کاڵ
الذهاب إلى القناة على Telegram
@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋🟩🌟
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
271
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-17 أيام
+130 أيام
أرشيف المشاركات
271
لە وانەی نۆ ڕقم دەبێتەوە و هێشتاش لەگەڵ وانەکانی دوازدە و سێزدە قسەم نییە تکایە ئەگەر مردم، تەنها لە نێوان وانەی حەڤدە بمنێژن🫶🏻.
12 يوليو, 12:34
271
ئەوڕۆ زۆر دڵم بۆ سۆنیا تەنگ بوو زۆر. هەر جارێک لە تاقیکردنەوە دەهاتینە دەرەوە دەکەوتینە گفتوگۆی «ئەم پرسیارە چی بوو؟ تۆ چی نووسیت؟» و کۆتایییەکەی هەمیشە ئەوە بوو کە هەردووکمان زۆر تێکمان دابوو. بەڵام ئەمڕۆ کەس نەبوو پێم بڵێت: منیش تێکم داوە خوشکە نیگەران مەبە با بچین بۆ ئەوانەی داهاتوو :)
12 يوليو, 06:04
271
لە دینی دوگیانم و سبەی منداڵەکەمان لەدایک دەبێت، لە ئێستاوەش دەزانم ڕەنگی پێستی قاوەیی دەبێت🤰🏼
11 يوليو, 04:02
271
بە بڕوای من لێخۆشبوون لە خۆت زۆر یارمەتیت دەدات لە ڕێڕەوی ژیاندا. ئەوەی لەگەڵ خۆت میهرەبان بیت بەڕاستی شتێکی زۆر گرنگە. بەڵام مرۆڤەکان لە ژیانیاندا ڕووداوگەلێکی خواستە یان ناخواستەیان بۆ ڕوودەدات کە ناتوانن خۆیان یان هەڵەکانیان قبوڵ بکەن و بەردەوام خۆیان سەرزەنشت دەکەن. من زۆرتر خۆم بەهۆی ئەو دەرفەتانە سەرزەنشت دەکەم کە بە هەندێک کەس دام. وەک ئەوە وایە مێشکمان ناتوانێت ئەوە قبوڵ بکات کە بێکەموکوڕی نین و هەریەکێکمان لاوازی و کێشەی خۆمان هەیە وەک ئەوەی قبوڵکردنی ئەم ڕاستییە بۆی زۆر سەخت بێت. من گەیشتوومەتە ئەو ئەنجامەی کە، هەرچەندە خەڵکی دەتوانن ئازارت بدەن، بەڵام ئەوە بەرپرسیاری خۆتە کە برینەکانت چارەسەر بکەیت. خەم و ئازار له لایەن مرۆڤەکان وەک ئەوە وایە کەسێک بێتە میوانی ماڵەکەت و چا بەسەر فەرشەکەتدا بڕژێنێ. ئەو ناگەڕێتەوە بۆ پاککردنەوەی، و لە کۆتاییدا ئەوە تۆیت کە دەبێت پاکی بکەیتەوە. مرۆڤەکان هەندێک جار بارێک لەسەر شانمان دادەنێن کە هەڵبژاردەی ئێمە نەبووە، بەڵام ئەوە ئێمەین کە دەبێت قورساییەکەی هەڵگرین، لێی ڕزگار بین و دووبارە خۆمان دروست بکەینەوە. ئێمە بەرپرسیار نین لە برینداربوونمان، بەڵام بەرپرسیارین لە چاکبوونەوە و ساڕێژبوونی برینەکانمان.
09 يوليو, 18:39
271
پاڤڵ گیان کاتی ئەوە هاتووە ئیمۆجییەکی چا لە ئیستەکانی کەمەرباریک زیاد بکەیت. دادپەروەری بۆ چاخۆرەکان تکایە دەنگی چاخۆرەکان ببیستە🙂↕️!
08 يوليو, 13:38
271
هیچ شتێک تاڵتر لەوە نییە کە ڕۆژێک تێبگەیت ئەو کەسەی هەمیشە بە گەمژەترین مرۆڤت دەزانی لە هەمان خەوندا سەرکەوتوو بووە کە تۆ هەموو ڕۆحت بۆ دانابوو، هیوایت تێدا بەخت کرد بەڵام کۆتایییەکەی بۆ تۆ تەنها شکست بوو. لەو ساتەدا دڵت بە شکستەکەت ناگرێت بە نادادپەروەریی ژیان دەگرێت بەوەی کە هەندێک جار ئەوەی زۆرتر شایستەی شتێکە کەمتر دەیگاتێ.
07 يوليو, 16:46
271
ئەمن لەوانەیە هەر شەو دوو تەشت پڕ له فرمێسک بکەم بەڵام کەس پێی نازانێت ئەوجا ڕۆناڵدۆ تەنها چاوێکی سوور دەبێت تا دوو ڕۆژان هەموو سۆشیال میدیا پڕ دەبێت لە شین و گریانی ڕۆناڵدۆ، کوڕە پیاو هەستەوە عەیبە🦦
06 يوليو, 17:25
