دێرینەشێعری کوردی
الذهاب إلى القناة على Telegram
کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk
إظهار المزيد6 704
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+27 أيام
-830 أيام
أرشيف المشاركات
6 704
#میرات
کە کەو ئەمرێ
دوای خۆی بۆ شاخ
چەند قاسپەیەک بە جێ دێڵێ.
کە هەنگ ئەمرێ
دوای خۆی بۆ باخ
هەندێ ماچ شیرین شیرین
بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش تاوس ئەمرێ
دوای خۆی هەندێ تێلی ڕەنگین
بۆ ناو گوڵدان بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش ئاسک ئەمرێ
دوای خۆی مسک بە جێ دێڵێ.
هەر کاتێکیش کە من مردم
دوای خۆم بۆ ئێوە و کوردستان
هەندێ شیعری نازدار و جوان
بە جێ دێڵم.
🔸شێرکۆ_بێکەس
🔸ئاوێنە_بچکۆلەکان
6 704
بەبێ تۆ، گوڵ لە باخا خوایە نەڕوێت
ئەگەر هات و ڕووا بێ ڕەنگ و بۆ بێت
بەبێ تۆ هەرکەسێ لێوی بزەی بێ
لەڕووی خۆی، خوێنی دڵ، تاماوە نەسڕێت
🔸کاکەی فەلاح
وەرگێڕانی شێعری "باباتاهیر"
6 704
کوردستان... کوردستــان!
نیشتمانی جــوان!
هەر بژی بە شــادی
سەربەستی و ئــازادی
هەر بژی! هەر بژی! هەر بــژی!
لووتکەی بەرزی گەردن کەشــت
نزاری سپی، بەرخۆری ڕەشــت
دۆڵی کپ و چەمی خــوڕت
دارستانی زەبەند و چــڕت
بەهەشتی سەرزەمینــن
هێلانەی خۆشی ژینــن
جێگەی نۆشــن
ئاگر تیژکەری ئیلهام و هۆشــن...
🔸مامۆستا گۆران
6 704
بههار بوو فهسڵی زستانم
هۆنراوی : مامۆستا "هێمن"
دەنگی: خوالێخۆشبوو حەمە جەزا
6 704
بەرگەی جودایی ناگرم، ناڵەی جودایی سەرمەدە
من خۆم سەراپێ ئاگرم، ئاگر لە ئاگر بەرمەدە
لەملاوە نێڵەی ئاورم، لەولاوە بێڵەی زاورم
گشت وا دەزانن گاورم، نەشتەر لەسەر نەشتەر مەدە
ڕێگەم نییە تا ڕێ گرم، جێگەم نییە تا جێ گرم
بێڵە لەگەڵتا پێ گرم، دەستت لە دەستم بەرمەدە
هەروا کە بووم هەرواترم، هێشتاکە هەر لەدواترم
ئاوا نەبی ئاواترم، خوێناوی جەرگم دەرمەدە
سەد هێڵی سووریش ڕاگرم، دەستم بگا خۆر داگرم
دەستت لەسەر هەڵناگرم، دەستت لە بیرم وەرمەدە
تا کەی دەبێ دەس ڕاگرم، تا کەی بڵێم بۆت نامرم
با من بە دڵتا ڕابرم دەس لەو دڵەی من هەر مەدە
خۆڕاگری خۆڕاگرم، پێداگری پێداگرم
بەو کۆچە من خۆم ئاگرم، ئاگر لە ئاگر بەرمەدە
🔸ڕامان غەفووری
@trupkirezgari
6 704
نامەیێک بەرەو ئەستێرەی گەلاوێژ
فەرماندە بەڕێزەکان!
هەر لە سەر هەسارەی زەوی تا دەگاتە ئەستێرە گەشاوەکەمان، گەرمترین سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز دەکەین.
ئەمە یەکەم ڕاپۆرتی ئێمەیە لەپاش گەیشتن بە هەسارەی زەوی. ڕەنگە ئێمە لەم هەسارەدا شارەزای زۆر شتان نەبین و ڕاستییەکان بۆمان ڕوون نەبێت. ڕەنگە شتێک لێرە ناتەواو بێت. بەڵام ئەوەی کە بۆمان ئاشکرایە، لە سەر گۆی زەوی، مرۆڤ بەرچاوترین و وریاترین بوونەوەرە. مرۆڤ دابەش دەبێت بە سەر دوو ڕەگەزی جیاواز، کە بە زمانی خۆیان پێیان دەڵێن دەوڵەمەند و فەقیر. ڕەنگە تا ڕادەیێک هاوشێوەی یەک بن بەڵام ئیمانمان نەچێ، تەنیا خودایان یەکێکه.
ڕەگەزی فەقیر حەزیان لە جل و پێڵاوی کۆن، جاجم و بەڕەی شڕ و کەلوپەلی سواوە. لە ماڵیان کەر بکەوێ ددانی دەشکێ! ئەوان ژیان لە گەڕەکی پیس و پۆخڵیان پێ خۆشترە و لە کۆشک و تەلاران ئۆقرە ناگرن. زۆربەی زۆرینەی کاتیان سەرقاڵی چالاکییەکن کە خۆیان پێی دەڵێن کار. جاری وا هەیە کە بە هۆی کارەکەیان یان لەبەر تاو دەسووتێن یا لەبەر باران دەخووسێن یا لەبەر سەرما دەتەزێن. بەڵام وا بیر مەکەنەوە کە ئەمانە حەزیان لە سرووشتە. گیاڕەشی بەهاران لە باوەشی سرووشت، ئەوا دەوڵەمەندە کە بە قریوە و بریوە و قلی بلی، حەزی له هاژەی چۆم و شریخەی هەور و قاسپەی کەو و خوڕەی ئاوە. بەڵام نازانین بۆچی کاتێ بە چلەی هاوینان کە کێوان ویشک و زەردن و ئاوریان تێبەردەبێت، ئەوە تەنیا ڕۆڵەی فەقیرەکانن کە بۆ کوژاندنەوەی ئاور دەبن بە قەقنەس!
فەقیرەکان حەزیان لە سینەما و شانۆ و کونسێرت و ئاسەواری هونەری نییە. هەستێکی وایان بەرانبەر جوانییەکان نییە. لە ماڵی کەسیان پەیکەرە و تابلۆی دەستی هونەرمەندە گەورەکان دەست ناکەوێ.
باسی خواردنیان هەر ناکرێ. تەنیا حەزیان لە چەند شتێکە وەکوو نان و پەتاتە و تەماتە و ... کە هەموو ڕۆژێ دووپاتی دەکەنەوە. بە نۆبەرەی میوە تووشی دڵەکزە دەبن بۆیە ماوەیێک خۆیان دەخافڵێنن هەتا میوەکان شل و شەویل دەبن، پاشان دەیبەنە ماڵەوە.
فەقیرەکان ئەوەندە گرنگی بە سڵامەتی خۆیان نادەن و حازر نین کە کاری خۆیان بەجێبهێڵن هەتا دکتوران چاویان پێیان بکەوێت و دەواو دەرمان وەربگرن.
فەقیرەکان کاتێ کە دەوڵەمەندانی دڵسۆز کارەکشیان لێ دەستێنن، لەباتی ئەسپسواری و یاری و دانیشتن لە سێبەری داران، دەچن تێکەڵ بە حیزب و ڕێکخراوەکان دەبن. ئەگەرچی خاوەنحیزب و گزیر و وەزیریش کلکیان بە دەستی دەوڵەمەندانەوەیە.
ئێمە لەم ماوەدا نەمانتوانیوە پێوەندی ئەوتۆ لەگەڵ مرۆڤەکاندا بگرین و هەر لە دوورڕا چاوەدێرین. تەنیا جارێک لەگەڵ چەند کەس لە دەوڵەمەندەکان دانیشتوین. ئەوان دەڵێن ئێمە نازانین فەقیرەکان کەی و لە کوێوە هاتوونەتە سەر ئەم عەرزە و وەکوو کلک لێمان سەوز بوون. ئەوان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کەلتووری و چاکسازی ژیانی فەقیرەکان دوو ڕێگایان دەستنیشان کردووە. یەکم ڕێگا، نەسیحەت و ئامۆژگارییە. بەڵام لایەنگرانی ڕێگای دووهەم تۆزێک تووتنیان توندە و دەڵێن: کوتەک لە بەهەشتەوە هاتووە. پۆلیس بە تێڵا بەردەبێتە ویزەیان و لە بەندیخانە توند دەکرێن. وا دەزانین ڕێگای دووەم کاریگەرترە. چوونکا نەسیحەت و ئامۆژگاری نەیتوانیوە ئاستی کەلتووری و زانیاری و سەلامەتیان بەرز بکاتەوە. بەڵام چەند کەسێک لە فەقیرەکان، پاش بەندیخانە رێوچوونیان هەر دەڵێی سەمای سەیزادەیە.
ئێمە توانیومانە لەگەڵ چەند فەقیرێکیش وتووێژ بکەین. ئەگەرچی دیارە ئاشکرا حاشا لە ڕاستییەکان دەکەن. ئەوان دەڵێن ئێمە دوو ڕەگەزی جیاواز نین. ئەوەی کە ژیانی ئێمەی ئەوەندە لێک دوور کردۆتەوە، ئامرازێکە بە ناوی پارە کە ئاسنیش نەرم دەکات. دەوڵەمەندی وامان هەیە گرێوی لە کەر بردۆتەوە، بەڵام چون پارەی هەیە، شوورەییشی جوانە. ئەگەرچی ئێمە بڕوامان بەو قسە نەکرد کە شتێک بە تەنیایی توانای ئەوەی هەبێت کە مرۆڤەکان دابەش بکات بە سەر دوو ڕەگەزی جیاواز.
چاوەڕێی فەرمان و فەرموودەی ئێوەی بەڕێزین.
هەر گەشاوەتر و ڕوونتر بێت ئەستێرەی پرشنگدارمان.
ئالبێرتۆ موراڤیا/ هالە ناظمی
خوێنەری خاوەنبیر!
دنیای ئەم ڕۆمانە دنیایەکی سامناکە. ئەو چەند کەسە کە لە بۆشایی ئاسمان و ئەستێرەیێکی دیکەوە هاتوون، کە سەیری ژیانی ئەو کۆمەڵگا دەکەن، دەڵێن شتێک ناتەواوە. لەوەدا باش بۆی چوون. کۆمەڵگاکە چینی مامناوەندیان(متوسط)نییە. چینی چەوساوە زۆرینەی زیانە کۆمەڵایەتییەکانی بەرکەوتووە. برسی ناتوانێ بیر لە شتی دیکە بکاتەوە. سەرمایەداریش هەموو شتێکی تەنیا بۆ خۆشی خۆی دەوێ. بەڵام چینی مامناوەندی بە هەر جۆر نانی خۆیان دابین دەکات. دەتوانێ باقی کاتی خۆی تەرخان بکات بۆ بیرکردنەوە، کەلتوور و زمان و داهێنان و پاراستنی دەستکەوتە ئینسانییەکان. ئەوان دەتوانن ببنە زمانحاڵی چینی ڕەشوڕووت. دەبێ زۆرینەی کۆمەڵگا لەوان بن. کەچی لە وڵاتانی وەکوو ئێمە ڕوو لە فەوتانن و خەریکن تێکەڵ بە چینی چەوساوە دەبن. سامناکی چیرۆکەکە لەوەدایە.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٦/١٧
6 704
چەند بە ناز دێی و دەچێ،
سەرخۆش و شۆخ و شەنگ و مەست
ئەی گوڵی نازدار، ئیلاهی،
بای خەزانت لێ نەدا...!
🔸وەفایی
6 704
بەیانییتان باش!
من ناوم کتێبە
هەزاران هەزار دەم و چاو و
هەزاران هەزار وڵات و دڵ و دەروونم هەیە.
جاری وا هەیە پڕم لە خۆشەویستی،
لە لێبوردن، لە بەزەیی، لە عەقڵی ڕووناک،
لە ئازادی
جاری وایش هەیە پڕم لە ڕق و لە بوغز و
لە تۆڵە و تاریکی...
گەلێ جار بە دەنگێکی گڕ ئەدوێم و
گەلێ جاریش بە دەنگێکی ناسک
جارێ مێم و جارێ نێر و
زمانم سەدان زمانە و
پێناسەیشم لە هەزار ڕەنگ.
من سەرینم پەنجەکانی هەردوو دەستە و
وشە و دێڕ و لاپەڕەیشم عاشقی چاو
ئەو وەختەی منت بە دڵ بێ
ئەبمە جوانترین هاوڕێت.
لەوانەیە ئاگری شەڕم خۆشکردبێ و
لەوانەیشە بووبم بە ئاسمانی ئاشتی...
من لە قوڕەوە کتێبم
هێندەی "گلگامش"یش کۆنم..
من نەبوومایە ژیان کوێر ئەبوو
سبەی نەئەبوو.. مێژوو ون ئەبوو
جاری وا هەیە ئەستوور ئەستوورم و
جار وایش هەیە باریک باریک.
ئەمڕۆ کۆترێک هات بۆ لام
دەنووک بە خەندە و چاو ڕووناک
وتی: وەرە، کتێبخانەیەک خۆشەویست
کتێبخانەیەک بەخشدە بانگت ئەکات.
خاوەنی ئەم مەکتەبەیە: هەتاوێکی خوێندەوارە
نە خورافات ئاسمانێتی و نە مقەستیش سانسۆرێتی
بەڵام پاسەوانێکی عاشقی وەک تۆی ئەوێ
تا کۆترەکان و وشەکان و وێنەکان نەدزرێن.
من ئیستاکە دە ڕۆژ زیاترە وام لەناو مەملەکەتی
ئەم هەتاوە بەرینەدا،
عەشقی ڕۆزانام تێکەڵی ئەم دەغڵ و دانی کتێبانە کردووە.
من هەست ئەکەم لەم شوێنەدا هەموو ڕۆژێ
ڕووبارێکی تازە
باخچەیەکی تازە و فڕێنێکی تازە فێر ئەبم.
من هەست ئەکەم هەموو ڕۆژێ تارماییەکی مێژووی کۆن.
خێو و دێو و درنجێکی درۆی دیرۆک بەجێدێڵم.
هەموو ڕۆژێ تیشکێک لە ئایندەدا ئەچێنم و
ئەسپی خۆرێک ڕام ئەکەم و ئەیکەم بە مزگێنی ڕێگا!
هەموو شەوێکیش شیعرێکی جوانکیلەی
وەکوو ڕۆزانا لەسەر ئەم جەستە ماندووە هەڵئەکەنم!
🔸شێركۆ بێكەس
6 704
گیانە بەسیەتی
گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر: مامۆستا عەلی مەردان
شاعیر: مامۆستا پیرەمێرد، وەلی دێوانە
پیانۆ و ئارێنج: دڵزار عابدی
گیتار ئێلێکتریک: کاوان مورادی
بۆ داگرتنی ئەم بەرهەمە دەتوانن سەردانی کەناڵی تێلگرامم بکەن.
ئەم ئاوازە پڕ لە جوانییەی مامۆستا عەلی مەردانی نەمر پێشتر لە ڕادیۆ تاران بە هەستێکی فارسی مۆسیقای بۆ دانرابوو و کوالیتی دەنگیش باش نەبوو؛ هەر بۆیە بڕیارمدا بە مۆسیقایەکی سەردەمیانە و بە کوالیتی دەنگێکی باشتر نۆژەنی بکەینەوە.
سپاس بۆ کاوانی برام بۆ ژەندنی گیتارێکی پڕهەست لەم بەرهەمەدا.
@trupkirezgari
6 704
گیانە بەسیەتی
گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر: مامۆستا عەلی مەردان
شاعیر: مامۆستا پیرەمێرد، وەلی دێوانە
پیانۆ و ئارێنج: دڵزار عابدی
گیتار ئێلێکتریک: کاوان مورادی
بۆ داگرتنی ئەم بەرهەمە دەتوانن سەردانی کەناڵی تێلگرامم بکەن.
ئەم ئاوازە پڕ لە جوانییەی مامۆستا عەلی مەردانی نەمر پێشتر لە ڕادیۆ تاران بە هەستێکی فارسی مۆسیقای بۆ دانرابوو و کوالیتی دەنگیش باش نەبوو؛ هەر بۆیە بڕیارمدا بە مۆسیقایەکی سەردەمیانە و بە کوالیتی دەنگێکی باشتر نۆژەنی بکەینەوە.
سپاس بۆ کاوانی برام بۆ ژەندنی گیتارێکی پڕهەست لەم بەرهەمەدا.
6 704
کابرایەک هەبوو ناوی (مام ڕەسوو) بوو، هەموو شەوێک دەهات و مەجلیسەکەی دەکردەئی خۆی، تەنیا باسی سە زەردی دەکرد، کەچ سەگێکە و حەریفی چەند گورگانە، شەوێک نەبوو دوان نەبوو، وتم وا بڕوا دەری ناهێنێ، شەوانە ئەگەر دەهات دوای سەعاتێک دەمگوت: مام ڕەسوو نەیکەینە شەو، دەیوت کەیفی خۆتە. بۆیە دەڕۆیشتین و کە ئەو دەچووەوەماڵێ، بامدەدایەوە و دەهاتمەوە لای مامۆستا و تا درەنگانی شەو دادەنیشتن، دوور لەباسی سە زەردی)
دیسان لە گوندی (زێوکە)شەوە بارگەوبنە دەپێچێتەوە و دەچێتە گوندی (دیلۆ) و لەوێش دەبێتە مەلای گوند و حوجرە و کۆمەڵێک فەقێشی دەبن. لەوێش ناچاردەبێت. بڕوا و دەچێتە شاری قەڵادزێ و کرێکاری دەکا.پاش ماوەیەک دەچێتە گوندی (شۆڕان) لەوێ کابرایەک مەلای ڕەمەزان دەبێت. کە مەلا عەبدلڕەحمان فاتیحی دێتە ئەوێ ناچار واز لە کارەکەی دێنێ و دەبێتە مجێور. بۆیە دەڵێت:
ئەمساڵ لە گوندی شۆڕان
مەلا و مزگەوت گۆڕان
کۆڵنەدەری تووتنەوان
بوو بە مەلای ڕەمەزان
وەک مەلای خڕێ بەرداشان
بوو بە مجێور لە پاشان.
جارێکی دیکەش (شۆڕان) بەجێدێڵێ و دیسان دەچێتەوە قەڵادزێ. ڕۆژی 24/4/1974کاتێک فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی بەعس شاری قەڵادزێ بۆردوومان دەکەن، ئەویش وێڕای خەڵکەکە قەڵادزێ بەجێدێڵێ و دەچێتەگوندی (سونێ) تا ساڵی 1977کاتێک ڕژێمی بەعس گوندەکانی دەڤەری پشدەری ڕاگواست گوندی سونێش بۆ ئۆردوگای توەسووران ڕاگوێزرا.
لە ساڵی 1979 کاتێک شۆڕشی گەلانی ئێران بەسەر ڕژێمی پاشایەتیدا سەرکەوت، شاعیر دەگەڕێتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی و لە شاری (پیرانشار) دەگیرسێتەوە. لە کاتی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان کۆماری ئیسلامی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، جارێکی دیکەش دەگەڕێتەوە باشووری کوردستانی و لە گوندی (کەنجاڕێ) بەمەلایەتی و توتنەوانی ژیان دەگوزەرێنێ، تا ساڵی 1991و لە کاتی کۆڕەوەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە گوندی (گردئاشەوان) دەبێتەوە بە مەلا. تا لە ڕۆژی یەکشەممە10/11/2022کۆچی دوایی کردووە و دەچێتەوە بەرقاپی دلۆڤانی یەزدانی مەزن و لە گۆڕستانی گوندی گردئاشەوان بەخاک دەسپێردرێ.
@trupkirezgari
6 704
مەلا ڕەحمانی فاتیحی
ژیاننامەی فاتیحی
ناوی تەواوی فاتیحی (عەبدولڕەحمانی کوڕی عەبدولکەریمی کوڕی عەبدوڵڵایە) دایکی ناوی (زینەت) بووە، لە ساڵی (1930) لە گوندی (یارئاڵی) ناوچەی گەورکی موکری سەربە شارستانی مەهاباد لە خێزانێکی جوتیاردایکبووە، سێیەم منداڵی خێزانەکەی بووە، سێ برا و خوشکێکی هەبووە بەناوەکانی (غەفوور، عەلی، مستەفا و مریەم). پێشتر ماڵەباوانی لە گوندی (نەجنەی سەروو) ی سەربەشاری بانە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ناچاردەبن ئەوێ بەجێبهێڵن و بێنە گوندی (یارئاڵی) و دوای چەند ساڵێک ئەوێ جێدەهێڵن و ڕوودەکەنە دەڤەری (لاجان) ی پیرانشار و لە گوندی (سۆغانلوو) دەگیرسێنەوە. لە تەمەنی پازدە ساڵیدا دەچێتە حوجرە و لە لای مامۆستا (عەبدوڵڵای سولەیمانی) دەستدەکات بەخوێندنی سیپارە، دوای خوێندنی قورئان و گوڵستانی سەعدی دەچێتە گوندەکانی (تورجان)و (بوغدەکەندی)و (قەرەگوێز)و (حەمامیان). هەر لە درێژەی خوێندنیدا زۆر جێگای دیکەش دەگەڕێت وەکوو بۆکان و سەردەشت و گوندەکانی (بێوران)و چەند شوێنێکی دیکەش.
فاتیحی لە ژیانیدا زۆر کوێرەوەری چەرمەسەری دیتوون زۆر بەهەژاری ژیاوە. سەبارەت بەمەش گوتویەتی: (جارێکی چوومەوە ماڵێ مامم جوتێک کاڵەی بۆ کڕیبووم، بەڵام دڵم نەدەهات لەپێیان بکەم. ڕۆژە ڕێیەک بەپێیان ڕۆیشتووم کاتێک گەیشتوومەتە نزیک ئاوایی، لەپێم کردوون، دەنا هەر بەپێخواسی دەڕۆیشتم. بۆ ئەوەی کاڵەکانم کۆن نەبن). فاتیحی دەنگیشی خۆشبووە، دەیوت: (جارێکیان مەلایەک ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرت، ئەو کاتیش باوبوو، دەبوایەسێ شەوو ڕۆژان ئاهەنگ و شایی بایە و شایەر بانگ دەکران. لەو ئاهەنگەدا عەلی خەندانی هونەرمەند بەشدار دەبێت. و بەیەکەوە گۆرانی دەڵێن. پاشان عەلی خەندان دەڵێت: (فەقێ ڕەحمان) بۆچی واز لە فەقێیاتی ناهێنیت و نایەلای من، وەڵڵاهی قازانج دەکەی) زۆربەی گوند و حوجرەکانی دەڤەری پیرانشار و سەردەشت و بۆکان گەڕاوە بۆ خوێندن. جاری واهەبووە بەساڵیش نەگەڕاوەتەوە ماڵێ. بۆیە کاتێک بەسەفەر دەگەڕێتەوە گوندی سۆغانلوو، دەبینێ ماوەیەکی زۆرە باوکی کۆچی دوایی کردووە، ئەوەش کاریگەریی زۆر لەسەر هەستی دادەنێ و دەبێتە خەمێکی گەورە.
لەو سەردەمەدا حوجرە ناوەندی جۆشدانی بیری نەتەوەیی و برەودان بە زمانی کوردی دەبێت. زۆربەی ئەو مەلاو فەقێیانە هەڵگری بیری نەتەوەیی دەبن و تێکەڵ بەو ڕەوتە کوردایەتیە دەبن، کە لەو سەردەمەدا حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێبەرایەتی دەکرد. ئەویش دەبێتە ئەندامی حزبی دێموکرات و درێژە بەکاری ڕێکخراوەیی خۆیدەدات.
دیوانە هەڵبەستی شاعیران کە تاکوتەرا لە کوردستانی باشوورەوە دەهاتن بەدزیەوە دەنووسرانەوە و دەست بەدەست دەگەڕان، لەبەر ئەوەی لە سەردەمی ڕژێمی پاشایەتی پەرتووکی کوردی قاچاغ بوون. لە ساڵانی (1952-1953 بەهرەی هەڵبەستی فاتیحی دەگەشێتەوەو دەست بەهەڵبەستنووسین دەکات. تاکە شوێنیش بۆبڵاوکردنەوە، ڕادیۆی کوردیی کرماشان بوو، کە زۆربەی هەڵبەستەکانی بۆ ئەوێ ناردووەو لەلایەن شوکڕوڵڵای بابانەوە خوێنراونەتەوە. لە ساڵی (1961) لە گوندی (ئاڵواتان) ئیجازەی مەلایەتی لەسەر دەستی مامۆستا (مەلا نەجمەدینی کەوکەبی) وەردەگرێ. سێ شەوو ڕۆژان دەبێتە شایی و بەزم و ڕەزم. لە ساڵی (1963) لە گوندی (دۆڵەتوو) دەبێتە مەلاو هەر هەمان ساڵیش لەگەڵ (ئامینە مەولود قادر) ژیانی هاوسەرگیری پێکدێنێ و بەرهەمی ئەو هاوسەرگیریەش پێنج منداڵی لێ دەکەوێتەوە بەناوەکانی (خالید، ئایشە، کاوە، تریفە و هێمن).
لە ساڵی (1965) کە لە گوندی (چەکۆ)مەلادەبێت. سەر ژمێری گشتی دەکرێت زۆر لەگەڵ کارمەندانی (نفووس) باری کەسێتی دەکات کە نازناو (شۆرەت)ی فاتیحی بۆ بنووسن بەڵام ئەوان گوێی نادەنێ و بەئارەزووی خۆیان شۆرەتی (ئاشووفتە)ی بۆ دەنووسن.
ساڵانی (1967-1968) کاتێک ڕژێمی پاشایەتیی دەستدەکات بەگرتنی ئازادیخوازان، بێگومان مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحیش بێبەش نابێت و لەلایەن (تیمسار ئووەیسی) فەرمانی گرتنی دەردەچێ و دەگیرێت و بۆ زیندانی (جڵدیان) دەگوازرێتەوە و دوای ماوەیەک زیندانی ئازاد دەکرێ. بەڵام ترسی ئەوەی دەبێت. کە وازی لێنەهێنن و دووبارە بیگرنەوە. بۆیە لە شەوێکی پایزیدا خرت و پرتەکەی کۆدەکاتەوە و لە گوندی (داوداوە) سنوورە دەستکردەکە دەبەزێنێ و دێتە گوندی (شێنێ)ی باشووری کوردستان. پاشان دەچێتە گوندی (زێوکە) ی دەڤەری پشدەر و دەبێتە مەلای ئاوایی. لەوێ لەگەڵ شاعیری میللی (حەمەپۆڵا)ی هاوڕێی یەکدەگرنەوە. کاک حەمەپۆڵا ئێستاش دەگێرێتەوە: (شەوانە، دوای نوێژی خەوتنان لە ماڵی مامۆستا دادەنیشتین و باسی سیاسەت و ئەدەبمان دەکرد.
6 704
بەبێ دیداری تۆ ئەی گوڵ، نەخۆشم
بە دایم غەرقی ناڵین و خرۆشم
بە خەندەی دڵبەری حۆری ڕەوشتم
کەیفخۆش و غروور و دڵ لە جۆشم
ئەرێ ئەی شۆخ و شەنگی کوردەواری
بکە ڕوحمێ نەماوە حاڵ و هۆشم
حەیاتم دا لە هیجران، گیانە تا کەی
لە خەمدا خەرقەیی ماتەم بپۆشم؟
لە چاوم هەڵڕژا فرمێسک، گوڕ گوڕ
پڕی کرد باخەڵ و داوێن و کۆشم
مەکووژە «فاتیحی»چی دی بە دووریت
بەبێ تۆ دوژمنە لێم عەقڵی خۆشم
🔸مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی
@trupkirezgari
6 704
ئای پاییز
خۆزگە بە هاتنت خەمەکانیش
زەرد ئەبوون و هەڵ ئەوەرین...
با بزانم ئەو کاتە کام وەرزی ساڵ ئەوندەی تۆ خۆشەویست دەبوو..!
🔸شێرکۆ بێکەس
6 704
ئەبمە دڵۆپێ حەسرەتی ئازار
لە وەرزی چاوی غوربەت دێمە خوار
ئەبمە ناسنامەی ژنێکی عاشق
بێزووی بە خاکی وڵاتەو دیدار
ئەبمە هاوکۆچی پەڕەسێلکەکان
ئەگەڕێمەوە بەرەو کوردستان
لە چوار ڕێیانەی مان و نەمانا
ئەبمە خاڵێ سوور لە نەخشەی جیهان
پێکەرەی پاکی ئەوین ئەنێژم
فرمێسکی تاڵی تاوان ئەڕێژم
گەر خۆشەویستی تاوانبارییە
لێوانلێوی تۆم لە تۆ سەرڕێژم
من دارەوەنی ئاشنای کوێستان
ڕیشەم جێ ناگرێ لە غەریبستان
ڕۆژێکم ماوێ لەسەر دونیاوه
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو دارستان
🔸سیمین چایچی
@trupkirezgari
6 704
وەرە بەر پەنجەرەیەک شۆق و سەمای ڕوانینم
وەرە تینوێتی بەهارم دەکوژێ، نەتبینم
وا پەڵەی داوە لە پاوانی شیعر شۆڕەژنێ
پەیڤی بارانە، بەڵام کردی بە خەم پەرژینم
پڕی پشکۆیە ئەگەر لێرە دەبێ ڕێبەندان
کەچی ئاوا کە دەبێ، بەستەڵەکە هاوینم
🔸ڕەسووڵ_سوڵتانی
6 704
ئارامی جانە، مەحرەمی ڕازی نیهانە دڵ
یەعنی لە بەینی یار و منا تەرجومانە دڵ
عەرشی خودایە خاتری پڕ نووری موئمینان
پێی بۆیە وا لەسەر سەری حەوت ئاسمانە دڵ
وریا بە! قەت پزیسکی گوناهی تخوون نەخەی
بۆ تائیری مەحەببەتی حەق ئاشیانە دڵ
دایم لە دەرکی سینە بە یادی برۆی نیگار
شمشێری وا بەدەستەوە وەک پاسەوانە دڵ
بێگانە بێتە ژوورەوە قەتعی سەری ئەکا
گەر یاری ئاشنایە ئیتر میهمانە دڵ
ئاخۆ بە یادی نێرگسی بیماری کێیە وا
ڕوخساری سووری زەردە، بەهاری خەزانە دڵ!
بیماری نازی غەمزەیی چاوێکی قاتیلە
مەجرووحی مەوجی جەوهەری تیغی دەبانە دڵ
ئاخۆ لە حەسرەتی نەیی باڵایی کێیە وا
دایم خەریکی ناڵە و ئاهـ و فوغانە دڵ!
چەوتاوی باری فیرقەتی باڵایی دڵبەرە
پیرێکی بێ عەسایە، ئەگەرچی جەوانە دڵ
تیغی فیراقە قەتعی ڕەگی ڕووحی کردووە
خوێن هەر وەکوو فوارە لە ڕووحی ڕەوانە دڵ
یەعنی لە داخی لالەیی ڕووی دەمگوڵێکە وا
وەک ئەشکی من کە ڕەنگی ئەڵێی ئەرخەوانە دڵ
مەجنوونی گەردی ناقەیی لەیلایە، وەرنە بۆچ...
وەک چاوی من هەمیشە لە شوێن کارەوانە دڵ
سیمورغی قافی مەحوی خەیاڵی میانە قەلب
عەنقایی وەهمی میمی دەمی بێ نیشانە دڵ
کەوتۆتە داوی تۆوە بە مەنحووسی تێنەگەی
تەیری هومایی سەعدە، نەڵێی ڕایەگانە دڵ
دانەی مەحەببەتی بدەرێو ئاوی سافی عەشق
برسی مەیێڵە تۆ بی خودا، بێ زمانە دڵ
لەوساوە شوغڵی ڕابیتەیی ڕوویی یار ئەکا
فکری ئەوەندە سافە وەک ئاوی ڕەوانە دڵ
بێ سوجدەیی هیلالی برۆی ئەو بەڕاستی
زەرد و زەعیف و زار و کەچ و ناتەوانە دڵ
بێخود بە ئەمری ئەو بە لە دەیری مەجازییا
ساقی مەیی حەقیقەتە، پیری موغانە دڵ
وەختی عورووجی حەققە، بەسە پەستیی بەتاڵ
بۆ بانی مەعریفەت بە خودا نەردەوانە دڵ
🔸بێخود
