ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

War News

War News

الذهاب إلى القناة على Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

إظهار المزيد
2 410
المشتركون
+124 ساعات
+47 أيام
+4830 أيام
أرشيف المشاركات
⏺نێردەی ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش: ساڵی ڕابردوو ڕووسیا چەکی بۆ ئێران دابین کردووە.

⏺چین و ڕوسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رێگەیان نەدا پرۆژە یاسای کردنەوەی گەرووی هورمز تێپەڕببێت کە لەلایەن بەحرەینەوە پێشکەش کرابوو.

⏺کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق: وەک رێزێک بۆ هەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ماوەکەی بەسەرچووە، بڕیارمان دا شێلی کیتلسن، رۆژنامەڤانە ئەمریکییەکە ئازاد بکەین، بەڵام دەبێ دەستبەجێ وڵات جێبهێڵێت.

زیانی زۆر گەورە لە ناوچەی پیشەسازی جوبەیل کەوتووەتەوە دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران هێرشی کردە سەری ، وەک دەردەکەوێت لە مانگی دەستکردی ناسا بەشێکی زۆری پاڵاوگەکە سووتاوە و وێرانکراوە ، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ئێران هێزی وەڵامدانەوەی کاریگەری هەیە لە جەنگی وێرانکردنی ژێرخانەکان.

photo content
+2

قاسم ئەعرەجی ئەندامی ڕێکخراوی بەدر و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، وەزیری پێشووی ناوخۆ، لە تۆمارێکی دزەپێکراوی هەژێنەردا: ▪️ ئێران دەبێت کۆتایی بێت، ئەمە بڕیارێکی ئەمریکی و جیهانییە، جەماعەتی ئێمە (مەبەستی لایەنە شیعەکان) لە هەر ساتێکدا بێت لە عێراق دەمان سڕنەوە. ▪️ قەیس خەزعەلی و ئەبو حەسەن (هادی عامری) و ئەوانی تر.. سوێند بە خودا ، لە هەر ساتێکدا بێت لە شەوێکی تاریكدا ڕادەکەن، گیان شیرینە. ▪️ تەنانەت مالیکیش ئێستا هەوڵ دەدات هێڵی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکییەکان بکاتەوە، لەگەڵ "زەڵمای خەلیلزاد و غەیری ئەویش، ملیۆنان دۆلاری پێداون. ئەوان هیچ بڕیارێکیان بەدەست نییە و گاڵتەی پێ دەکەن، بەڵام ئەو (مالیکی) و "سەخیل"ی زاوای، لە هەموان زیاتر تێوەگلاون لە ناو دەوڵەتدا. ▪️ ئەمریکا دەزانێت ئەوان وەک ئێمەن، و واتە سەر بە ئێرانن. تەنانەت "سودانی"یش ملیۆنەهای داوە بە "ساڤایا"، سافایا ناتوانێت هیچ بکات و هیچی بەدەست نییە. ▪️ تێوەگلاوترین کەسەکان لە عێراق مالیکی و فایەق زەیدانن. فەسیلەکان (گروپە چەکدارەکان) ئەوەندە نا، بەڵکو تەنها ئەمانە بە قوڵی لە کێشەکانی ئەمجارە تێوەگلاون. من و حەمید (شەتری، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری) بەدوای هەر هێڵێکی ئەمریکیدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی گەرەنتی ئەوەمان بدەنێ کە ناکرێینە ئامانج. ▪️ واتە زوو بێت یان درەنگ، دەبێت هەمومان دەست لەکار بکێشینەوە. ئەمریکا دەزانێت ئێمە لایەنگری ئێرانین، تەنانەت ئەگەر لایەنگرییەکەشمان بۆ ئەوان بگۆڕین، هەر قبووڵمان ناکەن.

بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە ٤.٣ ملیۆن بەرمیلەوە بۆ ١.٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە. بەرهەمهێنانی غازی هاوپێچی نەوت لە ١٧٠٠ بۆ ٧٠٠ (ملیۆن پێ سێجا)، و لە ئەنجامدا بەرهەمهێنانی بتڵی غاز لە ٨٥٠٠ تەنەوە بۆ کەمتر لە ٤٠٠٠ تەن لە ڕۆژێکدا کەمی کردوە؛ ئەزمەیەکی گەورەی ئابوری و سوتەمەنی چاوەڕێی عێراق دەکات

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هیندستان هۆشدارییەکی بۆ هاوڵاتیانی هیندی لە ئێران بڵاوکردوەتەوە و تێیدا داوای لێکردون لە ٤٨ کاتژمێر
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هیندستان هۆشدارییەکی بۆ هاوڵاتیانی هیندی لە ئێران بڵاوکردوەتەوە و تێیدا داوای لێکردون لە ٤٨ کاتژمێری داهاتودا لە دامەزراوەکانی کارەبا، دامەزراوە سەربازییەکان و باڵەخانە فرە نهۆمییەکان دوور بکەونەوە.

چەند کاتژمێری داهاتوو ئەگەر،هەیە حوسییەکانی یەمەن داخستنی گەرووی بابولمەندەب لە دەریای سوور ڕادەگەیەنن.

⏺تڕەمپ: ئەگەر دانوستانەکان ئەمڕۆ بەرەو پێش بچن و شتێکی بەرجەستە هەبێت، ڕەنگە وادەی کۆتایی بگۆڕدرێت.

ئەو هەشت بۆردومانەی هێڵی ئاسنی کە ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆردومانی کردن
ئەو هەشت بۆردومانەی هێڵی ئاسنی کە ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆردومانی کردن

نەتانیاهۆ: ئەمڕۆ هێرشمان کردە سەر ئەو هێڵە ئاسنین و پردانەی کە سوپای پاسداران بەکاریان دەهێنێت.

نەتانیاهۆ: ئێمە ڕژێمی تیرۆر لە ئێران وردوخاش دەکەین

ڕاپۆرتەکان لە ئێرانەوە باس لە تەقینەوەی زۆر گەورە دەکەن لە دورگەی "خارگ".

⏺ئەمریکا داوا لە هەموو هاوڵاتیانی لە بەحرەین دەکات بچنە پەناگەی سەلامەت.

هێڵی ئاسنی ئەلبورز بۆردومان کرا
هێڵی ئاسنی ئەلبورز بۆردومان کرا

⏺کۆشکی سپی: ئەمریکا بیر لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی ناکاتەوە و دەنگۆکان بێ بنەمان.

دۆزینەوەی پاشماوەی بۆمبی GBU-39 (SDB) کە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووی ئەمریکییە دۆزینەوەی ئەم بۆمبە دەرفەتێکی گرنگ بۆ ئێران دەڕە
دۆزینەوەی پاشماوەی بۆمبی GBU-39 (SDB) کە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووی ئەمریکییە دۆزینەوەی ئەم بۆمبە دەرفەتێکی گرنگ بۆ ئێران دەڕەخسێنێت تا لە ڕێگەی ئەندازیاریی پێچەوانە (Reverse Engineering) دەست بەسەر نهێنییە سەربازییەکانی ئەو چەکەدا بگرێت.

بۆردومانی حەشدی شەعبی لە ناحیەی سیبە لە بەسرە

ژمارەیەکی زۆر بۆردومانی هێڵە ئاسنەکانی قەزوین مرا