War News
الذهاب إلى القناة على Telegram
2 379
المشتركون
+424 ساعات
+177 أيام
+2930 أيام
أرشيف المشاركات
2 379
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا:
هێرشمان کردە سەر سەنتەری بازرگانی ئێپیسەنتەر لە هەرێمی میکۆلایڤ، سەنتەرەکە هاوکاری سووپای ئۆکرانیای کردووە.
2 379
هێرشی ڕووسیا بۆ سەر کارگەی ئاسنسازیی لە شاری کامیانسکێ لە هەرێمی دنیپرۆ بە مووشەکی KN-23 کۆریای باکوور و ئەسکەندەر-M ڕووسی.
2 379
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست:
پاش ئەوەی سەردانەکەی جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا بۆ مۆسکۆ نەیتوانی هەڵوێستی کریملن بگۆڕێت، ڕووسیا هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا چڕتر کردەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا هۆشدارییان دا کە ڕەوشی ڕووسیا خراپتر دەبێت و داوای دانوستانیان کرد، بەڵام ئەو کەسانەی لە دانوستانەکانەوە نزیکن ڕایانگەیاند کە پوتن ئەم دەستپێشخەرییەی بە نیشانەی لاوازی لێکداوەتەوە نەک وەک گوشارێک بۆ سازشکردن.
2 379
مانگی رابردوو ڕووسیا 9 هەزار بۆمبی لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە کە بەرزترین رێژەیە لە سەرەتای جەنگەوە.
2 379
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا:
- لەوەتەی گەمارۆ خراوەتەوەسەر ئێران نەوتی ئەو وڵاتە نەگەیشتوەتە چین
- توانای کۆگاکانی نەوتی ئێران سنووردارە
- داهاتی نەوتی ئێران بەشێوەیەکی خێرا کەمیکردووە
- شادەماری هەناردەی نەوتی ئێران بڕاوە
2 379
+4
سووپای رووسیا بەردەوامە لە لێدان لە کۆگاکانی دەرمان و خۆراک و تەقەمەنی ئۆکرانیا لە کیێڤ...
ئەمڕۆ دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە جەنگ بۆ یەکەمجار ڕووسیا بارەگایی ئاسایشی نیشتمانی ئۆکرانیا و سەرۆکی دەزگاکەی کردە ئامانج، زیلینسکیش بە وێنەیەک کە کۆشکی کریملن دەسوتێت پەیامی بۆ ڕووسیا نارد کە وەڵام دەدەنەوە.
بریارە سبەی ویتکۆف و جارید کوشنەر بچنە مۆسکۆ و رۆژی دواتر دەچنە کیێڤ بۆ گفتوگۆکان لەسەر ئاشتی، بەڵام ئەوەی ئێستا دەبینرێت نە پوتن ئاشتی دەوێت نە زیلینسکی، وە جەنگەکەش خەریکە لەو ریتمە لادەدات کە چوار ساڵی رابردوو بەردەوام بووە و بەرەو جەنگێکی قوڵتر دەڕوات و تەنانەت پێگە مەدەنیەکانیش بە چڕی دەکرێنە ئامانج و سوپای ڕووسیا ئامادەکاری دەست پێکردووە بۆ لێدان لە کەرتی وزەی ئۆکرانیا پێش وەرزی زستان، نیازی ئەمریکاش دیار نییە کە بەراستی ئاشتی دەوێت یان تەنها نواندنە.
2 379
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا:
دەسەڵاتی ئێران لەبەردەم دوو بژاردەیە یان دەسەڵاتی ئێران لە ناوخۆ دەگۆڕێت یان خەڵک دەیگۆڕن.
2 379
+1
هێرشەکە ئۆفیسی سەرەکی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کردۆتە ئامانج، بەڵام رزگاری بووە.
