War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 349
المشتركون
+124 ساعات
-67 أيام
-2530 أيام
أرشيف المشاركات
2 349
مارک دۆبوەیتس:
قەتەر بە ئێرانی راگەیاندووە کە شەش ملیار دۆلاری پێدەدات ئەگەر هێرشەکانی بۆ سەر قەتەر رابگرێت.
2 349
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی بەرگرییەوە بڵاویکردەوە:
بەرپرسانی باڵای سەربازی خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ ناردنی فیرقەی 82ی پەرەشووتوان.
ئەم هێزە لە 3000 سەربازی پەڕەشووتەوان پێکدێت و بە هێزی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ ناسراون کە دەتوانن تەنها لە 18 کاتژمێردا لە هەر شوێنێکی جیهان جێگیر ببن.
2 349
سەرچاوە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن:
ئەو هەفتەیەی ترەمپ ناوی ناوە هەفتەی دانوستان،کۆتایی نایەت تاوەکو ٥٠٠٠ سەربازی هێزی مارێنزی ئەمریکی ناگەنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمە بەو واتایەیە کە جەنگەکە ناچێتە قۆناغی ئاشتی، بەڵکو دەچێتە قۆناغی پێکدادانی گەورە.
2 349
⚠️بەپێی ڕاپۆرتی "ئیسرائیل هیۆم"، هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی "بن گوێر"، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، لەلایەن "شاباک" و پۆلیسەوە پووچەڵ کرایەوە.
تۆمەتبارەکە کە تەمەنی نزیکەی ٢٠ ساڵە، پەیوەندی بە گروپە جیهادییەکانەوە لە یەمەن و تورکیا کردووە و ئارەزووی خۆی بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی خۆکوژی دەربڕیوە. تا ئێستا ناوی تۆمەتبارەکە ئاشکرا نەکراوە.
2 349
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند:
ئەمڕۆ لەگەڵ دۆستمان سەرۆک ترەمپ قسەم کرد ئەو پێی وایە دەرفەتێک هەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی جەنگ لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوە، ئێمە لە هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران و لوبنان بەردەوامین پڕۆگرامی مووشەکی و ئەتۆمی ئێران بە سیستماتیك لەناو دەبەین و تەنها چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دوو زانای تری ئەتۆمییمان کوشت.
2 349
نەتانیاهۆ لە یەکەم لێدوانیدا : لە هەر بارودۆخێکدا بێت پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی خۆمان دەکەین.
2 349
ئەمشەو حەشدی شەعبی بە جۆرە موشەکێکی جیاواز بۆردومانی هەولێر و خەرابەجیری لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد
2 349
مەسعود پزیشکیان: قەرزارباری خۆڕاگری گەلی ئێرانممەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە تویتێکدا: - دەست و بازووی هێزە چەکدارەکان و پارێزەرانی ئازای نیشتمان ماچ دەکەم. - هیواخوازیشم داهاتووی گەشی وڵات و سبەینێیەکی ئارام و پڕ لە هێمنی بۆ منداڵانی ئەم خاکە بێتە بەرهەم. - قەرزارباری خۆڕاگری و یەکگرتویی گەلی ئێران و پارێزەرانی خاکم.
متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 
