War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 394
المشتركون
+124 ساعات
+137 أيام
+4330 أيام
أرشيف المشاركات
2 394
وەزارەتی بەرگری قەتەر دەڵێت ژمارەیەک موشەکی بالیستیمان خستووەتە خوارەوە کە وڵاتەکەمانیان بەئامانجگرتووە.
واتە ژمارەیەک موشەکی بالیستیش ئامانجیان پێکاوە.
2 394
بۆ دووەم جارە ئەمریکا لە خاکی بەحرەین و کوەیتەوە بە موشەکی زەمین بۆ زەمینی هایمارس هێرشدەکاتە سەر ئێران، واتا موشەکی ئاسمانی کۆگا دەکات بۆ هێرشی گەورەتر لەلایەک.
لەلایەکی دیکەوە بەئێران دەڵێت زیاتر لە بەحرەین و کوەیت بدە.
2 394
ئێران هێرشی کردووەتە سەر ئیمارات، کوەیت، بەحرەین، قەتەر، ئوردن و تەنانەت لە کۆگایەکی لۆجستی ئەمریکاشی داوە لە عومان.
2 394
ئێران گەرووی هورمزی داخستووە و لە کەشتیەکی بازرگانی داوە کە ویستوویەتی بەبێ رێگەپێدان تێپەربێت، لە بەرامبەرا ئەمریکا ژمارەیەک هێرشی کردووەتە سەر کەناراوەکانی ئێران بە قەبارەیەکی بچوکتر لە هێرشەکانی ئەم هەفتەیە و ئەم بەیانیەش ئێران بە شەپۆلێکی فراوان وەڵامی داوەتەوە
2 394
تورکیا سیستمی ڕادار و موشەکی لە فڕۆکەخانەی دیمەشق جێگیر کردوە، ئەمەش ئیسرائیلی نیگەران کردووە. بەپێی سەرچاوە سەربازییەکان، ئەم هەنگاوە ئاسمانی سوریا بەڕووی فڕۆکەکانی ئیسرائیلدا دادەخات و توانای هێرشی کتوپڕیان بۆ سەر ئێران پەکدەخات. نەتانیاهوش لە وەڵامدا هۆشداری داوە و جەختی لە پاراستنی باڵادەستیی ئاسمانیی وڵاتەکەی کردووەتەوە.
2 394
موجتەبا خامنەیی بۆ عەلی خامنەیی: پەیمانت پێ دەدەین تۆڵەی خوێنی پاکت و هەموو شەهیدانی ئەم دوو جەنگە لە بکوژە تاوانبار و ریسواکان بکەینەوە
2 394
دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر ئێران لە تیرۆرکردنم سەرکەوتوو بێت، فەرمانم بە سوپای وڵاتەکەم داوە یەک ساڵی تەواو بۆردوومانیان بکەن
2 394
ئاکسیۆس :
ئیدارەی ترەمپ داوای لە ئێران کردوە، کە ڕۆژی شەممە ڕاگەیەندراوێکی ئاشکرا بڵاو بکاتەوە و تێیدا دانی پێدابنێت کە گەروی هورمز کراوەیە، هەروەها بەڵێن بدات کۆتایی بە تەقەکردن لە کەشتییە بازرگانییەکان بهێنێت.
ئەگەر نەگەینە چارەسەرێک سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی، ئەوا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا نابێت.
ئەگەر ئێرانییەکان ڕەتی بکەنەوە ئەم کارە بکەن، ئەوا دەرئەنجامی مەترسیداریان دەبێت؛ ئەگەر سبەی ئەمە هەڵوێستی ئەوان نەبێت، ئەوا ڕۆژێکی باش بۆ ئەوان نابێت.
2 394
تورکیا لە ترسا بایداوەتەوە و ئێستا دەڵێت ئێمە دژی ئیسرائیل نین، بەڵکو دژی نەتانیاھۆین.
سەیری لێدوانەکانی هاکان فیدان بکەن:
"هیچ هۆکارێک بۆ ڕوو بەڕووبوو نەوەیەکی ئاشکرا لە نێوان تورکیا و ئیسرائیلدا نییە.
لە ئیسرائیل هێشتا کەسانی زۆر هەن کە ژیر، شایستە، خاوەن تێگەیشتن و بیرکردنەوەی ستراتیژین. هەموان وەک نەتانیاهۆ و پیاوەکانی نین.
بەڵام هەرچی هەڵبژاردنەکان نزیکتر دەبنەوە، نەتانیاهۆ و هەندێک کەسی دەوروبەری پێویستیان بە دوژمنێکە.
دوای ئەوەی شەڕیان دژی حەماس، حزبوڵڵا و ئێران بەڕێوەبرد، ئێستا پێویستیان بە دوژمنێکی دیکە هەیە بۆ ئەوەی سۆز بۆ خۆیان پەیدا بکەن.
ئێستا هەوڵ دەدەن ئەمە لە ڕێگەی تورکیاوە بکەن.
سیاسەتی حکوومەتەکەی نەتانیاهۆ تەنها بۆ ئێمە کێشە نییە، سیاسەت و حکوومەتەکەی بارگرانییەکن بەسەر ئیسرائیلەوە، بارگرانییەکن بەسەر ناوچەکەدا، هەروەها بارگرانی و هەڕەشەیەکیشە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی.
لە هەموو شوێنێک کۆدەنگییەک هەیە کە نەتانیاهۆ و سیاسەتەکانی هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئاسایشی ئابووری.
بە بڕوای من، ترەمپیش ئەمە تێدەگات."
