War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 353
المشتركون
-124 ساعات
-107 أيام
-2630 أيام
أرشيف المشاركات
2 353
ئەحمەد شەرع: هەوڵی دانوستانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئیسرائیل داوە، لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتینە خاڵی باش، بەڵام لە کۆتا ساتدا ئیسرائیل ڕای خۆی گۆڕی.
2 353
ئاژانسی واڵستریتی ئەمریکی :- سێیەم کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی (نیمیتز) نێردرا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ کەشتی فڕۆکەهەڵگری (جۆرج بۆش).
2 353
بەرخۆدانی عێراق هەڕەشەی شکاندنی سنوورەکانی ناوچەکە و وەڵامدانەوەی ماددی دەکات ئەگەر هێزەکانی ئەمەریکا کوێت وەک شوێنی هەڵدانی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران وەربگرن، یان ئەلجولانی بڕیاریدا ڕێگە بە ئەندامەکانی بدات بچنە ناو لوبنان بۆ ئەوەی شەڕ لە دژی هەسەدە بکەن.
2 353
نەتانیاهۆ:
ئەو تریلیۆنەی کە ئێران لەپێناو لەناوبردنماندا وەبەرهێنانی تێدا کردبوو، بەهەوادا چوو.
2 353
نەتانیاهۆ:
شەڕەکە کۆتایی نەهاتووە.
ڕژێمی ئێرانمان هەژاندوە، زوو بێت یان درەنگ هەر دەڕووخێت.
هیوادارم بەم زوانە بتوانم زیاتر باس لە هاوپەیمانییە نوێیەکان لەگەڵ وڵاتە گرنگەکانی ناوچەکەدا بکەم.
2 353
بەپەلە | دەیان مووشەکی ئەمریکی لە خاکی کوێتەوە بەرەو خاکی ئێران هەڵدراون و هاووڵاتیانی عێراقیش بە دەیان گرتە ڤیدیۆیی ئەم بابەتە بەڵگە دەکەن.
2 353
وۆڵ ستریت جۆرناڵ:
"ترەمپ بە هاوکارەکانی راگەیاندووە ئامادەیە کۆتایی بە جەنگ بهێنێت سەرەرای نەکردنەوەی گەرووی هورمزیش."
2 353
وەزیری دەرەوەی ئێران:
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت دانوستان نییە، بەڵکو ئاڵوگۆڕی پەیامە ڕاستەوخۆ یان لەڕێگەی دۆستانمان لە ناوچەکە.
وەک پێشتر ڕاستەوخۆ لە ویتکۆڤەوە پەیامم پێدەگات و ئەمەش بەو مانایە نییە کە ئێمە دانوستان دەکەین.
2 353
شەش مانگ پێش ئێستا تڕەمپ لەکاتی سزادانی کۆمپانیاکانی نەوتی ڕوسیا وتی:
بزانین دوای شەش مانگی تر پوتن هەست بەوەدەکات سزاکان کاریگەرییەکان نەبووە و دەتوانێت لە شەڕ بەردەوامبێت.
2 353
☄️وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا:
سزامان لەسەر کەشتیە نەوتهەڵگرەکانی Fesco Moneron، Fesco Magadan، Sv Nikolayی ڕووسیا هەڵگرت.
2 353
☄️سوپای پاسداران:
لیستێکی کۆمپانیاکانی زیرەکی دەستکرد لە ناوچەکە دیاریکراون و بەمزوانە دەکرێنە ئامانج.
2 353
وەزارەتی بەرگری عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کڕینی سیستمی بەرگری و مووشەک لە بەریتانیا و تورکیا بەبەهایی 340 ملیۆن دۆلار.
2 353
🇺🇸 لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمریکا دوو فڕۆکەی پێشکەوتووی جەنگی ئەلیکترۆنی لە جۆری EA-37B ناردووە.
ئەم فڕۆکەیە لە ساڵی 2024 چووەتە خزمەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمە یەکەم چالاکی ئۆپەراسیۆنی بێت، فڕۆکەکە بۆ ڕێگریکردن و تێکدانی سیستمەکانی پەیوەندی، ڕادار، سیستمەکانی تری گەشتیاری، تۆڕەکانی زانیاری دوژمن و هەر شتێک کە لە ڕێگەی شەپۆلە ڕادیۆییەکانەوە کۆنترۆڵ بکرێت، دیزاین کراوە.
❗️بەپێی خەمڵاندنەکان، چاوەڕوان دەکرێت ئەم فڕۆکانە هاوکاری جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بکەن.
2 353
وەزیری جەنگی ئەمریکا:
ترەمپ ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن، ئەگەر ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران شکستی هێنا، شەڕەکە بەرەو هەڵکشان دەچێت.
2 353
ناتانیاهۆ:
خەریکی دروستکردنی هاوپەیمانێتین لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کە باس لە شەڕکردنی هاوبەش لەگەڵمان دەکەن.
لە ڕابردوودا، وتووێژی نهێنیم لەگەڵ سەرکردە عەرەبەکان هەبوو، پێم دەوتن ئەو ساتەی ئێران توانای هەبێت، ئێوە داگیر دەکات و پادشایەتییەکانتان دەڕووخێنێت.
ئەوکات ئەوان بەو شێوەیە درکیان بەمە نەدەکرد، بەڵام ئەمڕۆ تێدەگەن.
2 353
ناتانیاهۆ:
ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە دەکات کە بە هێز مامەڵە لەگەڵ پرسی گەرووی هورمزدا بکات، هیوادارم سەرکەوتوو بێت، پێویستە ئەم کلیلی دەسەڵاتە لە ئێران وەربگیرێتەوە.
پێویستە دوای جەنگ، لە ڕێگەی ڕاکێشانی بۆریی نەوت و گاز لە سعودیەوە بۆ دەریای ناوەڕاست، ڕێڕەوی گەرووی هورمز پەراوێز بخرێت و تێپەڕێنرێت.
متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 
