War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 376
المشتركون
+424 ساعات
+117 أيام
+2930 أيام
أرشيف المشاركات
2 379
سەڕچاوەی ئێرانی: چەند خاڵێکی ناوتۆڕی کارەبا له پارێزگای هورمزگان بوونه ئامانجی بۆردومانی ئەمریکا.
2 379
قەتەر بە شێوازێکی چاوەڕواننەکراو دوو هێڵی ئاسمانی گرنگی لە دەوحەوە بەرەو باکوور داخست. بەپێی ئاگادارییەکی فەرمی دەزگای فڕۆکەوانی ئەمریکا، بڕیارەکە لە کاتژمێر 19:00 بە کاتی جیهانی کەوتە واری جێبەجێکردنەوە و تا کاتژمێر 03:00ی بەیانی بەردەوام دەبێت، ئەوەش لە بەرزی 4500 بۆ 27500 پێ.
2 379
مووشەکێکی ئێرانی ئامانجێکی لە شاری عەقەبە لە ئوردن پێکا. لە لایەکی ترەوە، میدیاکانی ئیسرائیل باسیان لەوە کرد کە ٣ بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن بونەتە ئامانج
2 379
زیلینسکی:
کاتێک ئەمریکا پەیوەندییان پێوە کردین و داوایان لێ کردین لە مۆسکۆ و سانت پیترسبۆرگ نەدەین، ڕاوەستاین، بەڵام ئێمە هێرشمان کرایە سەر.
2 379
1650 ڕۆژە ئاسمانی ئۆکرانیا داخراوە بە ڕووی گەشتی فرۆکەوانی، زیلینسکی دەیەوێت ئاسمانی ڕووسیاش دابخرێت، بێگوومان هەر کاتێک بابەتی ئاشتی دێتەوە پێش بە ئامۆژگاری و رێنمایی بەریتانیا ئۆکرانیا هێرشەکانی چڕ دەکاتەوە.
2 379
زیلینسکی:
ئەمڕۆ دەمانەوێت ئاگاداری بنێرین بۆ هەموو کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی کە ئاسمانی ڕووسیا بەکاردەهێنێت، ئەوانەی هێشتا فڕۆکەخانە سەرەکییەکانی ڕووسیا بەکاردەهێنن، ئاسمانی ڕووسیا بە تەواوی دەبێتە شوێنێکی مەترسیدار.
2 379
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا:
وەڵامدانەوەی ڕووسیا بۆ هەر هەنگاوێکی ئەگەری دژ بە ڕووسیا لە باڵتیک وێرانکەر دەبێت.
