وحدوي
الذهاب إلى القناة على Telegram
739
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
-230 أيام
أرشيف المشاركات
739
حەزرەتی رسوڵ اللە ﷺ دەفەرمووێت:
"إِنِّي تَارِكٌ فِيكُمْ مَا إِنْ تَمَسَّكْتُمْ بِهِ لَنْ تَضِلُّوا بَعْدِي، أَحَدُهُمَا أَعْظَمُ مِنَ الآخَرِ: كِتَابُ اللَّهِ حَبْلٌ مَمْدُودٌ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الأَرْضِ، وَعِتْرَتِي أَهْلُ بَيْتِي، وَلَنْ يَتَفَرَّقَا حَتَّى يَرِدَا عَلَيَّ الْحَوْضَ، فَانْظُرُوا كَيْفَ تَخْلُفُونِي فِيهِمَا."
(صحيح مسلم - سنن الترمذي - المستدرك على الصحيحين)
"من دوو شتی گرانبەها لەناو ئێوەدا بەجێ دەهێڵم، ئەگەر دەستیان پێوە بگرن هەرگیز دوای من گومڕا نابن؛ یەکێکیان لەوەی تریان گەورەترە: کتێبی خودا (قورئان) کە وەک پەتێکی ڕاکێشراوە لە ئاسمانەوە بۆ زەوی، و عترەتەکەم (ئەهلی بەیتم). ئەم دووانە هەرگیز لە یەک جیا نابنەوە تاوەکو لە لای حەوز (لە ڕۆژی دوایی) دەگەنەوە بە من. کەواتە وریابن بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ جێنشینەکانم دەکەن لە دوای من."
وەک روونە لای عولەماکانی سوننە لەگەڵ عورەفاکان، ئەهلی بەیت تەقیسم دەبن بە خسوس و عموم، خسوسی ئەهل بیت تەنیا سەیدنا فاتیمە زەهرا و ئیمامی عەلی و حەسن و حوسێن دەگرێتەوە ( سڵاوی خوای گەورەیان لەسەر بێت) ، واتە ئەهلی کیساء.
حەزرەتی "الشيخ الأكبر" دەفەرموویت:
"وأقرب الناس إليه أي إلى النبي علي بن أبي طالب رضي الله عن عنه، إمام العالم وسر الأنبياء أجمعين."
(الفتوحات المكية)
نزیکترین کەس لە رسوڵ اللە (ﷺ) حەزرەتی ئیمامی عەلیە، ئیمامی عالەمە و هەڵگری هەموو نهێنیەکانی پێغەمبەرانە.
حەزرەتی ئیمامی بەکر رەزا و رەحمەتی خوای لی بێت دەفەرمووێت:
رأيتُ رسولَ اللهِ ﷺ يقول: النظرُ إلى عليٍّ عبادةٌ."
(المستدرك على الصحيحين - تاريخ بغداد - المعجم الكبير)
پێغەمبەری خودام ﷺ بینی کە دەیفەرموو: سەیرکردنی عەلی عیبادەتە.
حەزرەتی ئیمامی جەلالەدینی سیۆتی دەفەرموویت:
خَصَّ عَلِيٌّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ بِدُعَاءِ (كَرَّمَ اللَّهُ وَجْهَهُ) لِأَنَّهُ لَمْ يَنْظُرْ إِلَى عَوْرَةِ أَحَدٍ، أَوْ لِأَنَّهُ لَمْ يَسْجُدْ لِصَنَمٍ مُنْذُ صِغَرِهِ
(الجامع الصغير)
عەلی (ڕەزای خوای لێبێت) تایبەت کراوە بە دوعای (کرم الله وجهه) چونکە ئەو هەرگیز سەیری عەورەتی کەسی نەکردووە، یان لەبەر ئەوەی هەر لە منداڵییەوە سوجدەی بۆ بت نەبردووە
حەزرەتی ئیمامی ابنو حەجەری هەتیەمی دەفەرموویت:
وَمِنْ ثَمَّ خَصَّهُ الْمُسْلِمُونَ بِقَوْلِهِمْ: كَرَّمَ اللَّهُ وَجْهَهُ، دُونَ سَائِرِ الصَّحَابَةِ
(الصواعق المحرقة على أهل الرفض والضلال والزندقة)
هەر لەبەر ئەوەشە (مەبەستی فەزڵەکانیەتی) موسڵمانان تەنها ئەو پیاوەیان جیاکردووەتەوە بە وتنی؛ كرم الله وجهه، لە ناو هەموو هاوەڵانی تردا.
لەسەر بنەمای ئەم بەڵگانە، ئێمە دەگینە ئەنجامێک کە نزیکترین و ئەفزەڵترین کەس لەدوای رسوڵ اللە ﷺ سەیدنا مەولانا فاتیمە زەهرایە دواتر حەزرەتی ئیمامی عالەم ( عەلیە، کرم الله وجهه). خودی لەقەبەکەش کرم الله وجهه تایبەتە بە تەنیا بە حەزرەتی ئیمامی عالەم، هیچ کەسێک لە غەیری ئەو بۆی نیە ئەم مانایە هەڵبگری یان بگاتە فەزڵی ئەو.
ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت
739
وڵامێک بۆ مامۆستای بەرێز سالار دەربارەی (كرم الله وجهه) کە تایبەتە بە حەزرەتی ئیمامی عالەم (عەلی):
کاتێک ئیمامی ابنو کەسیر رەحمەتی خۆی لێ بێت دەفەرمووێت کە ئیمامی ابو بەکر و عومەر و عوسمان ئەولاترن بۆ بەکارهێنانی (كرم الله وجهه)، ئەم قسەیە لەسەر بەڵگەیەک دامەزراوە لەناو جموری ئەهلی سوننە کە دەفەرموون "تەرتیبی خەلافەتە"!.
واتە خەلافەتی یەکەم فەزڵی زیاترە بەسەر دووەم، سێهەم زیاتر لە چوارەم.
بەڵام بەڵگەی تەرتیب لەسەر فەزڵ و بە ئەولاتر زانین ئەنجامێک و بەڵگەیەکی فاسدە!.
وەک چۆن لەناو ئەهلی سوننە دەفەرموون: کە حەزرەتی رسوڵ (ﷺ) ئەفزەڵترینە لەناو ئەهلی پێغەمبەراندا بە پێی قورئان و سوننەت بەبێ گەرانەوە بۆ دەلیلی تەرتیب. ئەگەر قسەی ئیمامی ابنو کەسیر قبوڵ بکرێ لازم دەکا حەزرەتی پێغەمبەر ئادەم ئەفزەڵتر بێ لە حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ).
لەسەر ئەم پێشەکیە ئەنجامی تەرتیب لەسەر فەزڵ بەخشین بەتاڵ دەبێتەوە چونکە لەسەر هەردوو پرسەکە دەقی قورئان و حەدیس و قسەی عورەفا و ئیمامە گەورەکانی سوننە هەیە.
ئیمام احمد دەفەرموویت:
مَا جَاءَ لأَحَدٍ مِنْ أَصْحَابِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنَ الْفَضَائِلِ مَا جَاءَ لِعَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ.
(فتح الباري شرح صحيح البخاري - المستدرك على الصحيحين - سير أعلام النبلاء)
بۆ هیچ کام لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) هێندەی ئەوەی بۆ عەلی کوڕی ئەبو تالیب نەهاتووە، لەسەر فەزڵ و گەورەیی و ئاماژە بە چاکە!.
ئیمام احمد دەفەرمووێت:
"إنَّ الخِلافةَ لَم تَزِنْ عَلِيّاً، وَلَكِنَّ عَلِيّاً زانَ الخِلافَةَ."
"خەلافەت، عەلیی بەڕێز و گەورەی نەکرد، بەڵکو عەلی خەلافەتی ڕازاندەوە و شەرفمەندی کرد!.."
(مناقب الإمام أحمد لە نوسینی ابن الجوزي - سير أعلام النبلاء - الصواعق المحرقة - تاريخ دمشق)
هیچ قسەیەک وەها نەکراوە لەناو ئەهلی سوننە تەنیا بۆ ئیمامی عالەم (عەلی كرم الله وجهه) نەبێت، چونکە حەزرەتی ئیمامی ابو بەکر و عومەر و عوسمان شەرفمەند بوون بە خەلافەت بەڵام خودی خەلافەت شەرەفمەندی وەرگرت کاتێک حەزرەتی ئیمامی عەلی (كرم الله وجهه) چوو بۆ سەر خەلافەت!.
عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: خَرَجَ النَّبِيُّ ﷺ غَدَاةً وَعَلَيْهِ مِرْطٌ مُرَحَّلٌ مِنْ شَعْرٍ أَسْوَدَ، فَجَاءَ الْحَسَنُ بْنُ عَلِيٍّ فَأَدْخَلَهُ، ثُمَّ جَاءَ الْحُسَيْنُ فَدَخَلَ مَعَهُ، ثُمَّ جَاءَتْ فَاطِمَةُ فَأَدْخَلَهَا، ثُمَّ جَاءَ عَلِيٌّ فَأَدْخَلَهُ، ثُمَّ قَالَ:
إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا.
(صحيح مسلم - المستدرك على الصحيحين - السنن الكبرى - تفسير الطبري)
(حەزرەتی دایە) عائشە (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرموێت: بەیانییەک پێغەمبەر (ﷺ) چووە دەرەوە و عەبایەکی (کیسا) نەخشێنراوی لە مووی ڕەش پۆشێبوو.
سەرەتا حەسەنی کوڕی عەلی هات و بردیە ژێر عەباکەوە.
دواتر حوسێن هات و ئەویشی بردیە ژێرەوە.
پاشان فاتیمە هات و ئەویشی خستە ژێر عەباکە.
لە کۆتاییدا عەلی هات و ئەویشی بردیە ژێرەوە.
پاشان پێغەمبەر ﷺ ئەم ئایەتەی خوێندەوە بەسەریان:
إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنْكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا.
تەواوی عورەفایان دەفەرموون ئەم چوارە خۆشەویستە؛ حەزرەتی دایە فاتیمە و حەزرەتی ئیمامی عالەم (عەلی)، حەزرەتی ئیمامی حەسەن و حوسێن، چوار جەمسەرن کە تەواوی حەقیقەتی محەمەدی لەوانەوە دەردەچێت، خاوەنی کەماڵیەتی حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ).
لای ئەهلی سوننە وەک روونە "بەنی قورەیش" ئەفزەڵترینن لەناو عەرەب لەناو قورەیشیش بنەماڵەی "بەنی هاشم" ئەفزەڵترینە.
عَنْ وَاثِلَةَ بْنِ الأَسْقَعِ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ يَقُولُ: "إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى كِنَانَةَ مِنْ وَلَدِ إِسْمَاعِيلَ، وَاصْطَفَى قُرَيْشًا مِنْ كِنَانَةَ، وَاصْطَفَى مِنْ قُرَيْشٍ بَنِي هَاشِمٍ، وَاصْطَفَانِي مِنْ بَنِي هَاشِمٍ."
(صحيح مسلم)
بەڕاستی خودا (کینانە)ی لە نەوەکانی ئیسماعیل هەڵبژارد، و (قوڕەیش)ی لە کینانە هەڵبژارد، و لە قوڕەیشیش (بەنی هاشم)ی هەڵبژارد، و منییشی لە بەنی هاشم هەڵبژارد
حەزرەتی ئیمامی شافیعی دەفەرمووێت:
إنَّ اللهَ تَعَالى اصْطَفَى قُرَيْشاً، ثُمَّ اصْطَفَى مِنْ بَنِي هَاشِمٍ مَنْ هُوَ خَيْرُهُمْ.
(مناقب الشافعي لە نوسينى الإمام البيهقي - الرسالة)
بەڕاستی خوای گەورە قوڕەیشی هەڵبژارد، پاشان لەناو ئەوان بەنی هاشمدا هەڵبژارد کە چاکترینیانن.
739
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُغَفَّلٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَجُلٌ لِلنَّبِيِّ ﷺ: "يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَاللَّهِ إِنِّي لَأُحِبُّكَ"، فَقَالَ ﷺ: "انْظُرْ مَا تَقُولُ؟" قَالَ: "وَاللَّهِ إِنِّي لَأُحِبُّكَ" (ثَلَاثَ مَرَّاتٍ)، فَقَالَ ﷺ:
"إِنْ كُنْتَ تُحِبُّنِي فَأَعِدَّ لِلْفَقْرِ تِجْفَافًا، فَإِنَّ الْفَقْرَ أَسْرَعُ إِلَى مَنْ يُحِبُّنِي مِنَ السَّيْلِ إِلَى مُنْتَهَاهُ"
هذا حديث صحيح على شرط مسلم
لە عەبدوڵڵای کوڕی موغەفەلەوە دەگێڕدرێتەوە کە پیاوێک بە پێغەمبەری خودای ﷺ فەرموو: "ئەی پێغەمبەری خودا، بە خودا من تۆم خۆش دەوێت." پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: "سەیری بکە چی دەڵێیت؟". کابرای سێ جار دووبارەی کردەوە. پاشان پێغەمبەر ﷺ فەرمووی:
ئەگەر لە قسەکەتدا ڕاستگۆیت و منت خۆش دەوێت، ئەوا بەرگێک بۆ هەژاری ئامادە بکە، چونکە هەژاری بۆ لای ئەو کەسەی منی خۆش دەوێت، خێراترە لە ڕۆشتنی لافاو بەرەو کۆتاییەکەی.
739
«عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ، قَالَ: لَمَّا حُضِرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَفِي البَيْتِ رِجَالٌ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «هَلُمَّ أَكْتُبْ لَكُمْ كِتَابًا لاَ تَضِلُّوا بَعْدَهُ»، فَقَالَ عُمَرُ: إِنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَدْ غَلَبَ عَلَيْهِ الوَجَعُ، وَعِنْدَكُمُ القُرْآنُ، حَسْبُنَا كِتَابُ اللَّهِ. فَاخْتَلَفَ أَهْلُ البَيْتِ، فَاخْتَصَمُوا، فَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ: قَرِّبُوا يَكْتُبْ لَكُمْ كِتَابًا لاَ تَضِلُّوا بَعْدَهُ، وَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ مَا قَالَ عُمَرُ، فَلَمَّا أَكْثَرُوا اللَّغْوَ وَالِاخْتِلافَ عِنْدَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «قُومُوا».
قَالَ عُبَيْدُ اللَّهِ: فَكَانَ ابْنُ عَبَّاسٍ يَقُولُ: «إِنَّ الرَّزِيَّةَ كُلَّ الرَّزِيَّةِ مَا حَالَ بَيْنَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَبَيْنَ أَنْ يَكْتُبَ لَهُمْ ذَلِكَ الكِتَابَ مِنِ اخْتِلافِهِمْ وَلَغَطِهِمْ».
صحيح البخاري- صحيح مسلم - السنن الكبرى
لە ئیبن عەباسەوە (ڕەزای خوای لێبێت) دەگێڕدرێتەوە کە فەرمووی:
کاتێک پێغەمبەر (ﷺ) لە سەرەمەرگدا بوو و چەند پیاوێک لە ماڵەکەدا ئامادەبوون، پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: وەرن با وەسیەتێکتان بۆ بنووسم کە دوای ئەوە هەرگیز گومڕا نەبن.
عومەر فەرمووی: پێغەمبەر (ﷺ) ئازاری نەخۆشییەکەی بەسەردا زاڵ بووە، و قورئانمان لایە، کتێبی خودا بەسە بۆمان.
ئینجا ئامادەبووانی ناو ماڵەکە کێشە و مشتومڕ کەوتە نێوانیان؛ هەندێکیان دەیانگوت: نزیک بنەوە با پێغەمبەر (ﷺ) وەسیەتەکە بنووسێت تا هەرگیز گومڕا نەبن، هەندێکی تریشیان هەمان قسەی عومەریان دووبارە دەکردەوە.
کاتێک دەنگەدەنگ و جیاوازی زۆر بوو لە حزوری پێغەمبەردا (ﷺ)، پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: هەستن و بڕۆنە دەرەوە .
عوبەیدواللە دەڵێ: ئیبن عەباس هەمیشە دەیفەرموو: گەورەترین مەینەتی و زیان ئەوە بوو کە بەهۆی کێشە و دەنگەدەنگیانەوە، ڕێگری کرا لەوەی پێغەمبەر (ﷺ) ئەو نووسراوەیان بۆ بنووسێت.
«عن أبي غطفان قال: سألتُ ابن عباس: أرأيتَ رسول الله (ص) توفّي في حِجْرِ أحد؟ قال: توفّي وهو لمستندٌ إلى صدر علي. قلتُ: فإن عائشة قالت: توفّي بين سَحْري ونَحْري! فقال ابن عباس: أتَعْقِل؟ والله لَتوفّي رسول الله (ص) وهو لمستندٌ إلى صدر علي، وهو الذي غسّله هو وأخي الفضل بن عباس.»
"الطبقات الكبرى" (بەرگی ٢)
لە ئەبو غەتەفانەوە دەگێڕدرێتەوە دەڵێت: پرسیارم لە ئیبن عەباس کرد: ئایا بینیت پێغەمبەری خودا (د.خ) لە باوەشی کەسێکدا کۆچی دوایی بکات؟
ئیبن عەباس فەرمووی: کۆچی دوایی کرد لە کاتێکدا پاڵی دابوو بە سنگی عەلییەوە.
پرسیم: ئەی عایشە دەڵێت لە نێوان سنگ و گەردنی مندا کۆچی دوایی کردووە؟
ئیبن عەباس فەرمووی: ئایا تێدەگەیت؟ بەخودا پێغەمبەری خودا (د.خ) کۆچی دوایی کرد لە کاتێکدا پاڵی بە سنگی عەلییەوە دابوو، وە هەر عەلیش بوو تەرمەکەی شوشت، ئەو و فەزڵی برای من پێکەوە.
کاتێک سەیری حەدیسی یەکەم دەکەین، بە هۆکاری ئەم خیلاف و دەنگەدەنگەی لە حزوری رسوڵ اللە (ﷺ) روویدا، لە نێوان تەرەفی عومەر و ابن عەباس، خوای گەورە خێر و بەرەکەتی لە مەجلیسەکە بەرز کردەوە!، وەسیتەکە نەنوسرایەوە!.
هەمان رووداو لەم رۆژەدا روویدا کاتێک رسوڵ اللە (ﷺ) ویستی شەوی لەیلەتو قەدر باس بکات و کەشفی بکات بەڵام بە خۆی دەنگە دەنگەوە لە حزوری رسوڵ اللە (ﷺ) ئەم زانیاریە بەرز کرایەوە!.
ریوایەتی دووەم کە هێناومە کە حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) لەسەر سینگی ئیمامی عالەم (عەلی) وەفات دەکات، تاکە کەسیش دەبێت لە ژوورەکەدا دەمێنێتەوە!.
وە کاتێک حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەفەرمووێت:
"وأقرب الناس إليه أي إلى النبي علي بن أبي طالب رضي الله عن عنه، إمام العالم وسر الأنبياء أجمعين."
📚الفتوحات المكية - الشيخ الأكبر
واتە نزیکترین کەس لە رسوڵ اللە ئیمامی عەلیە و ئیمامی عالەمە و کۆکەکرەوەی نهێنی پێغەمبەرەکانە!.
ئەم وەسیەتە پەیوەست دەبێتەوە بەم نهێنیە!.
هەروەها ئیمامی غەزالی و هەندێک لە ئیمامەکانی تریش ئیشارەتیان داوە وەک تەبەری کە ویسویەتی وەسیەتەکە بکات دەربارەی جێنشینی خۆی!. بەڵام هیچ دەلیلێکی نیە بەڵکو تەنیا رایەک بووە!.
ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێت
739
هێشتا هیچ نەبووە، چاوەروانی زۆر لەوە خراپتر بن، میلەتێک لە بچوکترین تاکەوە تا حوکمەت و دەسەڵاتدارەکانی زەلیل و دۆراو بن، گومان لەوەدا نیە رووبەرووی زۆر لەوە خراپتر دەبێتەوە!.
پێویستیش بە قسەی عاتفی و خیتابی ناکات کە ئیسلامیەکان دەیکەن، زۆر بە سادەیی ئەوەیە کە ئێوە شایەنی ئەم سوکایەتیەن، بۆیەش لەو سەری دونیاوە تا ئەوسەری دونیا گەمە بە ئەقڵتان دەکرێت!.
واباشترە ئیسلامیەکان چاوەروانی رسوا بوونی زیاتر بکەن و سیاسیە عەلمانیە کوردیەکانیش چاوەروانی رسوا و زەلیلی خۆیان زیاتر بکەن کە چۆن تەعدایان لێ دەکرێ لەلایان وڵاتانی ترەوە و هێرشیان دەکرێتە سەر..
739
ئیمانی راستەقینە؛
ئیمان، تەنیا شتێک نیە کە لەسەر زمان بێت بەڵکو شێوازی ژیانی دەگۆرێت، دەبێت گۆرینی ئەوەی ئایە چ شتێک ئەولەویەتی هەیە بەسەر ئەوانی تردا، چ شتێک دەبێ دوا بخرێت و چ شتێک دەبێ زوو بکرێت یان پێشکەش بکرێت. ئیمانی راستەقینە، بە تەواوەتی ژیانی خاوەنەکەی و ئارەزووەکانی و کاتەکانی و بیرۆکەکانی و هەوڵەکانی و ورد و درشتی ژیانی لە قاڵب دەداتەوە. لە قاڵب دانەوە مەبەست لێرەدا ئەوەیە کە دووبارە دەیگۆرێت، لە قاڵبی ئیمان دەدرێت!.
ئەگەر ئیمان وەک چۆن لەسەر زمانی زۆرێک بەناو ئیماندارانی ئەم سەردەمەیە کە خاوەنی ئیمانەکە، ئیمانەکە نابێتە هۆکاری گۆرینی هیچ بریار و ئارەزوویەکی و ئەولەویەتی شتەکان...هد ئەمە ئیمان نیە!. ئەمە رێک لە ناوەوە بۆتە خودایەک بۆ خۆی بەڵام بەرگی ئیمانی لەبەر کردووە!. یان ئەتوانین بڵێن خودا بوونێکی ناسنامەیە لە ناوەوەی خۆیدا!. چونکە ئیمانی راستەقینە تەواوی بوونی خاوەنەکەی لە قاڵب دەدات بە گۆرانکاری!.
زۆرێک بەناو ئیمانداری جیهانی مۆدێرنە، تەنیا وەک جلوبەرگێک وایە کە لەبەری کردووە نەک بوونی لە قاڵب بداتەوە!. ئایە بەراستی ئەوان پرسیویانە لە خۆیان رەفتار و جیهانبینی خۆیان و ترس و ئارەزوو و ئەولەویەتیەکان لە قاڵب دراون بە هۆی ئەوەی کە ئیماندارە و خۆی بروای پێیەتی؟ یان لەبەر ئەوەی "خودابوونی بە کۆمەڵ" هەیە؟! واتە بوونی تۆ بە هۆی کەلتوور و کۆمەڵی واقیعی تۆ لە قاڵب دراوە یان بە هۆی ئیمانەوە؟!. ئەوەی لە جیهانی مۆدێرنەدا باوە، ئیمان تەنیا وەک بەرگێک لەبەر دەکرێت بۆ ئەوەی ئارامی دەروونی ببەخشێت لە بەرامبەر ئەمەدا "باڵا دەستی کۆمەڵایەتی" بە روونی دەردەکەوێ بەسەر خودی ئەم بەرگەدا...!
کاتێک دەبینیت لە جیهانی ئێستاکە زۆربەی بەناو ئیماندارەکان ترسی برسیەتی و تەنهایی و لەدەست دانی پارە و پلەوپایە هەیە خودی ئەمە بەسە بۆ ئەوەی تێبگەین کە ئیمانەکەی تەنیا جلوبەرگێکە نەبۆتە هۆکاری ئەوەی شێوازی ترسەکەی لە قاڵب دەداتەوە. چونکە مرۆڤ کاتێک هەڵگری ئیمانێکی راستەقینەیە تەواوی زەمینەسازی ژیانی دەکرێت لەسەر ئەم ئیمانە ئەگەرچی لادان هەبێ تێیدا بەڵام دواجار ئیمان وەک دەبێتە ئەم مەرکەزەی تەواوی بوونەکە دەگۆرێت...!
بۆیە کاتێک سەیر دەکرێت لە ئیماندارانی ئێستاکە لەناو هەموو دینەکان، خودی ئیمان سەنتەرێک نیە!. بەڵکو خودا بوونی بە کۆمەڵ پاڵا دەستە بەم مانایەیی کە ترس و ئارەزووەکان و تەنانەت بیروباوری سیاسی و ئەولەویەت دان بە شتەکان، هەموو ئەوانە ناگەرێنەوە بۆ مەرکەزی ئیمان!.
"قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا ۖ قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَٰكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ"
-سورة الحجرات-
ئعرابیەکان وتیان: ئێمە ئیمانمان هێنا، پێیان بڵێ: ئێوە هێشتا ئیمانتان نەهێناوە، بەڵکو ئێوە دەبی بڵێن تەسلیم بووین چونکە هێشتا ئیمان نەچووەتە ناو دڵەکانتانەوە!!.
"قُلْ إِن كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُم مِّنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ... فَتَرَبَّصُوا"
-سورة التوبة-
بڵێ ئەگەر باوکەکانت، کوڕەکانت، براکانت، ژنەکانت، خزمەکانت، سەروەت و سامانێک کە بەدەستت هێناوە، بازرگانی کە لێی دەترسیت لە دابەزین، و ئەو شوێنە نیشتەجێبوونانەی کە لێی ڕازین خۆشەویستترن لە خوا و پێغەمبەرەکەی ئەوا چاوەڕوانی سزا بن!...
"وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللَّهِ أَندَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ ۖ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِّلَّهِ"
ئەم ئایەتانە دەیسەلمێنێت کە ئیمانی ڕاستەقینە "ئەولەویەتەکان" دیاری دەکات!!
#ئیدراک #توراس
739
+1
ئاری بێن مەنەشە، جوویەکی عێراقی کە لە تاران گەورە بووە، دە ساڵ لە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلدا کاری کردووە و نێوەندگیری لە مامەڵەکانی چەک لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا کردووە بۆ خۆشکردنی ئاگری جەنگ لەگەڵ عێراق لە ساڵانی هەشتاکاندا.
لە کتێبەکەیدا، دان بەوەدا دەنێت کە کارەکانی بوونە هۆی کوژرانی سەدان هەزار عێراقی و ئێرانی لەپێناو بەرژەوەندیی ئیسرائیلدا.
کاتێک ئاوڕ لە ڕابردوو دەداتەوە، بەو ئەنجامە گەیشتووە کە "باڵادەستیی جوو" (Jewish Supremacy) کارێکی خراپە و شەیتانییە.
کتێبەکەی بەم نوسینە کۆتایی پێدەهێنێت:
"بۆ هاوکارانی پێشووم، بازرگانە نێودەوڵەتییەکانی چەک، کە مامەڵەی زۆرم لەگەڵیاندا هەبووە؛ ئەوان هێشتا لە کار نەکەوتوون، بە هیچ شێوەیەک وازیان نەهێناوە. ئەگەر لە هەر کاتێکدا جەنگێکی گەورە لە ئارادا نەبێت، هەمیشە چەندین جەنگی بچووک هەن... تا بەردەوام بن لە بەدەستهێنانی قازانج بۆیان. کاتێک لێرە دانیشتووم، وێنای ئەوان دەکەم لە دەوری مێزەکانیان، چاوەڕێی جەنگی گەورەی داهاتوو دەکەن، ڕێک وەک جەنگی ئێران و عێراق. ڕەنگە هیندستان و پاکستان بێت. سووتەمەنییەکی زۆری جەنگ (مرۆڤ) بۆ پڕچەککردن هەیە، ململانێیەک کە هێندە هاوسەنگ بێت تا بۆ ماوەیەکی درێژ بخایەنێت، کەسیش لە ڕۆژئاوا گوێی لێ نییە کێ دەکوژرێت ئەمە کانێکی زێڕی ڕاستەقینەیە.
من ئەمڕۆ پیاوێکی خاکڕاترم لەوەی کە لە ساڵانی حەفتاکاندا بووم، کاتێک پەیوەندیم بە هەواڵگری ئیسرائیلەوە کرد. بە ڕێگەیەکی سەخت فێربووم کە هەموو کەسێک هەڵە دەکات، هەندێک لەو هەڵانە هێندە گەورەن کە ناگەڕێنرێنەوە. هەروەها تێڕوانینم بۆ ئیسرائیل و گەلی جوو گۆڕیوە. کاتێک گەنج بووم، هەمان هەستی نەتەوەیی قووڵی زۆرێک لە ئیسرائیلییەکانم هەبوو. ئەو باوەڕە خۆبەڕاستزان و لووتبەرزانەی کە ئێمە لەسەر هەقین و هەموو ئەوانی تر لەسەر هەڵەن، کە مانەوەی جوو و ئیسرائیل گرنگترە لەوانی تر، کە ئێمە وەک ئەوەی لە پەیمانی کۆندا (Bible) هاتووە، گەلی هەڵبژێردراوین.
من هێشتا بڕوام وایە کە جووەکان هەڵبژێردراون، بەڵام چیتر ناتوانم ئەو بنەمایە قبوڵ بکەم کە مامەڵەکانی چەکی ئێرانی لەسەر داڕێژرابوو: 'باشترە کوڕەکانی ئەوان بمرن نەک کوڕەکانی ئێمە.' مرۆڤ هەر مرۆڤە. ئێمە هەموومان هەڵبژێردراوین.
#سیاسەت
739
بێزاری و بێتاقەتی لەم جیهانە نوێیەدا پەیوەست نیە بە شکستێک کە بازرگانی و ئیش و خوێندن...هد.
بەڵکو بێزاری و بێتاقەتی زۆرێک پەیوەستە بە "وەعی" خودی کەسەکە. وەعی، کاتێک تەشەنوج دەکات ئەگەر وەک ماسولکەیەک تەسەوری بکەین ئەم ماسولکەیە گەورە دەبێت، خودی ئەم وەعیە دەگاتە ئاستێک کە ناتوانێت "مانا" لە هیچ شتێکدا بدۆزێتەوە لەم جیهانە نوێیەدا. رەنگە وا بیر بکەیتەوە کە زۆرێک نەگیشتوونە ئەم ئاستە بەرزە لە وەعیە کە لەبەر بێمانایی بێتاقەت و بێزار بن!. بەڵێ!، تۆ راست دەکەی!، بەڵام بێزار و بێتاقەتی ئەو کەسە لە ئەساسێکەوە سەرچاوە دەگرێ کە نەبوونی مانایە ئەگەرچی خودی کەسەکە درکی بەمە نەکردووە. کەسێکی عەوام و لادین کە نوقمی گوناح بووە کەمێک لە بچێتە ناوەوەی خۆی یان دەست بەتاڵ بێت توشی ئەم بێزاری و بێتاقەتیە دەبێت، چونکە ئەوەی ئەوی راگرتبوو شەهوەتە حەیوانیەکە وەک چێژ بینن لە خواردنەوە و سێکس و سەفەر...هد. بەڵام لە خودی ئەو کاتەدا کە بێزار دەبێ چونکە وەعیەکی بچوکی هەیە ناتوانێت تەعبیری لێ بکات بە شێوەیەکی جوان و راست.
کاتێک کەسێک لەم جیهانە نوێیەدا دەگاتە وەعیەکی بەرز لە چاو خەڵکانێکی ئاسایی، چیتر تەنانەت ناتوانێت چێژ لەم شتانە ببینێت کە خەڵکە ئاسایەکە دەیبینیت وەک پارە و خوێندن و رابواردن...هد.
چونکە خودی ئەم وەعیە بەرزە دەگاتە مەرتەبیەک کە سەیری جیهانی نوێ دەکات هەموو شتێک وەک پارە و ئیش و بەدەست هێنانی بروانامە و خواستی جۆری ئافرەتەکان ..هد.. هەموو ئەوانە لەسەر بێمانایەکی تەواو گەشە دەکەن و ئاراستە دەکرێن...!
ئیمان، وەک هێزێک و وەک پشکۆیەکی ئاگرین لەناو دەستەکانت دەبێ نە دەتکوژێ!، نە رێگەش دەدات لەناوبچێت! بەڵکو ئازارت دەدات!. چونکە سیستەمی جیهانی نوێ وا دەخوازێت.
کاتێک درک بەوە دەکەی ئیماندارەکان لە زاهیردا سوجدە دەبەن و لە زاهیردا عەبدایەگی دەکەن و لەسەر زمانیان تەوحید ئەنوێنن بەڵام دەروونیان نقوم بووی جیهانێکی سەرف ماددیە و نەفەسێکی تاکگەراییە!.. ئەزانێت چەندە بێمانایە ئەم زاهیرە! کاتێک دەبینن کچ و کورەکان پەیوەستی یەک دەبەن لەسەر بنەمایەکی زاهیری دینی یان زاهیری علمی، یان بەخشین و تێرکردنی ئارەزووەکانن، تێدەگەی چەندە لە بێمانایدا نقوم بوون!.
چونکە "مانا" لە خوداوە دێت، گەر هەر شتێک پەیوەست نەبێ بە خوداوە، ئەقڵ بە تۆ ئەڵێت: ئا، ئەمەیە بێمانایی!.
کاتێک بە چاوەکانت دەبینت زۆرینەی ئیمانداران عەبدایەتی دینار و زاهیر و نەفسیانن، ئەگەرچی تۆ هەر شەر لەگەڵ نەفسدا دەکەی و زاڵ نەبووی بەڵام خودی ئەم وەعیە وات لێ دەکات نوقمی بێزار و بێتاقەتی بێت!.
ئاستی ئیماندار و نائیماندار بە جۆرێک نزم بۆتەوە لەم جیهانە مۆدێرنەدا کە ئەستمە تۆ بتوانێت لە چوارچێوەی ئەم واقیعەی تێیدا ئەژیت کۆمەڵیەکی باش لە نزیکیتەوە بێت. ئەمەش تاوانی تۆ و هەڵەی تۆ نیە.
لە کۆتایدا لەم وەعیە توشی جەنگێکت دەکات لەناوەوەی خۆت کە نەدەتوانێت رزگارت بێت و زاڵ بێ چونکە لایەنە ئیمانەکەت رەنگە ئەوەندە بەهێز نەبێت، نەدەشتوانی تەسلیم بێ چونکە لایەنە وەعیەکە رێگری دەکات بچیتە ئاستێکی نزم تر.... بە جۆرێک دەگەیتە ئاستێک کە بە خۆت ئەڵیت: خودا، تەسلیمم، چیم لێ دەکەی و چۆنم دەسورێنێت بیکە.
ئەم قسەیەش ئەگەرچی لە ئاستێکی بەرزی وەعیدا بکرێ بەڵام هێشتا رەنگە لە قوڵایی ڕوحەوە نەبێت و زاهیرەن بێت!، بۆیە چارەسەری هەموو بەربەست و بێتاقەتی و بێزارەیەکان، هەڵگرتنی ئەم رستەیە کە باسم کرد کە لە قوڵایی ڕوحەوە بێت لە زاهیر و باطندا پەیوەست بێت.
#ئیدراک
739
سیاسەتی نوێ ئامرازێکی وەهای داهێناوە کە مێژووی کۆن بەم کارامەیی و قەبارەیەوە نەیناسیوە؛ "ڕای گشتی".
ڕای گشتی لە وێنا مۆدێرنەکەیدا، دەربڕینی ڕاستەقینەی خواستەکانی خەڵک نیە بەڵکو ئەم وەهمەیە کە لە ڕێگەی ئامرازە دڵخوازەکانی خەڵکەوە بۆیان دروست کراوە، تا ئەو ڕادەیەی مرۆڤەکان وا دەزانن ئەوە دەنگی ڕەسەنی ویژدانی خۆیانە. ڕاگەیاندن، سیستەمی پەروەردە و کولتوورە باوەکان. ئەم سێیە کارگەی بەرهەمهێنانی ئەو ڕایەن کە وەک قەناعەتێکی شەخسی بەسەر تاکدا ساغ دەکرێتەوە!...
سیاسیی لێهاتوو ئەو کەسە نیە کە هەوڵ بدات خەڵک بە ڕاستیەک یان بە هەڵوێستێک قایل بکات، بەڵکو ئەو ئەندازیارەیە کە ژینگەیەکی دەروونی و هزری وەها دادەڕێژێت، کە تێیدا هەڵوێستەکانی ئەو وەک تاکە بژاردەی سروشتی و ژیرانە دەربکەون و پێویستیان بە هیچ پاساوێک نەمێنێت!.
ئەمە باڵاترین و ترسناکترین شێوازی دەسەڵاتە... ئەو دەسەڵاتەی کە نابینرێت، چونکە بە زەبر و زەنگ پەیڕەو ناکرێت، بەڵکو لە ڕێگەی "داڕشتنەوەی هۆشیاری"یەوە مرۆڤەکان کۆنتڕۆڵ دەکات!.
#سیاسەت
739
+1
لام وایە هەر کورد و عەرەبێک بە پاکی ئەگەر بیربکاتەوە ئەزانێت پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق شایەنی کام لە هەڵبژێردراوەکان بوو!.
بەڵام جیهانی ئێستاکە و خەڵکی ئەم سەردەمە قابیلیەتی ئەوەی نەماوە چیتر بکەوێتە ژێر دەستی ئەو کەسانەی هەڵگری بیروباورێکی تۆکمە و مەعریفەیەکی بەرز و ڕوحێکی پاکن..!
هەموو ئەوانەی لێمەوە نزیکن دەزانن من لەگەڵ هەموو حیزبە کوردیەکان ناکۆکم بەڵام ئەم سەرنجەم لەسەر خودی پۆستەکە نیە بەڵکو پرسەکە لێرەدا مەبەستم قابیلیەتی کەسێکە لە پۆستێکدا بەڵام زۆرترین دەنگ و بە جیاوازیەکی زۆر کەسێک دەچێتە پۆستەکە کە لە ژێر سفرەوەیە!.
تاکی کوردی و عەرەبی لە ژێر کۆمەڵێک حیزب و هۆزەوە بەرێوەدەبردرێن، لەبەر ئەوەی زۆرینەی خەڵکەکە قابیلیەتی ئەوەیە، نەک لەبەر ئەوەی حیزب و هۆزەکان ئەوەیان دەوێ.. لە ئەنجامی ئەمەش هیچ دەرفەتێک بۆ بچوکترین گۆرانکاری نیە چونکە هەموو پۆست و چومگە سیاسیەکان دابەش دەکرێ، دەنگدان تەنیا پرۆسیەکی بەتاڵە.
#سیاسەت
739
Repost from خانەی حیکمەت
بەچاوی سووک سەیری عەرەب مەکەن بەڵکو ( بەداخەوە) بە چاوی سووک سەیری خۆتان بکەن.
بتەوێ و نەتەوێ ئەی برای هاونەتەوە، کورد هیچی پێشکەش نەکردووە بە درێژای چەندین دەیەی ڕابردوو جگە لە قسەی زل.
لە کاتێکدا نابیغە گەورەکان لە عێراق بوونیان هەبوو وە ئێستاش هەن.
هەر بەڕاستی ئێمە خاوەنی چین بەراورد بە ئێران (کە چەندین ساڵە لە ژێر فشاری ئەمریکایە) و عێراق و عەرەبی پێ پەتی؟!
ئەتوانی متمانە بەخۆت بکەی و بڵێی درامایەکی کوردی لە ئاستی درامایەکی میسڕی/عێراقی/سووری ـیە؟
ئایە هیچ تەلارسازێکی کورد دەوێرێ خۆی بدا لە پیاوێکی وەک حەسەن فەتحی و ڕەفعەت چادرچی و محمد مکی؟ ئایە توێژەرێکی بەهێزی کوردت هەیە لە فەلسەفە و زانستەکانی تر ؟ (تەبعەن مەلای مزگەوتی لێ دەربکا چونکە دنیاش خراپبێ دەنگیان لێوە نیایە).
کورد فەیلەسووفە زەخمەکەی سەرکاو هادی و فەرهاد پیرباڵە ئەتەوێ بەراوردی بکەم بە پیاوێکی وەک عبدالرحمن بدوی و طە عبدالرحمن؟ یان کەسێکی سادەی وەک طەیب بوعزە؟ یان شەخسیەتێکی وەک مرتضی مطهری؟ یان باقر صدر؟
ئەتەوێ کەسێکی وەک حسێن ڕابی و گەردوون یونس بەراورد بکەم بە محمد باسل الطائی؟
یان عیرفان موستەفا بگۆڕمەوە بە محققێکی وەک یوسف کەڕەم؟
یانیش مەلا هەڵۆ و عبداللتیف بگۆڕمەوە بە عبداللە عجیری و سوڵتان عومێری؟
د عبدالواحدیش بە سامی عامری؟
یان دەزگاکانی ڕەند و ماڵی فەرموودە و ئاستانە دەگەنەوە بە دەزگا بەهێزەکانی وەک تکوین و دەلیل و استغراب و دلائل؟
یان نەڤید زەردی و دەشنێ موڕاد بگۆڕمەوە بە نەسیڕ شەمە و فیروز؟
بەڕاستی گوێ بگرە برای هاو نەتەوە هەموو ئەو وەڵامەی کە واقیعی ئێستا قبوڵی دەکا "نەخێر"ـێکی زەقە.
ئەوەشی کە ئێستا دەیڵێم ئاگرێکە ناخم دەسوتێنێ، لە حاڵێکدا گاڵتەمان بە عەرەب دێ و بە پێ پەتی ناویان دەبەین، تورک بە گەمژە و فارسیش بە کۆنەپەرست.
کەچی جگە لە چالاکی بێ مانا و دانەپاڵی هەموو سەروەری بۆ کورد تەنها بە قسە هیچی ترمان نیە و پێشکەشمان نەکردووە، لە باشترین دۆخیشدا توانامان نیە لە ئێستادا هیچ پێشکەش بکەین چونکە زۆر بە سادەیی ئاستی ڕۆشنبیری کورد نزیکە لە سفر لە کاتێکدا عەرەب و فارس زیاتر لە سەدەیەکە خاوەنی چەندین توێژینەوە و نوسراوی بەنرخن، خاوەنی بلیمەتی زۆرن لە هەموو بوارەکاندا ئیتر وا دیارە ئەوەی پێپەتی و بیابانیە کورد خۆیەتی لەم دۆخەی ئێستای، نە شوناسی ڕەسەنی خۆی دەناسێ وە نە هەوڵیشی بۆ دەدا.
739
هەژار برنجی نوێنەری حیزبی دیموکرات لە ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم بانگەشانەی دەکرێ بۆ وەرگرتنی چەک درۆن لایان فۆکس نیوس.
بەڵام ڕاستیدا، هەرێمی کوردستان بۆتە قوربانی نێوان جەنگی ئەم دوو وڵاتە کە ئەمەریکا و ئێرانە. حیزبی دیموکرات ئەم هەواڵە رەت دەکاتەوە بەڵام ناتوانێت رەتی ئەوە بکاتە کە جولەکانی دژی ئێران هەبوون، هەر بۆیەش ئێران هێرشی کردۆتە سەر خاکی کوردستان بە تایبەتی بارگا و بارگا نهێنیەکانی حیزبی دیموکرات.
هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە روونی بێلایەنی خۆی دەرخستووە بەڵام ئەمە رووکەشیە چونکە لە بارەگەی پارتیەوە هەوڵدراوە هێز رەوانەی سەر سنوورەکان بکرێ و هێرشی زەمینی بکات!.
قسەی پارتی و دیموکرات تەنیا بۆ میدیاکانە بەڵکو لە حەقیقەتدا کوردستانیان کردۆتە گۆرەپانی ئەم جەنگەی نێوان ئەمەریکا و ئێران. لە چر بوونەوەی ئەم جەنگە گومان لەوەدا نیە کە یەکێتیش ناتوانێت بێدەنگ بم بەڵام مەترسی گەورە ئەوەیە جولەی یەکیتی گەر بێتە کایەوە لەلایان ئێرانەوە راستەوخۆ سەربازی دەبێت لەناو خاکی هەرێمی کوردستان.
#سیاسەت
739
تورە بوون و جنێودانی ترەمپ و ئێران؛
کاتێک کەسێک بریارێکی مەترسیدار و گەورە دەدات کە بریارەکە دامەزراوە لەسەر چەند بیروباورێک کە بە توندی بروای پێیەتی؛ لە ئەنجامی هەر پێچەوانە بوونێکی پێشبینەکان بۆ خاوەن بریارەکە، توشی تورە بوون و هەوڵدانی شێتانە دەبێت بۆ هێرشەکانی و رەفتارەکانی. ئەمەش نەک لە ئێستادا بەڵکو لە مێژوودا زۆر باوە لەلایان سەرکردەکانەوە!. بۆیە ترەمپ لە ئێستادا خۆی پەیوەست کردووە بەم سیراعەوە!، بە جۆرێک کە تورەیەکەی وای لێ دەکات کە ماف بداتە خۆی بە شێوەیەکی رەها هێرشەکان بکات و ناوچەکە لە قاڵب بداتەوە!.
ئێران، زۆر باش لەم ململانێیە تێگیشتووە کە ئەم جەنگی ئێستا لەگەڵ ئەمەریکا هیچ هەڵبژاردەیەکی سێهەم نیە تێیدا کە دەبێت یان ئێران بروخێت یان ئەمەریکا تەواو ئابووری دەروازەی هورمز و خودی ناوچەکەش لە قاڵب بداتەوە لە چوارچێوەی ئەم قاڵبانەی کە خۆی خاوەنیەتی!.
بۆیە ئەنجامی ئەم پێشەکیە ئەوەیە کە ئەم ململانێیە لەسەر وجودیەتی ئێرانە بەرامبەر پێکهێنانی توخمی ئەمەریکا لە ناوچەکە... لەم دوو بژاردەیە زیاتر نیە!.
گومانم لەوەدا نیە، جەنگەکە ماڵ وێرانیەکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت لە تەواوی ناوچەکە.
#سیاسەت
739
لە کۆبونەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بەحرێن بە روونی ئاماژەی بەمە دا کە ئەگەر بە رێگای دانوستان، دەروازەی هورمز نەکرێتەوە دەبێت بە زەبری هێز بکرێتەوە!!..
هەرجەندە زۆربەی کەنداو دژی ئەمەن بەڵام ئەمە لە ڕاستیدا هەڵکردنی قلۆپی سەوزە لەلایان بەحرێنەوە بۆ ئەمەریکا کە هێرشی زەمینی!.
چونکە دانوستان ئەستمە لە کاتێکدا مەرجە زۆرەکانی ئەمەریکا بۆ رێکەوتن هەبن چونکە ئەمەریکا باش دەزانی ئێران هەرگیز رازی نابێت بەم هەموو مەرجە!. لە ئێستادا لام وایە ئەمەریکا لە قۆناغێکی ئابووری زۆر سەخدایە کە ئەستەمە بتوانێت لەم جەنگە بێتە دەرەوە.
گومان لەوەدا نیە ئەگەر ئەمەریکا هەنگاو بیەوێت بنێ بۆ هێرشی زەمینی، ئەستمە وڵاتانی کەنداو رێگر بن لەبەردەمی و رازی نەبن!.
کەواتە لەسەر ئەم پێشەکیانە وەک پێشتر ئاماژەم پێدا بوو، کەنداو و پاکستان تەنیا دەرگان بۆ هێرشی زەمینی!!..
لە ئەنجامی هێرشی زەمینی کاتێک خاکی پاکستان بەکاربهێندرێت!، لە دیدگای منەوە ئەستمە رووسیا و چین بێدەنگ بن کە ئەمەش زەنگی مەترسیە بۆ رووبەروو بونەوەی جەمسەری ئەمەریکا و چین!.
#سیاسەت
739
لە فەرموودەکانی پێغەمبەردا (درودی خوای لەسەر بێت و لەسەر الوبیت) لە چەند شوێنێکدا هاتووە، وەک لە زنجیرەی دروشمەکانی دڵسۆزی بۆ ئەهلی کیساء (سلسلة شعارات الولاء لأهل الكساء) باسمان کرد. بگەڕێنەوە بۆیان هەندێک لەو فەرموودانە دەدۆزنەوە کاتێک گەورەمان (صلی اللە علیە وآلە وسلم) باس لە فەزڵ و گەورەیی ئەوان دەکات، لە کۆتایی فەرموودەکەدا ئەم دەستەواژەیە دەفەرموێت: قوڕبەسەر بۆ ئەوانەی بڕوایان بە فەزڵ و گەورەیی ئەوان نیە!.
لە فەرموودە مەشورەکەدا هاتووە: هەر کەسێک دەیەوێت وەک من بژی و وەک من بمرێت، و لە بەهەشتی عدندا نیشتەجێ بێت کە پەروەردگارم دروستی کردووە، با بە دوای من شوێنی "عەلی" بکەوێت و دۆستایەتی بکات، و دۆستایەتی دۆستەکانی بکات، و با دوای من چاو لە ئەهلی بەیتی من بکات، چونکە ئەوان نەوەی منن و لە هەمان ئەو قوڕە دروستکراون کە من لێی دروستکراوم، و تێگەیشتن و زانستی منیان پێدراوە... ئیتر واوەیلا و قوڕبەسەر بۆ ئەو کەسانەی لە ئومەتەکەم کە بڕوایان بە فەزڵ و گەورەیی ئەوان نیە!!، و پەیوەندی منیان لەگەڵ ئەواندا پچڕاندووە، خودا شەفاعەتی منیان پێ نەگەیەنێت. ئەمە دوعایەکە لە لایەن پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم).
لە فەرموودەیەکی تریشدا دەفەرموێت: هەموو بەنی ئادەمێک کاتێک لە باوکیان دەبن، نەسەب و خزم و کەسوکارێکیان هەیە کە بۆی دەگەڕێنەوە، تەنها نەوەکانی "فاتیمە" نەبێت، کە من وەلی و سەرپەرشتیاریانم و من خزم و نەسەبی ئەوانم، ئەوان نەوەی منن و لە هەمان ئەو قوڕە دروستکراون کە من لێی دروستکراوم، و قوڕبەسەر بۆ ئەوانەی بڕوایان بە فەزڵ و گەورەیی ئەوان نیە، هەرکەسێک خۆشی بوێن خودا خۆشی دەوێت و هەرکەسێکیش ڕقی لێیان بێت خودا ڕقی لێی دەبێت!.
کاتێک گەورەمان (صلی اللە علیە وسلم) باس لە فەزڵێک لە فەزڵەکان دەکات، یان باس لە پەیوەندی و نەسەبی ئەوان بۆ لای خۆی دەکات (وەک ئەوەی بڵێ لە قوڕی منن و زانستی منیان پێدراوە)، ڕاستەوخۆ لە دوای ئەوە دەفەرموێت: قوڕبەسەر بۆ ئەوانەی بڕوایان بە فەزڵ و گەورەیی ئەوان نیە، واتە ئەگەر بڕوات بەم تایبەتمەندی و نەسەبی محەمەدییە (صلی اللە علیە وسلم) نەبێت، تووشی زیان و تیاچوون دەبیت!..
#أهل_البيت
739
ماوەیەکی کورت دەبێ کە پێم ناوەتە ناو قۆناغێکی نوێ.. لە ڕاستیدا هەنگاوەکە بەبێ ئیرادەی منە کە هەنگاوەکەش بۆ خودی دڵ تەنگی و بێتاقەتیمە، بە جۆرێک کە ئەتوانم بڵێم کە لە قۆناغێکی نوێ لە بێتاقەتیدام کە زۆر نامۆیە!.
هۆکاری سەرەکی ئەم درک و هەستە دەروونیەم دەگەرێتەوە سۆشیال میدیا کە بە جۆرێک زۆربەی ڤیدۆ و گۆرانیەکان و هەواڵەکان کە دێنە بەرچاوم، سەرەتا سەیری کۆمێنت دەبێ بکەم کە ئایە ئەمە دروستکراوی زیرەکەی دەستکردە (Ai) یە یان نا...! هەواڵە سیاسیەکان، ئابووری و نوسراوی فەلسەفی و ریکلام و دروستکردنی کەسی وەهمی بۆ ریکلام و مۆدێل، بەرهەم هێنان ڤیدۆ لەسەر کەسایەتی سیاسی و ناودارەکان، بەرهەم هێنانی ئاواز و گۆرانی و دەنگ، .....هد هەموو ئەم نمونانە!
لانی کەم پێشتر دەمتوانی بە چاوەکانم درک بە راستی وێنەکان بکەم لەگەڵ ڤیدۆکان کە ئەمانە ڕاستەقینەن یان نا، بەڵام ماوەیکە بەراستی بۆم جیا ناکرێتەوە سەرەرای شارەزایشم لەو بابەتانە!. بە داخێکی زۆرەوە تەنانەت ریکلام و ئەوانی ئیشی مۆدێلیان دەکرد و فلیمەکان و زۆرێک شتی تر کە دەهاتنە بەر چاوم هەستم بە پیس بوونی جیهانی ئێستاکە دەکرد... بەڵام لە ئێستادا هەست دەکەم "وەهمە"!، بە جۆرێک کە ناتوانم بروا بەمە بکەم کە حەقیقەتی هەیە!.
لاتان سەیر نەبێ، تاقیکردنەوەم دەست پێ کرد لەسەر گێمێنای و چات چیپیتی کە زیرەکی دەستکردن لەسەر چەند بابەتیکی فەلسەفی و قسەی زانایان، تەنانەت کتێبەکانیشم ئەبلۆد کرد، لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکەم بۆم دەرکەوت تەنانەت زیرەکی دەستکرد هەوڵدەدات یەکسەر مانایەک بە تۆ بڵێ لەسەر ئەساسی ئەو زانیاریانەی لە موبایل و خودی تۆدا کۆی کردۆتەوە... تەنانەت لەکاتی دروستکردنی مۆدێلیشدا هەمان کارەسات دوبارەی کردەوە!..
حەقیقەتن پێشتر کاتێک سەیری ئینستەگرام و تیکتۆکم دەکرد لە کاتی بەتاڵدا هەستم بە بێمانایی شتەکان دەکرد بەڵام لە ئێستادا هەستێکی زۆر دڵ تەنگی و بێتاقەتی وەردەگرم کە ئەم هەموو وەهمە دەبینم وەک خەیاڵ کە لە بەرگی واقیعدا پێت دەفرۆشرێت!.
ئەمە سامناکترین و کۆتا قۆناغە کە لام وایە مرۆڤایەتی بە خۆیوە دیویەتی چونکە مرۆڤ گەیشتۆتە ئەوەی کە نەتوانێت بروا بە هیچ شتێک بکات کە دەیبیستێک و دەیبینێت...!
دەربارەی ئەم وێنەیەش کە ناوی فلیمێکە بەڵام لە چیرۆکی راستیەوە وەرگیراوە لە بە تەواوەتی من تامەزۆری فلیمەکەم و زیاتر لە چەند جارێک بینومە کە باسی گەنجیک دەکات دوور دەکەوێتەوە لە کۆمەڵگا و ئەچیتە ناو دارستان و شاخاکان بە تەنها ئەژی!.
چونکە لەم دوایە تاکە شتێک کە بتوانێت ئێمەومانان بخاتە سەر راستەقینەی خۆمان هەنگاوەکانی ژیانی ئەم گەنجەیە!..
#ئیدراک
739
ئەمە بانگەشەیەکی درۆینەیە چ بۆ یەکێتی چ بۆ پارتی؛
ئەم بانگەشەیە کە دەکرێ کە گوایە یەکێتی یان پارتی لەناو سیراعەکەدا نین، خەونی و خەیاڵی منداڵەکانە.
پێگەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئەمەریکا و ئێران وەستاوە، وەک چۆن لەناوچەکانی سەر بە یەکێتی رێگە بە حیزبی دیموکرات دراوە دژایەتی ئێران بکات، لە ناوچەکانی سەر بە پارتیش هەمان شتە.. هەموو هێرشەکانیش بۆ سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەو شوێنانەیە کە هەوڵدراوە تەشویش دروست بکرێتە ئێران.
تەنانەت لە ناوچەی پارتیشەوە هەوڵدراوە هێز روانە بکرێ بۆ هێرشی زەمینی!.
بەڵام بێدەنگ بوونی میدایا و پێشمەرەگەکان لە ئاست ئەم ڕاستیە هۆکاری حەزی خۆیان نیە بەڵکو دەسەڵاتی یەکێتی و پارتیە کە قەدەخەی کردووە و کەس ناوێرێت باسی بکات.
#سیاسەت
739
"ما جاء لأحد من أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم من الفضائل ما جاء لعلي بن أبي طالب."
"ئەوەندەی فەزیڵەت و گەورەیی لەسەر ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تالیب گێڕدراوەتەوە و هاتووە، لەسەە هیچ کام لە هاوەڵانی پێغەمبەر (د.خ) نەگێڕدراوەتەوە و نەهاتووە!."
امام احمد
المستدرك على الصحيحين (للحاکم)، الصواعق المحرقة (لإبن حجر)
"إنَّ الخِلافةَ لَم تَزِنْ عَلِيّاً، وَلَكِنَّ عَلِيّاً زانَ الخِلافَةَ."
"خەلافەت، عەلیی بەڕێز و گەورەی نەکرد، بەڵکو عەلی خەلافەتی ڕازاندەوە و شەرفمەندی کرد!.."
امام احمد
"إن عليًا كان له أعداء، ففتشوا له عن عيب فلم يجدوا، فجاءوا إلى رجل قد حاربه وقاتله فأطروه كيادًا منهم له."
"بە ڕاستی عەلی دوژمنی هەبوو، زۆر گەڕان عەیبێکی تێدا بدۆزنەوە بەڵام نەیاندۆزییەوە، بۆیە پەنایان برد بۆ پیاهەڵدانی ئەو کەسانەی جەنگیان لەگەڵ کردبوو تەنها بۆ ئەوەی دژایەتی ئەو بکەن!."
امام احمد
فتح الباري (لإبن حجر)، تاریخ الخلفاء (للسيوطي).
#أهل_البيت
