ar
Feedback
War News

War News

الذهاب إلى القناة على Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

إظهار المزيد
2 343
المشتركون
-224 ساعات
-67 أيام
-3330 أيام
أرشيف المشاركات
رادیۆی مۆنتیکارلۆ: موجتەبا خامنەیی کوڕی خامنەیی بووە ڕێبەری نوێی باڵای ئێران.

ڕۆیتەرز: لە بریاری ئەمرۆی ئەنجوومەنی شارەزایان، موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری نوێ هەڵبژێردراوە.

وەزیری ناوخۆی ئەمریکا: ڕۆژی هەینی بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار زێڕ لە ڤەنزوێلاوە بۆ ئەمریکا هاتبوو. خەڵکی ڤەنزوێلا پەیکەری ترەمپ وەک ڕزگارکەرێکی گەورە دادەنێن.

سەرکردەیەکی حوسییەکان: بەم نزیکانە سوپرایزمان دەبێت

- سەربازێکی تری ئەمریکی لە سعودییە کوژرا.

ماکرۆن: لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران قسەم کرد. جەختم کردەوە لەسەر پێویستیی ئەوەی کە دەبێت ئێران دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ڕابگرێت. پێویستە ئێران دەستەبەری ئازادیی گەشتی دەریایی بکات، ئەویش لە ڕێگەی کۆتاییهێنان بە داخستنی گەروی هورمز. لە کۆتاییدا، نیگەرانیی قووڵی خۆمانم دووپات کردەوە سەبارەت بە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمی و بالیستییەکانی ئێران و سەرجەم چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی لە ناوچەکەدا، کە سەرچاوەی قەیرانی ئێستان. چارەسەری دیپلۆماسی لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەحەددا گرنگانە، کۆتاییهێنان بە پەرەسەندنی گرژییەکان و پاراستنی ئاشتی.

- وێنەیەکی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود - لەگەڵ تفەنگی نیشانەشکێنی سۆڤیەتی SVD دراگۆنۆڤ و چەکی دەستی چیکسلۆڤاکی vz. 61 ڤزۆر.
- وێنەیەکی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود - لەگەڵ تفەنگی نیشانەشکێنی سۆڤیەتی SVD دراگۆنۆڤ و چەکی دەستی چیکسلۆڤاکی vz. 61 ڤزۆر.

ئابووری ڕووسیا بە باشترین بارودۆخی تێپەڕدەبێت لەماوەی 2 ساڵی رابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز. پاڵپشت بەم گەشانەوەی
ئابووری ڕووسیا بە باشترین بارودۆخی تێپەڕدەبێت لەماوەی 2 ساڵی رابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز. پاڵپشت بەم گەشانەوەی ئابوورییە چاوەڕێی لەشکرکێشی زیاتری ڕووسیا دەکرێت بۆ سەر ئۆکرانیا و ئەوروپا.

محەمەد حاجی مەحمود: حکومەت و هێزە سیاسییەکانی کوردستان پاساو بۆ هێرشی گروپە چەكدارەكان دەهێننەوە. داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن هێرشەكان راگرێت؛ ئەوان لە داواکاری تێناگەن تەنها لە وەڵام تێدەگەن.

- عەلی سیستانی، رابەری باڵای شیعەکانی عێراق، فەتوای جیهادی كیفائی بۆ بەرگریكردنی لە ئێران دەركرد. "حەشدی شەعبی بە فتوای عەلی سیستانی دامەزرا"

بەپێی دیمەنێکی نوێی بڵاوکراوە، هێرشی سەر قوتابخانەکەی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجامدراوە بە مووشەکی تۆماهۆک، ئەمەش پێچەوانەی وتەکانی تڕەمپە کە وتی مووشەکەکانی ئێران بەهۆی نەبونی وردی لە قوتابخانەکەیان داوە.

- بەرگری سعودییە درۆنێکی حوسییەکانی تێکشکاند کە بە ئاراستەی کێڵگەی نەوتییەکانی سعودییە دەڕۆشت.

فەڕەنسا: داوا لە هاوڵاتیانمان دەکەین دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن.

لەدوای جەنگی 12 رۆژە، خامنەیی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان ئەم پلانەیان داڕشتووە: - لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگ سووپای پاسداران هێرش دەکاتە سەر تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و جەنگەکە فراوان دەکات. - ستراتیژییەکە ناوی لێ نراوە ستراتیژی "هەمووان لەناو" واتە جەنگەکە هەموو ناوچەکە بگرێتەوە. - سووپای پاسداران دابەش کراوە بەسەر 31 فەرماندەیی و دەسەڵاتی ناوچەیی. - هەر فەرماندەییەک لە ناوچەیەکدا دەسەڵاتی خۆی لەژێر فەرماندەیی سەرەکی بەکاردەهێنێت. - ئەگەر پەیوەندییان لەگەڵ فەرماندەیی سەرەکی پچڕا بەهەر هۆکارێک، فەرماندەیی ناوچەکان دەتوانن بەشێوەی سەرەکی بڕیاری خۆیان بدەن و فەرماندەیی ناوچەیەکی تر بۆی نییە دەستێوەردان بکات.

سوپای ئیسرائیل: رێژەی 50%ی ئەندامانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەكەمان ئافرەتن

- ئێران ڕێگە بە عێراق دەدات لە رێگەی گەرووی هورمزەوە نەوتەکەی هەناردە بکات.

فارس نیوز: ئێران لیستى ئامانجەکانى فراوانتر دەکات، لە هێرشکردنە سەر پێگە سەربازییەکانەوە دەچێتە قۆناغى کردنە ئامانجى سەرمایە ئابوورییەکانى ئەمریکا و بەرژەوەندییە ستراتیژییەکان لە سەرانسەرى ناوچەکەدا. لیستی ئامانجەکانى ئێران بە شێوەیەکی بنەڕەتى نوێ کراوەتەوە و ئێستا وەبەرهێنانە سەرەکییەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل و بەرژەوەندییە زیندووەکانیان لە ناوچەکەدا دەگرێتەوە.

بەپێی ئاماژە تەکنیکاڵییەکان و بەردەوامی جەنگ، نەوت پشتگیری بەرزبوونەوە دەکات بۆ ئاستەکانی 150 هەتا 180 دۆلار.
بەپێی ئاماژە تەکنیکاڵییەکان و بەردەوامی جەنگ، نەوت پشتگیری بەرزبوونەوە دەکات بۆ ئاستەکانی 150 هەتا 180 دۆلار.

- لە ئێستادا سووپای ڕووسیا لە نزیکەی 10 وڵاتی ئەفریقا هاوکاری سەربازی و مەشق دابین دەکات.

- ئەمشەو بازاڕە دارییەکان دەکرێنەوە. پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەکرێت.