cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

فێرگەی زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی

فێرگەیەک بۆ ڕاژەی زمانی کوردی لەلایەن دیاکۆ هاشمی، مامۆستای ڕێنوێنی زمان بۆ وەرگێڕەکان لە سوید

إظهار المزيد
إيران62 824لم يتم تحديد اللغةالسياسة10 571
مشاركات الإعلانات
3 233
المشتركون
-324 ساعات
+97 أيام
+3130 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

بۆ ئەوەی بە کوردییەکی باش بنووسیت و قسە بکەیت، پێویستت بە سێ شتی سەرەکییە: ڕێنووس، ڕێزمان و وشە. ئەم بەستەرانە، باشترین یارمەتیدەرن بۆ ئەو مەبەستە: بۆ ڕێنووس: http://diyako.yageyziman.com/%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B3/#25 *** بۆ ڕێزمان: http://diyako.yageyziman.com/%da%95%db%8e%d8%b2%d9%85%d8%a7%d9%86/ *** بۆ وشە: http://diyako.yageyziman.com/%d9%88%d8%b4%db%95%d9%86%d8%a7%d9%85%db%95/ *** بۆ ئەوانەی ڕێگەیان پێ نەدراوە یان نادرێت بچنە قوتابخانە و خوێندنگەی کوردی: کتێبەکانی قوتابخانە: http://diyako.yageyziman.com/%DA%A9%D8%AA%DB%8E%D8%A8%DB%8C-%D9%82%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%A8%D8%AE%D8%A7%D9%86%DB%95/20/11/2020/ *** @diyakohashemi
إظهار الكل...
ڕێزمان - فێرگەی زمانی کوردی

ڕێزمان  ڕێزمان چییە؟ دیاکۆ هاشمی  ڕێزمانی کوردی، نەریمان خۆشناو  ڕێزمانی کوردی، پۆلی دوازدەهەمی ئامادەیی ڕێزمانی ئاخاوتنی کوردی، بەپێی لێکۆڵینەوەی لێژنەی زمان و زانستەکانی کۆڕی زانیاریی کورد چەند بابەتێکی ڕێزمانی کوردی، د. ڕەفیق شوانی  ئەو وشانەی لە چاوگەوە وەردەگیرێن، د. ڕەفیق محەمەد شوانی سینتاکسی ڕستەی تێکەڵ وردبوونەوە لە چەند باسێکی ڕێزمانی کوردی، مەسعوود محەممەد جێگری بکەر،...

کەوا بێت با وەبیرمان بهێنینەوە کە لە باشوورێکی بچووکدا زۆر کار بۆ زمانی کوردی کراوە و بووە بە بنەمایەکی پتەو بۆ هەموو زمانەکە. هەروەها کەموکووڕییش هەیە، بەڵام هەڵەی هەموو پارچەکە نییە. هەڵە هی تاکێک یان بەشێکمانە، بەڵام زمان هی هەموومانە. با لە کاتی بینینی هەڵەیەکی زمانەوانی، پارچەیەک سزا نەدەین. خراپەکانی بدۆزینەوە و بژاری بکەین و باشەکانی بکەینە بنەما بۆ کاری بەپێزتر. ئەگەر بێت و لە باشوور، بە فەرمانێکی فەرمی هەموو خوێندنگەکان و قوتابخانەکان و فەرمانگە حکوومییەکان ناچار بکرێن یەک ڕێنووس بەکار بهێنن و هەڵەی تایپۆلۆجیی ناوەکان و تابلۆکان ڕاست بکرێنەوە، ئەوە زۆر کارمان کردووە. هەروەها دەتوانین ئەو هەموو کارە باشەی تر کە لەسەر زمان کراون، بکەینە بنەما و لەم دنیا دیجیتاڵییەدا کاری هەرە باشتر و گەورەتری پێ بکەین. بۆ نموونە وەک پرۆژەکانی ناوەندی ڤەژین. فەرمانگە ئایتییە زەبەلاحە جیهانییەکان هان بدەین کە زمانی کوردی بخەنە ناو ژیریی دەستکردەوە و لەو شۆڕشە تەکنۆلۆجیاییەدا بەشدار بین و زمانەکەمان نەمر و دەوڵەمەند بکەین. دیاکۆ هاشمی، مامۆستای ڕێنوێنی زمان لە سوید وێنە: ئەمین شکوور *** Telegram: @diyakohashemi
إظهار الكل...
attach📎

ئایا زمانی کوردی لە باشوور تێک دراوە؟ جاروبار لێرە و لەوێ دەبیستین کە کورد لە باشوور زمانی کوردیی تێک داوە. با هەڵوێستەیەک لەو بارەیەوە بکەین و بزانین تا چ ڕادەیەک ئەم قسەیە وایە یان نە. زمان بەردەوام لە گۆڕاندایە، لە کۆمەڵگەیەکدا کە زمان ڕێپێنەدراو بێت و خەڵک بەگشتی بە زمانی باڵادەست قسە بکەن، هەموو گەشەسەندنێکی لێکۆڵینەوەیی، ڕێزمانی، زاراوەسازی، زمانەوانی و گشتاندنی زمان قەتیس دەمێنێت. کورد بە کوردی ناخوێنێت و خەڵک بەگشتی زمانەکەی لەژێر کاریگەریی زمانی باڵادەستدا تێک دەچێت. تەنیا زمانێکی ئاسایی بەکار دەهێنێت لە ئاستی قسەکردنی ڕۆژانە و گۆرانی و هەواڵ و هۆنراوە. چەمک و زاراوە زانستی و بەربڵاوەکانی بوارە جۆربەجۆرەکان هەرگیز جێگیر نابن، چونکە خوێندن بە کوردی نییە. بەڵام لەو کۆمەڵگەیەی کە زمان، زمانی قوتابخانە و ڕاگەیاندن و حکوومەت بێت، زمان لە سەدان لاوە ناچارە گەشە بستێنێت. لە باشووردا قوتابخانەکان بە کوردین، لە زانکۆکاندا لقی زمانی کوردی لە ئاستی ئەکادیمیکدا دەخوێنرێت، دەیان پسپۆڕ و زمانەوان و شارەزای زمانی کوردی و هەزاران مامۆستا بەردەوام کار لەسەر ئەوە دەکەن کە زمانی کوردی بتوانێت لەو ئاستەدا گەشەسەندوو بێت تا بکرێت قوتابخانە و خوێندنگە و فێرگە بە کوردی بەڕێوە بچێت. بەردەوام کار لەسەر تاووتوێکردنی زمانی کوردی لە بنەما سەرەتایییەکانی زماندا دەکرێت، واتە لە فۆنۆلۆژی، مۆرفۆلۆژی، سینتاکس، سمانتیک، پراگماتیک و هتد. دەیان و سەدان لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بە کوردی و لەسەر زمانی کوردی دەکرێت. زمانی کوردی لە زمانی گێڕانەوەی دەقی فۆلکلۆری بووە بە زمانی نووسینی بابەتی زانستی و یاسایی و ئەکادیمی. لە ماوەیەکی نە زۆر درێژدا لەبەر بوونی دەزگای ڕاگەیاندن و تەلەفزیۆن و هتد، سەدان و هەزاران کتێب وەرگێڕدراونەتەوە و هەروەها فیلمێکی ئێجگار زۆر دۆبلاژ کراونەتەوە سەر زمانی کوردی. ئەمە باشترین ڕێگەیە کە زمان بگشتێنرێت و تەنانەت خەڵکی نەخوێندەوار بە زمانەکە ئاشنا بکرێت و بەبێ پێویست بە قوتابخانە فێری دەق و شێوەی قسەکردنی کوردی بکرێن. لەو پاڵەشدا دەکرێت لەبەر لەز (پەلە، خێرایی) و زۆریی بوارەکان و بابەتەکان و لەژێر کاریگەریی زمانی عەرەبیدا کۆمەڵێک وردەهەڵە یان کەموکووڕی لێرە و لەوێ ڕووی دابێت. بێگومان ئەو هەڵانە دەبێت ڕاست بکرێنەوە، بەڵام ئەوانە لە ئاستی گەشەسەندنەکانی تری زمان لە باشووردا هەر هیچ نین و ناڕەوایە گەشەسەندنەکانی تر لەبەر چاو نەگیرێن و ئاماژەیان پێ نەکرێت و هەموو باشوور سزا بدرێن. ئەگەر بێت و لەسەر ئەو شێوە قسەکردنەی کوردی لە پارچەکانی تر بەگشتی قسە بکەین و بەڵگەکان لەبەردەستدا بن، ئەوە دەتوانین زۆر هەڵە بخەینە بەرچاو کە لەوێش ڕوو دەدەن. هەر بۆیە باشترین شێوە ئەوەیە کە هەرگیز لە کاتی هەڵەیەکی زمانیدا پارچەیەک لە کوردستان بەگشتی تاوانبار نەکەین. هەر نموونەیەک دەهێنینەوە با بۆ ئەوە بێت کە هەڵەیەک بخەینە بەرچاو و بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکە پێشنیارێک لە پاڵیدا دەستنیشان بکەین، نەک هەموو پارچەکە سزا بدەین و دڵی یەکتر بشکێنین. لە هەموو لایەکدا زمانزان و کوردیزانی باشمان هەیە، بەڵام چونکە خوێندن بە زمانی کوردی ئازاد نییە، کەوا بێت زمانەوان و پسپۆڕی ئەکادیمیی زمانمان بە کوردی و لەسەر زمانی کوردی نییە، بەڵام لە باشوور بەپێچەوانەیە، زۆر دەرچووی کۆلێجی کوردیمان هەیە کە کوردییان لە زانکۆدا خوێندووە. لە هیچ پارچەیەکدا بە ڕادەی باشوور ڕاژەی زمانی کوردی نەکراوە. لە هیچ پارچەیەکدا ڕێزمان بەو وردییە بۆ زمانی کوردی دانەڕێژراوە و بەو ڕادەیە مامۆستای شارەزا و پسپۆڕی ڕێزمانمان نییە. بۆیە ئاماژە بەو خاڵە دەکەم، چونکە ڕێزمان بنەمای زمانە. گەشە لەوێ دەکرێت. کتێبە زانستییەکانی وەک فیزیا، کیمیا، بیرکاری، زیندەزانی، یاسا، ڕاگەیاندن، پزیشکی و هتد کراونەتە کوردی. خەڵکی پسپۆڕ کاتیک لە دیمانەیەکدا باسێکی زانستی دەکەن، زۆر بەباشی بە کوردییەکی پاراو قسە دەکەن و قسەکانیان پڕ نییە لە وشەی زمانی باڵادەست. هەڵبەت ئەوەش مانای ئەوە نییە کە لە پارچەکانی تردا کار بۆ زمانی کوردی نەکرابێت یان پسپۆڕ و شارەزای زمانی کوردیمان نەبووبێت یان نەبێت. کەسی وامان هەبووە کە بەتەنیا قوتابخانەیەک بووە بۆ زمانی کوردی. بەڵام ئەو کارانە ئەگەر لە کۆمەڵگادا جێگیر نەکرێن، ئەگەر پسپۆڕەکانمان سوودی لێ وەرنەگرن، ئەگەر خەڵک بەکاری نەهێنن، دەنگدانەوەی نییە و کاریگەرییەکی گشتیی نابێت. ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە کۆمەڵێک هەڵەی ڕێزمانی لەژێر کاریگەریی زمانی عەرەبیدا بڵاو بوونەتەوە کە ڕەنگە گۆڕانیشی ئاسان نەبێت، بەڵام نەلواو نییە. بوار هەبووە و دەبوا لەمێژە ڕاست کرابانەوە. بەوەشەوە ئەو هەڵانە لە ئاستی ئەو هەموو کارە باشەی کە بۆ زمانی کوردی کراون هەر هیچ نییە.
إظهار الكل...
دەنگی کوردستان لە شەست و نۆیەمین ساڵیادی تەمەنیدا ئەمڕۆ لە خۆرهەڵاتنێکی تردا، خۆر گۆرانیی لەدایکبوونی پیاوێک دەچرپێنێت کە دەنگەکەی گۆرانیی ڕۆحی کوردستانە. ناسر ڕەزازی، هونەرمەندێک کە لە گۆرانییە هەتاهەتاییەکانیدا زیاتر لە نیوسەدەیە گۆرانی و سروود دەچڕێت و بە سەمای پەیڤەکانی و مێلۆدیی سەرسامکەر، تانوپۆی  ڕۆحی هەموو کوردێکی هەژاندووە. دەنگی ناسر ڕەزازی زایەڵەی خۆشەویستی و ئازاری مرۆڤەکانە کە ڕەگ و ڕیشەی لە خاکی هەزاران ساڵەی مێژوودا داکوتاوە. گۆرانی و سروودەکانی، هەڵگری داستان و دابێکن کە لە دڵی چیا بەرز و دەشتە سەوزەکانی کوردستانەوە سەرهەڵدەدەن و شۆڕشێک لە هەژان و سۆز لە ڕۆحی هەر گوێگرێکدا دەئافرێنن. ئەمڕۆ لە ساڵیادی لەدایکبوونی ئەم گەورەهونەرمەندەدا، گۆرانیی خۆشی و شادی لە کەنارەکانی کوردستاندا زایەڵەی دێت.  کەسانێک کە لەگەڵ هەر بەیتێکی گۆرانییەکانیدا پێداچوونەوە بە یادەوەری و کێیەتیی خۆیان دەکەن و بە هەر یەکێک لە گۆرانییەکانی سەمای ڕۆحی خۆیان نیشان دەدەن. ناسر ڕەزازی گەنجینەیەکی بەنرخە بۆ فەرهەنگ و هونەری کوردستان. بە خامە ئەفسوناوییەکەی، داستان و خۆشەویستیی لەسەر تابلۆی بوون هەڵکەندووە و گۆرانیی وای چڕیوە کە هەتاهەتایە لە یادەوەریی نەتەوەی کورددا دەمێنێتەوە. ئەمڕۆ لە شەست و نۆیەمین ساڵیادی ئەم هونەرمەندە بێ جێگرەوەدا، لەبەر ساڵانێک ماندووبوون و خۆشەویستیی بێوچانی بۆ مۆسیقا و فەرهەنگی کوردستان، ڕێزی لێ دەگرین و هیوای لەشساغی و تەمەندرێژیی بۆ دەخوازین. ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت، دەنگی هەرماوی کوردستان!
إظهار الكل...
Photo unavailableShow in Telegram
وشەسازی لەناو گوێچکەدا بەپێی ڕێبازی ئاوەڵواتا (خوازە) یەکێک لە ڕێبازەکانی ڕۆنانی وشە کە زمانی پێ دەوڵەمەند دەکرێت شێوازی خوازەکی/ئاوەڵواتا (مجاز، استعاره = metaphor)ـە. وشەیەکی کۆنی زمانێک دەهێنن، ئەگەر تۆزقاڵێک پێوەندیی لەگەڵ مەبەستێکی نوێدا هەبێت بۆ ئەم چەمکە نوێیە بەکاری دەهێنن. لەناو گوێچکەی مرۆڤدا هەندێک بەش هەن کە شێوەیان لە ئامێرەکانی ناو کارگەی ئاسنگەری و کەرەستەی ئەسپسواری و جۆگە و خشۆک و پەردە دەچێت. زمانەوانان هاتوون بەپێی ڕێبازی ئاوەڵواتا، ئەو ناوانانەیان بۆ ئەو بەشانەی ناو گوێچکە بەکار هێناوە. بۆ نموونە: ئێسکەچەکوش، ئێسکەدەزگا (سندان)، ئێسکەئاوزەنگی، لوولپێچ (حلزون)، جۆگەی گوێ، جۆگەی بیستن، جۆگەی کەوانی، پەردە و هتد. *** Telegram: @diyakohashemi
إظهار الكل...
03:46
Video unavailableShow in Telegram
پێوەر بۆ دانانی وشەی نوێ دەق و دەنگ: دیاکۆ هاشمی دیزاین و ڤیدیۆ: ئەمین شکوور
إظهار الكل...
پێوەر بۆ دانانی وشەی کوردی.mp429.38 MB
هەر کاتێک چاوگێکی لێکدراومان هەبێت و بمانەوێت گەردانی بکەین، هەموو کاتێک وشەی دوابەشی بەجیا دەنووسین. چ تێپەڕ بێت وەک: فڕێدان: فڕێ دەدەم. فڕێم دا. (نەک: فڕێدەدەم. فڕێمدا). چ تێنەپەڕ بێت، وەک: تێکچوون: تێک دەچێت. تێک چوو. (نەک: تێکدەچێت. تێکچوو). گەرمبوون: گەرم دەبێت. گەرم بوو. (نەک: گەرمدەبێت. گەرمبوو). شینبوون: شین دەبێت. شین بوو. (نەک: شیندەبێت، شینبوو). لە ڕستەدا دەردەکەوێت باسی ڕووەک دەکەین یان باسی ڕەنگ دەکەین. خۆ دەکرێت زۆر وشە واتای جیاوازیان هەبێت و وەک یەک بنووسرێن. یان ڕوونکردنەوەی باشتر بدرێت، وەک: ڕووەکەکە شین بوو. ڕەنگی دیوارەکە شین بوو. *** ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینین وشە لێکدراوەکان لە دۆخی چاوگدا پێکەوە گۆ دەکرێتلن (نانخواردن، شینبوون)، بەڵام لە دۆخی کاردا، گەردانکراودا، وەستانێکی زۆر زۆر کورت لەنێوانیاندا هەیە: (نان دەخوات، شین دەبێت)، خێرا ناڵێین (ناندەخوات، شیندەبێت). هەر بۆیە بەپێی دەربڕین و سترسی سەر وشەکان، بەجیا دەنووسرێن. کەوا بێت ئاسانترین شێوەی فێربوون ئەوەیە کە ئەگەر چاوگەکە لێکدراو بوو و گەردان بکرێت، هەمیشە دوابەشەکەی جیا بکەینەوە. بێ ئەوەی پێویست بکات نووسەر بزانێت ئەوە تێپەڕە یان تێنەپەڕە. تێبینی: ئەم جیانووسینەی کارە، بڕیاری ئەکادیمیای کوردییشە و لە نامیلکەکانی پێشوویاندا وەک خاڵێک دەستنیشانیان کردووە. بۆ زانیاری لەو بارەیەوە فەرموو چاو لە خاڵی یازدەیەم، لاپەڕەی 15 بکەن لە بڕیارەکانی ئەکادیمیای کوردی: ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی: https://www.yageyziman.com/pdfekan/Renusi_Kurdi_Akadimyay_Kurdi_2004.pdf
إظهار الكل...

Photo unavailableShow in Telegram
هەر کاتێک چاوگێکی لێکدراومان هەبێت و بمانەوێت گەردانی بکەین، هەموو کاتێک دوابەشی بەجیا دەنووسین. چ تێپەڕ بێت وەک: فڕێدان: فڕێ دەدەم. فڕێم دا. (نەک: فڕێدەدەم. فڕێمدا). چ تێنەپەڕ بێت، وەک: تێکچوون: تێک دەچێت. تێک چوو. (نەک: تێکدەچێت. تێکچوو). گەرمبوون: گەرم دەبێت. گەرم بوو. (نەک: گەرمدەبێت. گەرمبوو). شینبوون: شین دەبێت. شین بوو. (نەک: شیندەبێت، شینبوو). لە ڕستەدا دەردەکەوێت باسی ڕووەک دەکەین یان باسی ڕەنگ دەکەین. خۆ دەکرێت زۆر وشە واتای جیاوازیان هەبێت و وەک یەک بنووسرێن. یان ڕوونکردنەوەی باشتر بدرێت، وەک: ڕووەکەکە شین بوو. ڕەنگی دیوارەکە شین بوو. *** کەوا بێت ئاسانترین شێوەی فێربوون ئەوەیە کە ئەگەر چاوگەکە لێکدراو بوو و گەردان بکرێت، هەمیشە دوابەشەکەی جیا بکەینەوە. بێ ئەوەی پێویست بکات نووسەر بزانێت ئەوە تێپەڕە یان تێنەپەڕە.
إظهار الكل...
دوێنێ یەکێک لە خولەکانی وەرگێڕانم کە بۆ ماوەی یەکساڵ بەردەوام بوو، بە تاقیکردنەوەی بەشی یاسا کۆتاییی پێ هات. لەم یەکساڵەدا هەزاران وشەمان لە بواری جۆربەجۆری وەک کۆمەڵگەزانی، نەخۆشەوانی، کۆچبەری و یاسا وەرگێڕایەوە. بەشداربووان لەم خولانەدا فێر دەکرێن کە هەتا دەکرێت فێری یاسا و ڕێساکانی وەرگێڕان ببن. کارامەیی و لێزانی لە بوارە جیاوازەکاندا بەدەست بهێنن و لە وەرگێڕاندا وردبین بن. وەرگێڕان بۆ ئەمانە وەرگێڕانی هەموو وشە و پەیڤێکە. هەتا بکرێت و بگونجێت هیچی پێ زیاد نەکرێت و هیچی لێ کەم نەکرێتەوە (دیارە ئەوە هەندێک جار لە ڕووی ڕێزمانی و تێگەیشتنەوە نەلواوە، چونکە پێکهاتەی زمانەکان جیاوازن). نابێت بۆچوون و ڕای خۆیان تێکەڵ بکەن و دەبێت بەتەواوی بێلایەن بن. وەرگێڕ تەنیا دەنگێکە کە لە کاتی وەرگێڕاندا دەبێت کەمترین شوێن بگرێت. وەرگێڕان لەنێوان دوو کەسدا، یەکێک لە هەرە کارە قورس و هەستیارەکانە. بێگومان ئەرکی مامۆستای ڕێنوێنی زمان لە وەرگێڕاندا ئەرکێکە پڕ لە بەرپرسیارێتی وردبینی. *** چاو لە کاری ئەم وەرگێڕە بکەن کە لەم کلیپەی یوتیبەدا بۆ ئوباما دانراوە، چەندە کارەکەی قورسە: https://www.youtube.com/watch?v=XCbVvbH8qKI
إظهار الكل...
Consecutive Interpretation with president Obama

Is interpretation your dream job? Check this video for practice.

https://youtu.be/XCbVvbH8qKI

اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.