War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 394
المشتركون
+124 ساعات
+137 أيام
+4330 أيام
أرشيف المشاركات
2 394
رۆژنامەی حوریەتی تورکی:
پرۆسهی چارهسهری دۆزی كورد له توركیا، ئهم چهند رۆژه پهرهسهندنی ههستیار بهخۆوه دهبینێت، دهركردنی یاسایهك تایبهت به چارهنوسی گهریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئهمڕۆ تهوهرێكی كۆبوونهوهی حكومهت بوو به سهرۆكایهتی رهجهب تهیب ئهردۆغان، رۆژی چوارشهممهش بۆ ههمان مهبهست وهفدی ئیمرالی سهردانی سهرۆكی پهرلهمانی توركیا دهكهن.
رۆژی چوارشهممە شاندی ئیمراڵی لەگەڵ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەفکان ئاڵا جێگری سەرۆکی گشتی پارتی داد و گهشهپێدان کۆدەبێتەوە.
حكومهت ئهمڕۆ لهبارهی رهشنوسی (یاسای چوارچێوه) گفتوگۆی كردووه و بڕیاره دوای پهسهندكردنی رهوانهی پارته سیاسییهكانی توركیای بكات.
2 394
(محمد الفرح) ئەندامێکی حوسیەکان:
گەروی (باب المندب) یەک دەگرێت لەگەڵ گەروی هورمز و نرخی نەوت دەگاتە (٢٠٠) دۆلار.
2 394
سوپای پاسداران:
چەند دەقەیەک پێش ئێستا سیستەمە بەرگریەکانمان دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکیان تێکشکاند لە جۆری (لوکاس) لە بەندەر عەباس و لار.
2 394
+1
ئەم جۆرە سیستەمانەش پێیان دەوترێ
(counter-battery radar)
واتا ڕاداری هێرشی پێچەوانە کە ئیشی دیاریکردنی تۆپ و موشەکە و لە بەرامبەردا شیکاریکردنی جیگای تەقاندنەکەیەتی...
نمونەشمان زۆرە لەسەر ئەم چەکە وەک zopark-1m ی ڕوسی کە ئێستا لە ئۆکرانیا بەکاردێت و سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێناوە هەرچەندە هەندێکجاریش بەئامانج دەگیرێن لەلایەن درۆنی ئۆکرانی چونکە هیچ ئامێرێکی سەربازی پارێزراو نییە لە هێرشی درۆن. 🇷🇺
هەروەها AN TPQ 50 ی ئەمریکی کە لە عێراق و ئەڤغانستان بەکار هاتووە و سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێناوە 🇺🇸، ARTHUR ی سویدی 🇸🇪 و سیستەمی SERHAT ی تورکی.
2 394
+1
بۆچی دەبێت ڕاستەوخۆ دوای تەقاندنی هاوەن و ڕاجیمە خێرا ئەو ناوچەیە چۆڵبکەیت کە هاوەن و موشەکەکەت لێ تەقاندوە؟ ⚠️
هاوەن و موشەک هەڵدەر، یاخود ڕاجیمە دوو چەکی تەکتیکی بەهێزن کە بە باری تەقاندنی ناڕاستەوخۆ بەکاردێن هەتاوەکو ئامانجەکە بپێکن "Indirect fire mode"، ئەم جۆرە چەکە بە جۆرێک بەکاردێت کە دوژمن لێتەوە دیار نییە و تۆش دەتەوێ ژمارەیەک تەقەمەنی بنێریت بۆ ئەو جێگایەی کە تۆ دەتەوێت بە ئامانجی بگریت.
بێگومان لەکاتی تەقاندنی هاوەن دەبێت تۆپی هاوەنەکە چەند هەزار مەترێک لە زەوی بەرز بێێتەوە و دوایی بە شێوەیەکی نیمچە ڕێک بکەوێتە خوارەوە بەرەو ئامانجەکە، کێشەکە لێرەدایە ئێستا چەند ئامێرێکی پێشکەوتوو دروست کراون کە ئیشیان دیاریکردنی شوێنی تەقاندنی هاوەنەکەیە لەڕێگای زانینی ڕێوڕەوی فڕین و کەوتنە خوارەوەی تۆپی هاوەنەکە Flight trajectory.
هەروەها وەڵامدانەوەی ئەو شوێنەی کە هاوەنەکەی لێ تەقیوە لەڕێی تەقاندنی هاوەنی پێچەوانە بۆ ئەو جێگایە و لە بەرامبەردا بە ئامانجگرتنی عەدەد هاوەنەکە، ئەم شتە وای کردوە کە زۆربەی سوپاکان و گروپە چەکدارەکان بترسن لە بەکارهێنانی هاوەن دژی ئەو سوپایانەی کە بەوجۆرە سیستەمانە ئامادەکراون...
2 394
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
بە توندترین شێوە هێرشە دوژمنکارانە و دڕندانەکانی ئەمریکای لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئیدانە دەکەین
ئەو هێرشانە هەڕەشەیەکی جدین بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و دەبنە هۆی پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی چەند مانگی ڕابردوو بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.
ڕژێمی ئەمریکا بە ئاشکرا سەرجەم بەندەکانی ڕێککەوتنی پێشێل کردووە و بە هێرشکردنە سەر ژێرخانەکان تاوانی جەنگیی ئەنجام داوە،
سوپای ئەمریکا وڵاتانی کەناراوەکانی باشووری کەنداوی کردووەتە گۆڕەپانێک بۆ جەنگە نایاسایی و تاوانکارییەکەی.
@warkrd
2 394
Repost from War News
مێژوونووسی دیمەشقی شهاب الدين أحمد بن فضل الله العمري (١٣٠١-١٣٤٩ز) لە کتێبەکەی التعريف بالمصطلح الشريف بەر لە ٨٠٠ ساڵ نووسیویەتی:
کوردەکان ڕێژەیان بێشومارە، چۆك دا نادەن، ئەگەر شمشێری فیتنە لەنێویاندا نەبوایە دەستیان بەسەر هەموو شوێنێکدا دەگرت، بەڵام یەکگرتوو نەبوون دووبەرەکی لە نێوانیاندا هەیە، ئەگەر کوردەکان ڕێککەوتبان لە نێوان خۆیاندا، ئەوا ئەسپی بێ سواری نەدەما.
2 394
🔴سوپای کوێت: هێراش کرایە سەر سێ ناوەندی سنووریی وشکانی لە باکووری وڵات
🔴سوپای کوێت: سێ ناوەندەکە زیانی ماددییان بەرکەوتووە
🔴سوپای کوێت: کارمەندێکی کۆمپانیای نەوتی کوێت بریندار بووە
🔴سوپای کوێت: سێ ناوەندی سنووریی وشکانی لە باکووری وڵات رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە و زیانی ماددییان بەرکەوتووە
🔴سوپای کوێت: سەکۆیەکی هەڵکۆڵینی نەوتی سەر بە کۆمپانیای نەوتی کوێت لە ئاوە هەرێمییەکانماندا بە درۆن هێرشی کراوەتە سەر و کارمەندێک بریندار بووە
2 394
ئاژانسی مێهر لەسەر زاری پارێزگای هورمزگانی ئێرانەوە: کوژرانی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کەرتی پەیوەندییەکان لە پارێزگاکە و برینداربوونی 2 کەسی دیکە لە هێرشێکەی ئەمریکا پشتڕاستکردەوە
