ar
Feedback
War News

War News

الذهاب إلى القناة على Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

إظهار المزيد
2 353
المشتركون
-124 ساعات
-107 أيام
-2630 أيام
أرشيف المشاركات
ژمارەیەک چەکداری سەر بە حوسام ئەلئەستەل کە میلیشیای نزیک ئیسرائیلن لە خان یونس دەکەونە بۆسەی چەکدارانی حەماس و کوژران.

کیم جۆنگ ئون و کچەکەی سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی نوێترین پەرەپێدانی کۆریای باکووریان کرد لە بواری مووشەکی بالیستی. ئەو مووشەکەی ت
+3
کیم جۆنگ ئون و کچەکەی سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی نوێترین پەرەپێدانی کۆریای باکووریان کرد لە بواری مووشەکی بالیستی. ئەو مووشەکەی تاقیکراوەتەوە Hwasong-11Raی تەکتیکیە، مووشەکەکان کڵاوەی جەنگی لە جۆری هێشووییان لەسەر بووە، 136 کیلۆمەترییان بڕیوە.

کاردانەوەی ئێران دوای ئەوەی ئەمریکا تەقەی لە کەشتیەکی ئێرانی کرد.

ئاژانسی تەسنیم :- ئێران بە دڕۆن هێرشی کردە سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا.

خەونی ئیمپراتۆرییەتی قەزافی... پرۆژەی دراوی ئەفریقی بۆ یەكەم جار لە لوتكەی وڵاتانی ئەفریقی لە ساڵی 1989 لەلایەن قەزافیەوە پێش
خەونی ئیمپراتۆرییەتی قەزافی... پرۆژەی دراوی ئەفریقی بۆ یەكەم جار لە لوتكەی وڵاتانی ئەفریقی لە ساڵی 1989 لەلایەن قەزافیەوە پێشنیاركراو ساڵی 1991 ڕێكخراوی ئابووری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا دامەزرا و بڕیاردرا دراوی هاوبەشی ئەفریقی لە ساڵی 2014 بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام فەرەنسا هەڕەشەی كرد ئەگەر دراوی هاوبەشی ئەفریقا دروست بكرێت هێزی سەربازی دژیان بەكاردێنێت، قەزافی لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە دەیوست ئیمراتۆریەتی ئەفریقا دامەزرێنێت نازناوی "ملك الملوك"ی ئەفریقای لە خۆی نابوو، تاكە ڕێگەش لە بەردەم قەزافیدا ئابووری بوو كە پێویستیەكی گرنگی ئەفریقیەكان بوو، كە بەهۆی هەیمەنەی فەرەنساوە كەوتبوونە دۆخی هەژاری و شەڕی ناوخۆوە. بەپێی ڕێكەوتنامەی ساڵی 1960 پاریس بۆ كۆتایهێنان بە ئیستعماری فەرەنسی لە نێوان وڵاتانی داگیركراوی ئەفریقا و فەڕەنسادا مۆركرا، بەپێی ڕێكکەوتنەكە فەرەنسا وەك مەرجی ڕێگەپێدان بە سەربەخۆییان كۆمەڵیك مەرجی بەسەردا سەپاندن، پێویستە وڵاتانی ئەفریقی دوای سەربەخۆبوونیان هەر مامەڵە بە فرانكی فەڕەنسیەوە بكەن، پێویستە لەسەریان 50% پارە و ئاڵتونی یەدەگی بانكی ناوەندیان لە بانكی ناوەندی فەرەنسا دابنێن، بەوەش فەرەنسا باجی %0.07 لەسەر ئەو یەدەگە لە وڵاتانە وەردەگرێت كە ساڵانە نزیكەی 10 ملیار دۆلاربوو و فەرەنسا بۆ فراوانكردنی هەیمەنەی لە ئەفریقا بەكاریدەهێنا، فەڕەنسا مەرجی ئەوەی بەسەر سەپاندن کە ئەو وڵاتانە ساڵانە بە ڕێژەی 8% بودجەی ساڵانەیان لە بانكی ئەفریقی قەرزبكەن كە بانكێكی فەرەنسیە و مامەڵەی بە فرانكی فەرەنسیەوە دەکرد. لە دوای ڕێكەوتنامەی ساڵی 1960 وڵاتانی ئەفریقی كەوتنە ژێر قەرزێكی زۆری فەرەنسیەوە و ئەگەرچی سەربەخۆیان لەفەرەنسا ڕاگەیاند بوو، بەڵام بەهۆی ئەو كۆت و مەرجانەوە كە ڕێكکەوتنەكە بەسەریدا سەپاندبوون، خاوەن سەربەخۆی ئابووری و سیاسیش نەبوون، بەوەش ئەفریقا كەوتە شەری ناوخۆ و ئاڵۆزییەوە و فەرەنساش چەند سیستەم و دیكتاتۆرێكی بەسەریاندا سەپاند هەروەها ڕێكکەوتنەکە ڕێگر بوو لە پێشكەوتنی وڵاتانی ئەفریقا، چونكە فەرەنسا ئابووری و سامانی سروشتی ئەم وڵاتانەی ئەفریقای بەكارهێنا بۆ بوژاندنەوە و ئاوەدانكردنەوەی فەرەنسا كە بەهۆی جەنگی جیهانی دووەمەوە وێران بوو، بۆیە لە كۆتای ساڵی هەشتاكاندا كاتێك موعەمەر قەزافی لەوپەری ناكۆكیدا بوو لەگەڵ ڕۆژئاوا بۆ خۆسەپاندنی وەك خاوەن هێز و ڕزگاركەی ئەفریقا پێشنیاری دراوی هاوبەشەی كرد، وڵاتانی ئەفریقاش بۆ دەرچوون لە ژێر كۆت و بەندی فەرەنسا بە پێشنیارەكە ڕازیبوون، بەڵام لە ژێر فشاری فەرەنسادا پرۆژەكە 4 جار دواخرا، چونكە فەرەنسا جگە لە هەڕەشەی سەربازی هەڕەشەی ئەوەیكرد كە دەست دەگرێت بەسەر ئەو 50% یەدەگی بانكییەی وڵاتانی ئەفریقا کە لە بانكی ناوەندی فەرەنسا دانراوە. ساڵی 2017 ئیمانوێل ماكرۆن لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ ئەفریقا ڕایگەیاند، پرسی پێکهێنانی دراوی هاوبەشی ئەفریقی پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتمانی فەرەنساوە، بۆیە ئەو وڵاتانە هێمنی و ئاسایش و سەقامگیری بەخۆیانەوە دەبینن كە فرانكی فەرەنسیان هەیە.

هێزەکانی سەنادید دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی لیستی ناوی ئەندامە کۆنەکانیان بۆ ئەوەی بچنە ناو فیرقەی 60 بە سەرکردایەتی چیا ک
هێزەکانی سەنادید دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی لیستی ناوی ئەندامە کۆنەکانیان بۆ ئەوەی بچنە ناو فیرقەی 60 بە سەرکردایەتی چیا کۆبانی، بڕیارە لە ماوەی 3 ڕۆژدا لیستی ناوەکان کۆتایی پێ بهێنرێت. ئەم هێزە بەپلەی یەکەم لە عەشیرەتی شەمەر پێکدێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئێران بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەشداری خولی دووەمی وتووێژەکان لەگەڵ ئەمریکا ناکات کە بڕیار بوو لە پاکستان بەڕێوەبچێت ئاژانسی ئیرنا ڕایگەیاندووە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ: داواکارییە "زیادەکان و نالۆژیکییەکانی واشنتۆن. بەردەوامی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا لەسەر بەندەرەکانی ئێران. گۆڕینی بەردەوامی هەڵوێستەکانی ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکاندا.

دەزگای هەواڵگری FBI هاووڵاتییەکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجڵۆس دەستگیرکرد پێش ئەوەی بەرەو تورکیا بڕوات. ئەم کەسە تۆمەتبارە
دەزگای هەواڵگری FBI هاووڵاتییەکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجڵۆس دەستگیرکرد پێش ئەوەی بەرەو تورکیا بڕوات. ئەم کەسە تۆمەتبارە بە نێوەندگیری بۆ فرۆشتنی هەزاران پارچە چەک، بۆمب و درۆن لە ئێرانەوە بۆ سودان.

کەشتیەکی کۆمپانیایەکی فەرەنسی لە گەرووی هورمز تەقەی بەسەردا کراوە لە گەرووی هورمز لەلایەن بەلەمە ئێرانییەکانەوە تاوەکو ئاگاداربکرێتەوە بگەرێتەوە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی رۆژئاوا، کۆمەڵە پیشەسازییەکەی ئالابوگا لە تاتارستان بە شێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕاوە بۆ بنکەیەکی سەربا
بەپێی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی رۆژئاوا، کۆمەڵە پیشەسازییەکەی ئالابوگا لە تاتارستان بە شێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕاوە بۆ بنکەیەکی سەربازیی تەواو کە لەلایەن سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانەوە دەپارێزرێت، لەگەڵ تەواوبوونی کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان، ناوچە پیشەسازییەکە توانای لەخۆگرتنی نزیکەی 71 هەزار کارمەندی دەبێت. لە کۆتایی ساڵی 2024ەوە، بەرهەمهێنانی درۆنە خۆکوژییەکانی جیران، لەوانەش جیران-3 و جیران-5، لەم دامەزراوەیەدا پەرەی پێدراوە.

وڵاتان چەند سزایان لەسەرە؟ - 🇷🇺 ڕوسیا – 26,655 سزا. - 🇮🇷 ئێران – 6,027 سزا. - 🇰🇵 کۆریای باکوور – 2,239 سزا. - 🇧🇾 بیلاروس – 1,900 سزا. - 🇲🇲 میانمار – 1,046 سزا سەرچاوە: Castellum.

کەواتە دانوستانەکە تەنها کارت کڕینەوەیە..

تڕەمپ: جەی دی ڤانس ناچێتە دانوستانەکە کۆشکی سپی: جەی دی ڤانس ئەچێتە دانوستانەکە - CNN
تڕەمپ: جەی دی ڤانس ناچێتە دانوستانەکە کۆشکی سپی: جەی دی ڤانس ئەچێتە دانوستانەکە - CNN

ئاژانسی تەسنیم: هەتاوەکو گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا بمێنێتەوە ئێران دانوستکار نانێرێتە پاکستان و دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکات

بە سەربازەکانی سوپای ئێران راگەیەندراوە کە کۆنەبنەوە و پەیوەندی کەم بکەنەوە و بۆ ماوەی درێژ لە یەک شوێندا نەمێننەوە. سەرچاوەکان بە کەناڵی تەلەگرامی MES یان راگەیاندووە.

ئاژانسی نیو یۆڕک تایمز لەزاری هەواڵگری ئەمریکییەوە :- ئێران لانیکەم %60ـی هەڵدەرە مووشەکییەکانی ماوە لەگەڵ %40ـی دڕۆنەکان.

پێتان وانیە، بازاڕی وزە هەناسەیکی وەرگرتبێت، ئیتر کاتی ئەوەیە بەشی دوەمی گەمەکە دەست پێ بکاتەوە ؟

کۆریای باکوور بەردەوامە لە ناردنی سەربازی نوێ بۆ ڕووسیا.

قائانی لە بەغداد و تۆم باراک لەهەولێر، مالکیش نایەوێت بکشێتەوە.
+1
قائانی لە بەغداد و تۆم باراک لەهەولێر، مالکیش نایەوێت بکشێتەوە.

لە ژێر فشاری نێودەوڵەتی و هەڕەشەكانی ئەمریكادا لە 2005-9-18، ئێران ڕێگەی بە پشكنەرانی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمیدا سەردانی وێستگە ئ
لە ژێر فشاری نێودەوڵەتی و هەڕەشەكانی ئەمریكادا لە 2005-9-18، ئێران ڕێگەی بە پشكنەرانی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمیدا سەردانی وێستگە ئەتۆمییەكانی بكات، دواتر لە ڕاپۆرتێكدا ڕێكخراوی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند ئێران هەوڵی بەدەستهێنا چەكی ئەتۆمی دەدات و زانیاری و بەڵگەكانی لە ڕێكخراوەكەیان شاردووەتەوە، ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا داوایان كرد ئێران دەستبەجێ تەواوی پرۆژە ئەتۆمیەكەی ڕابگرێت و ئەمریكا كۆمەڵێك سزای بەسەر ئێراندا سەپاند، لە وەڵامدا ئێران لە 2006 بڕیاریدا هەموو هاوكارییەك لەگەڵ ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی جیهان ڕابگرێت، ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری ئێران لە مانگی 4ی 2006 ڕایگەیاند ئێران یەكەم پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەڕێژەی 3.5% بە بەكارهێنانی 100 سەنتەرفیوچی ناوەندی ئەنجامداوە و ئەمەش بوو بە سەرەتای یەكەم هەنگاوی ئێران بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی، ئەم هەنگاوەی ئێران ناڕەزایەتییەكی زۆری لای ئەمریكا و ئەوروپا دروست كرد و لە مانگی 9ی 2006 ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیاری 1737 سزای بەسەر ئێراندا سەپاند بۆ دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی. بریارەکانی 1696، 1737، 1747، 1803، 1835، 1929، 1984 ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران. ئێران بە شیوەیەكی خێرا چالاکییە ئەتۆمییەکانی فراوانکرد و لە 4 ساڵدا، بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لە 47 كیلۆگرامەوە گەیاندە 8271 كیلۆگرام، ڕێژەی پیتاندنی لە 3.5% گەیاندە 20% و ژمارەی ئامێرەكانی پەستاندنی لە 100 ئامێرەوە گەیاندە نزیكەی 11 هەزار ئامێر، وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی بلۆتۆنیۆمی IR40 لە ئاراک كردوە، بەپێی راپۆرتەکان لەم کاتەدا ئێران چەند هەفتەیەکی مابووە کە بگاتە بۆمبی ئەتۆمی، بەڵام ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشی ئەلیكترۆنی، سیستەمی بەڕێوەبردن و كارپێكردنی وێستگەی ئاراک و نەتەنزی تێكدا و پرۆژەی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی ئێرانی بۆ چەند ساڵێک دواخست. لەدوای هێرشە ئەلكترۆنییەكەی ئیسرائیل بۆ سەر وێسگەی ئاراک و نەتەنز، وەك هەوڵێك بۆ فریودانی ئەمریكا و ئەوروپا و دووبارە دەستكردنەوە بە پرۆژەكەی، ئێران لە سەرەتای ساڵی 2014 بەنهێنی و بە نێوەندگیری ڕوسیا داوای دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا کرد، وڵاتانی 5+1 (ئەمریكا، چین، ڕوسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا ئێران)، لەمانگی 4ی 2015 رێكکەوتنی ئەتۆمی ئێرانیان ئیمزا كرد، بەپێی ڕێكکەوتنەكە كە ماوەی 15 ساڵ بوو ڕێگە بە ئێران دەدرا، بەڕێژەی 3.67% یۆرانیۆم بپیتێنێت لەژێر چاودێری ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی جیهاندا و لە بەرامبەردا سزاكانی سەر ئێران لە مانگی 1ی 2016 لەلایەن باراک ئۆباماوە هەڵگیران، بەڵام لە 2018 تڕەمپ لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە و سزای بەسەر ئێراندا سەپاند.