cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

وشەی کوردی ☀️

🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین بۆ ئەوەی کە زمانەکەمان لە زمانەکانی دیکەدا نەتوێتەوە، پێویستە هەموومان فێر بین، بە زمانی خۆمان بدوێین، بخوێنین و بنووسینەوە. بەستەری کاناڵ: https://t.me/KurdiSoraniWord

إظهار المزيد
إيران68 289لم يتم تحديد اللغةالكتب7 382
مشاركات الإعلانات
2 701
المشتركون
-124 ساعات
+117 أيام
+7130 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

لە چ کاتێکدا دەبێت زاراوەی جیهانی وەک خۆی وەربگرین؟ بەکارهێنانی وشە یان زاراوەی جیهانی (گشتگیر، نێونەتەوەیی) لە زمانەکەماندا، بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە پێویستیی پێوەندیکردن لەگەڵ گرووپەزمانییەکانی تر یان بوارەزانستییەکانی دیکەی زمانی کە لەوێدا، پێشتر ئەم زاراوانە جێگیر کرابن. بۆ نموونە: : ١. پێوەندیی جیهانی: کاتێک زمانەکەمان بۆ پێوەندیی جیهانی بەکار دەهێنرێت، بۆ نموونە لە زانست، تەکنەلۆژیا، پزیشکی یان بازرگانیدا، بۆ دڵنیابوون لە ڕوونی و یەکپارچەیی لە سنوورەکاندا، بەکارهێنانی زاراوەی جیهانیی جێگیرکراو، دەتوانێت گونجاو بێت. بۆ نموونە: دیمۆکراسی، دیمۆکرات، لیبرال، کۆمۆنیست. ... ٢. ستانداردە پیشەسازییەکان: لە هەندێک پیشەسازیدا زاراوە یان کورتکراوەی تایبەت لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێت. بەکارهێنانی ئەم چەمک یان کورتکراوە نێونەتەوەیییانە دەتوانێت پێوەندی و لێکتێگەیشتنێکی کاریگەر لەناو پیشەسازیدا ئاسان بکات. بۆ وێنە لە لقی ئایتیدا، کورتکراوەی وەک: "CPU" (central processing unit) ١. "سی‌پی‌یوو"‌ ( یه‌كه‌ی ڕێکخه‌ری ناوه‌ندی) "RAM" (random-access memory) ٢. "ڕام" (بیرگەی دەستپێگەیشتنی بەهەڵکەوت). ٣. ڕادار (radio detection and ranging). لە ئاستی جیهانیدا بەکار دەهێنرێن. بەکارهێنانی ئەو سەروشانە (ئاکرۆنیمانە) پێوەندیی کاریگەر لەنێوان تەکنیککاران و ئەندازیاران بەبێ گوێدانە زمان ئاسان دەکات. لێرە مەبەست ئەوەیە کە باشترە هەم "ڕام" و هەم "سی پی یوو" و هەمیش "ڕادار" وەک خۆیان بەکار بهێنرێن، بەڵام پێویستە واتاکانیان کە لەناو کەوانەکاندا نووسراون بکرێنە کوردی تا خەڵک بزانن واتای چی دەدەن. ٣. نەبوونی هیچ هاوتایەکی کتومت: هەندێک جار هیچ وشەیەکی هاوتای سادە، بۆ چەمکێک کە لە ئاستی نێونەتەوەییدا باو بێت، لە زمانەکەماندا نییە. بۆیە ڕەنگە بەکارهێنانی وشەی جیهانی شێوەیەکی گونجاو بێت بۆ ئەوەی لە سەرلێشێواوی یان لێکدانەوەی هەڵە پێشگیری بکرێت. بۆ وێنە: ئینتەرنێت، مۆبایل، تەلەڤزیۆن، پینگ پۆنگ و هتد. ٤. کاریگەریی کولتووری: جیهانگیری بووەتە هۆی زیادبوونی زاراوە و دەربڕینە جیهانی و نێونەتەوەیییەکان کە بەردەوام تێکەڵ بە زمان و کولتوورە جیاوازەکان دەبن. بەکارهێنانی ئەم جۆرە وشە جیهانییانە دەتوانێت بۆ ئاڵوگۆڕ و گونجانی کولتووری لەبار بێت. بۆ نموونە: ئیمۆجی، پیتزا، کارۆکێ و هتد. بەڵام گرنگە هاوسەنگی لەنێوان بەکارهێنانی زاراوە جیهانییەکان لەگەڵ پاراستنی کێیەتیی ناوازە و دەربڕینە دەوڵەمەندەکانی زمانەکەماندا هەبێت. لە هەندێک دۆخدا ڕەنگە تەوزیم یان پێویست بێت کە ئێمە زاراوەی نوێ بەسەر زمانی خۆماندا بگونجێنین بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە کوردییەکاندا بگونجێت و فرەچەشنی و دەوڵەمەندیی زمانەوانیی کوردی بپارێزین. بۆ نموونە ئێمە توانیومانە کۆمەڵێک زاراوەی جۆربەجۆر لەسەر بنەمای زمانەکەمان ڕۆ بنێین وەک: وشکاوەکی، گڕکان، میزەڕۆ، شوێنەوارناس، گرانەتا (تیفوئید)، پاڵاوتگە، خولگە. *** بە هەموو ئەوانەشەوە ئەو بابەتە لە زمانەوە بۆ زمان دەتوانێت بگۆڕدرێت، هەر زمانێک توانیی خۆی شتی هەبێت و وشەکە بۆی قورس نەبوو و خەڵکەکەش پەسەندی بکەن، ئەوە ئەو وشەیە جێگیر دەبێت. بۆ نموونە لە سوید بە کۆمپیوتەر ناڵێن "کۆمپیوتەر" بەڵکوو دەڵێن: "داتور dator". هیچ کێشەشیان نییە کە زاراوە جیهانییەکە، واتە کۆمپیوتەر بەکار ناهێنن. یان وشەی (ئۆتۆمۆبیل)یان لەت کردووە بەس پێی دەڵێن (بیل bil). هەر بۆیە لەم بوارانەدا هیچ شتێک یەکدەست نییە. هەر زمانێک خۆی بڕیار دەدات چی بۆی باشە. لە فارسیدا بە "کەشتیوان" دەڵێن: ناخدا. هەموومان دەزانین کە وشەی "خودا" واتە پەروەردگار، کەچی پێی دەڵێن: "ناخدا". وا بزانم ئەگەر ئەمڕۆ ئەو وشەیە لەلایەن کەسێکەوە پێشکەش بکرایە، دەستبەجێ ڕەد دەکرایەوە. خۆی لەڕاستیدا وشەکە بەم جۆرە دروست بووە: ناو (کەشتی) لە (navy)ی ئینلگیزی وەرگیراوە + "خدا"، واتە خاوەن، خودێ، ساحێب. واتە خاوەنی کەشتی. ناوخدا، بەڵام بەپێی کات پیتی "و" قرتێنراوە و بووە بە "ناخدا". بەڵام هیچ کەس بیر لە شێوەکەی ناکات و ململانێی لەگەڵدا ناکات.
إظهار الكل...
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
إظهار الكل...
دەنگه چیرۆک
کاناڵ باران
وشەی کوردی
تاڤگەی ئەوین
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
شێعر و وته
#کەناڵی_وشەی_کوردی ⚜ گوێدان، گوێگرتن، گوێڕاگرتن، گۆهداری = استماع ⚜ گوێهەڵخستن، کوڵ، کوڵەگرتن، کوڵگرتن، گوێگرتنی نهێنی(پەنامەکی) = استراق سمع ⚜ بەرکەوتوو، لەخۆگر، لەبەرگر، بریتی = مشمول ⚜ جیهانگر، جیهانداگر، گشتگیر، هەموولاگر، دنیاداگر = جهان شمول ⚜ سازان، پێکهاتن، دڵڕاگری = مماشات ⚜ ڕەنگە، وێدەچێ، لەوانەیە = لابد ⚜ لە نەبوونی کەسێکدا = در غیاب کسی ⚜ بێنەما، بێبناغە، پووچ، پڕوپووچ، خاو، بێهوودە = واهی ⚜ چارەسەرنەبوو، چارەهەڵنەگر، چارەنەهاتوو، بێچارەسەر = لاینحل ⚜ بەربەست، کۆسپ، لەمپەر، جیاکەرەوە، پەرژین = حائل/حایل ⚜ پارێزگار، پارێزەر = محافظ ⚜ پتەوکار، قایمکار، خۆپارێز، پارێزکار، کۆنەپارێز، لامنجی = محافظەکار 🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین 🕊@KurdiSoraniWord
إظهار الكل...
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی، وەشانی دووەم، بە کۆمەڵێک نوێکردنەوە. دیاکۆ هاشمی
إظهار الكل...
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
إظهار الكل...
تاڤگەی ئەوین
کاناڵ باران
دەنگه چیرۆک
شێعر و وته
شێعر و نووسراوە
وشەی کوردی
فێرگەی رێنووس و ڕێزمانی کوردی
(کای کۆن بەباکردن) یان (کایکۆنبەباکردن)؟ *** ئەمە لە ڕاستیدا وا دەنووسرێت: "بەباکردنی کای کۆن" یان "کای کۆن بەباکردن". لەنێوان "کا" و "کۆن"، (ی)ی دانەپاڵ هەیە کە هەرگیز نالکێت بە وشەی دوای خۆی. واتە هەڵەیە ئەگەر بنووسیت کایکۆن، بەڵکوو دروستەکەی وایە: "کای کۆن" . ئەگەریش بنووسیت "کای کۆنبەباکردن"، ئەويش هەڵەیە چونکە "کۆنبەباکردن" هەڵەیە. هەروەها "بەباکردن" پێکەوە دەنووسرێت، چونکە "بە" دەبێت بە بەشێکی تەواوکەری چاوگەکە و پێکەوە واتاکە تەواو دەکەن. واتە چاوگەکە "باکردن" نییە، بەڵکوو "بەباکردن"ە. کەوا بێت بەم جۆرە دروستە: " کای کۆن بەباکردن" یان "بەباکردنی کای کۆن" *** Telegram: https://t.me/diyakohashemi
إظهار الكل...
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی, فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
إظهار الكل...
دەنگه چیرۆک
کانال باران
وشەی کوردی
تاڤگەی ئەوین
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
شێعر و وته
کات باش هاوڕێیان. بۆ کۆڕی "فێرگەی کوردستان" پێویستمان بە وانەبێژ هەیە! تکایە هەر کەسێک شارەزایە و دەتوانێت خۆبەخشانە خزمەت بکات و وانە بڵێتەوە، پەیوەندیم پێوە بگرێت. @Hesen_musazade
إظهار الكل...
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی، فیلم، شێعر، تێکستی جوان، چیرۆک، فێرکاریی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێروە لەگەڵمان بن.👇👇
إظهار الكل...
دەنگه چیرۆک
کاناڵ باران
وشەی کوردی
تاڤگەی ئەوین
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
شێعر و وته
بۆ بینینەوەی گۆرانی کوردی, فیلم, شێعر ،تکستی جوان،چیرۆک ،فێرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و ... لێرەوە لەگەڵمان بن:👇👇👇👇🙏
إظهار الكل...
کاناڵ باران
دەنگه چیرۆک
تاڤگەی ئەوین
وشەی کوردی
فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی