خانەی حیکمەت
ئێرە خانەیەکە بۆ زانستی کەلام و منطق و فەلسەفە https://t.me/+9hDvzFVOI-U4OTQ6
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدلم يتم تحديد اللغةالفئة غير محددة
321
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
لا توجد بيانات30 أيام
- المشتركون
- التغطية البريدية
- ER - نسبة المشاركة
جاري تحميل البيانات...
معدل نمو المشترك
جاري تحميل البيانات...
تب/ عەقڵگەرایی مانای ئەوە نیە عاقڵیت لەوەیە موسەفسیتێکی وەک دیکارت بی.
ئەم نوسینەش ڕەنگە خەڵکی وا تێبگەن لێدانە لە عەقڵ، مەبەستم ئەوە نیە شتێ دژی زەڕووڕیاتی عەقڵی بێ تەواوە بەڵکو مەبەستم نەزەڕیە فەلسەفیەکانە کە خۆیان بە ئەهلی بورهان و عەقڵ ناوزەند دەکەن.
❤ 1
000
ئیمامی غەزالی ڕەحمەتی خوای لێ بێ کاتێ قەولی بەتڵیمۆس نەقڵ ئەکا لەسەر دودڵی ڕاڕای لە بابەتی قیدەمی عالەم ئەفەرمووێ:
یەک لانەبوونەوە لە بابەتێکی ئاوا لەبەر نەزانی نیە بەڵکو زۆر زەحمەتە مرۆڤ تەنها بە عەقڵ خۆی یەکلا بکاتەوە.مرۆڤ زۆرجار لە بێ ئاگایی کۆمەڵێ بابەتی لێ ئەبێتە بەڵگەنەویست وەری ئەگرێ کەچی هەنگاوێ بگەڕێتە دواوە ئەبینێ تەنها کۆمەڵێ موسەلەماتە ڕەنگە گەر وەری گرێ تووشی چەندین ئیشکال ببێتەوە، ئیمامی غەزالی ململانێی سەرەکی لەگەڵ فەلسەفەی ابن سینا و مەشائیەکان بەوە یەکلا کردەوە توانی بچێتە قوڵایی بابەتەکە لەبەر ئەوەی ئەسڵ لای غەزالی بریتی بوو لە زانینی حەقیقەت وەک خۆی زانی گەر تەسلیم بێ بە نەزەڕیەی مەشائیەکان ئەوا قبوڵی کۆمەڵێ موسەلەماتی کردووە و فەڕزی ئەکا لەسەر بەرامبەر وێڕای ئەوەی ئیلزامی کردن کە ئەم بۆ چوونانە هەمووی لەناوە خۆی دژیەکە. کەواتە عەقڵگەرایی دەکرێ مرۆڤ بەرەو گومڕایی و سەرلێشێواوی ببا و دووری بخاتەوە لە حەقیقەت. مەنهەجی کەلامی بەوە جیا دەکرێتەوە عەقیدە تیایدیا نەتیجەیە بە عەقڵ ئیسپاتی دەکەی و لێی دەکۆڵیەوە بەوەش ناکەوێتە ناو گومڕایی و سەرلێشێواوی وە دژی عەقڵیش ناوەستێتەوە. لات سەیر نەبێ ئەمڕۆش خەڵکانی سینەوی و ئەڕستی تەعن لە سوونیەکان ئەدەن بەوەی ئینکاری هەبوونی واسیطە ئەکەن لە نێوان خالق و مخلوق لەبەر ئەوەی هۆکاری دووەمی Secondary Cause لێیان بۆتە بابەتێکی بەڵگەنەویست تەنانەت ئینکاری کردنی حسن و قبحی عەقڵی لایان لێدانە لە عەقڵ لە کاتێکدا تەنها موسەلەماتی وەرگرتووە و بگرە ڕەنگە ئیشکالی زۆری تێدابێ. وە ئیمامی غەزالی ڕێگای تەسەوفی گرتە بەر لەبەر ئەوەی ئەیزانی عەقڵ لەگەڵ ئەوەی حاکمێکی چاکە بەڵام زۆرجار نەفس سەری لێ ئەشێوێنێ بۆیە ئەبێ نەفسی پاک بکاتەوە تاوەکو حەقیقەت وەک خۆی ببینێ وەک مامۆستای باڵا (عنقاء) فەرمووی:
ئیمامی غەزالی عەقڵی وەرگرت بە معنا نەریتیەکە وە خستیەوە پێگەی خۆی.ئیمامی غەزالی هێرشی نەکردە سەر عەقڵ بەڵکو خستیەوە ئەو پێگەیەی تیایدا بوو ئەوەش بە ئەزموونێکی دورو درێژ وەک خۆی ئەفەرمووێ لە سەرەتایی لاوێتی تا تەمەنەی ٥٠ ساڵی بەبێ ترس خۆی لە هەموو مەزهەب و بۆچوونەکان داوەو و حەق و باطڵی لێک جودا کردۆتەوە. جا تۆ ڕۆژانە ئەبینی خەڵکانی ڕۆژئاوا کاتێ حوکمەکانی ئیسلام ئەبینن یاخود کاتێ باسەکانی موعجیزە و تەنانەت قسەی ساداتی تەسەوف ئەبیستن بە دژە عەقڵ و خوڕافەچی ناویان ئەبەن. هەموو ئەمانە لەبەر تێک چوونی نەفسیانە، نەفس جڵەوی کردوون چاوی عەقڵی لێ گرتوون و ناتوانن ڕاستی ببینن. ئەمە ئەم عەقڵگەراییە بوو ئیمامی غەزالی دژی وەستاوە. تەنانەت مەزهەبی موعتەزیلە هێشتان خودا لایان سەنتەر نیە بەڵکو لە زۆر شوێن ئینسان لە پێشتر دادەنێن لە خودا. بە هەمان شێوە مەزهەبی مەشائیەت خوا لایان موجیبە کە ئەمانەش جوزئێکی مرۆڤ سەنتەرین کە ئەمڕۆ ئەوڕوپایی خنکاندووە. ئیمامی ئەشعەری و باقی موتەکلیمینی سوونە وە هەر وەها ئەهلی تەسەوف و بە تایبەت ئیمامی غەزالی بەم شێوەیە عەقڵیان وەرگرت ئەمە مانا توراسیەکەیە و پێگە ڕاستەقینەکەی عەقڵە بە پێچەوانەوە بەرەو مرۆڤ سەنتەری و عەقڵگەراییت ئەبا مۆدێرنە و ئیلحادیش لەمەوە لە دایکبوون.
❤ 1
000
000
ئەزموون تیکراری ئەو دیاردانەیە لە ڕێی هەستەوەرەکانمانەوە ئەیبینین ئەم تیکراریە خۆی هیچ نیە بەبێ حاکمییەتی عەقڵ، بەڵام خەڵکی کەم ئەزموون لەبەر ئەوەی ئاشنایەتیان بە حەقیقەتی خۆیان نیە ئەم وەهمەیان لا دروست ئەبێ وا ئەزانن ئەزموون خۆی حاکمە عەقڵ شتێکە بەس وەهم بەرهەم ئەهێنێت گەر جڵەوی نەکەی بە ئەزموون هیچی پێ ناکرێ لە کاتێکدا لە سەرەتاوە ئیدراکی تۆ بە حەقیقەت بە عەقڵە نەوەک هەستەوەرەکانت هەستەوەرەکانت وێنەی جیهانی دەرەوە ئەگوازنەوە تەنها ڕەنگ و درێژی و پانیەکەی ئەبینێ بەڵکو ئینسان لە ڕێی عەقڵەوە لەبەر قوەتی عەقڵ درک بە معنای ئەم شتانە ئەکا وە خودی ئەم عەقڵەیە حوکمیان لەسەر ئەدا بۆیە ئێمە گاڵتەمان پێ دێ کاتێ ئەڵێن ئەمە ئێکسپێرمێنتی لەسەرە لە کاتێکدا تاقیکردنەوەکان هەمووی لەسەر ئەساسی زاهیرە نەوەک ئەزموون و هەستەوەر حەقیقەتت پێ بڵێن.
جا بۆیە کاتێ دژایەتی ئەمانە ئەکەین مانای ئەوە نیە دژایەتی ئەزموون ئەکەین بەڵکو ئەمانە گرنگی بەوە نادەن ئەمانەی لە دەمیان یەتە دەرەوە بە لەفز معنا لەخۆ ئەگرێ یان نا گرنگ ئەوەیە وشەکە تۆزێ ئینگلیزی بێ و وشە ئاڵۆز بکەی 😀
9.01 KB
❤ 1
000
اختر خطة مختلفة
تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.