ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

کاڵ

کاڵ

الذهاب إلى القناة على Telegram

@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋‍🟩🌟

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
271
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-17 أيام
+130 أيام
أرشيف المشاركات
رسالة صوتية00:13
05 يوليو, 12:25

سەعات چوار گەیشتمە دوا پەڕەی وانەکە کوتم: «تەنها پێنج خولەک چاوم دادەخەم پاشان دەست دەکەم بە دووبارەکردنەوە و دەبمە ڕووتبە یەک» ئەو پێنج خولەکە بە شێوەیەک درێژ بوو هەستم کرد چوومە ناو خەوی ئەهلی کەهف. کاتێک هەستام سەعات ٦ بوو، مێشکم هێشتا نەگەڕابووەوە سەر خەت. تەنانەت نەم دەزانی من کێم چاوم بڕبوو لە سەقف و بیرم دەکردەوە: «ئەمە شەشی بەیانییە؟ یان شەشی ئێوارەیە؟ یان خو قیامەتە؟» لەناکاو وەمزانی ڕۆژی تاقیکردنەوەیە یەکسەر دڵم خۆی هاویشتە ناو گەرووم. کوتم: «یا خودا ئەمن هێشتا تەواوم نەکردووە وای نەخێر ساڵێکی تر پشت کۆنکور ساڵێکی تر گوێگرتن لە قسەی "ئەمساڵ بە جدی دەخوێنم"» لەو ساتەدا من لە ناو خەیاڵمدا سێ جار شکستم هێنا و چوار جار ژیانم وێران بوو پێنج جار خێزانم لەگەڵم تووڕە بوون، و دوو جاریش بوومە نموونەی فەشەلی بۆ خزمەکان. بێ ئەوەی تەنانەت سڵاو لە ژیان بکەم ڕاستەوخۆ چوومە قۆناغی تێکچوونی دەروونی. تەنها ماوەبوو وەسیەتنامەم بنووسم: «تکایە دوای مردنم پەیامە سڕاوەکانم مەدۆزنەوە» تا گوێم لە دەنگی منداڵەکان لە کۆڵان بوو. لەوێدا تێگەیشتم هێشتا ئێوارەی هاوینە، تاقیکردنەوە نییە، ژیانیشم تەواو نەبووە، تەنها مێشکم دوای خەو هەستی کردبوو دەبێت درامای هیندی ئەنجام بدات. لە کۆتاییدا تێگەیشتم ئەمن نە بێ هیوام، نە تنبەڵم تەنها خەوم لێکەوتبوو و جەستەم بە شێوەیەکی فەرمی داخوازی پشووی کردبوو کە هەڵبەت هەمیشە وام و جێگای سەرنج نییە🗿
05 يوليو, 11:49

رسالة فيديو00:09
05 يوليو, 07:42

زۆر کەسێکی مۆدیم، بەڵام لە هەموو مۆدێکدا تۆم خۆشدەوێت.
05 يوليو, 06:31
24 سبتمبر, ~11:09

Lay_Laya_غەزەل_مستەفا_لای_لایە_Ghazall_Mustafa.m4a4.05 MB
04 يوليو, 09:05

کاتێک ڤیدیۆی زەماوەندی مامەم چاو لێدەکرد هەستم بە شتێکی عەجیب کرد. لە ناو ڤیدیۆکەدا پێدەکەنم، دەگەڕام، قسەم دەکرد بەڵام وەک ئەوە بوو کە کەسێکی دیکە بم. هەوڵم دەدا بیربکەمەوە ئەو ڕۆژانە چی لە مێشکمدا بوو، چی خەمی من بوو یان چی دڵخۆشی دەدامێ، بەڵام زۆر شتم لەبیر نەماوە. سەیرە چونکە ئەوکات تەنها هەشت ساڵم بوو و ئێستا دوازدە ساڵ تێپەڕیوە. هەر ئەوەش وای لێکردم بیر لەوە بکەمەوە کە دوازدە ساڵی دیکە چی لێدێت؟ ئەو کات سی و دوو ساڵم ئایا ئێستاشم هەروا دوور دەبێتەوە؟ ئایا ئەم ساتە خۆش و ناخۆشانەی تەمەنی بیست ساڵیش ڕۆژێک دەبنە بیرەوەرییەکی کاڵ؟ پێموایە یەکێک لە خەمگینترین شتەکانی ژیان ئەوەیە کە ڕۆژێک دێت «ئێستای» ئێمەش دەبێتە کەسێکی دوور. هەمان شێوەیەی ئێستا ئەمن سەیری ئەو کچە هەشت ساڵە دەکەم و هەست دەکەم نایناسم، ڕەنگە دوازدە ساڵی دیکەش کچێکی سی و دوو ساڵە سەیری ئێستای من بکات و لە دڵی خۆیدا بڵێت: «بەڕاستی خەم و بیرکردنەوەکانم ئەمانە بوون؟ بەڕاستی ئەوەندە دڵم دەئێشا؟» ترسناکترین بەشیەکەشی ئەوەیە کە ڕەنگە زۆر لەو شەوانەی پێمان وایە هەرگیز لەبیر ناچن، هێواش هێواش ون بن. نەک چونکە بێبایەخ بوون، بەڵکوو چونکە مێشکی مرۆڤ بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت، ناچارە هەندێک لە ئازارەکان و تەنانەت خۆشییەکانیش کاڵ بکاتەوە. بەڵام هەندێک شت هەرگیز تەواو ون نابێت. شوێنی ئەو ڕۆژانە لە ناو کەسایەتی تۆدا دەمێنێتەوە. ڕەنگە وردەکارییەکانی تەمەنی بیست ساڵیت لەبیر بچن، ڕەنگەش نەچن. بەڵام ئەو هەستانەی ئەم ڕۆژانە تۆیان لێ دروست کردوویت، ئەو مرۆڤەی کە بەهۆی ئەم خەمانە، ئەم هەوڵانە، ئەم شەو بێدارمانە بوویت، هەر لە شوێنێکی ناختدا دەمێنێتەوە، تەنانەت کاتێک بیرەوەرییەکان تەمومژاوی ببن. ڕەنگە بۆیە خەڵک وێنە دەگرن، دەنووسن و ڤۆیس هەڵدەگرن چونکە لە قووڵایی دڵیاندا دەزانن بیرەوەری، وفادارترین شتی ئەم دونیایە نییە.
04 يوليو, 08:44

بە ئەندازەی کافی حەیام ڕۆی، ئەگەر حەیا مرۆڤ بوایە ئێستا بلاکی دەکردم ئیتر پێویستە بەرگ و پەتوو بخەم سەر کەرامەتی خۆم، کەواتە شەو خۆش🧚🏻‍♀️
03 يوليو, 15:56

چا چا کەرە بێ ددانی خەزززززز
03 يوليو, 15:47

رسالة فيديو00:26
03 يوليو, 15:44

خودااااااایە لەسەر ئەو زەوییە بمسڕەوە
03 يوليو, 15:38

رسالة فيديو00:12
03 يوليو, 15:38

بە منداڵیش هەر شەڕانی بووم🧘🏼‍♀
03 يوليو, 15:28

رسالة فيديو00:16
03 يوليو, 15:28

دەڵێم: نازانم بۆچی دەستم دێشێت. خاتوون دەڵێت: وەرە بۆت بشیلم. لەو ساتەدا هەستم کرد نەک تەنها دەستم بەڵکوو دڵیشم ئارام بووە🫠
دەڵێم: نازانم بۆچی دەستم دێشێت. خاتوون دەڵێت: وەرە بۆت بشیلم. لەو ساتەدا هەستم کرد نەک تەنها دەستم بەڵکوو دڵیشم ئارام بووە🫠
03 يوليو, 04:42

🩰
02 يوليو, 16:50

ئەوەندە قاپەی لە ماڵی خۆمان دیشۆم، کە هەندێ جار هەست دەکەم نەک من منداڵی ئەم ماڵەم بەڵکوو کرێکاری بەشی قاپ‌ شۆردنم ئەگەر هەموو ئەو کاتانە بە مووچە حساب بکرایەن ئێستا نەک تەنیا لەگەڵ ئیلان ماسک ڕقابەتم دەکرد، بەڵکوو خۆی داوای کاری لێدەکردم و خەریکی هەژماری سامانی من بوو :|
02 يوليو, 15:22

ئەو ڕۆژی که لە کۆنکور هاتمە دەرێ وامدەزانی پاش ئەو هەموو فشار و خوێندنە یەکسەر دەبمە مرۆڤێکی ئارام و گەشبین بەڵام بەخوا یەکەم شتێک کە هاتە مێشکم ئەوە بوو: ئێستا چ بخۆم؟ گەرماش بوو هیلاک هیلاک بووم. هەر وەک مۆبایلێک کە سێ لە سەد باتری مابێت. تا هاوڕێکەم نارین، کە ئەویش بەقەد من ماندوو بوو کوتی: وەرە دەچین ئابمیوە بخۆینەوە، ڕەنگە گیانمان بگەڕێتەوە. ئەمنیش لە ناوەوە تەنانەت توانای “نا” وتنم نەمابوو کوتم: “وەڵڵا وەرە.” چوینە نێو دوکانەکە و ئابمیوەکانمان هێنا. هەر دانیشتین بخۆین گوشیم دەستی کرد بە زەنگ خواردن. دایکم، بابم، مامەکانم، خەزم. هەموویان وەک ئەوەی وابوون کە من کۆنکورم نەداوە، بەڵکو مووشەکێکم بۆ ئاسمان ناردبێت.“چۆن بوو؟” “ئاسان بوو؟” “باش وەڵامت دایەوە؟”“ئەو پرسیارە هات؟” هەزار پرسیاری دیش. لە کاتێکدا ئەمن تەنها بیرم لەوە دەکردەوە کە: ئایا دەتوانم دوو ساندەویچ بخۆم یان سێ؟ لە کۆتاییدا کوتم: فایدەی نییە، با گوشی خامووش بکەم. گوشیم خامووش کرد و بە نارینم کووت: برسیمە، وەرە بچین شتێکی تر بخۆین. بەڵام لەبەر ئەوەی لیوانی ئابمیوەکەم زۆر پێ جوان بوو هەڵمگرت لەگەڵ خۆم بیبەم وامدەزانی موڵکی باوەگەورەمە. خولاسە چوینە یەکدانە ساندەویچی و دانیشتین. لەوێ ئەوەندە پێکەنین و قسەی بێ‌مانامان کرد کە فەقیرە کابرایەک لە پشتەوە نانی دەخوارد، پێی عەیب بوو تەنانەت سەیریمان بکات. هەر باڵەی خۆی دا دەنگی دەهات و بە سەبری پێدەکەنی. ڕەنگە ئەویش بەدڵی خۆی دەیکوت: خودایە ئەمانە لە کۆنکور هاتوونەتە دەر یان لە نەخۆشخانە ڕاهاتوون؟ خولاسە هاتینەوە ماڵێ ئەویش بە سایپا شینی خاڵی نارینی هاتینەوە. هەر گەیشتمەوە نێو ژوورێ نارین زەنگی لێدام و کوتی: ئەرێ ئەتو پوڵی ئابمیوەکەت حیساب کرد؟ کوتم: نە وەڵڵا، مەگەر ئەتو حیسابت نەکرد؟ کوتی: نا. لەو ساتەدا هەستم کرد ڕۆحم بە ئارامی لە جەستەم دەرچوو. کوتم: چییییی؟! ئەدی چۆن هێشتی بچینە دەرێ و پوڵمان نەداوە؟! لەوبەری ئەمن لیوانەکەشم هێنابوو لەگەڵ خۆم! واتە نەک تەنها پوڵمان نەدابوو، بەڵکو شتومەکەشیانمان بردبوو! تا ئێستاش نازانم بۆچی دوکاندارەکە هیچ پێی نەکوتین. ڕەنگە بە دڵی خۆی وتبێتی: فەقیرانە کۆنکوریان داوە هیچ نییە با بڕۆن. یان ڕەنگە وەهای لێهاتبێت: ئەمانە ئەگەر ئێستا بانگیشیان بکەم گریاندن دەستپێدەکەن. خولاسە ئێوارە چوینەوە و پوڵەکەمان دایەوە و ماڵی حەرمان نەخوارد چاک بوو هەر نیکوتوویە ئەوانە دزن فەقیرە زۆریش نەجیم بوو💁🏼‍♀
02 يوليو, 07:40

Agir Ketîye Dilê Min.mp32.59 MB
01 يوليو, 17:30

ژن نووری خودایە.
01 يوليو, 17:25

نازانم بۆچی هەندێک کات بەبێ ئەوەی هیچ ڕووداوێکی تایبەت ڕووبدات، وزەم تەواو دادەبەزێت لەناکاو دەبم بەو جۆرەی: وا! لە هەموو حیسانەکان بێزارم.
01 يوليو, 03:25