War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 405
المشتركون
-224 ساعات
+17 أيام
+4030 أيام
أرشيف المشاركات
2 407
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕووسیا پلان دادەنێت بۆ ڕاگرتنی سەرجەم هەناردەی نەوتی کازاخستان بۆ ئەڵمانیا لە ڕێگەی بۆریی دروژباوە، کە بڕیارە لە 1ی ئایارەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
2 407
عێراق ڕۆژانە هەناردەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لەدەستداوە بەهۆی داخرانی گەروی هورمزەوە، عێراق بەرهەمهێنانی لە ٤.٣ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا پێش داخرانەکەوە دابەزیوە بۆ ١.٣ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دوای داخران؛ بە نرخەکانی ئەمڕۆی نەوت، عێراق ڕۆژانە ٢٨٥ ملیۆن دۆلار زیان دەکات،بیر بکەنەوە کە عێراق ٦ مانگ نەتوانێت نەوت بنێرێت؟ جگە لەوە ئێستا ئەمریکا ئەوەندەی نەماوە ئابڵوقەی گەورەی دۆلار بخاتە سەر عێراق! چی چاوەڕێی عێراق دەکات ؟
2 407
بارودۆخی هەرێمی سومی...
سووپای ڕووسیا هێرشەکانیان لە هەرێمی سوومی بەدرێژایی تەواوی هێڵی سنووری دەستپێکردووەتەوە، ئەم کەرتە بە گشتی درێژییەکەی دەگاتە 61 کیلۆمەتر لە باڵی چەپەوە، یەکەکانی سوپای ڕووسیا هێڵەکانیان بەزاندووە و چوونەتە ناوەندی ناوچەی نیشتەجێبوونی میرۆپۆلیە کە وەک چەقێکی گرنگی بەرگری و لۆجستی دەورەی دەبینی لە کاتی هێرشەکانی سووپای ئۆکرانیا بۆ سەر هەرێمی کورسک لە نێوان ئابی 2024 تا نیسانی 2025.
2 407
سەرچاوە میدیاییەکانی پاکستان:
ڕەنگە سبەینێ شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە ڕابگەیەنێت.
2 407
ئیدارەی ترەمپ دەستیکردووە بە پرۆسەی گەڕاندنەوەی 166 ملیار دۆلار کە لە ڕێگەی باجی گومرگییەوە کۆکرابووەوە، ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە دادگای باڵا ئەو باجانەی کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن تڕەمپەوە سەپێنرابوون، بە نایاسایی لەقەڵەمدا، زیاتر لە 3000 کۆمپانیا پێشتر داوای یاسایییان تۆمارکردووە بۆ خێراکردنی وەرگرتنەوەی پارەکانیان.
تڕەمپ بەم کارەی کردی هەموو رۆژێک 22 ملیۆن دۆلار سووی هێناوەتە سەر حکومەت.
2 407
ترەمپ:
لە جەنگێکدا دەیبەمەوە بە جیاوازییەکی زۆرەوە، کارەکان زۆر بە باشی دەڕۆن، سوپاکەمان سەرسوڕهێنەر بووە.
2 407
یەکەم گفتوگۆی نێوان بەڕێوەبەری خۆسەر و حکومەتی سووریا بۆ ڕادەستکردنەوەی ناوچە دادوەرییەکانی قامیشلۆ و حەسەکە شکستی هێنا.
بەڕێوەبەری خۆسەر سوورە لەسەر ئەوەی دۆسیەی دادوەری لەژێر دەستی خۆیدا بمێنێتەوە و ڕەتیدەکاتەوە پێکهاتە دادوەرییەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، ئیدارەکە داوا دەکات کە دیوانی دادوەری وەک یەکەیەکی یەکگرتوو و سەربەخۆ تێکەڵ بە سیستەمی گشتی بێت، نەک ئەوەی فەرمانبەر و دادوەرەکانی بە جیاواز دابەش بکرێن یان لەناو سیستەمی دادوەری دەوڵەتدا سەرلەنوێ ڕێکبخرێنەوە.
2 407
ئیمانوێڵ ماکرۆن :- نە ئێران وە نە حزبوڵاش بە مەبەست ئێمەیان بەئامانج نەگرتووە لە هێرشەکانییان ، هەڵەی سەربازی هەیە.
2 407
ئاژانسی KANـی ئیسڕائیلی لە زاری بەرپرسانی باڵای ئیسڕائیلەوە :- هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە وە هیچ ڕێکەوتنێکیش نزیک نییە.
2 407
ژمارەیەک چەکداری سەر بە حوسام ئەلئەستەل کە میلیشیای نزیک ئیسرائیلن لە خان یونس دەکەونە بۆسەی چەکدارانی حەماس و کوژران.
2 407
+3
کیم جۆنگ ئون و کچەکەی سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی نوێترین پەرەپێدانی کۆریای باکووریان کرد لە بواری مووشەکی بالیستی.
ئەو مووشەکەی تاقیکراوەتەوە Hwasong-11Raی تەکتیکیە، مووشەکەکان کڵاوەی جەنگی لە جۆری هێشووییان لەسەر بووە، 136 کیلۆمەترییان بڕیوە.
