ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك 👈

War News

War News

الذهاب إلى القناة على Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

إظهار المزيد
2 404
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+187 أيام
+4830 أيام
أرشيف المشاركات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کاتی کردنەوەی پرۆژەی ئاوی بڵندا: - پەیوەندیمان لەگەڵ بەغداد و پشتیوانی عەلی زەیدی دەکەین. - هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین. - نمانەوێ ببینە بەشێک لەشەڕی ناوچەکە. - هیچ پاساوێک بۆ هێرشەکانی سەر هەرێم نیە. - داوا لەلایەنە سیاسیەکان دەکەین بێنە پێشەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت. - داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکەین ئەگەر ڕاستگۆن بێن پەرلەمان کارابکەینەوە. - پارتی پابەندەو ئامادەین و دەستی دۆستایەتی درێژ دەکەین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان.

وۆل ستریت جۆرناڵ : لە هێشەکانی سەر بنکەی موەفەق ساڵتی فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی پڕکردنەوەی سووتەمەنی ، کۆپتەر و باڵەفڕ پێکراون و زیانێکی زۆر هەیە .

ئێران هێرشی کردە سەر بەحرەین

پێ دەچێتن لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئوردن فڕۆکەی F35 تێکشابێ

لە هێرشەکانی ئەمجارەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هێزەکانی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا موشەکی بالیستی جۆری ATACMS-یان لە کوەیتەوە بەرەو ئێران هەڵداوە. مووشەکەکانی ATACMS مەودایەکیان تا نزیکەی ٣٠٥ کیلۆمەتر هەیە، واتە کورت مەودان و بۆ ئامانجەکانی باشوری ئێران هەڵدەگرێت کە لە مەودای پێکانی خاکى کوەیتدان.

هەندێ سەرچاوە: موجتەبا خامنەیی کوێر بووە و قاچێک و دەستێکی نەماوە لە ئێرانیش نیە

دابەزینێکی مێژوویی؛ بەهای تمەن لە نزمترین ئاستی خۆیدایە و 100 دۆلار بەرامبەر 19 ملیۆن و 500 هەزار تمەنە

بە درۆن هێرش کرایە سەر پارتی ئازادی و 8 پێشمەرگەیان بریندار بوون

هێرش بۆ سەر ئەهواز لە پارێزگای خووزستانی ئێران تۆمار کراوە.

ئەمریکا هێرشی کردە سەر سیریک و بەندەر عەباس لە باشووری ئێران. فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە سەر دوورگەی کیشدا بە بەکارهێنانی تەواوی توانای بزوێنەرەکانیان بینراون، هەروەها تەقینەوە لە ئەهواز و دوو تەقینەوە لە بەندەری لەنگە لە باشووری ئێران تۆمار کراوە.

ئەمریکا هێرشی بۆسەر ئێران دەستی پێکرد

میدیاکانی نزیک لە ئێران : هێرشەکان بە ئامانجگرتنی کۆمپانیاکانی غازی ئیماراتی و ئەمریکی لە ناوچەی کوردستان

لە سنوری نێوان کەرکوک و سڵێمانی قادر کەرەم دەنگی تەقینەوە بیستراوە

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: شەوی رابردوو، ئاسایش و سەروەریی نەتەوەکەمان رووبەڕووی پێشێلکارییەکی گەورە و قبووڵنەکراو بووەوە. هێرشێکی مووشەکی بالیستی، کە لە ئێرانەوە هاوێژرا، نیشتمانەکەمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمانى کردە ئامانج. لەم کاتە سەختەدا شانبەشانی براکانمان لە هەولێر دەوەستین و هێرشکردنە سەر هەر یەکێکمان هێرشە بۆ سەر هەموومان.

بزانن ئێران دەفع بووە ، هەر نزیکی هەوڵێر بکەوێ🤨

ئەمریکا ژمارەیەکی زۆری فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-٣٥ی لە بەریتانیاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانە کرد

کەناڵی 14ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ترەمپ، فەرمانی بە هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) داوە کە دوای کوژرانی دوو سە
کەناڵی 14ی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ترەمپ، فەرمانی بە هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) داوە کە دوای کوژرانی دوو سەربازی سوپای ئەمریکا لە ئوردن، دەرگاکانی دۆزەخ بە ڕووی ئێران و سوپای پاسداران بکەنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئەمریکییەکان بە تایبەتی لە ناوچەکەدا ئاگاداربن و چاودێری ڕاوێژکارییەکانی باڵیۆزخانەکان بکەن و چاوەڕوانی ئەگەری پچڕانی گەشتەکان بکەن، چونکە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات دەتوانن ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەمنی زیاتر ببنەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی موفەق سەلتی لە ئوردن، ژمارەیەک هەلیکۆپتەری سەربازی زیانیان بەرکەوتووە.

بەهۆی گرژی و پێکدادانە نوێیەکان کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی HKN سەرجەم کارەکانی لە کوردستان و ئێراق هەڵپەسارد .
سەرەتا دانا گاز کارەکانی هەڵپەسارد .