی جەبەل)ـە. بشزانن، بەڕاستی هەموو ئوممەتێک ئەمیندارێکی هەیە، ئەمینداری ئەم ئوممەتەش (ئەبوو عوبەیدەی کوڕی جەڕاح)ـە.» | 467 |
